شاخه‌وان سدیق: سەرەتا لە ناونیشانی ڕۆمانەکەوە دەستپێبکەین، زۆرێک لە ڕەخنەگرانی بواری ئەدەب پێیان وایە ناونیشان کلیل و دەسپێکە بۆ کردنەوەی دەرگا و چونە ناو دونیای تێکستەوە، هەندێکیش پێیان وایە ناونیشان دەبێت هەڵگری ڕۆحی کۆی تێکستەکە بێت و خوێنەر لە ناونیشانەوە بە کۆی تێکستەکە ئاشنابێت، زۆرێک پێیان وایە دەبێت ناونیشان کورت و یەک وشەیی بێت و هەندێکیتریش بە پێچەوانەوە دیبینن، مەبەستمە بپرسم هەڵبژاردنی ناونیشانی ڕۆمانەکەت (ئه‌ودیوو سنوور، باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا) بۆ؟ کە ناونیشانێکی تاڕادەیەک درێژە؟ ئەم ناوە تاچەند بە مەبەست دانراوە؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ناونیشانی ڕۆمانه‌كه‌م ناونیشانێكه وه‌ك هه‌موو ناونیشانی ڕۆمانێك له‌دونیادا، هه‌موو ڕۆمانێك به‌پێی سروشتی ڕۆمانه‌كه و دونیای ڕۆمانه‌كه ناونیشانی خۆی وه‌رده‌گرێت. ده‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی گه‌وره هه‌بێت له‌نێوان ناونیشان و بابه‌ته‌كه و ئه‌مه‌ش نهێنی نوسینه. درۆیه‌كی گه‌وره‌یه گه‌ر هه‌ر نۆڤلستێك (ڕۆماننوسێك) بێت و شرۆڤه‌ی ناونیشانه‌كه‌ت بۆ بكات، خۆ گه‌ر ئه‌وه بكات، ئه‌وا جادووی ڕۆمانه‌كه له‌ده‌ستده‌دات. وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده وایه تابلۆكه‌ی خۆیت بۆ شرۆڤه ده‌كات و ئیدی چێژ و فه‌زای بینه‌ر ده‌كوژێت. به‌ڵام ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه بڵێین كه ناونیشان زیاتر بۆ ڕۆماننوسهكه گرنگه و به‌هایه‌كی ڕۆحی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌گره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر له بابه‌تی ناونیشان بڕوانن، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ڕۆماننوسهكهوه نییه و نابێت ڕۆماننوس ئاوڕ له‌ڕه‌خنه بداته‌وه و به‌پێی ڕێنمایی ڕه‌خنه‌گران بنوسێت. خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌كان له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب و تێوهرهكانی بنوسرێت، ده‌شێت له‌ڕووی تێۆرییه‌وه هه‌موو بنه‌ماكانی ڕۆمانی سه‌ركه‌وتوویی تێدا بێت، به‌ڵام ڕۆحی تێدا نییه.
بێگومان ئێستا له‌جیهاندا ئه‌و ڕۆماننوسانه كه‌مبوونه‌ته‌وه كه ڕۆح (گایست – Geist) به‌مانا میتافیزیكا ڕۆحییه‌كه‌ی تێدا ونن. تۆ ده‌توانیت هونه‌ری ڕۆماننوسین و ناونیشان له زانكۆ بخوێنیت كه سه‌ده‌ها تێوه‌ره‌ی ئه‌ده‌بین و دكتۆرای له‌سه‌ر بێنیت، به‌ڵام ته‌ئكید به ناتكاته ڕۆماننوس. ناونیشانی ڕۆمانه‌كان خۆیان خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، چۆن نازانم! به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه ئه‌و قولاپهن له‌نێو گۆمه‌كه‌دا ماسی ڕووداو و پڵۆتی (گرێچن) جۆراوجۆر و ده‌نگ و ڕه‌نگ و ده‌موچاوی نوێت بۆ ڕاوده‌كه‌ن. موزیكی ناوه‌وه‌ی وشه‌كان و هه‌ناسه‌ت بۆ ڕاوده‌كه‌ن زۆریتر…سه‌یریش له‌وه‌دایه كه مانگێك پێش حه‌ڤده‌ی شوبات ٢٠١١ ئه‌م ڕۆمانه‌م بڵاوبۆوه (ئه‌ودیوو سنوور، باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا ) و ڕۆمانێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا بڵاوبۆوه كه ئه‌ویش به‌ڕێكه‌وت ناونیشانه‌كه‌ی درێژ بوو، ئه‌ویش ڕۆمانه‌كه‌ی (به‌ختیار عه‌لی) بوو (جه‌مشید خانی مامم، كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد) هه‌ردوو ڕۆمانه‌كه هه‌ڵگری ناویشانی درێژن و هه‌ردووكیان له یه‌ك و فه‌زایه‌كی كاتیدا بڵاوبوونه‌وه و ناونیشانه‌كه‌یان درێژ بوو. كاك ئاسۆی هاوڕێم له كتێبخانه‌ی سلێمانی كاری ده‌كرد گووتی؛ ئه‌وانه‌ی به‌دووی ڕۆمانه‌كه‌ی تۆدا ده‌گه‌ڕێن ده‌پرسن؛ ڕۆمانی باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا …. خوێنه‌ر خۆی بڕیارده‌دا له‌گه‌ڵ كامه به‌شی ناونیشانه درێژه‌كه‌دا خۆی ئاڕاسته ده‌كات (ئه‌ودیوو سنوور) یان (باڵه فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا). یان له ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لیدا(جه‌مشید خانی مامم) یان ( كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات) … لێره‌وه هه‌ندێك ڕۆمانیش هه‌ن كه ناونیشانه‌كه‌یان نه‌ك كورته به‌ڵكو ته‌نها ژماره‌یه، بۆنمونه ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ڕۆبێرتۆ بۆلانێو). به‌ناونیشانی (2226) كه‌دوای مردنی بڵاوبۆوه. یاخود ڕۆمانه‌كه‌ی (پۆل ئاسته‌ر) كه ساڵی ٢٠١٧ بڵاوبۆوه له‌ژێر ناونیشانی(4321) …وه‌ك ده‌بینت من و ڕۆماننوسهكانی دیكه له‌دانانی ناونیشانی ڕۆمانه‌كانمان، گوێ له‌ڕۆحی ده‌قه‌كه ده‌گرین وه‌ك له تێوره‌كانی ڕه‌خنه.
