دەربارەی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕیی کوردی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین دۆسیەی: پێتەر سڵۆتێردایک 21/06/2017 7 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕزگار عه‌لی؛ چەند جیاوازیه‌ك له نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و پارتی – به‌شی یه‌كه‌م ڕزگار عه‌لی پرسی ئێستا! 10/09/2017 3 min read0
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
چۆن سه‌ما و هه‌ست و توانا‌و بیركردنه‌وه پێكه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه؟ له سه‌مادا مرۆڤه‌كان ده‌توانن بڕۆنه ناو به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ڕاسته‌وخۆی مێژووی خودی خۆیانه‌وه. چۆن سه‌ما ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزوكاریگه‌ر له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كاندا دروستبكات، تاوه‌كو ئه‌و ئاسته‌ی ببێته بزوێنهرو پاڵپیوهنهری گۆڕانكاڕیهكان. ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌رییانه ده‌بنه ده‌ستپێكێك بۆ سه‌رتاپای هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌م. له‌ساڵی ١٩٩٩ ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌ك كۆچبه‌رێك بۆ داوای مافی په‌نابه‌ری گه‌یشتمه سویسرا، له كوردستان – سلێمانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی شانۆ بڕوانامه‌ی دبلۆم، پاشان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم له بواری شانۆدا له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان له به‌غداد به‌ده‌ستهێنابوو. وه‌ك سه‌ماكار، ئه‌كته‌ر و كۆریۆگراف له چه‌ند كارێكی بالێت، شانۆ و سینه‌ما به‌شداریم كردبوو، هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستای شانۆ و سه‌ما ده‌ستبه‌كار بووم. له دوای گه‌یشتنم له‌سویسرا ، به‌بێ پشوو ده‌ستمكرد به‌خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی دبلۆم له‌سه‌مای هاوچه‌رخ – مۆدێرندا له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند مامۆستایه‌ك كه شێوازی جیاوازی فێربوونی له‌خۆگرت، دواتر به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری سه‌ما پێداگۆگ – په‌روه‌رده‌كار- پێشهوایهتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی مرۆڤ بۆ فێربوونی سه‌مای هاوچه‌رخ له خوێندنی باڵای هونه‌ر له شاری زیوریخ.له‌و كاته‌وه چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی جیاوازم له سویسرا و كوردستان هه‌بووه، وه‌ك مامۆستای سه‌مای منداڵان، گه‌نجان و به‌ته‌مه‌نه‌كان كارم كردووه و كارده‌كه‌م. هه‌ست و سۆز ده‌ربڕین له رێگای جوڵه‌وه، قوڵبوونه‌وه بهئیشقهوه و ژیان له سه‌مادا، بۆ من ئه‌زموونێكی سه‌رتاپا به‌سوود بوون. ئامانج له قووڵبونه‌وه و هه‌وڵدان و حه‌زو هیلاكبوونم له‌م توێژینه‌وه‌ی سه‌مایه‌دا، پڕاوپڕ بریتییه له‌توانستی سه‌ماو كاریگه‌رییه چاره‌سه‌رییه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردن ،ده‌مه‌وێت په‌ره‌سه‌ندنی كه‌سێتی مرۆڤ ئاشكرا بكه‌م. توێژینه‌وه‌كه‌م تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له ناخیاندا چیرۆكێكیان بۆ گێڕانه‌وه هه‌یه، ئه‌ومرۆڤانه‌ی كه ده‌شێت تا ئێستاكه هه‌لێكیان بۆ نه‌ڕه‌خسابێت تاكو بتوانن فۆرمێك به‌خه‌ون و چیرۆكه‌كانیان ببه‌خشن و بینه‌خشێنن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر به‌دژواری و له‌ژێر سته‌مدا ژیانیان