نوسینی: نیهاد جامی
هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی گوتاره شانۆییه‌كه‌مان قسه بكه‌ین، پێویستمان به‌گومانكردنه له‌كۆی ئه‌و گوتاره‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌دامه‌زراوه‌كاندا ناویان بووه به دامه‌زراوه‌ی شانۆیی، ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندیی ئه‌و دامه‌زراوانه‌و ئاماده‌بوونی ئێمه‌ی شانۆكار قسه بكه‌ین، ئه‌وه گومانكردنه له‌و عه‌قڵه شانۆییه‌ی كه پیمان وایه عه‌قلێكی بیركه‌ره‌وه‌ین، كه له‌راستیدا عه‌قلی شانۆییمان عه‌قلێكی مت بووی ناو هه‌ناوی ئه‌و دۆخه‌یه، كه هه‌موومان تیایدا به‌ر پرسیارین، ئه‌وه‌ش گومان ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی زۆر به‌توندی ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریه شانۆییه بكه‌ین، وه‌ك چۆن ناتوانین ئه‌و هه‌نووكه‌یه به‌ته‌نیا به‌گوناهبار ببینین، ئه‌گه‌رچی هه‌نووكه‌یه‌كه تیایدا تراژیدیا به‌رهه‌م دێنێت، عه‌قڵ كوژراوه‌و غه‌یبانیه‌ت شوێنی گرتۆته‌وه، دیاره یه‌كێك له‌و دامه‌زراوه سوونه‌تیانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه كه وه‌ك فه‌رمانگه‌یه‌كی ئیداریی ده‌یبنیین، به‌رێوبه‌رایه‌تی شانۆی شاره‌كانی كو‌ردستانه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر بكه نه ئه‌وان دێنه ده‌نگ ونه گفتوگۆیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بنیات ده‌نرێت، یه‌كه‌مجار نیه ئێمه یه‌خه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه سوونه‌تیه شه‌رمنه ده‌گرین، ئێستاش له‌وه دڵنیاین جارێكی‌تر هیچ ڕوو ناداته‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه نیه كێ به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و دامه‌زراوانه پڕ كراوه له‌كه‌سانی ناشانۆیی، له‌سیستمێكی ئیداری ئیفلیج كه مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه و كاری شانۆكار ده‌بێته كێشه‌ی ئیداری، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌رگا بۆ كاركردن ده‌كرێته‌وه، ئه‌و دامه‌زراوه به‌شێكه له‌گرفتی شانۆ خۆی، چونكه هێنده نمایشی ئاست نزم به‌رهه‌م دێنێت، ئیتر له‌گه‌ل ئه‌وه یه‌كلا بووینه‌ته‌وه سستی وئاستی خراپی شانۆ په‌یوه‌ندیی به‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی به‌وه نایه‌ته به‌رهه‌م كه ده‌رگا له‌مناله‌كان بكه‌نه‌وه.. مناڵه‌كان مه‌به‌ستم له‌گه‌نجان نیه به‌ڵكو عه‌قلی هه‌رزه‌یی كه‌سانێك كه كاری ئاست نزممان بۆ به‌رهه‌م دێنن، لێره‌وه ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه سوونه‌تیه تووشی دێت كۆمه‌ڵێك گرفته كه ده‌یسه‌پێنێت ئه‌وان كێشه‌ی به‌رده‌م شانۆن.
