چه‌ند پهراوێـزێـكی دیكه‌ی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی ئابووری و سیاسه‌تدا جێگیربووه له‌وه‌ی به وڵاتانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی دیكه‌ی په‌راوێـز، كه به‌خاترانه به‌جیهانی سێیهمناسێنرا ، له بواری میدیادا زۆر به‌دیاری له ڕه‌نگدانه‌وه‌یشی تێپه‌ڕاندووه و به متمانه و باوه‌ڕه‌وه سه‌ری داوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و چۆنیبوێ وای ههڵدهسووڕێـنێ، نه‌خاسمه پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیای پێكگه‌یشتن به چه‌شنێك په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێشده‌كه‌وێ باوه‌ڕنه‌كرده.
ئێستا ویستی ڕۆژگار خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واری له بازنه‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌شدا ترازاندووه تێیدا ده‌ژی.. ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌رهه‌می شۆڕشینوێی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌شوهه‌وای كراوه‌یی و نه‌مانی سنووره‌كانه، به‌و ئاسته‌ی به هیچ هێزێك به‌ری لێناگیرێ و ئه‌وه‌ی زیاتر و سه‌رنجڕاكێشتر وخێراتریشه له پاشتره.
به‌و ڕه‌نگه لۆژیـكی لێ شاردنه‌وه و سه‌ركوتكردن ئیتر باوی نه‌ماوه و به‌سه‌رچووه..
ده‌بێ خۆشی بێ ترشی بێ، یا جێگا بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه نوێیه چۆل بكا، یاخود هه‌وڵێـكی جددی بدا ئه‌و لیاقه‌ته په‌یدا بكا كه پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ ئهوڕهوتهدا بێته‌وه و بڕوا و ئاسۆیه‌ك بۆ خۆی له‌به‌ر چاو بگرێ له‌و په‌یامه‌ی كۆششی بۆ كردووه هه‌وڵ بدا دانه‌بڕێ و نه‌گاته ئه‌وه‌ی قازانج سه‌ری مایه بخوا.
ئه‌مڕۆ میدیا وه‌ك ده‌بینین ده‌ستی گه‌ییوه‌ته زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی ژیان و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌شدارانی پێكهێنانی ڕای گشتی و ڕهنگڕشتنیكولتووره؛ له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر بگونجێ بڵێین كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ڕه‌نگی ئه‌و شه‌به‌نگه دیاری ده‌كه‌ن و دونیای بهكاربردنیشی ناچاره تیشكه شكاوه‌كان وه‌ربگرێته‌وه و ده‌قه‌به‌ری واقیعی خۆی بكاته‌وه، كه زۆربه‌ی جار نه‌ك هه‌ر باڵانوێن نـین، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یشن تێیدا ون ده‌بـین.
له‌م كاودانه‌دا دوو دیمه‌نی جیاوازمان دێته پێش، به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ر، كه دوو باری لێك جودا پێك ده‌هێنن، به‌رهه‌مهێن وه‌ك بنكهیهكیئاراستهكردن و به‌كاربه‌ریش وه‌ك وه‌رگر كه له پاشكۆبوونی زیاتر پێ ناكرێ، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌ك نییه تازه ئاشكرا بووبێ، به‌ڵكو ئاكامی هه‌مووئه‌و ڕواڵه‌ته دواكه‌وتووانه‌یه دونیای دواكه‌وتووی (جیهانی سێیه‌می) تێكه‌وتووه.
له هه‌لومه‌رجێكی به‌رهه‌ستیی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه دواڕۆژی كێشه‌كه‌مان له دووڕیانێكی لهتركزهدایه، وه‌كو كورد و نیشتمانه‌كه‌ی، له كڵاوڕۆژنهیكام جیهانبینیه‌وه ڕێ هه‌ڵگرین و چ بكه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌كاربه‌ری به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنیش بین؟
چۆن ببین به كاربهرێكی كارامه و لێزان و له نهێنییه‌كان بگه‌ین و لانی كه‌م و هه‌ر چی نه‌بێ پشكداری له پێكه‌وه‌نانی ئایینده‌ی خۆمان بكه‌ین وهه‌وڵ بده‌ین بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئیتر له بنبه‌ستی میدیای ده‌وروبه‌رمان، به تایبه‌تیش میدیای به‌بنبه‌ست گه‌یشتوو و داخراوی عه‌ره‌بی بترازێـینو به‌گوڕ و تینێـكی تر سوود له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگرین و به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشێكی كولتووری ڕابگه‌یه‌نین و هه‌موومانی تێیدا به‌شداربین.
