یهكهمجار ئهم وێنه كێشراوانهم بینی یهكهم شت بە خهیاڵمدا هات!
نوسینی: جێف رۆبێرتس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کولتور مەگەزین : دەرسیم.
لەئەمڕۆدا زۆر كهم و دەگمەنن ئهو هونهرمهندانهی قسهكردنی بوێرانە له سهر كێشه و گرفته كۆمهڵایهتیه توانجههڵگرهكان له کارە هونهریهكانیاندا ڕهنگ بداتهوه، بهڵام هونهرمهندی ئیسپانی لویس كویلێس Luis Quiles، بهبێ هیچ گومانێك لهڕێی زنجیرهیەک وێنە و تابلۆیەوە كه وێنا و گوزارشتن لە چهندین ڕاستی ئارا و جهرگبڕی جیهانی ئهمڕۆ، ئهو سنووربەندی و قاڵبهی شكاند.
كویلێس قسه لهسهر بڕێكی فراوان بابهت دەکات کە جێی مشتومڕ و گفتوگۆن، ههر له ئالودهیی یاساییەوە به دهرمان، تا سانسۆركردن و گهندهڵیی سێكسی، تووندوتیژی، مناڵ لاقهكردن و له ههمویشیان ئاراتر، كولتووری شەیدابوونی لهڕادهبهدهر بە سۆسیال میدیا و شێتبازاڕیی.
له ڕێی ههر پلار و توانجێکی وێنه كێشراوهكانهوه ئاستێكی بهرز له ئاشكراكردن و پەردەههڵمالین دهبنه جۆرێک لە مۆتهكه، ئەمە جگە لەوەی کە زۆر درهنگ دهتوانی چاوتیان لەسەر لابدهیت، لهوانهیه ئهمه لهبهر ئهوه بێت كه تا ئاستێكی زۆر ڕاستی و حهقیقهت له توانجهكاندا ههن. زۆریان سهیركردنیان قورسه، بهڵام دەکرێت ههموویان وهك نوێنەر و دەربڕێکی زۆر گونجاوی ئەو گرفتانه ببینرێن کە جیهانمانی بهو دهرد بردوه.
كاتت بده بهمه و بهێڵه ئهم تابلۆ هونهرییه ناوازانه سهرسامت بكهن.
ئاگاداری؛ ڕەنگە وێنهكان بۆ ههموو كهس گونجاو نهبن.
چاكنووس: دیارە هونهر كراوهیه بۆ ههر لێکدانەوەیەک یان هەر چەشنە بینینێكی خۆدگەرایانە Subjective Interpretation، ئهمانهش تهنها خوێندنهوهی منن بۆ ئهم كاره هونهریانهی كویلێس. تۆیش ئازاد به له بهشداریكردن و دهربڕینی ڕا و خوێندنهوهی خۆت.
دهرخوارددانی خۆراكی بێ كهڵك و ههرزان به خهڵكی ملكهچ و تهمبهڵ، بهزۆر.
هاوتا لهگهڵ بهرزبوونهوهی تێچووی ژیان به شێوهیهكی خێرا و نالهباری ئابوری، به تایبهتی له ئهمهریكا كه وا دهكات خهڵك زیاتر و زیاتر بهرهو ئاستێکی نزمتر له سهر پهیژهی سۆسیۆ ئابووری بڕۆن. خهلكی خاوهن خێزان و خوێندكار بهزۆری لهوانهن كه ناچار به خواردنی خۆراكی ههرزان دەکرێن، لهبهر ئهوهی ئهوه تهنها شتێكه دهرامهتیان ههبێت بۆی. خۆراكی پڕ سوودی ڕێكوپێك یاریدهدهری بهرزڕاگرتنی تواناکانی مێشک و جەستەی ئێمەن. لهكاتێكدا كهمی نیوتریشن له خۆراكدا هۆكاره بۆ هێشتنهوهی كۆمهڵگه به تهمبهڵی و ملكهچی.
سانسۆركردنی بیری ئازاد و سزای ڕا دهربڕین
بۆ گهلێك كه خۆی به (ئازاد) دهبینێت، جێگای سهرنجه كه چهنده یاسا، ڕێسا و پرۆگرامی ترسێنهر ههن كه ڕێگری له بیركردنهوه و ههڵبژاردهی ئازادمان دهگرن.