هێنده‌ی نه‌ماوه لاپه‌ره‌ی سالنامه‌كان دیسان بڕۆنه‌وه سه‌ر 27 ی ئادار ئه‌و ڕۆژه كاره‌ساتاویه‌ی شانۆ كه میدیاكان به‌په‌له په‌له ده‌كه‌ونه خۆ بۆ به‌رنامه‌یه‌كی شانۆیی له‌و رۆژه‌دا هه‌رچی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ورۆژنامه‌و رادیۆیه په‌یوهندیت پێوه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئێستای شانۆ‌و كێشه‌ی شانۆ وهه‌ندێك پرسیاری كلێشه‌یی تر ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، له‌ولاشه‌وه هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسی نه‌زان كه هێشتا فێری داڕشتنی هه‌واڵێك نه‌بوونه له‌په‌یجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نووسن “شانۆی چی كوا ئێمه شانۆكارمان هه‌یه”
بۆیه هیچ رۆژێك نیه به‌قه‌د ئه‌و ڕۆژه بۆ شانۆی ئیمه كاره‌ساتاوی بێت، میدیای كوردیی ئه‌و میدیا نه‌خوێنده‌واره له‌ئاست شانۆ له‌و رۆژه‌دا شانۆی بیر ده‌كه‌وێته‌وه، بیركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك جگه له‌نیشاندانی گه‌مژه‌یی خۆی هیچ شتێكی‌تر نیه، ئه‌و میدیا له‌و رۆژه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هیچی پێ وتبێت له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك یان ڕاپۆرتێكه‌وه پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌و چه‌نده ڕسوایه، بۆیه له‌ئێستاوه ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئه‌و میدیایانه كه ده‌رفه‌تیان له‌پێش ماوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن و نه‌ك له‌ئێواره‌ی رۆژی شانۆ شانۆتان بیر بكه‌وێته‌وه، ئاخۆ ئه‌و میدیایانه به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئه‌هلی وپێشه‌نگ ناو ده‌به‌ن پرسیاری ئه‌وه‌یان له‌خۆیان كردووه چۆن ده‌بێت له كه‌ناڵه‌كانیان به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به شانۆیان نه‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌وان ڕۆژێك ڕوویان له‌شانۆكارێك ناوه كه به‌رنامه‌یه‌كی شانۆییان بۆ ئاماده بكات یاخود شانۆ له‌لای ئه‌وان بریتیه له‌رۆژی سالێك وهیچیتر.
بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵه‌كانیتر كاتێك میدیاكان ڕوومان لێ ده‌نێن به پێكه‌نین وه‌ك ساڵی پارو پێرار وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه كه ئێوه چی له‌شانۆ ئه‌زانن، پرسیاری ئێوه چیه له‌شانۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خێرا چه‌ند كاره‌كته‌رێكی ئاماده بۆ هه‌موو دیدارێك بانگ بكه‌ن، كه لێره‌وه ئیشكالیه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژه‌و له‌گه‌ل شانۆ درووست ده‌بێت چونكه ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌موو دیداره‌كان كێشه‌یان نیه‌و قسه ده‌كه‌ن بریتین له‌خودی كێشه‌كه خۆی.
لێره‌دا ڕووبه‌رووی هه‌رزه‌كاریه‌تی عه‌قڵی كه‌سانێك وئیشكالیه‌تی ئه‌و عه‌قڵه ده‌بینه‌وه، بۆیه ده‌پرسین: هه‌رزه‌كاره‌كان له‌شانۆدا كێن؟ ئه‌وانه چ ئیشكالیه‌تێك له‌به‌رده‌م شانۆ ده‌خوڵقێنن؟ شوێنگه‌ی عه‌قڵ له‌نێوان ئیشكالیه‌ت وهه‌رزه‌ییدا له‌كوێدایه؟
