-به‌رمده، به‌رمده ئیتر.
-لێیگه‌ڕێن. خانمی بچكۆلانه فه‌رموو دانیشه.
-من بچكۆل نیم.
-ببوره خانم گاڵته‌م كرد.
-گاڵته‌ی ئاوا له‌گه‌ڵ من مه‌كه.
-دیسان ببووره
-نساران..
-تكایه باوكه تۆ قسه مه‌كه، تكایه تكایه..
-باشه باشه ته‌واو من هیچ ناڵێم.
-مامه گیان لێیگه‌ڕێ با خۆی..
-به‌ڵی خۆم.. خۆم ده‌توانم…
-كه‌وایه من گوێم ڕاگرتووه..
-ئێ ده‌بێ گوێ بگری، گوێنه‌گری ئه‌و سه‌ره‌كه‌چه‌ڵه‌ت ده‌شكێنم.
-هاهاهاها..
-به‌من پێده‌كه‌نی؟
-نا به سه‌ره كه‌چه‌ڵه‌كه‌ی خۆم.
-هی هی هی… كه‌چه‌ڵ گیان ده‌ی….
-چی ده‌ی؟ من گوێم بۆ تۆ ڕاگرتووه!
-نا تۆ قسه بكه باسی ئه‌وه‌م بۆ بكه چۆن ئاوها كه‌چه‌ڵ بووی؟ قژت به‌چی ڕووتایه‌وه؟ جێڵ به‌كار ده‌هێنی؟ یان وه‌كو من شه‌وێك خه‌وتی و به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستای….
-ئێ ئه‌ی دوایی كه له خه‌و هه‌ستای؟
-نه‌مگوت تۆ قسه بكه.
-ئه‌ها زۆرباشه بیرم چوو، من كه گه‌نج بووم قژم زۆر پڕ بوو، به‌ڵام ئیتر ورده ورده ڕووتایه‌وه. زۆر گرنگیم به‌خۆم ئه‌دا به‌رده‌وام خه‌ریكی خاوكردنه‌وه‌ی قژم بووم، جێڵ و كرێمیشم زۆر به‌كار ده‌هێنا ئیتر ورده ورده قژم ڕووتایه‌وه، تا رۆژێك چوومه به‌ر ئاوێنه‌و سه‌یری خۆمم كرد قژ به‌پێشی سه‌رمه‌وه نه‌مابوو. ئیتر ئاوهام لێهات.
-ناخۆش نه‌بوو به‌لاته‌وه؟
-سه‌ره‌تا تۆزێك، به‌ڵام دوایی ڕاهاتم. ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ش زۆر جوانم، هیچ كێشه‌م نییه.
-هی هی هی..خۆت پێ جوانه، به‌ڵام وانییه زۆر ناشیرین و نابووتی. سه‌رت ده‌ڵێی تۆپه هی هی هی..
-هاهاهاها ده‌ی تۆ كێشه‌ت چییه؟
-من؟ هیچ.
-چۆن هیچ بڕیار نه‌بوو ده‌رده‌دڵ بۆ یه‌كتری بكه‌ین؟
-نساران، كچه شیرینه‌كه‌م.
-تكایه باوكه تكایه.
-مامه گیان تۆ بچۆ به‌ر به‌له‌كۆنه‌كه هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵمژه.
-باشه. باشه.
-نساران ده‌زانی ناوه‌كه‌ت زۆر ناسكه.
-بۆ خۆشم زۆرناسك و جوانم به‌س..
