دوای ئەوەی پەڕلەمانی ئێراقی لە 22.10.2016 هێنان و کڕین و فرۆشتن و خواردنەوەی مادە کحولیەکانی لەئێراقدا قەدەغەکرد ، جگە لەهەرێمی کوردستان نەبێت. بەپێی ناوەڕۆکی یاساکەو لەبڕگهی یه‌كه‌می ماده‌ی 14ی یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كان هاورده‌كردن و دروستكردن و فرۆشتنی هه‌موو جۆره‌كانی خواردنه‌وه كحولیه‌كان قه‌ده‌غه کراوە.
هەروەها له‌بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌ر كه‌سێك بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌كه پێشێل بكات، به‌بڕێك پاره كه كه‌متر نه‌بێت له 10 ملیۆن دینار‌و زیاتر نه‌بێت له 25 ملیۆن دینار، غه‌رامه ده‌كرێت.
له‌دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢/١٠/٢٠١٦ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كانی په‌سه‌ند كرد‌و له یاساكه‌دا ماده‌ی 14 تایبه‌ت به خواردنه‌وه كحولییه‌كان به پێشنیاری دادوه‌ر محمود ئه‌لحه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی زیادكراو بەکۆی دەنگ پەسەند کرا
سەرەڕای ناڕەزایی سیاسی و بەشێک لەکوتلە پەڕلەمانیەکان لەم بڕیاڕە و نازانرێت ئایا پارتە ئیسلامیە کوردیەکان دەنگیان لەگەڵیانداوون یان نا!. هونەرمەندانی ئێراقی کۆمیدی کەناڵی یۆتۆبیان وەک ڕووبەڕێک بەکارهێنا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لەم بڕیاڕە .
شیعرە کۆمیدیەکە شیعری شاعیر؛ جمیل خالد ئەلعامریە؛
وازم لەعەرەق هێنا و دەچم عەمامەیەک دەکڕم …
دەبمە شێخ و لەخۆم دەدەم ..
فەرموون بۆ ئەم کلیبە کۆمیدیە؛