ڕه‌نگه سه‌یر بێته به‌رچاو ئه‌گه‌ر بڵێین ئێمه‌ش ده‌توانین، ئه‌گه‌ر له حه‌قیقه‌تی هاوكێشه‌كان بگه‌ین ببینین لایه‌نی به‌رهه‌مهێن ڕووی له خه‌ڵكی وه‌ك ئێمه‌یه له حاڵێكدا وڵاتی ئێمه له ناوچه‌یه‌كی ههڵایساودا هه‌ڵكه‌وتووه و له‌و ساڵ و زه‌مانانه‌ش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
به‌نموونه(دامه‌زراندنی ئاژانسێكی تایبه‌ت به خۆمان بۆ ده‌نگوباس)، له‌وانه‌یه یه‌كێك بێ له‌و ده‌زگا به‌رهه‌مهێنانه، ته‌نانه‌ت بۆ میدیایپێشكهوتووی جیهانیش.
له‌سه‌رێكی تره‌وه هه‌وڵ بده‌ین میدیای كوردی له‌مه‌ودای به‌رته‌سكی ئێستای ده‌ربچێ و به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌رهاورده‌كانی تهكنهلۆژیایپێشكهوتوو و مامه‌ڵه‌كردنی بابه‌تیانه‌ی دوور له (شۆ) له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی ناوخۆ و پشتگوێ نه‌خستنی ڕووداوه‌كانی جیهان و دروست كردنیكهشوههوایهكی ئازادتر به ڕووكاری چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تیانه‌ی هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی كه به‌رامبه‌ر ڕابكێشێ و وێنه‌ی ستراتیژیه‌تێكی به‌فه‌رهه‌نگ و ئاراستهگر و دواڕۆژێكی گه‌ش بۆ میدیا و ته‌نانه‌ت كولتووری كوردی به گشتی بكـێشی، كه دیاره له پاڵ هێزی به‌هێزی په‌روه‌رده و خوێندن كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و له بنیاتنانه‌وه و دروست كردنی مرۆڤی كورد پێك دێـنن.
به‌پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌به‌كاربردنی ڕووت تێنه‌په‌ڕێ، هه‌موو ده‌زگاكانی میدیای كوردی له جێوه‌ڕێی(مراوحة) و لاسایی كردنه‌وه‌ی لاساییكاران ناترازێنن.
دیاره جێوهڕێیش ڕوهتێكی هه‌ره دیاری سیماكانی به‌رهه‌مهێنانی دواكه‌وتنه و هیچی تر.
له‌م ڕاسته‌شدا میدایای كوردی كه به په‌یام و بۆ په‌یام ده‌ستی پێ كرد ، وه‌ك ئێستا كه به‌ر ته‌وژمه‌كه كه‌وتووه هه‌روا له سێبه‌ری ( میدیای بزنس و ڕیكلام)دا ده‌مێنێته‌وه و ته‌كنیكی (شۆئامێز)ی لی نابێته‌وه..
(2)
هه‌ستێكی جوامێرانه و ڕوانینێـكی ئامانجداره، هه‌بن بیر له ده‌رچوون له‌بازنه قهدگرتووهكان بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی لهبوارێـكی به‌هه‌ستی وهكمیدیا… دیاره ئه‌و ئازادییه‌ی دوای ڕاپه‌ڕیـن به‌رپابوو،شتێك بوو بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان له خه‌ون ده‌چوو تا واقیع، به‌ڕاده‌یه‌ك تێكـكردنهوهیئاسان نه‌بوو… له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا، كه له‌نێوان هه‌ر باره‌گای حزبێـك و باره‌گای حزبێـكی دی باره‌گای حزبێـك بوو! نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان چی بكهنو كام ڕێگا بگرنه‌به‌ر…
تۆ له‌وه‌گه‌ڕێ هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه ڕۆژنامه یا بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، یاهه‌وڵی ده‌دا هه‌یبـێ، گرووپ و كۆمه‌ڵی جیاجیایش هه‌وڵیانده‌دا له‌كاودانێكی ئاوه‌هادا به‌هه‌ر شێوه‌ێك بێت ده‌نگیان هه‌بێت.
به‌م جۆره ورده ورده هات، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاته پێش و له‌دوایشدا دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی لێكهوتهوه،وێـڕای كتێبخانه‌كان، شه‌قام و شۆسته‌كانیش پڕ بوون له ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی ههمهجۆر و هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌بابه‌ت…
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوانه( لایه‌نگیربوون) یاخود زمانحاڵی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بوون، به‌واتا به‌ئاشكرا لایه‌نێك باروبووی ده‌كرد و بڵاوی ده‌كرده‌وه..