پرسیار؛ دەستپێک لە سەرەتای نوسینی هەر تێکستێکی ئەدەبیدا کارێکی گرنگ و هونەرێکی گەورەی نوسەری پێویستە بۆ سەرنج ڕاکێشانی و بەستەنەوەی خوێنەر بە تێکستەکەوە، تۆش سەرەتای ئەم ڕۆمانە بە دەستپێکێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێش دەسپێدەکەیت، بە (گێرەڕەوەیەکی هەمووشتزانی تاک) کە دواتر زۆربەی بەشەکانی ڕۆمانەکە دەگێڕێتەوە، مەبەستمە بپرسم تۆ تاچەند گرنگی بهدەستپێک وەک سیحری یەکەم و جادو لە خوێنەر بۆ بەردەوام بوون، دەدەیت؟ پاشان فرەدەنگی یان تاک دەنگی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ڕۆمانەکە تاچەند بەمەبەست ئیشی لەسەر کراوەو تاچەندیش ئەم بابەتەت بەلاوە وەک تەکنیک گرنگە؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ڕۆمانه‌كه له دوو چركه‌ساتی یونڤێرسالیهوه ده‌ستپێده‌كات، له‌دوو چركه سات و دوو شوێنه‌وه‌یه، شوێنێك سه‌ر زه‌وییه و ئه‌ویتر ئاسمان، بێگومان گه‌ر بتوانین به ئاسمان و ناوفڕۆكه بڵێین شوێن! چركه‌ساته‌كه به‌مجۆره هاتووه له ڕۆمانه‌كه‌دا:
” ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌سووم عه‌لادینه ژهنگاویهكی له‌به‌رده‌می ماڵی دایكم و براگهورهكهمدا دانا‌و و به‌گریانه‌وه گووتی؛ ئه‌وه دوا شته له‌ماڵه‌كه‌مدا بۆنی ئه‌وانی لێبێت و چیتر نامه‌وێت ماڵه‌كه‌م به‌هه‌ناسه‌ی ئه‌وان بۆگه‌ن بێت…هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه من و نیگار وه‌ك دوو قورینگی دوای لێزمه‌باران له‌سه‌ر كورسیه كۆنینه‌كانی فڕۆكه ڕووسیه‌كه نیشتینه‌وه و سه‌رسامبووین به‌و هه‌ورانه‌ی وه‌ك زه‌ویه‌كی دیكه‌ی ونبوو له‌نێو ئۆقیانوسێكی زیویندا پهرشدهبوونهوه، هه‌ر ئه‌و ساته بهنیگارم گووت؛ قوتار بووین له عه‌لادینه ژه‌نگاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات …”
له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌ستپێكه به‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو، ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه‌دا و له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ئازیزدا ده‌توانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م؛ من كه گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا و دوای تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ و نوسینی ڕۆمانی (كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گورگێك)، ئه‌و ڕۆمانه‌ی (ده‌زگای سه‌رده‌م) سێ فه‌سڵیان شێواند و دوایی به‌سه‌قه‌تی بڵاویانكرده‌وه و ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش داوای لێبوردنیان له‌من نه‌كرد! هه‌روه‌ها دوای چاپكردنی نۆڤێلا یان بڵێین كورته ڕۆمانی (شتێك له قوڕی خورافه) و چه‌نده‌ها لێكۆڵینه‌وه و كاری فیكری و وه‌رگێڕان له‌ئه‌ڵمانیه‌وه…هه‌ستمده‌كرد من ڕاده‌كه‌م له‌و ئه‌زموونه‌ی كه له سۆڤیه‌تی كۆندا تێدا ژیاوم و ته‌نانه‌ت ئه‌زموونی ڕابوردووم وه‌ك كادێرێكی سیاسی له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا و پاشان كاری ئاشكرا كه دوای ڕاپه‌ڕین له‌چه‌نده‌ها ده‌زگای سیاسی كارمكردووه. بێگومان ئه‌وسا گه‌نج بووم و دونیا‌م به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌دی و هێشتا گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده كاڵی نهكردبووینهوه، به‌ڵام ڕقی ئه‌ستوورمان له یه‌كتری وه‌ك كورد (فاشیزمێكی دیكه)ی به‌رهه‌مهێنابوو كه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م فاشیزمه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ته‌قییه‌وه… بێگومان من چیتر نه‌مویست به‌شداربم له شه‌ڕی براكوژی و بێ ده‌ره‌تان و به‌پاره‌یه‌كی كه‌م ملی ڕێگه‌م گرته به‌ر، وه‌ك قورنگێكی سه‌رلێشواو له دونیای ترسناكی سۆڤیه‌تی تازه داڕما و نیشتمه‌وه.
ئیدی دووساڵ له بێپاره‌یی و نه‌بوونی و ترسی كوشتنت له‌لایه‌ن مافیا و خولیگانهوه (خوێڕوو) و به‌ریه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ كولتورێكی دیكه كه دێستۆیێفسكی به (ژیانی ڕووسی) ناویده‌بات …له‌وێ سوبێكتێكی دیكه‌ی من، سوژه‌یه‌كی تر، خودێكی دیكه‌ی من له‌دایكبوو. به‌ڵام سوبێكتێك به‌ره‌و ناوه‌وه، به‌ره‌و خودی خۆم وه‌ك له‌وه‌ی خه‌می نه‌ته‌وه و میلله‌تێك له‌خۆ بگرێت. پێشتر له شانزه ساڵیمه‌وه من هه‌ڵگری سوبێكتێكی دیكه بووم به‌ره‌و ده‌ره‌وه، به‌ره‌و مه‌سه‌له گه‌وره‌كان، به‌ره‌و ڕزگاكردنی چینی كرێكار و كوردستان و ئه‌م دروشمانه…بێگومان ئه‌مه‌ش به‌خوێنی خۆمان و گیانبازی كردووه و ئێستا كه چاوم ده‌نوقێنم و ده‌زانم بست به‌بستی ئه‌م سلێمانییه و كوردستانه كێ له‌ژێر كامه به‌رد كوژراوه و كێش له‌ناو كامه سووچی زیندان تا ڕۆحی ده‌رچووه ئوتوی گه‌رم و كاره‌بایان لێداوه یه‌ك چركه به‌رامبه‌ر فاشیزمی به‌عس چۆكی دانه‌داوه. ئاوه‌ها له سێپتمبه‌ری ساڵی١٩٩٤ به‌دوا كه‌گه‌یشتمه كێیڤ – ئۆكراینا و پاشان له كۆی له سۆڤیه‌تی دێرینی ڕووخاو ژیام. بێگومان وه‌ك هه‌موو بارێكی قورسی ده‌روونی كه به (تراوما) ناویده‌به‌ن، ناخودئاگاییم هه‌وڵیده‌دا كۆی ئه‌م وێنانه‌ی ڕابوردوو له‌یادبكه‌م، سه‌یر له‌وه‌شدایه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زۆر ووردهكاریم له‌بیركردووه، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی ده‌موچاوم گۆڕا، ئه‌وه گۆڕا كهپێدهڵێن؛ فیزیۆگنۆمی Physiognomy شێوه‌ی ده‌موچاوم كۆمپلێت گۆڕا، ئه‌مه‌ش شته سهیرهكهیه… ئیدی چێژم له‌و ئازادییه وه‌رده‌گرت، كه كورده‌كانی دیكه خواخوایان بوو ڕزگاریان بێت لێی و ده‌رچن بۆ ئه‌وروپا. من له بێپاره‌یی خۆم شلكرد بۆ ئه‌و په‌رستگا دیۆنیزۆسیهی كه‌هه‌بوو، كه فه‌وزای دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت بوو؛ ڤۆدكا، سێكس ، سه‌ما ، مافیا، قاچاخچی، خولیگانی سه‌رجاده، شه‌ڕه‌چه‌قۆی كورده‌كان …هتد. ئه‌مه ئه‌و په‌رستگایه بوو كه ناوم نابوو (په‌رستگای دیۆنیزۆسی) و له‌ڕۆمانه‌كه‌دا كه له شه‌ش سه‌د و هه‌شتا لاپه‌ڕه‌دا له گه‌شتی پاڵه‌وانه‌كه‌دا كه گێڕه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌موو شتزانه گوزارشی لێكراوه.
له یۆنانی كۆندا (ئهنتیكا) دوو په‌رستگا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ئهپۆلۆیی و دووهه‌میان دیۆنیزۆسی، یه‌كه‌میان ئاپۆلۆ خواوه‌ندی ئه‌قڵ و ته‌گبیر و ڕاوه‌شكار و ڕێكی دونیایه و دووهه‌میان دیۆنیزۆس و ڕهدووكهوتووهكانی وه‌ك (سیلین)، خواوه‌ندی شه‌راب و پێكه‌نین و خوماری و سێكس و سه‌ما و فه‌وزایه. من دوو ساڵ له‌ناو ئه‌و ئه‌و فه‌وزایه‌دا ژیام وحهزكردنم بۆ گۆڕینی سوبێكت به‌ره‌و خۆم وایكرد زۆر زوو فێری ئاخاوتن ببم به زمانی ڕووسی و تێكه‌ڵی فه‌وزای (ژیانی ڕووسی ) بم. ئه‌مه باسی ئه‌وه ناكه‌م كه به‌قاچاخ له‌و وڵاته‌دا ده‌ژیام و ڕۆژی وه‌ها هه‌بوو پێنج تا شه‌ش جار پۆلیس ده‌یگرتم و جگه له‌وه سه‌فه‌رم بۆ ڕووسیای سپی و سه‌ركێشی وه‌ها كه ئێستا سه‌یرم لێ دێت كردوومه، ئه‌مانه هه‌موووی بۆ لێدان بوو له‌سنووره‌كان. بێگومان ئه‌م سه‌ركێشیانه پابه‌ند بوو به خوماری له‌بیركردنی خودی ڕابوردوو و بێپاره‌یی و ژیان له‌ناو كایه‌كه‌ی دیكه‌دا.
خۆشم وه‌ك ماركسی -لینییهكی قه‌دیم و ئه‌ندامێكی باڵای پارتێكی ماركسی لینینی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران) له‌ناو ڕووخانی بلۆكی سۆسیالیستی‌دا ده‌ژیام و تاڵایی ئه‌م زهمهنهم ده‌چه‌شت، ئازارم ده‌چه‌شت، به‌تایبه‌ت مۆدێلێك هه‌ره‌سی هێناوبوو، مۆدێلێك زۆربه‌ی هاوڕێكانمان كه له زیندانه‌كاندا به دروشمهكانیهوه به‌ره‌و مردن و په‌تی سێداره چوو بوون. مۆدێلێك جگه له‌سه‌رخۆشی سه‌رجاده و مافیا و فه‌وزای كۆمه‌ڵایه‌تی هیچیتری لێ نه‌مابۆوه. ئازاری ڕووخانی وه‌همی ئه‌و سۆڤێتهی لای ئێمه مۆدێلی باڵا بوو، ئیدی وورده ووورده له‌به‌رچاوی شۆڕشگێرێكی ماركسی لینینی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ك مندا، ڕووخانی ئه‌م مۆدێله‌م ده‌بینی. له وورده‌كاری ژیانی خه‌ڵكدا كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیام، ئه‌و مۆدێله‌م ده‌بینی ده‌ڕووخا و هه‌پرون به‌هه‌پرون ده‌بوو. خه‌ڵكانێكی زۆرم به‌به‌رده‌ماندا تێپه‌ڕین و زۆریش تیاچوون و زۆریش گه‌ڕانه‌وه و ژیانی ئه‌و كاته‌مان سه‌خت بوو. ئاوه‌ها دوای نوسینی ڕۆمانێك و نۆڤێلایهك، هه‌ستمكرد ده‌بێت خۆم له‌م قه‌ره‌باڵغیه‌ی ناوسه‌رم ڕزگار بكه‌م، كه‌ئه‌زموونی خۆم بوو له دووساڵه‌ی سۆڤیه‌تی كۆندا.