زیندانكردنت تهنها لەبەر بهگژداچوونهوهی باوهری سیستمی حكومڕانی حكومهتهكهت شتێكی زۆر ئاسان و سادە و ئاساییە. بۆ من جێگای سهرنجه تا بزانم خەڵکی چەند ڕێگه دهدات ئهم سانسۆركردنه بهردهوام بێت.
“دهستی یارمهتی“ ئاین له بههاناوه چوونی ههژاریی
هیچ نهێنیەک لەوەدا نیه كه گهورهترین دهزگا ئاینیهكان دهوڵهمهندترین كایهی جیهانی ئهمڕۆن. بهڵام سهرباری ئهو ههموو پاره مۆڵ و ئالتون و گوایە پابهندبوونیان بە ئاكاری بهرزەوە، یان گوایە به قسهی خۆیان خاوهن ڕێگای ڕاستهقینهی ڕزگاربوونن، دهزگا ئاینیهكان نووشوستیان هێناوه له چارهكردنی درمی ههژاریی له سهرتاسهری جیهاندا. ئهمه بهدڵنیاییهوه له توانایی ئابوریاندا ههیه، ههر هیچ نهبێ دهتوانن تا ڕادهیهكی باش ههژاریی كهم بكهنهوه. بهڵام سهیر لهوهدایه، زۆرینهی خهڵكی وڵاته ههژارهكان زیاتر ئەفسوونی ئاین فریوی داون و دواكهوتوویهكی چاونوقاوی ئامۆژگاری و یاساكانی ئاینن، بهبێ ئهوهی دهرك بهو ڕاستیه بكهن كه ڕێكخراوه ئاینیهكان توانای چارهسەركردنی ههژارییان ههیه بهڵام نایانەوێت چارهی بکەن.
بهكاڵاكردنی مێینهبوون له تێركردنی سهرنجی كۆمهڵگهی پیاوسالاری به هۆرمۆن لێخوڕدراو
له تهواوی تۆڕە کۆمەڵایەتی و سهر ڕووپەڕەکانی مێدیا ئهمڕۆ بە ئاشکرا دەیانبینین و زۆر و بەربڵاون، وێنای مێینە تا ئەوپەڕی سنوورەکازنی چێژ سێكسواڵ دەکرێنەوە، ئامانجەکەیش چاوتێركردن یا وروژاندنی كۆمهڵگهیهكی نێرسالاریە کە به هۆرمۆنی تێستۆستهرۆن ئیشدەکات. ئهمه نهك تهنها له مێدیادا بهربڵاوه، بهڵكو ئاشكرایه كه له زۆربهی ئاست و ڕووه جیاجیاكانی كۆمهڵگهی مۆدێرنی ئهمڕۆدا بوونی ههیه.
بۆ نمونه، زۆر له چێشتخانە و شوێنه گشتیهكان، كارمهنده كچهكانیان ناچار به لهبهركردنی جلوبهرگی كورت و نیمچە ڕووت دەکەن، بە لەپێکردنی پێڵاوی پاژنهبهرز و لەبەرکردنی كراسی تەنکوتیواڵ، ئهمەیش بۆ ئهوهی سهرنج و ئارهزووی بینهرێكی دیاریكراو ڕابكێشن. ئهستێره گۆرانیبێژه مێینه ناودارهكانیش زۆرجار ناچاردهبن كه پهنا ببهنه بهر بهكارهێنانی مێینهیی خۆیان له میدیا زهبهلاحه گهورهكاندا، کە دیسان ئهوەیش نمونهیهكی تری باڵادهستی كاریگهری نێر دهردهخات له لوتكهی دهسهڵاتدا، دەردەخات .
