له‌نێو فیكری سیاسی ئیسلامدا تیرۆر فۆرمی جیاوازی هه‌یه‌

Loading

ئایا جیهادییەکان و رادیکالیستە ئیسلامییەکانی خۆرئاوا مەترسییەکی گەورەی شارستانی و کۆمەڵایەتین بۆ وڵاتانی خۆرئاوا؟

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی ڕەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە بەکر عەلی سازکردووە.

بەکر عەلی دەڵێت؛

  • “جیهاد و تیرۆر وەک فۆرمێکی گرنگی جیهادی مۆدێرن پشتئەستور بە بنەما ئاینیەکەی خۆی کە قورئانە؛ فەرموودەکانە، بەم پێیە ئەم ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن لەئاستی کۆدا یان تاکوتەرادا بێت خاڵی نیە لەهیچ بنەمایەکی ئاینی خۆی؛ بەڵکو لەو سەرچاوە ئاینییەی خۆی ئاوی خواردۆتەوە”
کاریکاتێری موحەمەد بەپەڕی کاریکاتێرستی دانیمارکی kurt-westergaards
کاریکاتێری موحەمەد بەپەڕی کاریکاتێرستی دانیمارکی kurt-westergaards

هەروەها دەڵێت:

  • “ئەو دوو کردەوە تیرۆریستییەی کە لەفەرەنساو ئەڵمانیادا رویاندا بەڵگەنەویستەیەکی تەواوە کە لەناو فیکری سیاسی ئیسلامدا تیرۆر فۆرمی جۆراوجۆر و جیاوازی هەی؛ لەکوێدا دەرفەت هەبوو کەسێکی جیهادیست دەتوانێت هەستێت بەکارێکی جیهادیانە”

هاوکات دەڵێت:

  • بزانین ئەو ئەقڵیەتە چییە کە ئەگاتە ئەو بڕاوایەی بچێتە ناو شوێنێکی گشتییەوە و خەڵکانی بێ چەک و بێ گوناهه‌ و بێ بەرپرسیار لەهیچ کێشەیەکی دنیا ده‌كوژێت ؛ تۆ بچیت تۆ بە لۆرییەک بیانشێلیت یان بە چەقۆ و تەور زامداریان بکەیت و بیانکوژیت. ئەم ئەقڵییەتە، ئەم باوەڕە لەچییەوە هاتووە، ئەم عەقیدە دینییە چۆن هانی مرۆڤێکی وا دەدات پەروەردەی بکات و ببێت بە دڕندەیەکی ئەوتۆ کە خەڵکی بێ گوناه و سیڤیڵ بکوژێت. ئەمە پرسیارێکە دەبێت بمانگەڕێنێتەوە بۆ جەوهەری ئەو ماددەیەی کە ئەم بونەوەرەی دروستکردووە، جگە لەئاین  هیچ شتێکی تر نییە”

هەروەها لەبارەی دنیابینی سیاسی ئەوروپییەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەکر عەلی دەڵێت؛

  • “سیاسەتی خراپی ئەورپییەکان لەپێناو بەرژەوەندی ئابوری خۆیاندا چاوپۆشیان لە زۆرێک لە ڕژێم و سیستمە دیکتاتۆریەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەو خوار کردووە، ئەوەش بۆتە مایەی ئەوەی کە ئەو ڕژێمانە چەوسانەوەیەکی دینی و ئیتنی و کولتوری ئەنجام بدەن و لەئەنجامی ئەو چەوسانەوەیەش ئەو تەقینەوانە لە سوریا و عێراق دا ڕوویدا و گروپگەلێکی زۆریش هەڵاتن بەرەو دەرەوەی ئەو هەرێمەی خۆیان و لەئەوروپا نیشتونەتەوەو لەئەوروپاش وا بەئاسانی دانانیشن. بۆ؟ چونکە ئەمانە بەرهەمی مێژووییەکی درێژی توندوتیژین، تەنها بە کردەوەی تیرۆریستی ئاسودە دەبنەوە”.

 

فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆی گفتوگۆكه‌:

http://www.dengiamerika.com/a/isis/3427450.html?nocache=1