سه‌یره كۆی ئه‌و پانزه ساڵه كه له ساڵی ١٩٩٦ كه گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا تاوه‌كو ٢٠٠٩ من ئه‌م قه‌ره‌باڵغیه‌م وه‌ك ڕۆمان له‌نێو سه‌رمدا داڕشتبوو، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمدا بوو، هه‌ستمده‌كرد ته‌واوی ڕۆمانه‌كه ئاماده‌یه و ته‌نها پێویسته دانیشتم و خۆم ڕزگاربكه‌م له ژاوهژاوهكهی ناوسه‌رم. به‌ڵام تۆ ڕاستدهكهیت و جوانت پێكاوه، كه ڕسته‌یه‌ك هه‌یه (سه‌ره‌تانی) هه‌موو ڕۆمانه‌كه ڕاده‌كێشێت بۆ خۆی. وه‌ك ئه‌و په‌ته وه‌هایه كه پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ده‌یكه‌ینه ملی ههژدیهاكه و ڕایدهكهشێنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه و ئیدی زۆرانبازی و ڕامكردن ده‌ستپێده‌كات. یان ئه‌وه‌یه ڕۆماننوس ڕۆمانه‌كه‌ی ڕامدهكات و زاڵده‌بێت به‌سه‌ریدا، یان ئه‌وه‌یه ڕۆمانه‌كه ئه‌و ده‌خوات و به‌خواردنی ئه‌ویش خۆیشی ده‌مرێت و ڕۆمانه‌كه ناژی. ئه‌و ڕسته‌یه گرنگه، زۆرجار زۆر درێژه، زۆر جار كورته، به‌ڵام كۆی ڕۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه، ته‌واوی ڕۆمانه‌كه ڕادهكێشته ده‌ره‌وه له‌سه‌ری ڕۆماننوسه‌وه بۆ سه‌ر په‌ڕه‌ی سپی.
گابرێل گارسیا ماركیز زۆر جه‌خت له ڕسته‌ی یه‌كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ كرده‌ی نوسینی ڕۆمان. بۆنمونه له‌ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیری) به چركه‌ساتی په‌یوه‌ندی خۆی و باپیره‌ی ده‌ستپێده‌كات كه له‌ڕۆمانه‌كه‌دا چركه‌ساتی ژه‌نراڵ (ئۆرلیانۆ بۆیندیا) یه، كه له‌به‌رده‌م فه‌سیلی ڕهمیكردنه و پێش گولله‌بارانكردنی ژه‌نراڵ ئه‌و ڕۆژه‌ی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه باوكی بردوویه‌تی بۆ نیشاندانی سه‌هۆڵ. بێگومان بینینی سه‌هۆڵ له‌و دارستانه شێدار‌و گه‌رمانه‌ی كۆلۆمبیا چركهساتهكی له‌بیرنه‌كراوه. له‌ڕاستیدا ماركیز ئه‌م ڕسته‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و باپیری، ماركیزی منداڵ سه‌رسامبوو به (ژه‌نراڵ ماركێز) كه به‌شداربووه له شه‌ڕی ڕزگاری و ژه‌نراڵی جه‌نگی ناوخۆی نێوان لیبراله‌كان و موحافزكاره‌كان بووه. چركه‌ساتی ئه‌م ڕۆمانه چركه‌ساتی منداڵێك و باوكێتی، كه له‌ڕاستیدا له چركه ساتی ماركێزی منداڵ و ژه‌نراڵی باپیری ئیلهامی وه‌رگرتووه …لێره‌وه ڕسته‌ی یه‌كه‌م و ده‌ستپێك سه‌ره‌تانییه، جومگه‌ییه، كۆی جه‌سته‌ی ڕۆمانه‌كه له‌تاریكییه‌وه ده‌خاته به‌ر ڕۆشنایی.
وه‌ك گووتم من كۆی پانزه ساڵ ئه‌م ڕۆمانه‌م له‌تاریكایی هۆشمهندیمدا هه‌ڵگرتبوو، تاوه‌كو ڕۆژێك له‌ماڵی خوشكه گه‌وره‌كه‌م بووم له شاری (نورنبێرگ) و خۆم و خۆی بووین و قسه قسه‌ی هێنا و باسی ڕابوردوومان كرد. من باسی گرفتی مرۆڤی كوردم كرد به‌ده‌ست عه‌لادینه‌وه، به‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا عه‌لادینی نه‌وت بۆته چاره‌نوسێك و به قه‌ده‌ری مرۆڤی كورده‌وه نوساوه و گووتم؛ هه‌ر كاتێك عهلادینهكان ونبوون ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین شتێك له‌دونیای كوردیدا گۆڕاوه…خوشكم باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كاتێك من و خێزانی یه‌كه‌م له ١٩٩٤ دا هه‌واڵمان نه‌ما، ئه‌و عه‌لادینه ژهنگاویهكهی ماڵه بچوكهكهمان له‌ماڵی خه‌سووم بهجێمانهێشتبوو، بووه مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ خه‌سووم و ڕۆژێك عهلادینهكه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌چێت ده‌یبات بۆ ماڵی دایكم و ده‌ڵێت نامه‌وێت لام بمێنێته‌وه…كه ئه‌و قسه‌یه‌م گوێ لێ بوو گووتم؛ ئاده‌ی جارێكی‌تر دووباره‌ی بكه‌ره‌وه. ئیدی دووباره بۆمی گێڕایه‌وه…خوشكه‌كه‌م خێرا گووتی؛ دیاره خه‌سووت بیری كردوون و ئه‌و عه‌لادینه ونبوونی ئێوه‌ی بیرخستۆته‌وه…منیش گووتم؛ من لام گرنگ نییه چی له‌پشت ئه‌وه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام سوپاس كهپێمتگووت…خوشكه‌كه‌م له‌و به‌خته‌وه‌رییه له‌پڕه‌ی من تێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام من زانیم ئه‌وه ئه‌و (ڕسته سه‌ره‌تانیه) یه كه پێویستم پێی بوو و هاته به‌رده‌مم، شه‌وه‌كه‌ی به‌و دێڕه ده‌ستمپێكرد “ ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌سووم عه‌لادینه ژهنگاویهكی له‌به‌رده‌می ماڵی دایكم و براگهورهكهمدا دانا‌و و به‌گریانه‌وه گووتی…” ئیدی ئه‌مه سه‌ره‌تای جادووی ئه‌م ڕسته‌یه بوو و گه‌شتی دووساڵم بوو له‌گه‌ڵ ڕۆمانه‌كه.
شاخه‌وان سدیق: کە ڕۆمانەکەتم دەخوێندەوە لە زۆربەی وێنەکاندا کەسایەتی خۆتم بەرچاو دەکەوت، گوستاف فلوبێر لە شوێنێكدا دەڵێ:( مادام بۆڤاری خۆمم) مەبەستمە بڵێم؛ بەڕاست تۆ تاچەند لەناو ئەم ڕۆمانەدا ئامادەیەت هەیە، تۆ خۆتت نوسیوەتەوە، یان ژیانی تۆ ئیلهامە بۆ نیشاندانی ژیانی ئەوانی دیکە لە ڕۆمانێکدا. لە ئەدەبی جیهانیدا، (ماركیز) دەڵێت” قوتابخانەی چیرۆكەكانی من نەنكمە، واتە لە نەنكمەوە، فێری چیرۆك نوسین بووم، ئایا ئەتوانم بڵێم؛ ڕەنگە قوتابخانەی چیرۆكەكانی تۆ ئەزمونی ژیانی تایبەتی خۆتبێت، یان سەرچاوەو ئیلهامی دیکە هەبوە، بەتایبەت بۆ نوسینی ئەم ڕۆمانە؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هیچ ڕۆمانێك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی ڕۆماننوس و هیچ ڕۆمانێك نییه سوبێكتیڤ نه‌بێت. گه‌ر هاتوو باسی ئه‌وانیتریش بكه‌یت ئه‌وا ئه‌وانیتر به‌شێكن له چیرۆكی تۆ، سه‌رسامی و وه‌ستانت له‌به‌رده‌م چركه‌سات و ڕووداو و ده‌نگ و هه‌ناسه‌یه‌كه.
