تێگه‌شتن له فێمێنزیم زۆر دژوار ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌رچاوه و ليکۆڵینه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی فێمێنیزم له‌به‌ر‌ده‌ست نه‌بن. له‌زۆر كاتدا ڕایه‌كی باوی هه‌ڵه‌یه بوونی هه‌یه، به‌وه‌ی فێمێنیزم و جه‌نده‌ر به دوو ئاڕاسته‌ی له‌یه‌ک جیا ده‌درێنه قه‌ڵه‌م.بۆتێگه‌یشتن له‌م دوو چه‌مكه ده‌توانین ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك بده‌ین . دیاره به‌ده‌ر له بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیزم ناتوانرێت قسه له‌سه‌ر جێنده‌ر بکرێت، به‌مانای فیمینزم و جه‌نده‌ر دووچه‌مكی پێكه‌وه گرێدراون ، جێنده‌ر له‌كایه‌ی فیمینزمه‌دا ده‌خولێته‌وه. به‌دیوێكی تردا فێمینیزم سێ پایه‌ی بنه‌ره‌تی هه‌یه ئه‌وانیش؛ ئایدۆلۆژیا، سیاسه‌ت و جێنده‌ره.
بۆ تێگه‌یشتن له فێمنینزم ده‌توانین باس له‌خاڵی ده‌ستپێکی ئایدۆلۆژیا‌ی فێمێنیزم بكه‌ین، كه‌ئه‌ویش ئه‌و ڕاستیه دیاره‌یه كه‌ئافره‌تان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك گرووپ ژێرده‌سته‌ی پیاوانن. بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته له نێوان ئافره‌ت و پیاودا بگۆڕین ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سیاسیانه کاری بۆ بکه‌ین، به مانای پایه‌ی دووه‌می فێمێنزم سیاسه‌ته، ڕزگارکردنی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵدا بێ سیاسه‌ت نابێت.
له‌کۆتایی ساڵێ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیزم به وته‌ی ( ئه‌وه‌ی تایبه‌تیه سیاسیه) هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی نایه‌وه له ناو کایه سیاسیه‌کاندا، دیاره ئه‌م هه‌رایه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌بوو، كه‌فیمینزم ڕه‌خنه‌ی جیدی هه‌بوو له‌مه‌ڕ تیۆری سیاسی و سیاسه‌تی ڕۆژانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی فێمێنیزم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا دونیای دابه‌شكردووه بۆ دوالیزمی پیاو . دوالیزمێك تێدا (پیاو) یه‌كسانه به ( ئاوه‌ز، گشتی، کولتور) به‌مانای پیاو (سیاسیه) . هه‌روه‌ها ( ژن ) یه‌كسانه به (سروشت، هه‌ست ،تایبه‌تی) به‌مانای ( ناسیاسیه).
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ” ئه‌وه‌ی تایبه‌ته سیاسیه” به‌گژاچوونه‌وه‌یه‌ک بوو سه‌باره‌ت به تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراکتیزه‌کراو، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ستلێدانی ئه‌و بیروڕا چه‌سپاوانه بوو، كه‌هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانی کۆنه‌وه پرسه‌کانی سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌ز و په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕه‌گه‌زو جه‌سته‌ی تیا دیاری کرابوو، بۆ نمونه یه‌کێک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی که به‌ردی بناغه‌ی تیۆری سیاسه‌تی کلاسیکی داناوه ئه‌رستۆ شیکردنه‌وه بۆ پرسی ڕه‌گه‌ز له (کتێبی سیاسه‌ت) .
ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌کانی (ئه‌رستۆ – Aristoteles ) له کۆئه‌ندامی زاوزێی پیاو ژنه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ده‌ڵێت؛
” کۆئه‌ندامی زاوزێی ژن پێچه‌وانه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێی پیاوه، به‌ڵام هی پیاو ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌یه و هی ژن به‌ره‌و ناوه‌وه. زێدانی ژن توره‌که‌ی گونی پیاوه، هێلکه‌دانه‌کان لای ژن ده‌کاته تۆوی گونی پیاو. تۆ‌و و سپێرم لای پیاو ده‌کاته خوێنی سوڕی مانگانه لای ژنان به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی نزمه، ناتوانێت ئه‌و خوێنه له له‌شی خۆیدا سپی بکاته‌وه بۆ شله سپێیه‌ی که لای پیاو هه‌یه”
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ی (ئه‌رستۆ – Aristoteles) ژن به( بونه‌وه‌رێکی هه‌سته‌وه‌ر) له قه‌ڵه‌مده‌درێت و ده‌خرێته ماڵه‌وه. که بنه‌مای ئه‌م باوه‌ڕانه بێگومان له ئاین و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و زانست و ده‌رونناسیشدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م باوه‌ڕانه بێگومان پیاوه!
دیاره فێمێنیزم ( تیۆری سیاسه‌تی کلاسیک) ڕه‌تده‌کاته‌وه چونکه ناکرێت لێکدانه‌وه بۆ جیاوازی ئه‌قڵی له نێوان ئافره‌ت و پیاودا به‌و پێیه بێت که چی هه‌یه له نێوان ناوگه‌ڵی پیاو و ئافره‌تدا و شێوه‌ی چۆنه و چیشی لێوه دێته ده‌ر! ناکرێت بنه‌ما بۆ ئه‌قلانیه‌ت له‌سه‌ر (بنه‌مای کۆئه‌ندامی زاوزێ) بێت . تیۆری فێمێنیزم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه؛ که ژیانی تایبه‌تی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه بۆ پیاو دروستکراوه، ترسناكترین شوێن بۆ ژن ماڵه‌که‌یه‌تی، به‌مانای گه‌ر بمانه‌وێت کۆمه‌ڵگا دیموکراتیزه بکه‌ین، ده‌بێت بزانین چی له‌ودیوو ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه له‌نێوان ژن و پیاوان ڕووده‌دات. له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی فێمێنیزم له ناو خودی ماڵه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆ ده‌ره‌وه” مانای کۆمه‌ڵگه”، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌وه بڕۆینه‌وه بۆ ناو ماڵه‌کان.
به‌بێ تێگه‌یشتن له هزری فیمینزم و به‌بێ بوونی (ڕۆشنبیریی فێمێنیستی) ناتوانین له (سته‌می ڕه‌گه‌زیی) له کۆمه‌ڵگادا تێبگه‌ین، به‌مانای شتێك نییه ناوی دیموكراسیه‌ت بێت به‌بێ ئازادبوون له سته‌می ڕه‌گه‌زیی. وه‌ك چۆن بێ شیکردنه‌وه‌کانی مارکسیزم ناتوانین له سته‌می چینایه‌تی تێبگه‌ین ، ئاوه‌ها بێ ئایدۆلۆژیا‌ی فێمێنیزم ناتوانین باس له ئازادی ئافره‌ت بکه‌ین له کۆمه‌ڵدا، بێگومان ناشتوانین باس له‌كۆی چه‌مكی ئازادی بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ك چۆن ئازادی و سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ ئایۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیسم مه‌حاڵ ده‌بێت ، ئه‌وا به‌بێ ڕزگاركردنی ژن له‌سته‌می ڕه‌گه‌زیی سه‌ربه‌خۆیی ماناكانی خۆی ونده‌كات .
