دەزگای سەردەم ؛ گەلەری سەردەم داناخرێت !

Loading

خوێنەرانی ئازیزی کولتور مەگەزین ؛ دەزگای سەردەمی ئازیز پەیوەندیان پێوە کردین، بەووردی ئاگاداری ئەو ڕەخنەو گلەییانەن کەلەسەر داخستنی گەلەریەکە خراوەتە ڕوو،  سوپاسی ڕەخنەو سەرنجەکانیان کرد وباش دەزانن کەئەم  ڕەخنانە  لەسۆنگەی بەهەند وەرگرتنی ئەم دەزگایە سەرچاوەی هەڵگرتووە.  جەختیان لەوە کردەوە بەهیچ شیوەێەک گەلەریەکە ناکرێت بە(نێرگەلەخانە) وەک هەندێک بۆی دەچن و ناهەقیەک و ناڕوونیەک هەیە لەم ڕایەدا. ئەم گەلەریە  دەکرێتە کتێبخانەو کتێبفرۆشیەکی گەورە  لەگەڵ کافێیەکی کولتوری بەردەوام دەبێت لەکردنەوی پێشانگا بۆ شێوەکاران.

گەلەری سەردەم ماوەی هەشت ساڵە خزمەتی هونەری شێوەکاری کوردی دەکات
گەلەری سەردەم ماوەی هەشت ساڵە خزمەتی هونەری شێوەکاری کوردی دەکات

دیارە داخرانی بەردەوامی گەلەریەکە دوای هەر پێشانگایەک و کردنەوەی تاوەکو پێشانگایەکی دیکە بەڕای دەزگای سەردەم زەرەدی گەورەی لەو گەلەریەداوە و خستبویە سوڕی متبوونەوە. سەرەڕای ئەوە  بڕینی مینحەی دەزگای سەردەم یەکێکی ترە لەو کێشانەی بەرەو ڕووی دەبنەوە، لەبەرئەوە  کردنی ئەم گەلەریە  (کەلەبنەڕەتدا مەرجی گەلەری شیوەکاری تێدا نییە)  بەکتێبخانەو کافێ و پێشانگا هەم لەڕووی ئابووریەوە باشە و هەم لەڕووی سەردانی خەڵکەوە دەبێتە ڕوونمایەکی جوانی کولتوری ئازاد لەشاری سلیمانی. هەورەها  دەبێتە هۆی زیاترکردنی سەردانی خەڵکی بۆ پێشانگاکان و ئەم هەنگاوەش زیاتر لەخزمەتی شێوەکارانە نەک لەدژی ئەوان بێت.

هەروەها دەزگای سەردەم  ڕایان وەهایە کە دەزگاکەیان بەپلەی یەکەم دەزگایەکی کتێب و بڵاوکردنەوەیە، نەک ئاتیلێری و هۆڵی پێشانگا، بەڵام  سەرەڕای ئەوەش ماوەی هەشت ساڵە خزمەتدەکات و چەندەها هونەرمەند پێشانگای خۆیان تێدا کردۆتەوە.

دەزگای سەردەم  ئەمجارە ئەم گەلەریە بەبەرگێکی دیکەوە و لەپڕۆژەیەکی نوێدا نمایشدەکات نەک دایبخات و بیکات بەنێرگەلەخانە!

سەردەم  بەردەوام دەیێت لەخزمەت بەشێوەکاران و سوپاسی ڕەخنەو سەرنجەکانی هونەرمەندانی ئازیز دەکات.

لۆگۆی دەزگای سەردەم
لۆگۆی دەزگای سەردەم

 ئێمەش وەک کولتور مەگەزین سوپاسی وەڵامدانەوەی دەزگای سەردەم دەکەین.