ئه‌وانه بریتی نین له‌ته‌مه‌نێكی ده‌ست نیشان كرا‌و، به‌ڵكو گرفتیكی ئه‌خلاقی توێژێكی ده‌ست نیشان كراوی ده‌ست رۆیشتووی ئه‌مرۆی شانۆی ئێمه‌ن، ئه‌وانه له‌رێگه‌ی پۆستی ئیداری به‌ناوی ڕاوێژكارو شاره‌زاو به‌ڕێوبه‌ره‌وه ئیشكالیه‌تی سه‌ره‌كی شانۆن، ئه‌و هه‌رزه‌كارانه خه‌می ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه، كێشه‌ی گه‌روه‌یان ئه‌وه‌یه وێنه‌ی دۆنكیشۆتانه‌یان له‌میدیاكان بخریته ڕوو، ترسیان له‌هه‌موو ده‌نگێكه، تۆنی هه‌ر گۆرانیه‌ك به‌دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانن، ئه‌وه ترس وخه‌م نیه له‌وێرانبوونی شانۆ، چونكه ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چیان به‌سه‌ر شانۆ هێناوه، به‌ڵكو ترسی له‌ده‌ست چوونی پۆستی ئیداریی زیاتروكه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ساڵانه‌یانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، زۆر توره‌شیان بكه‌ین به بودجه‌یه‌كی خه‌یالێه‌وه كارێكی شانۆیی دۆگما به‌رهه‌م دێنن، بۆیه دیداری شانۆیی و هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تر له‌ژێر ناوی هه‌ر كه‌رنه‌ڤاڵێك بنیاتی بنێن، له‌ڕاستیدا هه‌ولێك نیه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شانۆ‌و چالاككردنی هه‌وڵه‌كان به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قوولكردنه‌وه‌ی ئیشكالیه‌تی ناو گوتاره شانۆییه‌كه‌مانه، ئه‌و جه‌هله كوشنده‌یه چه‌نده رقی له‌یه‌كتری بێته‌وه، سه‌ره‌نجام كه بۆنه‌ی كارتۆنی بۆ شانۆ درووست ده‌كات، هه‌موویان له‌سه‌ر مێزێك كۆ ده‌بنه‌وه، ده‌یالۆگی درۆزنانه‌و خه‌می شانۆ به‌كێشه‌ی خۆیان ناو ده‌به‌ن، زه‌مه‌نی غه‌یبانیه‌تی ئه‌وان زه‌مه‌نی بیركردنه‌وه‌ی حه‌ماقه‌تیانه، عه‌قڵ كراوه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كی شانۆیه، كێشه‌یه‌ك ئه‌وانه بۆ خۆیان ئیشكالیه‌تی به‌رده‌م گوتاری شانۆی ئێمه‌ن، كه‌چی ده‌یانه‌وی وامان بۆ بخه‌نه ڕوو كه ئه‌وان خه‌می شانۆ‌و له‌هه‌ولدانی چۆنیه‌تی ده‌یالۆگ ورزگاركردنی شانۆن له‌و ئاسته‌نگانه‌دا، له‌كاتێكدا ئه‌وانه بۆ خۆیان ئیشكالیه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌و شانۆیه‌ن، چیتر ئه‌و پۆلینكاریه راست نیه ناوی بنێین ململانێی نه‌وه‌كان له‌شانۆدا، چونكه ئه‌و ململانێیه كۆتایی هات وسه‌ره‌نجام توانی چه‌ند ناوێك درووست بكات، به‌دوای ئه‌و ناوانه ئیدی ئێمه نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك نه‌وه‌ی نائومێدی ده‌بینین، نه‌وه‌ی ڕابردووش وه‌ك نه‌وه‌ی ستایشكاری یاده‌وه‌ری.
ره‌خنه‌گرتن ئاراسته‌ی ئه‌و عه‌قڵه‌ی ئاماده‌یه، دیدێكی ڕه‌خنه‌یی نه‌وه‌یه‌كی نوێیه كه هه‌میشه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پڕۆسه‌ی گومانكاریه‌وه پرسیار بكات، پرسیار له‌وه‌ی ئاماده‌یه بۆته عه‌قڵی مت بوو، ئه‌و پرسیارانه به‌مه‌به‌ستی دیدێكی كراوه‌تر بۆ ڕووبه‌ره شانۆییه‌كانمانه، سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و ڕه‌خنه‌ییه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌رنج وڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه‌كان ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌دوای ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان وله‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ئه‌زموونكاریه‌تی شانۆ له‌هه‌ردوو ئاستی تیۆریی وپراكتیكیدا نه‌وه‌یه‌ك یه‌كه‌م برین ده‌خه‌نه عه‌قڵی شانۆییمان، ئه‌و برینه هه‌وڵێكی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی سه‌له‌فیه‌ت له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ده‌یه‌وێت دان به‌و برینه نه‌نێت، یاخود زامداركردنی ئه‌و عه‌قڵه به به‌رهه‌می نه‌وه‌یه‌ك نه‌بینێت كه دۆخی شانۆیی ئێمه‌یه ده‌یه‌وێت تۆمه‌تباری بكات، ئه‌و تۆمه‌ته