-به‌س چی؟
-نازانم بۆچی وام لێهات؟
-چیت لێهات؟
-سه‌دو هه‌شتاو دوو سامتیمه‌تر باڵام بوو ئه‌زانی؟!، به‌له‌باریك و گورجوگۆڵ. زۆر جوان بووم، پیاو هه‌بوو له حه‌سره‌تی جوانیم ئاگری گرتبوو، میزم به‌چه‌نده‌ها پیاوی گه‌وره كردووه، دێرسیم یه‌ك له‌وانه بوو، به‌ره‌به‌یانییه‌كی هاوین له‌سه‌ربان نووستبووم، ڕه‌شه‌با ماكسییه‌كه‌می هه‌ڵدایه‌وه‌و تا نزیكی سمتم ده‌ركه‌وت. دێرسیم وه‌ختێ له خه‌و هه‌ستا منی به‌و شێوه‌یه بینی له حه‌سره‌تی ڕانه‌كانم میزی به خۆیدا كردبوو. میزم به زۆر كه‌س كردووه. هه‌ندێك جار به‌ڕووتی له ئاوێنه‌وه سه‌یری به‌ده‌نی خۆمم ده‌كرد بۆ خۆشم وه‌ها چێژم ده‌بینی میزم ده‌كرد به‌خۆمدا، شه‌وێكی زۆر ساردی زستان، به‌فرێكی زۆر باریبوو. دوو لێفه‌م به خۆمدا دابوو، له ژێره‌وه خۆم گورمیله كربوو، ئه‌وه‌نده سارد بوو نه‌مده‌وێرا نووكی په‌نجه‌ی پێم له لێفه‌كه بێنمه ده‌رێ. به‌یانی كه له‌خه‌و هه‌ستام سه‌ره‌تا هه‌ستم به‌هیچ نه‌كرد، به‌ڵام كه له به‌رده‌ستشۆره‌كه خۆم بینی ڕاچڵه‌كیم، له ئاوێنه‌ی به‌رده‌م ده‌ستشۆره‌كه‌وه له به‌ژن و باڵای خۆمم ڕوانی كورت بووبوومه‌وه. قیژاندم ده‌موده‌ست دایك وباوك وخوشكه‌كانم گه‌یشتنه سه‌رم چی بووه؟ چی بووه.. كچم ترسای ؟ چیت بینی؟. له‌به‌رده‌م ده‌ستشۆره‌كه‌دا كه‌وتم، دایكم به‌رده‌وام ده‌یگوت ترسای… به‌گریانه‌وه گوتم نابینی چیم لێهاتووه؟!
-كچه شیرینه‌كه‌م چیت لێهاتووه! وه‌كو خۆتی هیچ نه‌گۆڕاوی!
-وه‌كو خۆمی چی! كوا باڵام؟ كوا ڕوخساره گه‌شه‌كه‌م! من بچوك بوومه‌ته‌وه، بچووك وه‌ك یه‌ئجوج و مه‌جوجه‌كانی ناو حیكایه‌ته‌كانی نه‌نه. نه‌نه به‌منداڵی ده‌یترساندم ده‌یگوت ئه‌گه‌ر ئاقڵ نه‌بی یه‌ئجوج و مه‌جوجه‌كان دێنه گیانت و ده‌ستت لێده‌وه‌شێنن، ئاخر من به‌گوێی نه‌نه‌م نه‌كرد بۆیه وام لێهات. میزم به‌و هه‌موو پیاوه داماوه كرد، ئه‌وه‌تا باڵای به‌رز و به‌ده‌نی جوان و روخساری گه‌شم لێسه‌ندرایه‌وه. ئه‌ی خوایه چیم لێ به‌سه‌رهات؟ ئه‌ی خوایه ئه‌ی هاوار، ئه‌ی خوایه…
-په‌رستار، په‌رستار، په‌رستار.
-به‌ڵێ به‌ڵێ دكتۆر په‌روێز.
-خێرا ده‌رزییه‌كی لێبده‌ن.
-كچه شیرینه‌كه‌م.
-كێ وتی ئێوه وه‌رنه ژوورێ.
-ئاخر دكتۆر گیان ئه‌و هاوار ده‌كات.
-جا باهاواربكات.
-دكتۆر گیان كچه‌كه‌م..
-بێخه‌م به.
-دكتۆر ئێستا بێهۆش بووه چی لێبكه‌ین؟
-بیبه‌ن بۆ نهۆمی دووه‌م، قاوشی» B».
-كچه‌كه‌م بۆ كوێ ده‌به‌ن؟
-پورێ گیان پێویستی به پشووه ده‌بێ له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، ته‌ندروستی باشتربوو ئه‌و كات ده‌رمانی بۆ ده‌نووسین و ورده ورده ئاسایی ده‌بێته‌وه.
-دكتۆر گیان ئومێدم به‌رێ.
-مامه گیان ئارام بگره هه‌رچی به ئێمه بكرێ ده‌یكه‌ین.
-مامه ساڵح به‌قسه‌م بكه حه‌یا گرانه، تۆ لێی گه‌ڕێ بۆ من حه‌قت نه‌بێ. ته‌نیا چاوه‌كانت بنوقێنه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌بر بگره نه‌جاتمان ده‌بێ.
-ئه‌ی خوا له ناوتان به‌رێ، له‌بری دڵدانه‌وه‌و یارمه‌تی، جه‌رگم ده‌بڕن؟!.
-ئامۆژن خزمان خراپ ناڵێن، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووماندایه.
-گوو به‌قه‌بری ئه‌ژدادی خزمان ماڵم وێران ده‌كه‌ن.
-به‌سه ئافره‌ت، به‌سه بێڕێزی.
-وازی لێبێنه مامه جارێ گه‌رماو گه‌رمه ڕادێت.