جێنده‌ر Gender
له‌په‌ره‌گرافه‌كانی سه‌ره‌وه به‌كورتی ئاماژه‌ماندا به‌دوو خاڵی سه‌ره‌كی یان دووپایه‌ی گرنگی فیمینزم كه ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ته، پایه‌ی سێیه‌می فێمینیزم جێنده‌ره، که‌بواری لیکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئاکادمیانه له‌خۆده‌گرێت. جێنده‌ر بوارێکی تیۆری ئاکادمیانه‌یه هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا له‌به‌رچاو ده‌گرێت، پرسی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه؛ بۆچی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگه‌دا ژێرده‌سته‌ی پیاوانن؟ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئافره‌ت و پیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک رێکخراوه؟ هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵگایه چ ب پاشخانێكی ئاینی، سیاسی، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و هێتد هه‌یه؟
زۆرجار جۆری ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی فێمێنیزم له کۆمه‌ڵگه‌دا، بۆئه‌وه‌ی بتوانین یه‌کسانی مرۆیی په‌ره‌پێبده‌ین له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ له‌به‌رچاو گرتنی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زی ئاینی، نه‌ژادی و سێکسی. پرسه‌كه ئه‌وه‌یه؛ ئایا مرۆڤ بۆچی (ڕۆڵی ڕه‌گه‌زیی) ده‌بینێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی ژن و پیاوه ! یاخود ئه‌وه ڕۆڵه‌کانن كه‌مانا بۆ ڕه‌گه‌ز دروست ده‌که‌ن؟!
لێکۆڵه‌ره‌وانی جێنده‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتار و بابه‌تانه شیده‌که‌نه‌وه که ئێمه‌ی مرۆڤ وه‌ك ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له کۆمه‌ڵگادا ده‌یکه‌ین؛ وه‌ك، بیر، بۆچوون ،تێگه‌شتن، سیمبۆل، هه‌ست، نوسین، وێنه‌کێشان، سه‌ما،خه‌یاڵ، هیوا و ئه‌زمون… به‌کورتی ئێمه له کۆمه‌ڵگادا له هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌گه‌ز دروست ده‌که‌ین.
گه‌ر بێینه سه‌ر تیرمینۆلۆژی چه‌مكی (جێنده‌ر Gender) وه‌ك چه‌مك وشه‌یه‌کی لاتینه و زیاتر له مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك؛ جۆر، شێوه، بنه‌ڕه‌ت و ڕه‌گه‌ز .له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا کۆمه‌ڵێك لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی ئه‌م وشه‌یه‌یان هێنایه ناوی بواری لێکۆڵینه‌وه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیاریکردنی باوه‌ڕی خه‌ڵك له کۆمه‌ڵگادا سه‌باره‌ت به (ڕه‌گه‌ز) به‌دیاریكراوی له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ئه‌م چه‌مکه هاتۆته ناو زمانی سویدی وه‌ك زانستێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ژێر ناو (Genusvetenska-Gender Studies) له‌زانکۆکاندا ده‌خوێنرێت .
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌مکه‌وه ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین، که مرۆڤ چۆن له کۆمه‌ڵگه‌دا (شێوه وه‌رده‌گرێت) و چۆنیش ئه‌و به‌ها کو‌لتوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تێدا ڕه‌نگده‌داته‌وه. جێنده‌ر هه‌ر بۆ شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی پیاو و ژن له‌کۆمه‌ڵگادا به‌کارنایه‌ت، به‌ڵکو له زۆر بواری تریشدا به‌کاردێت وه‌ک مه‌سه‌له‌ی؛ نه‌ژاد، چین، ته‌مه‌ن، ته‌ندروستی، ته‌کنیك و زۆر لایه‌نی تریش.
ڕه‌نگه بۆئه‌وانه‌ی که لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی جێنده‌رن دژوار بێت به‌و پێناسه‌یه ساده‌یه‌ی “جه‌نده‌ر” رازی بن که گوایه مانای؛ ” (ڕه‌گه‌ز)ه به‌مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی. به‌مانای له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێین جێنده‌ر بڵێین؛ ڕه‌گه‌ز به‌مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی!
