- له‌وانه‌یه ئامێرێكی نوێ له‌كوردستان دابهێنرێت، كاری سه‌ره‌كی ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه بێت كتێب ئه‌كڕن و نایخوێننه‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی خستۆته دڵی ئه‌و كه‌سانه و بڕیاریانداوه چیتر نه‌یه‌نه‌وه ئه‌و كتێبخانانه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌یان لێ دا‌بنرێت!
- له‌وانه‌یه (له‌نجه خاوێ ڕێكخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی سۆفیا) بیری له‌وه كردبێته‌وه له‌مه‌ودوا وه‌ك ئه‌ندام هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌گروپه‌كه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه دێت هه‌ندێك له‌و خوێنه‌رانه‌ی له‌ڕه‌گه‌زی نێرن ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كچیان نه‌كه‌ن واز له خوێندنه‌وه دێنن!
- له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا له كۆڕ و سیمیناره‌كاندا ئاماده‌بووان دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر كچ و كوڕدا، له‌كۆتاییدا هه‌ر كچ و كوڕێك وێنه‌یه‌كی جوانیان بگرترێت له‌لایه‌ن باشترین كامیرامانه‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ خوێنه‌ر و ڕۆشنبیرێكی زۆرتر له‌مه‌ودوا ئاماده‌ی كۆڕ و سیمیناره‌كان ببن!
- له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و شوێنانه‌ی ده‌زگا یان كتێب فرۆشیی ناسراون، سوپاسنامه‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه، تێیدا سوپاسی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، وێنه له‌گه‌ڵ كتێبه‌كان ده‌گرن و دوایی كتێبه‌كان له‌شوێنی خۆیان داده‌نێنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و شێوه وێنه‌گرتنه ڕووی له زیاد بوونه!