-پێتان ده‌ڵێم گه‌رماو گه‌رمه یان نا، به‌خوا هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌چمه پۆلیسخانه و شكات ده‌كه‌م، كچی من چی كردووه؟ گوناهی چییه؟
-ئه‌م پیرێژنه رێسه‌كه‌مان ده‌كاته‌وه به‌خوری.
-ببورن ئێوه خه‌سته‌خانه‌كه‌تان شێواندووه، ده‌كرێ ئێوه بڕۆنه‌وه‌و ته‌نێ دایكی بمێنێته‌وه.
-ئاخر دكتۆر من دڵم به‌رایی نایەت.
-بێخه‌م به مامه گیان.
-سڵاو ئێوه باشن.
-به‌خێر بێیت دكتۆر په‌روێز.
-زۆرسوپاس خانمی په‌رستار نه‌خۆشه‌كانمان چۆنن؟ نساران باشه؟.
-هێشتا نووستووه.
-زۆرباشه، ده‌ی منیش هیلاكم ده‌ڕۆمه‌وه.
-به‌خێرچی دكتۆر په‌روێز.
-خوات له‌گه‌ڵ دكتۆرگیان.
-ئێواره‌ت باش.
-به‌خێربێیته‌وه دكتۆر گیان.
-سوپاس خانمه‌كه‌م بیرم كردی، ماچ.
-دڵم هیلاك دیاری؟
-زۆر هیلاكم ژنه‌كه.
-بریانیم بۆ لێناوی تێر بخۆ و خۆت بشۆ و بنوو.
-ده‌ستتخۆش بێت خانمه جوانه‌كه‌م.
-ژنه‌كه ژنه‌كه….
-چی بووه، چی بووه دكتۆر گیان خه‌وی ناخۆشت بینی؟
-نا خه‌وی چی هه‌ر به‌ڕاستی.
-چی به‌ڕاستی؟
-قژم قژم.. قژم ڕواوه‌ته‌وه.
-كوا؟ شتی وانیه پیاوه ئازیزه‌كه‌م وه‌ك خۆتی هیچ نه‌گۆڕاوی.
-چی هیچ نه‌بووه! چۆن وه‌ك خۆمم؟ ده‌ستی له‌سه‌ری خشاند، ئه‌ی ئه‌وه نییه قژم ڕواوه‌ته‌وه.
-یه‌ك خوله‌كه په‌روێز گیان ئێستا دێم.. ئه‌لو ئه‌لو دكتۆر ئاسۆ فریامانكه‌وه په‌روێز حاڵی زۆر خراپه.
-چی بووه براژن خێر.
-نازانم په‌روێز هاوار هاوارێتی و ده‌ڵێ قژم ڕواوه‌ته‌وه.
-چی؟! ئه‌وه هاتم، پینج خوله‌كی تر له ماڵی ئێوه‌م.
-دكتۆر په‌روێز ئه‌وه چیته برام؟
-دكتۆر ئاسۆ قژم ڕواوه‌ته‌وه!
-نا برا قژت وه‌ك خۆیه‌تی.
-نا بابه تۆ نابینی ئه‌وه‌تا ڕواوه‌ته‌وه.
-براژن چاوت له‌سه‌ری بێت.
-ئه‌لو كێ خه‌فه‌ره؟ من دكتۆر ئاسۆم خێرا ئه‌مبوڵانسێك بۆ ماڵی دكتۆر په‌روێز.
-چی بووه‌دكتۆر ئاسۆ؟ ئه‌و هاوار هاواره چییه؟
-كاتی ئه‌وه نییه خێرا ئه‌مبوڵانس.
-به‌ڵێ باشه هه‌ر ئێستا.
-خۆتان لاده‌ن ڕێگاكه چۆڵكه‌ن.
-ئه‌ها ئه‌وه چییه؟ دكتۆر په‌روێز چییه‌تی؟!
-بارودۆخی تێكچووه، حاڵی زۆر خراپه.
-دكتۆر ئاسۆ قژم قژم.
-باشه، باشه په‌روێز گیان ده‌بینم زۆر جوان بووی.
-خێرا ده‌رزییه‌كی لێبده‌ن و بیبه‌ن بۆ قاوشی «A»
-كه‌چه‌ڵ گیان به‌خێربێی.
-ئه‌ی به نه‌فره‌ت بیت نساران.
-هی هی هی په‌نجه‌ره‌كه دامه‌خه كه‌چه‌ڵ.
-به نه‌فره‌ت بیت به نه‌فره‌ت بیت، دكتۆر ئاسۆ و دكتۆر هه‌ندرێن له كوێن؟ خێرا وه‌رن ئه‌و شێته له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه دوورخه‌نه‌وه.