له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌وانه درووستی ده‌كه‌ن كه بۆ خۆیان به‌شێكن له‌ناو میدیای به‌عس وله‌و ئه‌خلاقه به‌عسیه‌وه گۆش كراون، چونكه ئه‌وه ڕێك قسه‌كه‌ی میشێل عه‌فله‌ق ده‌خاته‌وه زهنمان كاتێك له كتێبی (خاڵی سه‌ره‌تا) ده‌نووسێت “كورده به‌شه‌ره‌فه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نین ده‌ستی ئیستیعمارو ئیسرائیلیان له‌پشته‌وه‌یه” ئه‌و دیده عه‌فله‌قیه له‌لای ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی ناو میدیای به‌عس زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، خێرا ده‌نووسن “ئه‌وه شێواندنی شانۆی كوردیه، ئه‌وانه شته‌كانیان له به‌غداوه هێناوه” ته‌نانه‌ت هیستریای ڕاسته‌قینه نه‌ك بۆ ئه‌و كات ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر بیانووی بڕوانامه‌وه تا ئه‌مرۆ بێده‌نگ نه‌بوونه، كه ده‌بینن له‌و رۆژگاره‌دا كتێبێكی ئه‌و نه‌وه‌یه له‌باره‌ی شانۆی توند‌و تیژیی ئه‌نتوان ئارتۆ نووسراوه، ئه‌وه برینی ڕاسته‌قینه بوو له‌عه‌قلی مت بووی شانۆی ئێمه، سه‌ره‌تای هاتنه دنیای نه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی له‌ڕێگه‌ی نمایش وتیۆرو ڕه‌خنه‌وه كه بوونه یه‌كه‌م زه‌مینه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ له‌دایك بوونی نه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌گوتاره شانۆییه‌كه‌مان.
راپه‌رینی به‌هاری نه‌وه‌ت ویه‌ك خوڵقاندنی دۆخێكی شانۆیی نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌ساته‌وه‌ختی خۆیدا نائومێدی شانۆییه، خه‌ونه‌كان له‌نمایشیكه‌وه له‌هه‌وڵێكه‌وه ده‌رناچن، نابنه پڕۆژه، له‌نه‌بوونی پرۆژه ڕاپه‌رین شانۆ وه‌ك ئامرازێك بۆ ساته‌وه‌خته‌كانی ئازادی به‌كار دێنێت، جوانترین دیاری ڕاپه‌رین له‌دایكبوونی گۆڤاری (ئه‌زموون) ه كه له‌ژماره ئه‌زموونیه‌كه‌یدا كۆتایی دێت، هیوادارین له‌ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا بتوانین له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره جوانه قسه بكه‌ین.
شانۆی ئێمه له‌و رۆژگاره‌دا گرنگی خۆی له‌ده‌ست نادات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا هه‌ست به‌گرنگی شانۆ ناكات، چونكه هه‌ست ده‌كات ئیتر پێویستی به‌شانۆیه‌ك نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ستایشی شۆرش وڕاپه‌رین، ئه‌وه خزمه‌تێكی زۆری حزبی كوردیی ده‌كات له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، یه‌كێتیه‌كان گروپی شانۆیی گه‌نجانی خوێندكاران ولاوان وژنان و پارتیه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌و شوعیه‌كانیش هه‌روا، ئیدی شانۆ ده‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ هاواری پێشمه‌رگه، وله‌بۆنه‌كاندا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین شانۆ نیه، به‌ڵكو كوشتنی شانۆیه، بۆیه ڕاپه‌رین توانای به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی نیه، چونكه توانایه‌كی عه‌قلی وماددی بۆ شانۆ بوونی نیه، له‌كاتێكدا حزب توانا ماددیه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكاران برۆن به‌ره‌و رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان، ئه‌وه نابێت ئه‌و نمایشانه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه تروسكایی ئه‌و رۆژگاره‌یان پێبه‌خشیووین، به‌ڵام چونكه به‌رده‌وامیان نه‌بووه، بۆیه خستمانیه به‌رده‌م نه‌وه‌یه‌ك له بێده‌نگی.