ئومبێرتۆ ئیكۆ ی ڕۆماننوس و فه‌یله‌سوف كه خاوه‌نی چه‌نده‌ها ڕۆمانی گه‌وره‌یه، له‌وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا ده‌ڵێت؛ گه‌ر پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كان خۆمان بێت، كه‌واته چیتر خۆمان ناناسینه‌وه…
له ڕۆمانی (ئه‌ودیوو سنوور) دا و ته‌نانه‌ت له‌م ڕۆمانه نوێشمدا كه ئاماده‌یه بۆ چاپ هه‌میشه ئه‌و خودگه‌راییه یان بڵێن (سوبێكتیڤێته) هه‌ستیپێده‌كرێت. ئه‌مه‌ش شێوازی منه به‌وه‌ی ده‌مه‌وێت هه‌میشه قاچم له‌سه‌ر ژیانی ڕاسته‌قینه بێت نه‌ك ژیانی ته‌واو خه‌یاڵی و ڕه‌مزی. ڕۆمانی كوردی و چیرۆكی كوردیش تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌ر باسی شته فڕیوه‌كان و كه‌شتیه ڕۆمانسی و فریشته سووتاوه‌كان ده‌كات. هه‌موو توندوتیژی دونیای ئێمه دابه‌شكراوه بۆ سه‌ده‌ها لاپه‌ڕه له‌سه‌ر گوڵ و زوڵمه‌ت و كۆتری پهڕلهپێی بریندار و خوتبه‌دانی بانگخوازانه‌ی نیمچه فه‌لسه‌فی. پێموایه ئه‌م شێوازه له‌نوسین كه دوور له خود نمایشی خۆی ده‌كات (ئه‌قڵیه‌تی ئه‌ویتره) پشته‌وێنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی داگیركه‌رانه كه نایانه‌وێت باسی خۆت بكه‌یت، چۆن؟ من به‌م شێوه‌یه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه؛ وڵاتانی داگیركراو و كۆلۆنیالیزهكراو كه زه‌مه‌نێكی دوورودرێژ له‌ژێر داگیركردندا ده‌ژین، بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ده‌بنه (نوێنه‌ری ئه‌قڵیه‌تی داگیركه‌ر) و نه‌ستی كۆگه‌لی و مێگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی به فۆرمی داگیركه‌ر داگیرده‌كرێت. به‌مانای داگیركردن هه‌ر زه‌وی نییه، به‌ڵكو هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ش داگیر ده‌كات. لێره‌وه چیرۆكی كوردی و ڕۆمانی كوردی (لێره‌دا خۆم لاده‌ده‌م له نمونه هێناوه) بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی داگیركه‌ره، لێره‌دا ئاماژه به (ئێدوارد سه‌عید) ده‌كه‌م له دوو كتێبدا یه‌كه‌میان (ڕۆژهه‌ڵاتناسی) و ئه‌ویتر (ئیمپریالیزم و ئه‌ده‌ب) به‌وه‌ی ئه‌ده‌ب به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌بێته هه‌ڵگری ئه‌قڵیه‌تی كۆلۆنیالستی، ئه‌قڵیه‌تی داگیركه‌ر پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه. دیاره گه‌وره‌ترین گرفتی ئێمه كه له‌ژێر داگیركردنی عه‌ره‌بی شۆڤێنیدا ژیابووین ترس بوو له (خودنوسین) هه‌موو (دانپێدانانێك ) پابه‌نده له یاده‌وه‌ری ئێمه به سزای توند و له‌ناوچوونی جه‌سته و كوشتن و گرتن. هه‌ر بۆیه په‌نابردنه ڕه‌مزیه‌ت و ناڕاسته‌وخۆیی و ئاڵۆزی ئه‌ده‌بی ئێمه‌ی فۆرمكردبوو، به‌جۆرێك هه‌موو خودنوسینێك یان (مه‌دام بۆڤاریهك منێك) سه‌رنجی خوێنه‌ر و نوسه‌رانی ڕانه‌ده‌كێشا، چونكه ترس له باسكردنی خۆدی خۆت هێشتا ئاماده‌یه.
له به‌شی زۆربه‌ی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ی ئێمه‌دا نوسه‌ر ونه، فیگورهكانی دیكه‌ی ناو ڕۆمانه‌كه یان خوتبه ده‌ده‌ن یان بونه‌وه‌رێكی جادووین بیست جار پاڵه‌وان ده‌مرێت و زیندوو ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی نازانم. ئیدی نازانم ئه‌م هه‌موو تهلسیمه جادووگهرایه بۆچی؟! گه‌ر هاتوو دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی داگیركه‌ر نه‌بێت كه‌ن نایه‌وێت خودی كوردی ئازادانه بدوێت. ئه‌م (خۆ جڵهوكردنهی خودی كوردی) فۆرمێكه میراتی داگیركه‌رانه و له‌ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.
