بوردیۆ لە ئیسكان و سەهۆڵەكە؛ سۆسیۆلۆژیای نا- شوێن

Loading

ئیسكانیەكان كێن؟
سۆسیۆلۆژیای نا- شوێن
بوردیۆ لە ئیسكان و سەهۆڵەكە!


شوێن پێكهێنەرێكی سەرەكی سیستەم و ڕێكخستنەكانە. شوێن هەمیشە شوێنێكی مۆنۆپۆڵكراوە لە لایەن ئیدۆلۆژیاو میكانیزمەكانییەوە. ئیدۆلۆژیا كە كەوتە نا شوێنەوە دەبێتە یۆتۆپیا. یۆتپیا هەمیشە وەك پەراوێزێك لە شوێندا حوزوری هەیە. كەواتە پەراوێزەكان نا-شوێنن لەبەر ئەوەی ناچنە ناو پێناسەو مانا و ئاماژەكانی شوێنەوە. شوێن لە ناو سیستەمدایە, واتە لە ناو زماندایە. زمانی شوێن و شوێنی زمان مەحكومن بە مانا پڕكراوەكانی (گەمەیەك)كە، هەیمەنەی هێزو دەسەڵاتەكان لێیەوە خۆیان بەرهەمدێنن و خۆیان بەرهەمدێنەوە. ئەوەی لەم گوتارە, لەم ماكینەی (بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەیە) دەچیتە دەرەوە, بونێكی ڕامكراوی نییە، سرک و خزو لوس و ھەڵاتووە. دەستەمۆ نەكراوە, بونێكە یاسای هەڵاوێردەو ئیستیسنائی دەوێت. واتە نەسازرارو نەسازێنراو شازە (بە ڕێساکان) .ئەم شوێنە (نا-شوێنانە) كە ، لە دەرەوەی كایەی زمانەوانی گرامەرو سێنتاکسی باو زاڵدان. بۆ ئەوەی تۆ (تەنێكی غەریب )بیت، دەبێت لەو دویو خواست و خوازراووەكانی دەسەڵات و هێزەكانەوە (ناشوێنێكی بە شوێنكراو) بدۆزیتەوە. ئەمەش پانتاییەكە بۆ دەرچوون لە سیستەم. لە گوتار, لە هێز و گەمەی هێزەكان.

ئەبوبەکر جاف  لەئیسکان؛ ئیسکان و سەهۆڵەکە وەک ناشوینێکی بۆردیۆیی!
ئەبوبەکر جاف؛ ئیسکان و سەهۆڵەکە وەک ناشوینێکی بۆردیۆیی!