`نهوهی سهرنج“: كۆمهڵگهی سەرخۆش و مهستب به سۆسیال میدیا
بهبێ هیچ گومانێك، سۆشیال میدیا شێوهی پهیوهندی كردنمانی بهیهكهوه گۆڕی. جا ئهم گۆڕانه بهرهو باشتر بوو یان نا، ئهوه بابهتی گفتووگۆیهكی زۆره لهلایهن زۆر كهسهوه. ئهمڕۆ دهبینین كه بهشێكی زۆر له گهنجان و پێگهیشتوان به شێوهیهكی نیمچه ئالوده به تهلهفۆن، ئای پاد، یان لاپتۆپهكانیانەوه پهیوهستن. له ئاستێكداین کە خهریكه بهرهو تێكهڵكردنێكی فیزیكی نێوان تێكنۆلۆجیا و مرۆڤ هەنگاودەنێین، خهریكه سنوورهكانی نێوان ژیان له سۆسیاڵ میدیا و ژیان له جیهانی ڕاستیدا به بهردهوامی لێڵ و لێڵتر دهبن.
چهندین پلاتفۆرمی سۆسیاڵ میدیایی ههیه بۆ خهڵكی تا لە ناویاندا خۆیان ون بكەن، زۆربهیان له كاتكووشتنماندا زۆر كاران، له سهرقاڵكردنمان به زنجیرەی نەپچڕاو و بێكۆتایی ههواڵدانانەوە.
ئایا له ساڵانی داهاتوودا ئهم پهیوهندیه لهگهڵ سۆسیال میدیا تا چهند گەشە دەکات و بهردهوام دهبێ؟ من خۆم تا ڕادهیهك له وهڵامی ئهو پرسیاره دهترسم.
قوربانییه بێتاوانهكانی جهنگی ناپێویست
پرسیاری ئەوەی کە چۆن خەڵکی دهستیان دهچێته ئازاردانی هاوڵاتی بێتاوانهوه شتێكه ههرگیز ناتوانم لێی تێبگهم.
زهبر و هێزی زهبهنگی پاره لهسهر خهڵك
چۆن یاریزانه پرۆفێشناڵهكان وەک کاڵآ بهكاردهبرێن
وێنهكه بۆ خۆی دهدوێ
چۆن كارگهكانی دهرمان خهڵك دهكهنه زۆمبی و بە نائاسپایی دهمانكوژن
له بابهتێكی شیكاری گۆڤاری تایمزدا له ٢٠٠٩ سهبارهت به ڕێژهی مردن پیشانی دا:
+ بۆ یهكهمین جار له ئهمهریكا ڕێژهی مردن به دهرمانی یاسایی له ڕێژهی مردن به ڕووداوی هاتووچۆ زیاتر بوو.
+ ٣٧٤٨٥ كهس به دهرمان مردوون، ڕێژهكهی زۆرینهیان زیادهڕۆیی دهرمانی ڕهچهتهی ئازارشكێن، دهرمانی خهمۆكی، بهرامبهر ٣٦٢٨٤ حاڵهتی مردن به ڕووداوی هاتووچۆ.
+ لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٩، مهرگ به هۆی دهرمانهوه له نێو نەوجەوان و گهنجهكاندا زیاتر دوو ئەوەندە زیادی كردوه ، له ناو خهڵكانی تهمهن ٥٠ بۆ ٦٩ ساڵیشدا، سێ ئەوەندە بووە.
ئهم ژمارانه تەنها ئاماری دهرمانی یاسایی و ڕهچهته دهگرێتهوه. زیاد له ٤٥٠٠٠٠ حاڵهتی بهههڵه بهكاربردنی دهرمان له ئهمهریكا ڕوودهدهن ههموو ساڵێك. كۆی تێچووی چارهسهری ئهوحاڵهتانهش ١٣٦ بلێۆن دۆلار لهسهر كۆمهڵگه دهكهوێت. زاتر له تێچووی چارهسهری نهخۆشیهكانی دڵ و شهكره. به چاوخشانێك به تۆمارهكاندا، لێكۆڵهرهوهكان له تۆماری نێوان ١٩٧٦ بۆ ٢٠٠٦ دا ٦٢ ملێۆن وهفاتنامهیان دۆزیوهتهوه كه مردنهكان پهیوهندی به دهرمانی بهڕهچهتهوه ههبووه كه له نهخۆشخانەكاندا بههۆی بهههڵه دهرمانخواردكردنهوه، ڕوویانداوە. ئهمه چۆن وهك شتێكی ئاسایی وهربگیرێت؟
تەواو
سەرچاوە: