سه‌ره‌تا گرنگه ئاماژه به‌وه بكه‌م كه سیاسه‌ت هه‌موو ڕه‌گه‌ز له‌خۆگر نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا كایه‌یه‌كی تایبه‌تكراو به پیاوانه. له‌م ڕاستیه‌دا (سیمۆن دی بۆڤوار) فێمینیست و فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی، له كتێبی (ڕه‌گه‌زی دووه‌مدا) ده‌ڵێت: (مێژوو نیشانیداوه، كە بۆچی به‌رده‌وام پیاودهسهڵاتیڕههای به‌ده‌ست بووه، له قۆناغی پاتریاركیدا، یاسا و ڕێسایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان داناوه و ژنانیان كردووه به ڕه‌گه‌زی دووه‌م، یان ژنانیان له‌و شوێنانه‌دا داناوه كه خۆیان ده‌یانه‌وێت).به واتایه‌كی تر سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو دامه‌زراوه، ئه‌م هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ش له ڕێگای دام و ده‌زگا و یاساكاندا جێگیر كراوه. لێره‌وه وه‌لانانی ئه‌وی تری مێینه، هۆمۆسێكسوال و ترانسجێنده‌ر دێته ئاراوه. ده‌كرێن به مرۆڤی پله‌دوو له كایه‌ی سیاسه‌تدا وه‌ك ته‌نێكی غه‌ریب مامهڵهدهكرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ته‌نها مه‌یدانی پیاوه‌كان بێت.
فه‌یله‌سوفی لیبراڵی ئینگلیزی (جان ستوارد میل) ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی كه بنه‌مای هه‌ڵاواردنی دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا،ئەوه‌یه كه به‌یاسا ڕهگهزێکكراوهته پاشكۆی ڕه‌گه‌زێكی تر، كه ده‌بێتله بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ك دوو تاكی سه‌ربه‌خۆ یه‌كسان بكرێن به‌یه‌ك). كه‌واته یاساكان كه له ده‌ستی پیاوانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سیاسیدان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ زاڵكردنی هه‌یمه‌نه‌ی پیاوسالاری و هه‌ژموونی پیاوگه‌رایی). تیۆریزان و فه‌یله‌سوف و ئه‌وانه‌ی كه خواستاری ئه‌م جیكاریه جێنده‌ریه بین به شێوازی جیاواز ته‌عبیریان له بیروڕای خۆیان كردوه و تیۆریزه‌یان كردوه. یه‌كێكی تر له فه‌یله‌سوفه گرنگه‌كان (كارل ماركسه) كه له ڕوانگه‌ی دابه‌شبوونی چینایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته جیكاریهكان و ده‌ڵێت: ( گه‌ر یه‌كه‌م دابه‌شكردنی كار له نێوان پیاو و ژندابههۆی منداڵه‌وه بووه، ئه‌وا من ئه‌وه زیاد ده‌كه‌مه سه‌ری، كه كاتێکچین له مێژوودا دروستده‌بێت،ئه‌وا هاوكات (ئهنتاگۆنیسم – ڕكابه‌ری) گه‌شه‌ده‌كات لهپەیوهندی خێزانی نێوان پیاو و ژن‌دا، له‌وێووه یه‌كه‌م چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌ستپێده‌كات).
هه‌ریه‌ك له‌و سێ فه‌یله‌سوفه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رده‌سته‌یی پیاو و ژێرده‌سته‌یی ژنان وێناده‌كه‌ن، كه جه‌وهه‌ری هه‌ریه‌ك له‌مانه وابه‌سته‌ی ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی سیاسییه له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆئه‌وه‌ی لهڕهگهزداری له كۆمه‌ڵگه‌دا سیاسه‌ت تێبگه‌ین ،پێویستمان به لێ ووردبوونه‌وه هه‌یه له‌تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراكتیككراوی ناو كۆمه‌ڵگه.
ئایا سیاسه‌ت ڕهگهزداره یان نا؟!…ئەمە له‌نێوان لێكۆڵه‌ره‌وانی فێمێنیزم و سیاسه‌تدا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره. هه‌موو تاكێك خاوه‌نی له‌شی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئایا چۆن سیاسه‌ت مانا‌و به‌های ڕه‌گه‌زی به‌م له‌شانه ده‌دات؟ له هه‌ر كۆنتێكست و كولتورێكی جیاوازدا، تیۆری سیاسه‌تی سونه‌تی و كۆنزه‌ڤاتیڤ زۆر گشتگیره‌و باس له تاكێكی (بێ – ڕه‌گه‌ز) ده‌كات، به‌ڵام كاتێکشیكاری بۆ ئه‌و تاكه بێڕهگهزهی ناو تیۆری سیاسه‌ت ده‌كه‌ین،به‌ڵام كاتێکلهڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایهتییهوهپهیوهندییهكانی نێوان ڕه‌گه‌زی پیاو و ژن بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه ئه‌وا نوێنهرایهتیڕهگهزی پیاو ده‌كات.
هه‌موو تاكێکخاوهنی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی،ڕه‌نگه ئه‌مه ده‌ربڕینێكی زۆر ئاڵۆز نه‌بێت، به‌ڵام كاتێکڕهههندێكی سیاسی به‌خودی تاك بدرێت،ئه‌وا تاك له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌ز یان لهگهڵجهسته وه‌ك بایۆلۆژیا،ده‌كه‌وێته كێشه‌وه به‌هۆی ئه‌وەوە،كه سیاسه‌ت مانا به ڕه‌گه‌ز ده‌به‌خشێت.
ماریا ڤێندت و سیسیلیا ئۆسێ & (Cicilia Åse)( Maria Wendt) باس له‌مانای (به‌های ڕه‌گه‌زیی)ده‌كه‌ن له‌تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراكتیككراو له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ش ڕه‌گه‌زی ئێمەیە، ڕاستیه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌یه كه بنه‌مایه‌كی بایۆلۆژی هه‌یە. كه ئه‌م بنه‌ما بایۆلۆژییه هه‌ڵاواردن و ژێردهسهتهییبۆ ڕهگهزێکدروستدهكات، كه ڕه‌گه‌زی ژنە،پیاویش بێڕهگهز و نیوتراڵ ده‌كات وله ئه‌نجامدا دەبێتەهۆكاری نایه‌كسانی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
ژن كه‌متری هه‌یه له‌پیاو له ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا،فێمێنیسته‌كان به پاتریارك، سیسته‌می جێندەر،یان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به پێی ڕهگهزناوزەنددهكهن. ئه‌م سیسته‌مه هه‌ر ناوێكی هه‌بێت،سیسته‌مێكه كه سیستهماتیسك ژنان په‌راوێز دهخاتو پله دوویاندهكات. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌هایه بۆ دووفاقی سیاسه‌ت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
جه‌سته‌و ڕه‌گه‌ز ڕاستیه‌كی ڕه‌های ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه. دیاره به‌بێ له‌شمان بوونمان نییه و جه‌سته‌شمان سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوه به‌پێی جیاوازی بایۆلۆژی. (تۆماس ڵاقوێر) له‌ساڵی ١٩٩٠ ده‌ڵێت:مێژووی ڕۆژئاوا ته‌نها دوو ڕوانگەی هه‌یه بۆ بینینی له‌ش و ڕه‌گه‌ز كه ئه‌و به (یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز)و (دوومۆدێل له ڕه‌گه‌ز)ناوزەندیان ده‌كات…به‌پێی ڕوانگه‌ی یه‌ك مۆدێل ڕه‌گه‌ز،ته‌نها یه‌ك ڕه‌گه‌ز بوونی هه‌یه و ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ش ڕه‌گه‌زی پیاوه و ژن كۆپییه‌كه له‌ڕه‌گه‌زی پیاو و خۆی ڕه‌گه‌زی سه‌ربه‌خۆی نییه! یه‌ك مۆدێل له‌ڕه‌گه‌ز،یه‌كه‌مجار (ئه‌رستۆتالیس) شیكاری بۆ كردووه كه؛ ئه‌ندامی مێینه‌ی ژن، كۆپی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه، به‌ڵام هی پیاو ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌یه و لای ژن به‌ره‌و ناوهوهیهیه! سێپرم و تۆ‌و لای پیاو،ده‌بێته خوێنی سووڕی مانگانه‌ی ژن، به‌ڵام ژن به‌هۆی نزمی پلەی گه‌رمی له‌شییه‌وه ناتوانێتئهو خوێنه له له‌شی خۆیداسپیبكاتهوه بۆ ئه‌و شله سپیه‌ی كه لایپیاوههیه! چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه له زێی ژن‌دا،وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی چووكی پیاو وایه، زێ ده‌بێته چووك، منداڵدانی ژن توره‌كه‌ی گوونی پیاوه‌و هێلكهدانهكانی ژن كۆپی تۆوی گونی پیاونبەپێی شیکاریەکەی ئەڕستۆ.
ڕوانگه‌ی (یه‌ك مۆدێل ڕه‌گه‌ز) تا وه‌كو سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده حوكمیده‌كرد، پاشان (دوو مۆدێل) له ڕه‌گه‌ز وەک ئەڵتهرناتیڤێك هاته ئاراوه كه‌تیایدا ژن و پیاو ته‌واو له‌یه‌ك جیاوازن و په‌یوه‌ندیه‌كی پێچه‌وانه له نێوانیاندا هه‌یه،ئه‌م دوولایه‌نه‌یه به دیكۆتۆمی (Dichotomy)پێناسه ده‌كرێت.
یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز و دوو مۆدێل له ڕه‌گه‌ز كاریگه‌ری له‌سه‌ر زانست هه‌بوو تا ساڵی ١٩٣٠ (سیگمۆند فرۆید) له ڕووی سایكۆلۆژیه‌وه باسی له گه‌شه‌ی باری ده‌روونی ژنان كرد، كه‌به‌هۆی ئه‌وەی وه‌ك پیاوان خاوه‌نی كێری ته‌واو نین، (به‌رزه من) لای ئه‌وان وه‌ك هی پیاو گه‌شه ناكات،بۆیه ژنان نایه‌كسانن و نابێتله بواری سیاسی وگشتیدا كار بكه‌ن.
ئەگهربمهوێتتهواوی پوخته‌ی یه‌ك مۆدێل له‌ڕه‌گه‌ز و دوو مۆدێل له‌ڕه‌گه‌ز كۆبكه‌مه‌وه؛ئه‌وا پیاو به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی سپێرمه‌وه كه‌سێكی ئه‌قلانیه و ده‌بێتله بواری گشتیدا كولتورمان بۆ دروستبكات و هه‌روه‌ها ژنیش به‌هۆی بوونی خوێنی سووڕی مانگانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ههستەوەرە و دهبێتلهبواری تایبهتداكه ناوماڵه، بمێنێته‌وه وخزمه‌تی پیاو و منداڵ بكات! به‌كورتی واتە: پیاو مانای (ئه‌قلانیه‌ت- كو‌لتور- گشتی) و به‌ڵام (ژن ) مانای (سروشت- هه‌سته‌وه‌ر- تایبه‌تی).ئه‌م هاوكێشه‌یه بنەڕەتیهیهی سه‌ره‌وه له تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تدا پراكتیككراوه.
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌وه، مه‌سه‌له‌ی جه‌سته و بایۆلۆژیا بۆ فێمێنیزم زۆر گرنگه‌و ئەوەشكه چۆن وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات كراوه. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه فێمێنیزم چه‌مكی جێندەری داهێنا،تاوه‌كو ڕه‌گه‌ز وه‌ك بایۆلۆژیا، له‌ڕه‌گه‌ز به‌مانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی جیابكاتهوە. سەبارەت بەمانای جێندەر(یوڤانێ هیردمان) باس له سیسته‌می جێندەردهكات كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای دوو پرنسیپی بنەڕەتیكار ده‌كات، یه‌كێكیان جیاكردنه‌وه‌ی دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه و ئه‌ویتریشیان هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی هیراركی، كه پیاو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هیراركیهته ده‌كات و له ئه‌نجامدا پیاو نۆرماڵ‌و ژن جیاوازدێته ئەژمار.
له‌ڕاستیدا بناغەی (تیۆریه‌كه‌ی هیردمان ) دابه‌شكردنی كارەبهپێی ڕه‌گه‌ز و هه‌روه‌ها دروستكردنی خێزانی ته‌قلیدی هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پره‌نسیپه‌ی سیسته‌می جێندەرن، كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژهمانپێدان. چونكه (دابه‌شكردنی كار) به‌پێی ڕه‌گه‌ر بۆ بواری تایبه‌تی و گشتی،هۆكاری سه‌ره‌كی هێشتنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی ژن و پیاوه له كۆمه‌ڵدا. ڕادیكاڵ فێمینیستەکانهۆكاری دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بهپێیڕهگهز، بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كانی نێوان پیاو و ژن ده‌گێرنه‌وه له‌خێزاندا. چونكه سێكسوالیتێت له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌پێی بیری پیاو ڕێكخراوه، چونكه سێكسوالیتێت به‌پێی ڕوانگه‌ی ئه‌وان نهسروشتیه و نهغهریزهی ئاژه‌ڵیه، به‌ڵكو سیاسه‌ت دروستیكردووه، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێسای پیاوانه‌دا ڕێكیخستووه. ئه‌وان ده‌ڵێن؛ گه‌ر یه‌كسانی له هیچ سووچێكی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌نێوان پیاو و ژن‌دا نه‌بێت، چۆن له‌سه‌ر سیسه‌می ژووری نوستنهكان یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاودا دروستده‌بێت. موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات له ژووری نوستنه‌كاندا شتێكی تایبه‌ت نییه،به‌ڵكو سیاسییه و سیاسه‌تی پراكتیككراو له‌وێدا پۆرنۆگرافیه. رادیكاڵ فێمێنیزم هه‌بوونی پۆرنۆگرافیا به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پیاوانه‌وه ده‌به‌ستێ له كۆمه‌ڵگادا كه زۆرێك له ژنان له كونجی تاریكی ژووری نوستنه‌كاندا مل كه‌چ ده‌كرێن بۆ پیاده كردنی خواستی لادانی سێكسی پیاو. رادیكاڵ فێمێنیزم پیاو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به توند و تیژ وێنا ده‌كه‌ن وه هه‌بوونی پۆرنۆگرافیا له كۆمه‌ڵگادا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تووند و تیژیه‌ی پیاوانه كه له سیسته‌می سیاسی و سیاسه‌ت پراكتیك كراودا ره‌نگده‌داته‌وه.
ماود ئێدوارد Maud Eduards -1997) ) له گوتارێكیدا به‌ناوی(پیاوه‌كان له كوێن؟) ، باس له (بهجهستهبوونی سیاسه‌ت) ده‌كات، كه ژن به‌رده‌وام له تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراكتیزهكراودا ڕه‌گه‌زه و جه‌سته‌ی به‌ربه‌ستێكه، به‌ڵام پیاو بێڕهگهزه و جه‌سته‌ی به‌ربه‌ست نییه…ئه‌و ده‌ڵێت؛ كاتێکژنێك ده‌چێته سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت (جیاواز) ده‌بینرێت،ئه‌مه‌ش به‌پێی بۆچوونی ئه‌و،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شیكاری تاك، هاوڵاتی له‌ناو تیۆری سیاسه‌تدا،پیاو ده‌گرێته‌وه،بۆیه ناویده‌نێن سیاسه‌تی ژنانه یان ژن له سیاسه‌تدا. مانای( جیاواز) لێره‌دا بۆ ژن مانای سنوورداركردنی ژنه له بواری سیاسی‌دا.
لێكۆڵه‌رێكی بواری سیاسه‌ت له نه‌رویج له ساڵی ١٩٩٧ به‌ناوی (بیاتیك هه‌لسا – Beatice Halsaa) ڕای وه‌هایه بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسه‌ت تێبگه‌ین له‌گۆشه‌نیگای مانا و به‌های ڕه‌گه‌زیدا، ئه‌وا ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی به‌سه‌ر سێ بواردا دابه‌شبووه؛ یه‌كه‌میان ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی. دووه‌م تیۆری سیاسه‌ت و سێیه‌میش چه‌مكی سیاسه‌تی پراكتیككراو. دیاره لێره‌دا چه‌مكی سیاسه‌ت دیاریكراوه له فۆرمی حزب، داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و داموده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان، به‌مانای سیاسه‌ت یه‌كسانه به حزبی سیاسی.
ئەگه‌ر نمونه له باشووری كوردستان وه‌ربگرین،ئه‌وا ژن وه‌ك پیاو له باشووری كوردستان به‌شدار نییه له به‌رگری نیشتیمان به‌رانبەر بەداعش، چونكه ژن به پێی تیۆری سیاسه‌تی پیاوانیدهسهڵاتدارڕهگهزدارە و هێشتا نوێنه‌رایه‌تی جه‌سته‌ی ده‌كات. به‌ڵام گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و یه‌په‌ژه بكه‌ین،چون ئه‌وان مانای ڕه‌گه‌زییان له‌سیاسه‌تدا بنهبڕكردوه،. لەوێ،ژنیش وه‌ك پیاو له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و له سهرۆكایهتیەكاندا بوونیان هه‌یه، ئه‌وان (سیاسه‌تی بێ ڕه‌گه‌ز) نمایشده‌كه‌ن به‌ڵام حزبه‌كانی باشووری كوردستان (سیاسه‌تێكی فالۆس سهنتریك) پیاده‌ده‌كه‌ن كه بنه‌ڕه‌تی تیۆری سیاسه‌تی كلاسیك و فه‌یله‌سوفی یۆنانی (ئه‌رستۆ)باوكه گه‌وره‌كه‌یه‌تی. سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕهگهزداره و تا ئێستاش بنه‌مای سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی بایۆلۆژیه كه پیاو به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی سپێرمه‌وه بوونه‌وه‌رێكی عه‌قلانیه و ده‌بێتله بواری گشتیدا كار بكاتوكولتوری هه‌لاواردنی ڕه‌گه‌زی به‌رهه‌مبهێنێته‌وه له ڕێی یاسا و ڕێساوه و ژنیش به‌هۆی هه‌بوونی خوێنی سووڕی مانگانهوە،له ماله‌وه بێت‌و خزمه‌تی پیاو بكات.
ئه‌وه‌ی كه فێمینیزم دهتوانێتلهم بوارەدا بیکات، به‌پێی بۆچوونه‌كانی ماود (١٩٩٧)، هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنانه كه چیبكه‌ن له‌ناو سیاسه‌تی پیاواندا. ڕه‌گه‌ز و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندییه‌كی چڕیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، مانا‌و به‌های ڕه‌گه‌ز له كۆنتێكستی سیاسی‌دا وه‌ك خۆی ده‌هێڵرێته‌وه و ژنان پله دوو ده‌كرێن.
فێمینیزم له دوای ساڵه‌كانی حه‌فتاكانه‌وه، ڕه‌خنه‌ی جدی له سیاسه‌ت گرتووه(ئه‌وه‌ی تایبه‌ته سیاسییه) كه سیاسه‌ت ته‌نها پرسه‌كانی بواری گشتی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بواری تایبه‌تیش پهیوهندیڕاستهوخۆی ڕه‌های به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، مانای ژیانی ڕۆژانه و تایبه‌تی خه‌ڵكی وابه‌سته‌ی ڕه‌های داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته، به‌وه‌ی كێ لهگهڵكێ بخه‌وێت (دیكتاتۆریه‌تی سێكسی، هێترۆسێكوالیتێت)، یاخود خه‌ڵك چۆن بژی و ژیانیڕۆژانه‌ی به‌پێی یاسا و ڕێساكانی ده‌وڵه‌ت ڕێك بخات.
فیمینزم ڕه‌خنه‌ی جدی له‌ماركسیزم دهگرێتكهپایهی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌دا له ڕێی كاره‌وه دیاریده‌كات،له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گشتیه‌وه،به‌ڵام كاری ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاری ناوماڵه،ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له بواری گشتیدا،به‌مه‌ش ژنان چینی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێكناهێنن.لەئه‌نجامدا به‌و ڕاستیه ده‌گه‌ین، كه تیۆری ماركس له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی واقعی پیاوان دابینكراوه. زۆرێك لهتیۆریزانانی فێمێنیزم هه‌وڵیانداوه له نادیاری و كێشه‌ی ڕه‌گه‌ز تێبگه‌ن لای ماركس،به‌تایبه‌ت كاری بێ به‌رانبه‌ری ژنان له ناوماڵدا.
سیمۆن دی بۆڤوار ده‌ڵێت: شیكردنه‌وه‌كانی ماركس بۆ ژێرده‌سته‌یی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، له ڕوانگه‌ی چینایه‌تیه‌وه كه‌م و كورته. ئه‌و ده‌ڵێت؛ده‌بێتئێمه له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه له‌مه‌سه‌له‌كه بڕوانین كه بایۆلۆژیا زانستێكی ئه‌بستراكته، ئه‌و دهڵێتژن له خێزاندا پرۆلیتار نییه وه‌ك (فردریك ئه‌نگلز) له كتێبی (ڕه‌چه‌ڵه‌كی خێزان وموڵكداری تایبه‌ت و ده‌وڵه‌ت) ئاماژه‌ی پێده‌كات. چونكه ژن به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و چینه پرۆلیتارهیه كه لایه‌نێكه له لایه‌نه‌كانی ژیان، هه‌روه‌ها ژن له خێزاندا پرۆلیتار نییه، چونكه ئه‌و وه‌ك چین نایهوێتخۆی له‌ناو ببات، هاوكاتیش وه‌ك چۆن كرێكار هه‌ست به ڕق ده‌كات به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری ، ئه‌وا ژن هه‌ست بهڕقیش ناكات به‌رامبه‌ر هاوژینه‌كه‌ی .
سهرچاوكان
Maria Wendt Höjer & Cicilia Åse, politiska paradoxer ( Academia Adacta AB, 2007).
Hirdman, Yvonne, Genus – om det stabilas föränderliga former (Malmö: Liber, 2001).
Eduards, Maud, politiken förkroppsligad,( Tidens Förlag 1993)
De Beauvoir, Simone, Den andra könet, Awe Gebers Stockholm (1986)
Halsaa, Beatrice, har kvinnor gemensamma intressen, kvinnovetenskapliga tidskrift nr 2-3 s.4-22