ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كولتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كولتور مهگهزین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
گفتوگۆی دۆران کالکان لەمەڕ مۆدیلی حوکمڕانی لەکوردستاندا كولتور مهگهزین پرسی ئێستا! 19/04/2015 5 min read0
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حهمهئهمین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
كولتور مهگهزین سەر ئهژنۆكانی لەسەر زەوییهكه چەقاندبوو، بە ھەردوو دەستی خۆڵی دهخستهوه ناو قەبرەکە و ھاواری دەکرد (لێرە مەینێژن!) خەڵکەکە سەیریان دەکرد، ھەریەکەیان دەیان پرسیاری بۆ دروست ببوو. مهلایهك کە بۆ تەلقیندان ھاتبوو، دەستی کردبووە ملی، ھەوڵیدەدا ھێوری بکاتەوە. ـ کوڕم ھەموو کەسێک دەمرێت، ئەمڕۆ باوکی تۆ مرد، سبەی ئێمەش دەمرین، وا لە خۆت مەکە. سەری سوڕاند و خۆی ڕاتەکاند و دەستی مهلاكه لەسەر ملی ترازا، ڕووی لە خەڵکەکە کرد و گووتی؛ ـ ئێوە نازانن ئەم پیاوە کێیە! تەنیا من دەزانم. لێرە مەینێژن. ئەم خاکە لە خۆی ناگرێت، ئەم گۆڕە فڕێی دەداتە دەرەوە، لە تەنیشت دایکم مەینێژن. چۆن دەتوانن بکوژی دایکم لە تەنیشت گۆڕەکەی دایکم بنێژن؟ تەرمەکەی بە ڕووباردا بدەن، یان لەسەر لوتکەی چیایەک بەجێیبهێڵن، تاکو قەلهڕەشەکان بیخۆن. گەر لێرە بینێژن، ھەورە بروسکە گۆڕەکەی ھەڵدەتەکێنێت، بورکانەکانی ژێر زەوی پێدا دەڕشێنەوە، کرم و مشک و بەکتریاکان ئەم گۆرستانە بەجێدەھێڵن، بۆ ھەتاھەتا بێز لە لاشەی مردووەکان دەکەنەوە. ئێسکە پەیکەری ناو ئەم گۆڕانەی دەوروبەری، لە گۆڕەکانیان دێنه دهر و وەک داھۆڵ لە دەوری خۆیان دەسوڕێنەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن. لهپر یەکێک قسەکانی پێ بڕی؛ ـ بێدەنگبە! برا گەورەکەی بوو، لێی ھاتە پێش و زللەیەکی لێدا. لە کاتێکدا بە دەستی فرمێسکەکانی خۆی دەسڕی، ڕووی لە برایەکەی کرد؛ ـ بێدەنگ نابم، گەر تۆش بێدەنگ بیت من بێدەنگ نابم! تۆ بۆ بێدەنگ دەبیت؟ تۆش نەتبینی چۆن دایکمان بەدەستی ئەمانە کوژرا؟ چۆن ڕێگە دەدەیت لە تەنیشت گۆڕەکەی دایکم ئەم پیاوە بینێژن. دایکم بە ھۆی نەخۆشی دڵەوە، کە دەرمانی بەکاردەھێنا، ئەو پیاوە، کە باوکمانە و تەرمەکەی لەبەر دەمماندایە، لەگەڵ زڕدایکمان بەیەکەوە پیلانیان گێڕا بۆ کوشتنی دایکمان. ئەو ڕۆژەی کە دایکم تەندروستی تێکچوو، ژوور بە ژووری ماڵەکە بە دوای دەرمانەکانیدا دەگەڕا، ئێمەش وەک بەچکەی مراوی کە بە دوای دایکیانەوەن، بەدوای دایکمانەوە بووین. چەند ڕۆژێک پێشتر ھەردووکمان بینیمان کە باوکمان دەرمانەکانی دا بە زڕدایکمان، کەچی کاتێک کە دایکم بەدوای دەرمانەکانیدا دەگەڕا، دەیانگووت: نەمانبینیووە… دوای گەڕانێکی زۆر دایکمان تەندروستی زیاتر تێکچوو، لە ژووری نوستن کەوتە سەر زەوی. ئێمە کە بە سەر تەرمەکەیدا شۆڕ ببووینەوە و دەگریاین، کیسەی دەرمانەکانمان لە ژێر کانتۆرەکەدا بینی. بە خێرایی دەرمانەکانمان دەرھێنا و پێماندا، بەڵام جارێکی تر دایکمان ھەڵنەستایەوە. تایبهت به كولتور مهگهزین