به‌ڵام بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه باتۆزێك ماتماتیكیانه بیربكه‌یه‌نه‌وه : بۆ نمونه یه‌ك كۆی یه‌ك ده‌كاته دوو ، به‌مانای (ڕه‌گه‌ز) زائید (کۆمه‌ڵ) یه‌كسانه به (ڕه‌گه‌ز) به‌مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی”( هیردمان ٢٠٠٤). به‌کارهێنانی (ڕه‌گه‌ز) به‌مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ڵێكۆڵه‌ره‌وانی جێنده‌ره‌وه په‌سه‌ند نییه چونکه یه‌ك و یه‌ك ( کۆمه‌ڵ و ڕه‌گه‌ز) به شێوازێکی سه‌ربه‌خۆ له کۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان نییه . به‌مانای ڕه‌گه‌ز ( پیاو و ئافره‌ت) له” کۆمه‌ڵگه” جیا ناکرێته‌وه( باتله‌ر٢٠٠٦) .
لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه ؛ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نها ژماره‌ی دوومان هه‌یه و بنه‌مای دوو له‌ڕووه كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌یه‌وه که یه‌ك و یه‌كه به‌ته‌واوی نادیاره. چونکه پێناسه‌ی ژماره (یه‌ک) له” ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ” دیاریکراو نییه. بێگومان ناکرێت ژماره یه‌ك ته‌نها له‌سروشت و بایۆلۆژیادا پووخت بکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ڕازی بین به‌م فۆرموله ساده‌یه‌ی بایالۆژیا ، ئه‌وا ڕه‌نگه روانگه‌یه‌کی ساده‌ی وه‌ك (بایۆلۆژیا) بڕیاربدات له‌وه‌ی که ڕۆڵه‌کان چۆن فۆرم وه‌رده‌گرن، که له‌م ڕوانگه‌یه‌وه کولتور به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها لێکده‌درێته‌وه و هیچ کات مانا‌و به‌ها کولتوریه‌کان ناخرێنه ژێر پرسیاره‌وه.
لێره‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌م كێشه‌به‌ندیه ئاماده‌گی هه‌یه؛ بۆ نمونه ئایا ئێمه مه‌به‌ستمان له (ڕۆڵی ره‌گه‌زی) ڕۆڵی جه‌سته‌یه وه‌ك ڕه‌گه‌ز یان (ڕۆڵی کۆئه‌ندامی زاوزێی) ڕه‌گه‌زه ؟ یان ڕۆڵی سروشتی و که‌لتوری؟ یاوه‌كو خۆمان رۆڵی سه‌ره‌کیمان هه‌یه له دروست کردنی ئه‌م هه‌موو ڕۆڵانه بۆ ڕه‌گه‌ز؟مانای ئه‌وه بیری ئێمه‌یه ئه‌وه دیاری ده‌کات که چی پیاوانه‌یه چیش ژنانه‌یه. بۆئه‌وه‌ی له‌م کێشه به‌ندیه ئاڵۆزه ڕزگارمان بێت ، باشتره وشه‌ی چه‌مكی (جێنده‌ر – Gender) به‌کار بهێنین له بری (ڕه‌گه‌ز) به‌مانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی.
بۆئه‌وه‌ی تێگه‌شتنی بنه‌ره‌تیمان هه‌بێ له سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌کانی دروستبوونی ڕه‌گه‌ز له کۆمه‌ڵدا. پرسی ئه‌وه‌ی که بۆ له‌بری وشه‌ی ڕه‌گه‌ز، جێنده‌ر به‌کارده‌هێنین لێکۆڵه‌ره‌وانی فێمێنیزم پێیانوایه ؛ئه‌و مانایه‌ی جه‌نده‌ر ده‌یدات به ڕه‌گه‌ز خودی ڕه‌گه‌ز نایدات به‌ڕه‌گه‌ز .
تێگه‌شتن له جێنده‌ر، بیر، پراکتیك، داب ونه‌ریت و بۆچوون سه‌باره‌ت به‌مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك ڕه‌گه‌زی پیاو و ئافره‌ت داهێنانێکی مرۆییه و له‌سه‌رده‌مێ له‌سه‌رده‌مه‌کاندا ئه‌م ڕوانگه‌و بۆچوونانه له‌مه‌ڕ پیاو و ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگادا فۆرمی جوراو جۆریان وه‌رگرتووه. به‌مانای هیچ باوه‌ڕێک له‌مه‌ڕ مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا له خواوه نه‌هاتووه، به‌ڵکو ئه‌وه بیری ئێمه‌ی مرۆڤ‌ه كه دروستمان کردووه.