له كۆی نوسینی كوردیدا زۆر كه‌م نه‌بێت، نوسه‌ر نابینین، نازانین چۆن بیرده‌كاته‌وه، سێكسوالیهتی له‌كوێیه، شێوازی ژیان له‌نوسینی ئه‌ودا چۆنه…بۆ نمونه كه (میلان كۆندێرا) ده‌خوێنیته‌وه ده‌زانیت چۆن ده‌ژی كه (جێمس بالدین) ده‌خوێنیته‌وه ده‌زانیت هۆمۆسێكسوالێك چۆن ده‌ژی و خۆیشی هۆمۆ بووه و به‌شێكی سوبێكتی خۆی فڕێداوه‌ته ناو ڕۆمانه‌كانی. له كایه‌ی ئێمه‌دا سوبێكتی گێڕه‌وه هه‌میشه دوور له سوبێكتی پاڵه‌وان گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات، هه‌ربۆیه نوسینیان زۆر جیاوازه له‌ژیان و خودی خۆیان. شێوازی ژیانیان دووره له شێوازی نوسینیان، ئه‌مه‌ش وه‌هایكردووه كه كه‌سانی دوو ده‌موچاو و دووڕوویان لێ ده‌ربچێت، ڕۆمان ده‌نوسن به‌ڵام وه‌ك ڕۆماننوس ناژین. لێره باسی مۆدێرنه ده‌كات و له‌ولاش كه سه‌رخۆش ده‌بێت زمانی بازاڕییه و ڤهڵگهرێكی سه‌یره! ئه‌م هیپۆكرهسییه، ئه‌م ده‌بڵ مۆڕاڵیه، له‌وه‌وه دێت نوسه‌ر خۆی له‌سه‌روو دونیایه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام بیری ده‌چێت كه‌دونیا له‌ناو سوبێكتدایه. فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی پیته‌ر سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت؛ نیتچه شته بچوكه‌كان كوشتی…ئه‌م تایپه له نوسه‌ری كورد دوور له شته بچوكه‌كان ده‌ژی، كه ده‌بێت خودی نوسین مه‌شقی خۆی له‌سه‌ر بكات، هه‌ر بۆیه زۆر زووش له‌ناو یاده‌وه‌ریی نه‌وه‌كاندا ده‌مرن و هه‌ندێكیان به‌مردنی خۆیان نازانن! به‌دیوێكی تردا، دونیا به‌شێكی زۆری له خوده‌وه ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك له ئه‌وانیتره‌وه، لێره‌وه بێگومان ڕۆمانی( ئه‌ودیوو سنوور) به‌شێكی زۆری خودی خۆمم تێ فڕێداوه و و ڕۆمانه نوێیهكهشم كه ئاماده‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه زیاتر ئه‌م خوده به‌رجه‌سته بووه.
شاخه‌وان سدیق : ئه‌وه‌ی تۆ بناسێت و کەمێک شارەزای ژیانت بێت دەزانێت ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی سەرگوزشتەی ژیانی خۆتە لە کوردستانەوە بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لەوێوە بۆ ئەوروپا، بە هەندێک ئیزافەکردنی چیرۆکی فەنتازییەوە، نەدەکرا لە بری ڕۆمان وەک یادەوری ئەم کتێبە بنوسیت؟ ئەو نهێنییەی ئەم گێڕانەوەی ئەم چیرۆکانەی لە یادەوەریەوە گۆڕی بۆ ڕۆمان چیبوون!
ئیساعیل حه‌مه‌ئه‌مین: قسه‌كه‌ی (ئیمبێرتۆ ئیكۆ) دووباره‌ده‌كه‌مه‌وه؛ گه‌ر پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كانمان خۆمان بین كه‌واته خۆمان ناناسینه‌وه… گه‌ر من هه‌موو ئه‌و شتانه‌م كردبێت وه‌ك له ڕۆمانهكهمدا هاتووه و ته‌نها (هه‌ندێك) ئیزافه‌م كردبێت، وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت، كه‌واته من پاڵه‌وانێكی ئه‌فسانه‌یم و به‌خۆم نه‌زانیووه!
(میلان كۆندێرا) ئه‌زموونێكی بچوكی هه‌یه كه له به‌هاری ١٩٦٨ دا تانكه‌كانی سۆڤیه‌ت دێنه ناو چیكۆسلۆفاكیاوه و داگیری ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سهركوتدهكهن كه دژی حكومه‌ته سۆسیالیستیهكهی به‌رپا بوو بوو و پاشان له (بۆهیمیا) میلان كۆندێرا تووشی گرفت ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وڵات جێدێڵێت. كه‌چی كۆی ڕۆمانه‌كانی كۆندێرا به‌ده‌وری ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بۆهیمیا و ئه‌زموونی ١٩٦٨ ده‌خولێته‌وه.
دیاره ڕۆماننوس ئه‌زموونی خۆی ده‌بێته پشته وێنه به‌ڵام ژیانی خۆی نییه، ده‌نا ده‌چوو ئاوتۆبایۆگرافی خۆی ده‌نوسیه‌وه…له‌ئه‌ده‌بدا هه‌موو شتێك گه‌ر چیرۆكی تۆش نه‌بێت ده‌بێت ببێته چیرۆكی تۆ، ئه‌وسا ده‌توانیت له‌سه‌ری بنوسیت. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه و خۆشم نازانم چۆن وه‌سفی بكه‌م، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه‌سه‌كان یان كه‌سی تاكی یه‌كه‌می گێڕه‌وه نوسه‌ر خۆی بێت، گه‌ر وه‌ها بێت كه‌واته پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یین.
خاڵێك گرنگه ئاماژه‌ی بۆبكه‌ین، ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی كوردی به‌گشتی (ئه‌ده‌بێكی باڵاپۆشه) به‌مانای هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی وورده‌كارییه‌كانی جه‌سته و مرۆڤ و وورده‌كاریه‌كانی كاری خۆی ده‌كات. به‌ده‌وری فریشته و شه‌یتان و سه‌ركرده و مهركرده و سیاسه‌تی دونیادا ده‌سوڕێته‌وه، به‌ڵام باسی خودی مرۆڤ و جه‌سته و غایله و سێكسوالیهت و وورده‌كاریه‌كانی ژیان ناكات. هه‌ربۆیه ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م (باڵاپۆشیه كولتورییه) ڕاهاتووه، هه‌موو باسكردنێكی سێكس و ئیندیڤیدوالیهت (تاكڕه‌وی) یه‌كسه‌ر پابه‌ند ده‌كاته‌وه به خودی گێڕهوهكه، كه ئه‌مه له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌و مه‌زنده‌یه ده‌كرێت كه ئاین چۆته ڕۆحی ڕۆشنبیرهكانیشهوه و ئه‌وان بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن له‌فۆرمی دیكه‌دا به‌رهه‌میده‌هێننه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌ده‌ب له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا باسی هه‌موو شتێك ده‌كات ته‌نها خود و وورده‌كارییه‌كان نه‌بێت، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا به‌وه تاوانبار بكرێیت كه حهشیشت كێشاوه مادامه‌كی له چیرۆكێكتدا باسی حه‌شیش كێشان ده‌كه‌یت، نه‌وێریت باسی ماكهربازی بكه‌یت نه‌بادا ئه‌قڵی دواكه‌تووی خوێنه‌ر تۆ به‌و بكه‌ره تێبگه‌ن. ئه‌مه‌ش هۆكاری بوونی (ئه‌ده‌بی باڵاپۆشی ئاینییه) كه‌باسی سیاسه‌ت و فریشته و شه‌یتان و سیاسه‌ت ده‌كات به‌ڵام خۆی نادات له‌شته بچووكه‌كانی ژیان. هه‌ر بۆیه ڕۆمانه‌كه‌م (ئه‌ودیوو سنوور ) ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی شكاندووه و به‌ووردی چیرۆكی مرۆڤه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌قڵی باڵابۆشی بۆی هه‌رس نابێت.