به‌سه‌ربردووه‌و ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی دڵنیاییه‌ك له ئاسۆی دواڕۆژو چاره‌نوسیاندا به‌دیناكرێت. كاروان عومه‌ر؛ كارێكی سه‌ما – ماڵێك خاڵی، خاڵی له‌سه‌ما پیناباوش ده‌ڵێت: به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، چۆن مرۆڤه‌كان خۆیان ده‌جوڵێنن، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه چی ئه‌وان ده‌جوڵینێت…پیناباوش (١٩٤٠- ٢٠٠٩) سه‌ماكار، كۆریۆگراف، سه‌ما پێداگۆگ و به‌ڕێوه‌به‌ری بالێت بوو له سه‌مای شانۆیی ڤوپه‌رتاڵ له ئه‌ڵمانیا. زۆر به‌ڕوونی مه‌به‌ستێتی هه‌ست و دۆخی ده‌رونی كه پاڵپیوهنهرن بۆ جووڵه ئاشكرا بكات، نه‌ك ته‌نها شێوه‌ی جووڵه، مه‌به‌ستی گه‌وره‌یی و بچووكی و جوانیه‌كی رۆبۆت ئاسای ته‌كنیكی جووڵه‌و سه‌ما نه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگ بووه كه دهرهاتهو مه‌به‌ستداری جووڵه بزانێت. چونكه ته‌نها به‌ژیانی به‌رده‌وام و تێگه‌یشتن و شاره‌زایی له زمانی جه‌سته‌و ئاماژه‌كانی و پێشه‌وایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنێكی راستگۆییانه له سه‌ماكردن دێته‌ئاراوه، پاشان فڕینێك به‌رپاده‌بێت كه ده‌شێت سه‌رتاپای ژیان به‌رده‌وام هاوه‌ڵیت بكات. ئه‌زموونه‌كانم له بواری وانه‌وتنه‌وه‌ی سه‌مادا ئه‌زموونی من بریتییه له كاریگه‌ری سه‌ما له‌سه‌ر ئاستی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مرۆڤه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌واتای سه‌ما چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت، له سروش به‌خشین به‌چالاكیه جه‌سته‌یه‌كان و وزه به واتای(ڕه‌وان- گیان- رۆح). وه‌ك نموونه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌شدارانی كۆرسێك، له كۆرسهكانمتان بۆ ده‌نووسم: (سه‌ماكردن به‌واتای هه‌ستكردن بهسنوورهكان و گه‌وره‌كردنیان به‌به‌رده‌وامی، و یه‌كتر بینینێكی كتوپڕ به‌كراوه‌یی بێ په‌یمانی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا. ڕاسته‌وخۆ و بێ بوونی هیچ دووریه‌ك له شوێن وكاتدا. بۆئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌م من له كوێدا وه‌ستاوم، ڕاست و دروست و به‌ره‌و كوێ وكام شوێن بۆ خۆی ڕامده‌كێشێت. پاشان ئه‌وه چیه له ناوه‌وه‌ی مندا به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌ی ئه‌و شته‌ی وام لێده‌كات بگه‌ڕێمه‌وه ناو خۆم و دوورم ده‌خاته‌وه له هه‌موو شێوه‌كانی گوزارشتكردن وده‌ربڕین؟) رامان و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی كاركردنه‌كانم ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین له مرۆڤه‌كاندا، بریتیه له وێنه‌ی ده‌ركه‌وتووی جه‌سته و ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه شێوازی جووڵه‌كان پێیان ده‌به‌خشن. ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش (جه‌سته وجووڵه) ده‌بنه هۆی ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و بیركردنه‌وه. پرینسیپه بناغه‌ییه‌كانی كاركردنی من بریتین له: خۆشنودی و ئازادی، به‌واتای جێژ وه‌رگرتن له ئازادبوون له سه‌ماكردندا بۆ سه‌ماكاران، هه‌مان كات به‌كراوه‌یی و پڕ ڕێز‌و به‌بێ جیاوازی له كاتی وانه‌كانی سه‌مادا ده‌یانبینم. هه‌ستكردنم به‌هاندانی تاك و بهئیمپاتی (هاوسۆزی) به مه‌رجێك نهچێتهخانهی درۆكردن و ڕیاكارییهوه مه‌به‌ست لێی ئاماده‌بوونه بۆ تێگه‌یشتن و دانپێدانان به‌كه‌سی به‌رامبه‌ردا له پرۆسه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی سه‌مادا، به‌دڵنیایه‌وه ئیمپاتی یه‌كێكه له‌و چه‌مكه گرنگانه‌ی كه له هیچ شوێنێك و دامه‌زراوه‌یه‌ك، نه‌ك ته‌نها په‌روه‌رده‌یی به‌ڵكو له هیچ كام له دامه‌زراوه كلتوورییه‌كانی ئیمه‌دا له كوردستان نییه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگی دروستنه‌بوونی تاكی كورده. ئاشكرایه به‌رده‌وام ههوڵدانهكان پێچه‌وانه‌ن، له‌جێگای هاندان و ئازاكردنی مرۆڤه‌كان، به‌شدارن له داڕووخان وكوشتنی ئه‌و ئازایهتیهش- كه له سروشتی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه. داهێنانه‌كانیان سنووردار ده‌كرێت و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان هه‌رگیز ڕوونادات. له رێگای وانه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ماوه ده‌بێت ئه‌زموونه نه‌رێنییه‌كان، له رێگای به‌ره‌وپێشچوونێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه به‌ره‌و ئه‌رێنی بڕۆن و وه‌ك هه‌نگاوێك به روانگه‌ی گۆڕانكاری له به‌رامبه‌ردا دابنرێت. میتۆدهكانم لهوانهوتنهوهی سه‌مادا سروشت و توانای گوزارشت و هێزو ئێرۆتیكی جه‌سته، به‌واتای داواكارییه پڕ له هه‌سته‌كان، ئه‌وانه‌ی سه‌رنجڕاكێش و ووروژێنهرن، ده‌بێت خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشچوون بنێن. له ڕێگای كرانه‌وه‌و ئێستاتیكای جوڵهكانهوهم، جه‌سته بتوانێت ڕوونكاری بۆ ده‌ربڕینه‌كان بكات، به‌بێ (خود) داخستن و (خۆحه‌شاردان) و سڵه‌مینه‌وه له ئازادبوون. له‌م پرۆسه‌یه‌شدا پێشنیاری توانستی جوڵه‌ی فراوانتر له‌سه‌رئه‌و ئاسته‌وه ده‌كه‌م، كه بریتییه له ئه‌ناتۆمی و فیزیكی جوڵه‌كان. به‌واتای، كاتێك تیشكی ڕووناكی ده‌كه‌وێته سه‌ر جه‌سته‌و ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی شه‌پۆل و ده‌ركه‌وته‌كانی وێنه‌ی جه‌سته‌و جووڵه هه‌مه جۆره‌كان، به‌واتای به‌رپابوونی له‌رینه‌وه ئه‌لكترۆ مۆگناتیسییهكانی جووڵه و جه‌سته، كه چۆنایه‌تی جووڵه‌و سه‌ماكان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و سروشتی به‌رهه‌مدێنن. کاروان عومەر؛ چرکەساتێکی سەماکردن لەپرۆژەی (بەرپابوون) هه‌مه‌جۆری ته‌كنیك و جوڵه‌ی راگوزه‌ری و توانستی كۆریۆگرافی، بریتین لهپایهپتهو بناغه‌ییه‌كانی سه‌مای هاوچه‌رخ. تێڕوانین و بیرۆكه‌كانی مارتا گراهام (یه‌كێك له ئیكۆنهكانی سه‌مای مۆدێرنی ئه‌مریكی) له سه‌مای مۆدێرندا، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌لكاندنی ناهۆشیاری و ئه‌فسانه و سیمبۆل له ئه‌زموون وپڕۆژه سهماكانیدا. جووڵهشیكاری رودۆڵف لابان و شێوازی لیریكی پڕاوپڕ له هه‌ست له سهماكانیدا (لابان زانا-*تیئۆرێتیك* یه‌كی بواری سه‌مای گوزارشتی). مۆتیڤه وێژه‌ییه‌كانی خۆسێ لیمۆن له(سه‌مای مۆدێرن)دا، بریتین له گرنگرترین سه‌رچاوه‌كه سروشی كاركردنیان لهوانهوتنهو كاری كۆریۆگرافیدا پێ به‌خشیوم. پنته بناغهییهكانم له وانه‌وتنه‌وه‌ی سه‌مادا بریتین؛ له بازنهوهستاندا، وه‌ك هێمای یه‌ك وێنه‌بوون و هاوشێوه‌بوون هه‌مانكات خود بوون له‌چه‌قی بازنه‌كه‌دا. وه‌ك ده‌ستپێكی وانه‌وتنه‌وه موزیكی سه‌رنجڕاكێش و پلان بۆ داڕێژراو، هه‌مانكات فراوان له ریتم و شێوه‌كانی، و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ تێكڕای شوێندا (زه‌مین و دیوار)..