ڕۆمانی ( شەوگەڕەکان ) لەمانگی نۆڤبەری ئەمساڵدا ٢٠١٥ لەلایەن خانەی بڵاوکردنەوەی ئەندێشە بڵاوکرایەوە، ڕۆماننوسەکەی یەکێکە لەکۆڵەکە گرنگەکانی گۆڤارەکەمان (کولتور مەگەزین) ، ڕۆماننوسەکەی (میران ئابراهام) ی بەرێوبەڕ و سەرپەرشتیکاری گۆڤارەمانە.
ڕۆمانەکە یەکێکە لەڕۆمانە سەرنجڕاکێش و گرنگەکان، کە کێشەی نێوان دونیای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ستەم و دواکەتووی، بەهاری عەرەبی و ئاوارەی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی لەنێو شار و وڵاتی خۆیدا بەرجەستە دەکات . ئەم ڕۆمانەدا گەڕانە بەدووی خودی ڕەنگدا لەجیهانێکی بێ ڕەنگ، گەشتێکە( مارتین سەلمۆ)ی پاڵەوانی ڕۆمانەکە دەیکات، بەڵام گەشتێکی ترسناک و پڕ لەئەزمونی ناجۆر .
بەرنامەی ئەدەبی ( وانەر) کەناڵی KNN پێشکەشکاری بەتوانای (یاسین عومەر) لەم گفتوگۆیەدا چەندەها گفتوگۆ لەگەڵ میران ئابراهامدا ڕایەڵدەکات، بەهیواین ئێوەش چێژ لەم گفتوگۆیە ببیین.
http://www.knnc.net/mob/Programme-Detail.aspx?TypeID=1105&bernameID=10188