بێگومان هه‌ر شتێکیش له چوار چێوه‌ی بیر و پراکتیك و داب و نه‌ریت و بۆچووندا بێت وه‌ك داهێنانێکی مرۆیی ئه‌وا شتێکی ڕه‌ها نییه‌و شایانی گۆڕانه. بێگومان کاتێك ئێمه به‌دوای ئه‌م تێگه‌شتنه‌وه‌ین سه‌باره‌ت به ئافره‌ت و پیاو له کۆمه‌ڵدا، ئه‌وا جه‌نده‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیکۆتۆمیه‌کانی” سیسته‌می جووته‌وانه’Dikotomi ’ نێوان ئافره‌ت و پیاو، به‌پێی بۆچوونی خه‌ڵك له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خاته‌ڕوو ، بێگومان وه‌ك: ژن ده‌بێته جه‌سته ، هه‌ست، لاواز، ناسه‌ربه‌خۆ ، پیس، بارودۆخ، تاریکی، بێفۆرم، ئاوه‌لکردارو …هتد به‌ڵام پیاو ده‌بێته ڕۆح، ئه‌قڵ، ئازا، سه‌ربه‌خۆ، پاك، لۆژیك، ڕووناکی، فۆرمدار، بکه‌ره …هتد.
زانستی جێنده‌ر قسه‌كردنی زانستیانه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز چ مانایه‌کی هه‌یه له ژیانی رۆژانه‌ماندا؟ چۆن ده‌سه‌ڵات له په‌یوه‌ندیه‌کاندا رێکی ده‌خاته‌وه ؟ هه‌روه‌ها به‌هۆی جێنده‌ره‌وه سه‌یری ئه‌و هۆکارانه ده‌که‌ین که گرنگن بۆ تێگه‌شتن له جه‌سته له نێوان ڕه‌گه‌زو ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ك چین، ئاین، سێکس و که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی…
تێگه‌شتینی ئێمه بۆ ڕه‌گه‌ز کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ووروبه‌ره‌ی که ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واومان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که (ڕه‌گه‌ز) چۆن دروست ده‌بێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت له‌سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگه، یاسا، دابونه‌ریت و کلتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بکۆڵرێته‌وه. بۆنمونه؛ بڕیاره سیاسیه‌کان چ کاریگه‌ریه‌کیان هه‌یه له له‌سه‌ر ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا؟ ئایا ژنان له ڕووی یاساییه‌وه یه‌کسانن؟ بۆچی هێترۆسێکسوالیتێت به‌ئاسایی دێته ئاژمار له کۆمه‌ڵگادا به‌ڵام هۆمۆسێكسوالیت ئاسایی نییه؟ باوه‌ڕكردن به‌ڕاستی و هه‌قیقه‌ت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا چۆن دروستده‌کرێت؟ بۆ نمونه چۆن باوه‌ڕی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ئاین دروستده‌بێت و به‌رهه‌مدێته‌وه، ئه‌مانه هه‌موی ده‌کرێت به پێی زاستی جێنده‌ر ليکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بکرێت.
ته‌واو
سه‌رچاوه‌كان
-Aristoteles, Politiken, översättning. Karin Blomqvist, PAUL Åströms förlag, Jonsered, 1993.
-Hirdman, Yvonne, ”Genussystemet – reflektioner kring kvinnors sociala underordning”, i Genushistoria – En historiografisk exposé, red. Christina Carlsson Wetterberg & Anna Jansdotter (Lund: Studentlitteratur, 2004).
Butler, Judith, Genus ogjort. Kropp, begär och möjlig existens, övers. Karin Lindeqvist, (Stockholm, 2006)
C //0