بێگومان ئه‌وئاشه‌یش كه‌به‌و تاوه كه‌وتبووه‌گه‌ڕ، به‌هێز و توانای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌ڕا..
ڕابردنی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌زموونی په‌رله‌مان وحكوومه‌ت و ده‌سپێكردنی شه‌ڕی بێهووده‌ی ناوخۆ به‌ویست بێ یانه‌ویستن، ئاسته‌نگی زۆریخسته پێش ئه‌و ڕۆژنامه و بڵاوكراوانه،
به ڕاده‌یه‌ك كار به‌وه گه‌یشت كتێبخانه تاڵان كران و ڕۆژنامه سووتێنران، ئیتر شته‌كان به وه‌همی خۆنه‌بان كردن بێ یا ڕاستی، لێكههڵاوێردران ..
له‌و ناوه‌دا حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان، وه‌كو جارانی زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدا كه ده‌یگرت و نه‌یده‌پاراست گه‌ڕایه‌وه ناو هۆیهكانیڕاگهیاندنی ده‌ره‌وه، له‌وێنه‌ی CBB , NNCو و ده‌نگی ئه‌مریكا و هی تر…جارێكی تر (جه‌ماوه‌ر)ی بێ حه‌ول و قووه‌ت ده‌بووایه ڕاستیی ڕووداوه‌كانی خۆی له‌ده‌ره‌وه بزانێته‌وه…
له BBC یه‌وه بزانێت چ له‌هه‌ولێر و سلێمانی ڕووده‌دا…
ئه‌مه وا چووه‌سه‌ر تا چه‌ند لایه‌نێـك بیریان له ئه‌ڵته‌رناتیڤ كرده‌وه ، ئاوه‌ها له وێنه و باڵای ڕۆژنامه‌ی(الراصد)ی سه‌رده‌مانێك، (لهگهڵبهههندگرتنی جیاوازی )، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ی (الثورة) نه‌یویستبایه هه‌واڵێك یا بۆچوونێكی دیاریكراو بڵاوبكاته‌وه، له‌سه‌ر حكوومه‌ت یا ده‌سه‌ڵات بكه‌وێ یا لانی كه‌م دووچاری ئیحراجیان نه‌كا له‌وێی بڵاو ده‌كرده‌وه..
پاشان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌داخه‌وه بێ ودم و ئیجازه هاته ناوململانێی سیاسی… به‌و ڕه‌نگه و به‌و ڕووكار و ئاراسته‌یه ڕۆژنامه‌ی دیكه له‌سلێمانی و هه‌ولێر هاتنه بڵاوكردنه‌وه به شێوازی ئه‌و ڕۆژنامانه، به‌رگ و پۆشاكی وایان پۆشی، خوێنه‌ری به‌دیقه‌ت نه‌بێ، ڕه‌نگه سهبارهتبهوهی سیمایان جیا بوو به ڕۆژنامه‌ی بێلایه‌نی بزانن..
له‌حاڵێكدا (هه‌ربۆ ئاگاداری) له هه‌موو دونیا ڕۆژنامه‌یه‌ك نییه بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ .. ڕوونبێژی و شه‌فافیه‌تیش كه له‌هه‌ندێ ڕۆژنامهیبهناوبانگی دونیادا ده‌بینرێ ئه‌وه ناگه‌یێنێ ئه‌و ڕۆژنامانه لانی كه‌م به‌لایه‌نی وه‌به‌رهێنه‌ر وابه‌سته‌نین ئه‌گه‌ر نموونه‌یشت ویست دوور مه‌ڕۆ، له پاڵهوهڕۆژنامهی له چه‌شنی (الحیاة)ی ئه‌وسا و (الشرق الاوسط) ئه‌وسا و ئێستا بكه به‌نموونه.
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه زۆرجار ناكرێت له ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی سه‌ر به‌حزبه‌كان بڵاوبێته‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌له‌به‌ر ئهوهیڕۆژنامهی حزبه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی زمانحاڵیان له سه‌ر نووسراوه بیروڕای ئازاد هه‌ر به‌دوایی بڵاوناكه‌نه‌وه، یا ڕۆڵیان له چالاكی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و میدیایكوردستاندا نه‌بووه و نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هه‌ر له ئه‌ساسدا به‌هۆی زۆر ئه‌گه‌ر ده‌ور و كۆششینووسهران و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌ئاشكرا و نكۆڵی لێنه‌كراوه‌وه پێوه دیاره..