شاخه‌وان سدیق: ئەوەندەی من بزانم ڕۆمانەکە زۆر باش نەخوێنرایەوە و زۆر قسەی لەسەر نەکرا و وەک زۆر کتێبی تر بەدنیای بێدەنگیدا تێپەڕی بەڵام بۆ من یەکێکە لە کتێبە چێژبەخشەکان، هۆکاری ئەمە چی بوو ، ناوەدورو درێژەکەی یان قەبارەکە یان تهکنیکەکەی یان چییە؟ ئێستا هەندێک پێیان وایە خوێنەری ڕۆمان و کتێبی قەبارە گەورە نەماوەو سەردەمی ڕۆمانی گیرفانییە وەک کارەکانی ( ڤێرمینی) نوسەری ڕۆمانەکانی (کەمانچەڕەش،هەنگوین، بەفر ) ئایا تاچەند ئەمە ڕاستە.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین؛ به‌پێی به‌دواداچوونی خۆم، به‌وه‌ی كه كتێبه‌كه چیتر له‌كتێبخانه‌كاندا نه‌ماوه و ده‌ستناكه‌وێت مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ چه‌ند نوسخه‌یه‌ك مابێت، ئه‌وا كتێبه‌كه باش خوێندراوه‌ته‌وه. هیودارام بتوانم چاپی بكه‌مه‌وه به چاپێكی جوان. به‌ڵام ئه‌وه‌تا تۆ خوێندوته‌وه. بێگومان ڕۆمانی (ئه‌ودیوو سنوور، باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا ) ڕۆمانێكی پۆپۆلیستی نییه یان بابڵێین شه‌عبی نییه، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو ڕۆمانێكی دیكه له‌لایه‌ن (خوێنه‌ری جیدی)ه‌وه خوێندراوه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ی قه‌باره‌ی ڕۆمان من ئه‌م قسه‌یه ته‌نها له‌كوردستاندا ده‌بیستم، ده‌نا له‌هه‌موو دونیادا ڕۆمانی هه‌زار و پێنج سه‌د لاپه‌ڕه‌یی به‌رده‌وامه و ده‌خوێنرێته‌وه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه شتێك دروست نه‌بووه لای ئێمه كه‌ناوی (خوێنه‌ر) بێت، به‌تایبه‌ت خوێنه‌ری ڕۆمانی جیدی ڕۆشنبیریه‌كی قووڵی ده‌وێت تاوه‌كو بگه‌یه‌ته ئاستی خوێندنه‌وه‌ی. له ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش خوێنه‌ری ڕۆمانی جیدی وه‌ك ڕۆمانی شه‌عبی نییه، كه هه‌موو كه‌س بیخوێنێته‌وه، بۆ نموونه هه‌موو كه‌س كالڤینیۆ و ئیكۆ و بۆلانێو و گونته‌ر گراس و مارتین ڤالسه‌ر و ماكس فریش ناخوێنێته‌وه…. پڕ فرۆشترین ڕۆمان له دونیادا ڕۆمانی به‌رباخه‌ڵی پۆلیسی و چیرۆكی ساده‌ی دڵدارین، كه كوالیتیان خراپه و نوسه‌ره‌كانیان پێی بوون به میلۆنهر. له‌م ڕۆمانه تازه‌یه‌مدا كه‌ئاماده‌یه بۆ چاپ گوتوومه؛ مرۆڤ پیسخۆره….به‌هه‌قه‌ت مرۆڤ له خوێندهنهوهشدا پیسخۆره.
شاخه‌وان سدیق: لە ئێستادا ئەوەندەی ئاگاداربم سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێکی نوێن دەکرێت بزاین ناوی ئەم ڕۆمانە چییەو کەی بڵاودەبێتەوەو چیرۆکەکەی باسی چیدەکات، بەگشتی هەندێک زانیاریمان دەربارەی بەرێ، ئەڵبەتە ئەگەر ده‌كرێت…
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین؛ ڕاستیت دوێت دوو ڕۆمانی سه‌ره‌كین، گه‌ر ووردی بكه‌مه‌وه یه‌كێكیان سێ ڕۆمانن له‌یه‌ك ڕۆمانی گه‌وره‌دا و گه‌ر نه‌بن به‌چوار. ڕۆمانی یه‌كه‌مم تا ئێستا چوار سه‌د لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌یه، دابه‌شده‌بێت تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌ر نۆ به‌شدا، له فه‌سڵی نۆیه‌مدا، باڵێین چاپته‌ری نۆههمدام…به‌ڵام له‌پڕێكدا هه‌ستمده‌كرد شتی تری سوبێكتێڤی ماوه بیڵێم، چونكه ئه‌م ڕۆمانه‌م چوونه ناو مێژووی دونیایه و ده‌ستم فراوانكردووه له‌نوسیندا، لێره‌وه ده‌بوایه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و سوبێكته، یان ئیگۆ دووره‌ی بهجهمهێشتووه. هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆمانێكی دیكه‌م به‌جێهێشتبوو، و كاتی خۆی ساڵی ٢٠١٢ كه له شاری (هانۆڤه‌ر) و له‌بارودۆخێكی دووونی ئاڵۆزدا ده‌ژیام به‌شی یه‌كه‌مم نوسیبوو، پاشان گه‌ڕامه‌وه و دووساڵ له‌كوردستان ژیام و دوایی دووباره گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مجاره له‌جیاتی ئه‌ڵمانیا له له‌نده‌ن جێگیر بووم. له‌وێ دوو چاپته‌ری ترم نوسی و وازم لێهێنا. له‌پڕێكدا كه له سه‌فه‌رێكی بهلیجیكا ده‌گه‌ڕامه‌وه و ڕۆژی دوایی له‌نده‌ن ده‌ستمكرد به نوسینی ئه‌م ڕۆمانه‌م كه دوای چوارسه‌د لاپه‌ڕه وه‌ستام و هێزێك ڕایدهكێشامهوه بۆ ڕۆمانه كۆنه‌كه‌م كه به‌جێمهێشتبوو. ئیدی گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه و له‌ماوه‌ی مانگ و نیوێكدا به‌هه‌موو چاپتهرهكاندا چوومه‌وه و پاشان دوا چاپتهرم ده‌ستپێكرد و له سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی ڕابوردوودا له سه‌ره‌تای ٢٠١٩ ته‌واو بووم. پاش چه‌ند مانگێك دووباره بهههموویدا چوومه‌وه و جارێكی‌تر پێداچوومه‌وه و هه‌ندێكم لابرد و هه‌ندێكی دیكه‌م بۆ زیادكرد. له‌كۆتایدا ناردم بۆ هاوڕێی شاعیرم (پێشه‌وا كاكه‌یی) و (باران خان) ی چیرۆكنوس و ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندیان كرد به‌تێبینیه‌كانیان و به‌سوپاسه‌وه پێشه‌وا پێداچووه‌وه و ئێستا دووباره خۆم پێداچوومه‌وه و ئاماده‌یه بۆ چاپ. به‌مه‌ش ده‌ستم به‌تاڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاپتهرهكانی ڕۆمانه گه‌وره‌كه‌م بنوسمه‌وه كه له‌ڕاستیدا تاوه‌كو ئێستا دوو كتێبن یان دوو ڕۆمانن و جارێ له‌ڕۆمانی سێههمدام و نازانم چی لێ به‌سه‌ر دێت. لێتی ناشارمه‌وه تاوه‌كو ده‌زگایه‌كی باشی چاپ و بڵاوكراوه نه‌بێت كه ڕێز له‌كتێب بگرێت، ڕۆمانه ئامادهكهم چاپ ناكه‌م.
