ده‌ستپێکی ڕۆمانی (که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گورگێک) نووسینی: ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین.
به‌چكه گورگه‌كه سێوێكی هه‌ناسه سواری سه‌رماوه‌رز بوو، به‌ڕێكه‌وتی خه‌ونێكی له‌پڕی دارستانه‌كانی ته‌نهایی، له نێو ژووره خهنیوهكه به‌بۆن ئارهقو گومانی جێهێڵراوی (په‌خشانی حاجی كه‌ریمی ئهحهسهربڕاوی خانه‌خوێ)، به‌هه‌ناسه‌ی دڕه‌نده‌یه‌كی دێرین، كه‌وته لستــنهوهی بنه‌پێ بێوهژنكاره قڵیشبردووهكانی بهشووهناوهخت و ڕۆچوونهههمیشهییهكانی لهنێوسهرهبابردووهكانی تایه‌فه‌ی سهربڕاواندا، نقوومبوو لهجووتبونی چۆلهكهیی ودوژمنایه‌تی ئه‌زه‌لی له‌گه‌ڵ سێـبهره ڕاكردووه‌كانی لێــوار ڕه‌شه‌با، مرخه‌مرخی ده‌هات.
بۆنی دڕه‌نده‌یه‌كی ناجۆر نه‌بوو، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی بهچكهگورگهكهی به‌گسك ڕاوناو گه‌ڕانیه‌وه بۆڵانهكانی خه‌ونبینین به‌داهاتوویه‌كی تێربوو له‌بارینی ماسیه دڕه‌نده‌و خوێناویه‌كانی دنیای سێبه‌ره خهڵهفاوو به‌یه‌كدا هاتووه‌كانی سهرهمردووهكانی سهربڕاوان.
كهبۆجاری دووه‌م بهچكهگورگهكه سنووری خه‌ونه وشكبووهكانی په‌خشانی تێپه‌ڕاند، هیچ نه‌ما جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان بهگوێچكه ڕایكێشایه نێو حه‌وشه چوارسه‌د مه‌ترییه‌كه و له‌بن دارهه‌نجیره‌كه به‌بۆڵه بۆڵ كردیه‌وه به‌نێو ته‌موومژه له پڕ‌و به ئازاره‌كانی ئه‌و ئهجندانهی له زه‌مه‌نی (عبدولكه‌ریم قاسم)ه‌وه لهنێوداڵان وحهوشهكهدا، له‌ژێر میهری چهپتهی موباره‌كی پورلیمۆی ڕه‌حمه‌تیدا بۆ هه‌تایی وه‌كو په‌ناهه‌نده‌یه‌كی ڕۆحی به‌ره‌به‌یان بهنێوتهموومژهكانی خۆیاندا تێپه‌ڕده‌بوون. بۆیه‌كه‌مجار لهتهمهنهسهوزهكانیاندا لهبوڵهی په‌خشان وقروسكهی بهچكهگورگهكه نوێژی به‌یانیانیان لێ تێكچێت و هه‌ناسه له‌به‌ر خۆیان ببڕن. چونكێ هیچ حونجهتێ بۆ گورگه پیره‌كانی باپیره‌گه‌وره‌ی سهربڕاوان نه‌ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو تۆ بهڕیوهڵهییو بهچكهییتهوه ژووری ژنه سهربهخهنهكانی سهربڕاوان له‌به‌ره‌به‌یاندا بۆگه‌ن بكه‌یت.
ئه‌وه‌نده‌ی گووتو له‌بن دارهه‌نجیره‌كه جێی هێشتو له ئاوده‌ستی لای چه‌پی كۆتایی داڵانه‌كه خێوی سه‌ربڕاوی بینی لهپیرییا قاچی له مه‌سینه‌كه هه‌ڵه‌نگووت، بهكوێریی و سه‌قه‌تی خۆی كرده‌وه بهداڵانه تاریكه‌كه. لهخێویشدا سهربڕاوان لهخێوی ئۆمه‌ت ناچن، كهرتڕ و ناجسن و ته‌بیات بۆگه‌ن، خێوم نه‌بینیوه گووبكات و تڕلــێــدا جگه له نێو ئه‌م شێتانه‌دا نه‌بێت!! خوایه.. كه‌ی ڕزگارم ده‌بێت!!
په‌خشان تابه‌ره‌به‌یان بۆڵه‌بۆڵی بوو، به‌یانیش بهچكهگورگهكهی بیرهاته‌وه، سه‌یرێكی دارهه‌نجیره‌كه‌ی كرد‌و هه‌مووانی له خه‌وهه‌ڵسان، پــێـیگووتن عه‌زیزی كۆنهمێردی له تهموومژهكانی مردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئیمشه‌و پووره (عاس)، دارهه‌نجیره‌كه بۆنی ئارهقهتیژهكهی بـنـباڵی ئه‌وی لێده‌هات، ژووره‌كه‌م بۆنی ئه‌وی گرتووه. وه‌ره پوره عاس بۆنكه، وه‌كی جاران بۆنی ساوایه‌كی گرینۆنكی لێدێت، وه‌ره بۆنكه پورهعاس..
كهپورهعاس به‌گریانه‌وه هاته‌ده‌رێ، هه‌موویان زانیان قه‌ده‌ریان لهكۆنهقین وتارماییهخرفهكانی سهربڕاوان قوتار نه‌بووه. قه‌ده‌ره‌یان له‌و ڕهشهباخوێناویــانهی خوێن‌و دوژمنایه‌تیه‌كی هه‌تایی له‌گه‌ڵ ژیاندا قووتارنهبووه كهبهردهوام په‌رده پۆپشمینهكانی خه‌ونه ههتاییهكانیان به‌ده‌سه‌ڵات و بهقڕكردنی نه‌یاران له‌ئاسمانێكی تردا گێژده‌دا. ئه‌وه‌ی په‌خشانی ڕاچڵه‌كاند گله‌ییه‌كی تێپه‌ڕبوو بوو له‌چاوی پورهعاس بریسكهیداو له‌گه‌ڵ داخورپانی دڵیا هه‌ستی پێكرد، نه‌ده‌بووایه ئه‌و پورهههنگهی بنه‌چه‌ی سهربڕاوانت بهارووژانایه، ئه‌مانه كچم ههرلهسكی ئێمه‌وه بۆنی خه‌و زڕان و كۆنه‌قین و خوێن ده‌كه‌ن !! شه‌ڕی ئێران و ئێراقێ كپیكردونهتهوه، ده‌نا ڕۆحی باپیریان، باوكیان، كهههمووشهوێك من و تۆ بهخهڵهفاوی له‌نێو داڵانه‌كه‌دا ده‌یبینین له‌گه‌ڵ ژهكی ژنانی ئه‌م تایه‌فه‌یه ده‌چێته ڕۆحیانه‌وه، خوێنده‌واره‌كانیان له‌هه‌مووان زیاتر بوغزاویترن، كچی گیانم له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ شێرزاد مه‌نوو، چونكێ مانگێك ده‌بێت من عه‌زه گیان ده‌بینـم بهنێودیوارهكاندا دێت وده‌چێ و هه‌ناسه‌ی پڕحهسرهت هه‌ڵده‌كێشێ، له‌وه‌ودوا لێیگه‌ڕێ بابۆنی له‌شت كات، من ههمووشهوێـك هه‌ستی پێده‌كه‌م بهدڵشكاویهوه به‌دووی چهپــتهكهمـدا ده‌گه‌ڕێت و به‌بۆنی وی دهیهوێــت ئێمه وه‌دۆزێ.