كاتێ حزبه كوردیه‌كان كه‌وتنه شه‌ڕ كردن، ئیدی ئه‌فسانه‌ی شۆرش وڕاپه‌رین وێنه موقه‌ده‌سگه‌راكانی خۆی له‌ده‌ستدا، نه‌وه‌یه‌ك كه له‌ساته‌وه‌ختی ڕاپه‌رین نه گومانی هه‌بوو نه پرسیار، لێره‌وه به‌ر گومان كه‌وت وكه‌وته پرسیاركردن: ئه‌وه چیه ڕوو ده‌دات؟ ده‌بێت من چیبكه‌م؟
ساكارترین پرسیارێك كه هه‌ر مرۆڤێك له خۆی ده‌كرد، به‌ڵام پرسیاری ئه‌و نه‌وه‌یه له‌شانۆدا، وایكرد به‌دوای جیهانبینیه‌ك بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ش رووبه‌رووی تێكستی جیهان ده‌بۆوه، له‌وێوه ده‌یتوانی به‌دوای وه‌لامی پرسیاره‌كانی خۆی بگه‌ڕێت، بۆریه فه‌زای شه‌ڕونائومێدی له‌به‌رده‌م خه‌ون دیاترین سیماكانی ئه‌و نه‌وه‌یه بوو، ده‌یویست بایه‌خ به‌جه‌سته بدات، ئه‌وه‌ش خاڵی نه‌بوو له‌و یاده‌وه‌ریه‌ی نه‌وه‌ی هه‌شتاكان كه زه‌مینه‌یه‌كی پته‌وی بۆ گۆڕانكاری له شانۆیه هێنابووه دی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نووسینیتردا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ستاوین بۆیه لێره‌دا ناچینه‌وه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین، كه شه‌ری كوردیی بووه هۆی له‌دایك بوونی نه‌وه‌یه‌كی شانۆیی، نه‌وه‌یه‌ك به‌دوای كۆتایی شه‌ڕه‌كان دیسان ڕووبه‌رووی سه‌رگه‌ردانیه‌كانی خۆی بۆوه، یاخود ناوه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه له‌وێوه وه‌ستان وپێویستی به‌وه بوو له‌گه‌ڵ نه‌وه نوێكانی دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاری عیراقی بزانین چی ده‌كات؟
به‌لام ناوه نوێكانی ئه‌و ساته هه‌نووكه‌ییه شتێك به‌رهه‌م ناهێنێت جگه له كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی سۆفستایی كه ته‌نیا ڕووبه‌رووی نائومێدیمان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه سه‌ره‌نجام ئه‌وان گرفتی ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه نه‌ك گرفتی شانۆیی، به‌به‌رنامه‌یه‌كی نوكته ئامێزی كه‌ناڵێكی ئاسمانی ڕازی ده‌بن، خه‌ون به‌تۆماركردنی شانۆیه‌كه‌وه ئه‌بینن كه زۆرترین بینه‌ری هه‌بێت، له‌ولاشه‌وه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خۆی به‌نه‌وه‌ی ڕابردووی شانۆ ده‌زانێت، شتێكی نه‌ماوه جگه له‌ستایشكردنی حیكایه‌ته به‌سه‌ر چووه‌كانی، بۆیه ئیتر پۆلینكاریه‌ك نیه بۆ نه‌وه‌كانی شانۆی ئێمه، به‌ڵكو هه‌موو وه‌ك یه‌كتر تووشی صه‌دمه‌یه‌ك هاتووین كه به‌ئاسانی به ئاگا نایه‌ینه‌وه.
هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسته‌نگه‌كانی عه‌قڵ، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه شانۆیه‌كی غه‌یبانیه، له‌نێوان ئاسته‌نگی عه‌قڵ وشانۆی غه‌یبانیدا ئێمه ڕووبه‌رووی گرفتێكی میتۆدی ده‌بینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه كێشه‌یه‌كی عه‌قڵانیه كه به‌رۆكی شانۆی ئێمه‌ی گرتووه، عه‌قڵ بریتی نیه له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كائینه‌ی پێی ده‌ووترێت شانۆكار، به‌ڵكو خورافه‌ی زه‌مه‌ن به‌بیانوی كوردیی بوون وچه‌ندین دیمه‌نی فریوودانی بینه‌ر ده‌یانه‌وێ نای بنێن شانۆی كوردیی، سه‌ره‌نجام دێن بیبلۆگرافیا درووست ده‌كه‌ن كه له‌ساڵێكدا ئه‌وه‌نده نمایشه به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌وه شتێك نیه جگه له درووستكردنی ژماره‌ی نمایش، بۆیه پێویسته ئه‌و شه‌پۆلی نمایشه دۆگمایانه‌ی كه به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی شانۆ شانازی پێوه ده‌كه‌ن ڕابگیریت، به‌ڵكو قسه له‌و ئاسته‌نگانه بكرێت كه عه‌قڵ ڕووبه‌رووی بۆته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و نائومێدیه‌وه بووه‌ستین كه ئیتر ره‌خنه‌گرتن له‌عه‌قڵ به ره‌خنه‌گرتن له‌عه‌قڵ خۆی سه‌یر نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سینترالیزمی لۆگۆسی شانۆ بیبینین، ئه‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیاری فه‌لسه‌فیه‌وه، پرسیارێك پێمان ده‌ڵێت ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی شانۆدا خۆمان به‌شانۆوه خه‌ریك كردووه، غه‌یبانیه‌ت شانۆی بۆ خولقاندووین، چیتر ئێمه مامۆستا‌و ڕابه‌رو ناوی زل نین، ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه فێستڤاڵه ئاست نزمه‌كانمان ڕابگرین، ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێت به‌و جۆره فێستڤاڵه بێ به‌رهه‌مانه، به‌و داهاته خه‌ڵكانی پرۆفیشینال له‌هه‌موو ئاسته‌كان بانگ بكرێن، وۆرك شۆپ ومه‌شق وڕاهینان ئه‌نجام بده‌ن، په‌یوه‌ندیه‌كی كولتوریی له‌گه‌ل شانۆكان بخوڵقێنرێت، په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ل شانۆی پیشه‌گه‌رو پرۆفیشینال نه‌ك له‌گه‌ل شانۆ پله سێیه‌كان، ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ساز ده‌كرێت چیتر له‌سه‌ر ئه‌وانه كورت نه‌كرێته‌وه كه ته‌نیا بۆ شانۆ ناڕۆن، به‌ڵكو ده‌رگا بۆ ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل شانۆكان په‌یدا بكه‌ن ووابكه‌ین ئه‌وانه بخرێنه ناو چه‌ند كاری گروپێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌عه‌قلیه‌تی وستراتیژی گوتاره شانۆییه‌كه‌مان به‌رپا بێت، هه‌موو ئه‌مانه پێویستی هه‌نووكه‌یی شانۆكه‌مانه، تێگه‌یشتنمان له میتۆد وچۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ میتۆد وچۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی تیكست ووۆرك شۆپی تایبه‌ت به ده‌نگ وجه‌سته وڕاهێنانه‌كانی ئه‌كته‌ر ئه‌وانه له‌ناو پرۆژه‌ی ستراتیژی شانۆدا وا ده‌كه‌ن ئێمه غه‌یبانیه‌ت بكه‌ینه ده‌ره‌وه‌و له‌سیستمێكی عه‌قڵانیه‌وه له‌ناو شانۆدا بین، ئه‌و كات ده‌توانین ره‌خنه ئاراسته‌ی عه‌قلانیه‌تی شانۆكه‌شمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عه‌قلانیه‌ته‌وه ءاراسته‌ی نوێتر بخوڵقێنین، به‌ڵام تا ئیمه له‌ناو شانۆیه‌كی غه‌یبانی بین، جگه له‌خۆخه‌ریككردن به شانۆیه‌كی ناشانۆ شتیكیترمان نیه بیكه‌ین.
سه‌رچاوه: http://shanokar.com