شاخه‌وان سدیق ـ له ڕۆمانەکەتدا و بەپێی ڕووداوەکان جیاواز لە زۆربەی نوسەرانی کورد خۆت لە گێڕانەوەی (دیمەنە ئیرۆتیکەکان ) نە بواردوەو لە کوێدا پێویست بووە وەک خۆی دیمەنە سێکسیەکانت گێڕاوەتەوە، ئەم بوێری و گێڕانەوانە بەو شێوەیە ڕەوتی ڕۆمانەکە دەی خواست یان بۆ چێژدانە بە خوێنەوەی خوێنەر؟ یان بە شێوەی مەبەستدار ئەوا گێڕاوتەتەوەو دەتەوێت تاپۆی شەرمەکان بشکێنیت و وەک خۆی وێنای دیمەنەکان بکەیت؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: نه‌خێر هیچ مه‌به‌ستێكم نییه و هه‌رگیز بیركردنه‌وه‌ی من تابۆشكاندن نییه، چونكه له بنه‌ڕتدا ئه‌وه‌ی من نوسیوومه تابۆ شكاندن نییه. به‌ساده‌یی ده‌ڵێم؛ مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی بایۆلۆجیه نه‌ك بونهوهرهكی خودایی؛ نان ده‌خوات، ده‌چێته سه‌ر ته‌والێت و میز ده‌كات و دهستپهڕلێدهدات و سێكس ده‌كات و هۆمۆسێكسوالیهت و لێسبهن و دونیایه‌ك حه‌زی جۆر و ناجۆری هه‌یه. ده‌ڕشێته‌وه و گه‌ده‌ی تێكده‌چێت، پیرده‌بێت و خرف ده‌بێت و تڕ لێده‌دات و جڕت لێده‌دات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یكات تایبه‌ته به‌مرۆڤ، چونكه مرۆڤه و بونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژیه نه‌ك خودایی. كونهكان زۆرن كه مرۆڤ له ڕێگه‌یه‌وه به‌دونیا ده‌به‌ستێته‌وه؛ كوونی دواوه و پێشه‌وه و ده‌م و كونی گوێچكه و ده‌م كه ده‌روازه‌یه بۆ قسه‌كردن و خواردن و غه‌یبه‌تكردن و زۆریتر ….هه‌موو ئه‌مانه مرۆڤن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌ده‌بێكه باڵاپۆشه و له‌فۆرمدا ئاینییه، هه‌ر بۆیه پاڵه‌وانی چیرۆك و ڕۆمانی ئێمه هه‌ر خوتبه ده‌ده‌ن و بونه‌وه‌ری فریشتهیین و سیحرین و به‌رده‌وام خه‌ریكی په‌ند دابه‌شكردن به‌سه‌ر دونیادا. لێره‌وه پاڵه‌وانی ڕۆمانی كوردی جگه له‌ده‌م هیچ كونێكی تریان نییه، هه‌موویان مه‌خلوقی خوداین، نهدهڕشێنهوه نه سێكس ده‌كه‌ن، نه پاشه‌ڕۆ ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك گه‌ر كۆی ڕۆمانت كوردی بخوێنیته‌وه وه‌ها هه‌ستده‌كه‌یت مرۆڤی كوردی ته‌نها ده‌می هه‌یه و هیچیتر….به‌مه‌رجێك ئه‌ده‌بی دونیا وێنه‌ی جیاوازی مرۆڤت له‌هه‌موو كات و شوێن و بارێكی جه‌سته‌یدا پێده‌ڵێت؛ نمونه (چارلس بۆكۆفسكی) یان (هێنری میلله‌ر) به‌تایبه‌ت له ڕۆمانی (مه‌داره سهرهتانیهكان) و (سێكسوس) و چه‌نده‌ها نمونه‌ی دیكه…
پاڵه‌وانه‌كانی من له (ئه‌ودیوو سنوور، باڵه فڕه به‌نێو دراستانهكانی مانگدا ) و ئه‌م ڕۆمانه نوێیه‌شم سێكس ده‌كه‌ن و ده‌ڕشێنه‌وه و حه‌شیش ده‌كێشن و نێربازی ده‌كه‌ن …پاڵه‌وانه‌كانی من خورافی نین و خاوه‌ن جه‌سته‌ن، جهستیهك وه‌ك خۆی به‌ر جیهان ده‌كه‌وێت.
ته‌واو
سه‌رچاوه؛ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه “جگه له دوا پرسیار نه‌بێت” به دووبه‌ش؛ به‌شی یه‌كه‌م و به‌شی دووهه‌م له پاشكۆی ئه‌ده‌بی كوردستانی نوێ‌دا بڵاۆبۆتهوه.