به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌گه‌ریی حزبی به‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ند و ئیلتزامه‌وه پابه‌نده له‌وانه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بابهتتێبگیرێ و دووچاری هه‌ندێ ئیحراج بوون ببێ له‌به‌رامبه‌ر حاڵه‌تێكی دیاریكراو..
به‌ڵام هه‌ردیسان ئه‌گه‌ر لێی وردبینه‌وه، تاك و ته‌رای هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی نه‌بێت، ئه‌وانی تر كه له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه زیاتر دهچنهوهپاڵ بابه‌تی وروژێنه‌ر..
لێره‌دا ئێمه ڕوومان له ڕۆژنامه‌یه‌كی دیاریكراو نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شمانه له‌و وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌ون..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی به‌ناوی (ئه‌هلی) ده‌رده‌چوون، با به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكیش ده‌رچووبن، دیسان له‌خۆیاندا هه‌موو ههوڵهكانههنگاوێكن به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی میدیای له‌وچه‌شنه كه‌ده‌چێته‌وه ناو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئابووری له‌و بواره‌دا سه‌ره‌ڕای به‌پیشه‌ییكردنی كاریڕۆژنامهنووسیی، دیارده‌یه‌كی مژده‌به‌خشه به‌ئاراسته‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه میدیا ستوونێكی به‌هێزیه‌تی، له ڕێی خزمهتگوزاریكۆمهڵایهتی و ئاراسته‌كردنی ڕای گشتی و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.. به‌ڵام…
ئه‌و به‌ڵامه‌یش هه‌ویرێـكه ئاوێكی زۆری ده‌وێ به‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و ڕاستییانه ڕوون ببنه‌وه.
داخۆ ئه‌وه‌ی به‌و لێشاوه پێشتر نه‌دیتراوه‌دا له مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی و پاشان دیارده‌ی به پاشوه‌چوونه‌وه‌یان به هه‌مان گوڕ و تاوی سه‌رهه‌ڵدانییان زۆربه‌یان سیما بوو یا تارمایی ؟!
ئه‌م پرسیاره وه‌چه‌ی نوێ، وه‌چه‌ی سۆشیال‌میدیا و سه‌رده‌می (جیهانایه‌تی) ڕه‌نگه بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
(3)
له په‌یوه‌ستبوون و ڕێڕوونی و بههرهگیریدا، خه‌یاڵ ناكه‌م بۆ مرۆڤ شتێك هه‌بێت جێگای كتێب بگرێته‌وه.. كتێب هه‌میشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووبار و جوێبارانهیه و بووه مه‌ودای تێگه‌یشتنمان بهرههڵـتر و بیناییمان دووربینتر و ئاوێنه‌ی بیركردنه‌وه‌مان گه‌شتر ده‌كا ، ئاوده‌نگیی ته‌نیایی و په‌نا و سه‌بووریی بێ پهنایانیشه..
شارستانییه‌ت یه‌كێك له سیما هه‌ره دیاره‌كانی كتێبه له سۆمه‌ریه‌كانه‌وه بگره كه بناغه‌ی نووسین و فێربوونیان دانا تا ئه‌مڕۆ كتێب له‌باوه‌شی بنیاتنهرانیدا، ئه‌و ڕوانگه‌یه بووه مرۆڤ خۆی و ده‌وروبه‌ری پێ ناسیوه.
میلله‌تانی زیندوو، ئه‌و میلله‌تانه‌ن، پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یان له‌ناودا ده‌بێ به‌خووی ڕۆژانه.. له‌وه‌ڕا ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان، له سه‌ریانه هه‌وڵ بده‌ن به‌های كتێب بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی جارانی، ئه‌و جارانه‌ی كتێب له ڕۆژگاره به‌ترس و ڕه‌شه‌كاندا،
ببوو به دیواری ئومێد و ئاسووده‌یی پشتمان پێدابوو..
ده‌خوازێ پرۆژه‌یه‌كمان به‌و ئاراسته‌یه هه‌بێت و ئیتر له كاری لابه‌لایی بێ نه‌خشه و پلان هه‌وڵ بده‌ین بێینه ده‌ره‌وه كه له‌گه‌ڵ گیان و كه‌شوهه‌وای سه‌رده‌مدا نایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ین له خه‌می دواڕۆژی خۆمان‌داین، به‌نموونه ئێمه وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به‌ناوی ( وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری) ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌توانێ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پرۆژه‌ی 1000 كتێبی كوردی له بواره جیاجیا و پێویسته‌كاندا ڕابگه‌یێنێ، تا ده‌زگا و دامه‌زراوی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن.