ئیسكان, بڕێكی زۆر ناشوێنە, خواردنەكانی ئیسكان , بە پێوە وەستانی ئیسكانیانە, هاتوچۆو ئەمسەرو ئەوسەری ئیسكانیانە,قاوەخانەو چاخانەكانی ئیسكان, ئەو ئەكتەرانەی لە ئیسكانن و،خەیاڵی ئیسكانییەكان , لە دەرەوەی سیستەم و ڕەفتارێكی نەریت و ڕاهاتوی كولتوری ماڵ و دەزگاو ئۆفیسەكانە.زمان لە ئیسكاندا ناچێتەوە سەر زمانی لقێكی حزبی, مەڵبەندێكی حزبی, مەكۆیەك, زمان لە (نا شوێنێكی وەك ئیسكان و سەهۆڵەكەدا) تەنیا دەچیتەوە سەر (نایاسیی و نا ڕێسایی ) شوێن, یا ناو شوێن. واتە ڤێرتوێل.ئیسكان و سەهۆڵەكە پەراوێزی مومارەسەكردنی (ڕاكردنن) لە سیستەم و شوێنی بەسیستەمیكراو. تەنانەت زەمەنی ئیسكانی, زەمەنی سەهۆَلەكە, ناچێتەوە سەر ئەو زەمەنە (شەرعی و ڕۆتینی و ئیداری)ەی ئیۆفیس و شوێنەكانی وەك ئـۆرگانەکانی ناو گوتارو گۆتاری ئۆرگانەكان. ئیسكان لە نا زەمەندایە, وەقتی دەستپێكردنی گەڕان و سەردانییكردنەكان (پاش ئێوارەو شەوە) كەواتە , لێرەوە زەمەن لای ئـیسکانییەکان, سەر بە سولالەی زەمەنی رۆِژ نییە.! بەڵام شەوانی ئیسكان ناچێتەوە سەر شەوە ترادیسیۆنەكانی رابردومان.شەوان تا درەنگتر لە ئیسكاندا بمێنیتەوە زیاتر ئیسكاننشینیت. زوو ڕۆیشتەوەو زوو بە جێهێشتنی ئیسكان , ڕێك ئەو ئەكتەرانەمان بۆ دەردەخەن كە دەگەڕێنەوە ناو سیسیتەم. ناو خێزان, بیركردنەوە لەوەی سبەی زوتر هەڵسێت تا فریای دەوام بكەوێت. ئیسكان و سەهۆَڵەكە بە ڕەچەڵەك دەچنەوە سەر ڤێرتوێل تا ڕییال, واتە بون لە ئیسكاندا، بوون نییە لە مێژویەك كە مەحكوم و ناچارە بە سیستەم. هەمیشە لە ناو زەمەندا نا-زەمەنێك هەیە, لە شوێندا نا-شوێنێك هەیە, پەراوێزبووە, ئەمانە شوێن و زەمەنە پەراوێزییەكانن. واتە جێگیر و بەردەوام و وەزیفی نین. بەڵكە ڕاگوزەرو كاتی و نەسازراون, لەم (پەراوێزانەدا) بڕێك لە تەحقیكردنی خود, بڕێك لە خۆ ئەدا كردن, بوونی هەیە. بڕێکی باش لە ژیانی ھونەریانە، لە سوبژێکتیڤاسیۆن.ئەو قسەوباسو خواسانەی لە ئیسكاندا دەكرێت لە دەرەوەی گوتارە, یا لە دەرەوەی گوتاری ڕەسمی ئیدۆلۆژییە. ئەو ئەكتەرە (ئەریستۆكرات و نوخبە سیاسیە )تەقلیدییەی لە ئیسكاندا هەڵناكەن و ناتوانن بێن. هەرگیز ناتوانن بێن و بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەكی كەمیش بوەستن, بیرلەوە دەكەنەوە كە ئەمان (نایەنە ناو فەوزاو نا-سیستەم و نا-سیستەماتیزەکراوەوە،نایەنە نا-شوێنەوە. ئەگەر بیشیانەوێت بێت , ئەوا چەندین بەربەستی (هابیتوسی و كایەبەندی) بوونی هەیە كە ناچاریان دەكەن تەنانەت بیر لە ڕۆیشتنیش نەكەنەوە بۆ ئـیسکان،تەنیا پیاسەیەکی سەرپێیی وڕاگوزەری کە زیاتر لە نیفاق و نمایشەوە نزیکە.


هیچ هێزێك بیرنەكاتەوە لە مۆنۆپۆلكردنی ئیسكان و سەھۆڵەکە چاڵەكەی كەلارو… شوێنە نا-شوێنەكانی تر لە شارو شارۆچكەكاندا,.ئەم ناشوێنە بە شوێنبوانە سەر بە زمان نین, یا هەر هیچ نەبێت سەر بە زمانی ڕێگە پێدراو شەرعی و ڕەسمی نین.ئیسكان درزیكه‌، هیلی هه‌لهاتنه‌..هیلی خۆ جیاكردنه‌وه‌یه‌،سەرمایەو کاپیتاڵێکی جیاوازە بە تێگەیشتنە بوردۆییەکەی، بڕێکی باد ڤێرتویلە.

تەواو

کولتور مەگەزین: ڕێنوسی نوسەر دەستکاری نەکراوە.