له‌و مه‌یدانانه‌ی ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێیان هه‌یه..
به نموونه له‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه كۆ بكرێنه‌وه، كه هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ك ژماره‌ی كتێبه‌كانی دیاری بكرێ:
- ته‌وه‌ری وه‌رگێڕان
- ته‌وه‌ری مێژووی كورد و كوردستان.
- ته‌وه‌ری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسیی.
- ته‌وه‌ری كتێبی منداڵان.
- ته‌وه‌ری زانیاریی گشتی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش مانگنامه‌یه‌كی كولتووری گشتیی سه‌ر به‌هه‌مان پرۆژه بڵاوبكرێته‌وه و بایه‌خ به‌م سه‌ره قه‌ڵه‌مانه بدا..
- مه‌سه‌له په‌یوه‌نداره‌كان به‌دیراسه‌تكردنی ڕۆڵی وه‌رگێڕان بۆ كوردی.
- چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌نددار به:
ــ شانۆی كوردی.
ــ سینه‌مای كوردی.
ــ میدیای كوردی به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه .
ــ هونه‌ری شێوه‌كاریی كوردی.
- لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كه‌له‌پوور و ئه‌فسانه.
– لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه.
- لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئاركیۆلۆژیا و دیرۆكناسی.
- چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌باره‌ی:
تاقیكردنه‌وه‌ی ژاپۆن به‌گشتی و وڵاتانی هاوشێوه‌ی ژاپۆن، كه سیما و ڕه‌نگڕێژی ناوازه و تایبه‌تییان له پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه‌دا هه‌بووه.
- سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م به هه‌موو ڕه‌هه‌نده پێشڤه‌بڕ و پاشڤهبڕهكانییهوه.
- جیهانایه‌تی و سیسته‌می نوێی دنیا.
– كولتووری نه‌نووسراوه‌ی كورد،
كه ئه‌وه كاری جددی پێویسته و ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه له هه‌وڵی تاكه كه‌سی تێنه‌په‌ڕیوه ، سوێندی هه‌ندێ هه‌وڵی لابه‌لا ناخۆم كه هه‌ندێ ده‌زگا كه‌م و زۆر كردوویانه به تایبه‌تی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه كه ئه‌وانیش له ئاستی پێویستی ڕۆژگار و كایه‌كانی مه‌عریفه نه‌بوون كه هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له گه‌لانی ده‌رودراوسێ كراوه و ده‌كرێ.
كه‌له‌پووری نه‌نووسراوه‌مان گه‌نجینه‌یه‌كه ده‌خوازێ كاری له‌سه‌ر بكرێ و بنووسرێته‌وه و تۆمار بكرێ. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێ ئاشنا بكرێ متمانه
به خۆیان بكه‌ن كه ئێمه ته‌نیا بریتی نین و نه‌بووین له كۆمه‌ڵێك ساختمان و به‌ڵێنده‌ری هه‌ڵتۆقیو و … تاد.
ئێمه هیچمان له میلله‌تانی ده‌رودراوسێ كه‌متر نییه تا كه بیرمان له چه‌ندین پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه‌دا كرده‌وه ببرێـته خانه‌ی مه‌حاڵ، ئه‌گه‌ر ڕۆشندڵانه و به‌تاوی ئینتیمای دڵسۆزانه و به‌پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و حیسابات و كیتاباتانهی ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌و نێوانه، بۆ پاراستنی له په‌تای گه‌نده‌ڵی، دڵنیام ده‌توانین له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌ست پێ بكه‌ین كه نه‌ك هه‌ر سیما و چه‌هره‌ی نوێمان ده‌رده‌خا، هه‌نگاوه‌كانیشمان خێراتر و به‌رچاویشمان ڕوونتر…
(4)
خه‌ریكه دونیا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی (جیهانایه‌تی)دا، به‌هه‌موو ڕووه ئاكتیڤ و نێگه‌تیڤه‌كانی ڕاگیردهبێ.. پێشهات و گۆڕانكارییه خێراكان ده‌مانبه‌نه‌وه ئه‌و ئاقارانه‌ی پرسی ناسنامه‌مان به‌بیر ده‌هێننه‌وه؛ كه ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌ی به‌كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری كارهساتاویی گرێ‌دراو چ ده‌توانین به‌و ئاست و باره‌ی خۆمان كه جێی به‌خیلی كه‌س نییه، له‌ناو هه‌ڵڵای جیهانایهتیدا بۆ پاراستنی ناسنامه‌كه‌مان بكه‌ین؟
داخۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی دواكهوتووماندا، نه‌خشه‌ی چ ستراتیژیه‌تێكمان پێ ده‌كێشرێ، بتوانین له ئاینده‌یه‌كی زۆر دوورنا؛ له جێوهڕێیی (مراوحة)دا ئازاد بین و له‌و چه‌قین و تهكئهنوایی بێینه ده‌رێ ، له پێش هه‌موو پێویستیانیش چمان له خه‌یاڵدایه بۆ لاینه هه‌ره گرینگه‌كه‌ی هه‌ستانه‌وه كه ئه‌ویش ( په‌روه‌رده و خوێندنه) به ته‌واوی ئه‌و مانایانه‌ی وڵاتێكی وه‌ك( ژاپۆن )ی پێ هه‌ستایه‌وه، كه لای ئێمه به داخه‌وه به هۆی سپاردنی به‌وه‌ی ناو نراوه (كه‌رتی تایبه‌ت) یا قه‌تابخانه و زانكۆی ئه‌هلی شیرازه‌ی تێكشێنراوه..
بڵێی كه‌شوهه‌وایه‌ك بۆ ده‌سبژێر و ڕووناكبیران هه‌ڵبكه‌وێ دوور له ناچاربوونی هه‌ڵه‌گۆیی، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو كلیلی ده‌رگا داخراوهكانمان نه‌داته ده‌ست، كاتێ به‌مۆدی كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی بریقه‌دار سه‌رخۆش كرابووین به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێهاتبوو باسكردنی قه‌ومایه‌تی و ناسنامه و تایبه‌تایه‌تی خاك و زێد، شتێك بوو وه‌ختێك نزیك ببووه له عه‌یبه!!
ئێستاش به‌هه‌مان پێودانگ، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌وژمی بێ ئامانی، سه‌روبن نادیاری جیهانایه‌تی (ه‌گه‌ڵ جیاوازی ئاراسته‌كان)، له نهداریمان بێ یا له ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی، مه‌ودا و ڕه‌هه‌نده‌كانی خه‌ریكه بێ په‌روا و بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو و سه‌یركردنی ئاینده، وه‌ك له‌وه خاترجه‌م بووبین بۆ كوێ ده‌چین، بێ ئه‌وه‌ی تێشوویهكمان پێ بێ له‌گه‌ڵیدا كهوتووینهڕێ..
ڕاستی پرسی ناسنامه له جیهانی ئه‌مڕۆدا كه هێشتا كه‌له‌به‌ره‌كانی ڕووناك نه‌بوونه‌ته‌وه، ده‌خوازێ بهلهتركزهیی و به‌هه‌ستی به‌ژیان و بهئایندهوهنووسان، به‌ڕه‌چاوكردنی مه‌ودا مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافییه‌كانه‌وه ته‌ماشا بكرێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و له چه‌سپاندن و جێگیركردنیدا، به‌تایبه‌تی لای نه‌وه‌ی نوێی بۆ بڕه‌خسێنین، وه‌ك خاڵی ده‌سپێك له بنیاتنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه وه‌كو شكڵ و شێوه له چ حاڵێكی سیاسی و یاساییدا ده‌بێ، با گریمان ڕووخساری یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یش بێ له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌رودراوسێ كه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین..
ئه‌مه وا نابینرێت دژ به كراوه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی شارستانی بێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بوونی هه‌موولایه‌ك ده‌پارێزێ له ڕێگه‌ی پاراستنی ناسنامه و به‌هه‌ندگرتنی تایبه‌تایه‌تی هه‌رلایه‌ك..
ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌و باره‌دا دێته‌دی كه ئیتر وا به‌ئاسانی ڕێگایه‌ك نه‌گرینه‌به‌ر نه‌زانین ده‌گاته كوێ، با ئه‌و ڕێگایه وای دابنێ قیرتاو بێ و ڕێبواری زۆریشی له‌سه‌ربن..
ده‌خوازێ هه‌وڵ بده‌ین نه‌گاته ئه‌وه‌ی جیهانایهتیش وه‌ك مۆدێكی سه‌رده‌م له‌دوورڕا سه‌یر بكرێ و چیتر نا!