هتد. وه‌ك (پێداگۆگ \ په‌روه‌رده‌كار) زمانێكی كراوه له جوڵه‌ی جه‌سته‌دا، ئه‌زموونكردن له فێربوونی شێوه‌ی جیاوازی سه‌ما و ته‌كنیك و بوونی جه‌سته وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی فراوانی جوڵه گرنگن، هه‌مانكات جوڵهشیكاری (ڕودۆڵف لابان )و سیسته‌می چاودێریكردنی جوڵه یارمه‌تیده‌ری من، لهئیشكردنێكی مه‌به‌ستدار سه‌ما ده‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی، له پێناوی ئه‌زمونكردنی جووڵه له‌گه‌ڵ هێزی ڕاكێشانی زه‌وی. به‌دڵنیاییه‌وه پنته بناغه‌ییه‌كانی سه‌مای په‌یوه‌ندی ڕاگوزه‌ری، بۆ فێربوونی وریایی و به‌ئاگابوون له‌خود…ئاماده‌بوونێكی جه‌سته‌یی له كاتی سه‌ماو په‌یوه‌ندی جه‌سته له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ردا، بریتین له پرۆسه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی جه‌سته‌یه‌كی ئازاد و ڕووبه‌رێكی فراوان و گرنگیان له ڕێگای وانه‌وتنه‌وه‌مدا هه‌یه. سه‌ماكردن به‌چاوی داخراوه‌وه كه سه‌رنجدان و قووڵبونه‌وه به‌ره‌و ڕوانگه‌ی ناوه‌وه دروست ده‌كات، ده‌بێته توانای داڕشتنی پردێك و گه‌یشتنێك به‌ناهۆشیاری لای قوتابیان. بیرۆكه‌ی هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆكێێه؟ ئه‌م پرۆژه سه‌ما سه‌رتاسه‌ریه بۆهه‌موو ڕێكخراو و گروپ و دامه‌زراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا، بۆمرۆڤی ئاسایی و ئه‌و مرۆڤانه‌شه كه به‌هۆی جه‌نگ و وێرانكاریه‌كانی یان كو‌لتور و دابونه‌ریت، یان به‌هۆی نه‌خۆشی و سروشتی مرۆڤبوونیان له دۆخێكی نائاساییدا ده‌ژین: ناوه‌نده‌ی په‌نابه‌ران كلینیكی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی ده‌روونی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌و مرۆڤانه‌ی به‌ده‌ست لاوازی ده‌روونی وهۆشهوه ده‌ناڵینن زیندانییه‌كان كه‌نیسه‌ی شاره‌وانییه‌كان گروپی منداڵان وگه‌نجان بۆ سه‌ماو شانۆ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌مه‌وێت له‌ڕۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌دا ۆركشۆپ له گه‌ڵ گروپی جیاواز بكه‌م، پاشان سه‌ما كۆریۆگرافیهك وه‌ك به‌رئه‌نجامی ۆركشۆپه كه له كۆتاییدا پێشكه‌ش ده‌كرێت. دواجار سه‌ماكارانی به‌شداربوو هه‌ڵده‌بژێرم له‌هه‌ریه‌ك له‌و ۆركشۆپانهدا، بۆنمونه؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداریه‌كی تایبه‌ت یاخود به‌هره‌یه‌كی تایبه‌تیان تیدا به‌دیكراوه، هه‌مانكات ئاره‌زووی به‌رده‌وامی له سه‌مادا ده‌كه‌ن، ئه‌و سهماكارانهی كه ئه‌زموون و شاره‌زایی و پاشخانێكی جیاواز پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، پۆلێكی سه‌ما یان بۆ داده‌مه‌زرێنرێت بۆ ئاماده‌كاری پڕۆژه‌یه‌كی چری ئیشكردن بۆ نمایشێكی فراوان. هه‌روه‌ها پلانی پڕۆڤه‌ی دوو بۆ سێ جار له هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده ده‌كرێت، ئیشكردنم له‌و پۆلهشدا به‌سیسته‌مێكی جوڵه‌یه كه سروشی له (كۆنتهرتهكنیك) وه‌رگرتووه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆنتهرتهكنیك، ته‌كنیكێكی (ئانوك ڤه‌ن دایك)ه له سه‌مای هاوچه‌رخدا، كه سروشی له پێكه‌وه‌گرێدانی ته‌كنیكی ڕاگوزه‌ری به‌ره‌و گوزارشته سه‌مایه‌كی ئازاد وه‌رگرتووه. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌سه‌رسێ ئاستی جیاوازی سپۆنسه‌رو ئاماده‌كاریدا دابه‌ش ده‌بێت؛ یه‌كه‌م : له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر ئاستی كانتۆن تزوگ وناوه راستی سویسرا. ئه‌م پرۆژه‌یه له سویسرا -كانتۆن تزوگ نوسین و ئاماده‌كردن و هه‌نگاوه‌كانی ده ستپێكرد، پیشوازی له پڕۆژه‌كه له‌پله‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێ له كانتۆنی تزوگ و ناوه‌ڕاستی سویسرا له كۆتایی ساڵی ٢٠١٦وه بۆ (25) ۆركشۆپ بۆ گروپه جیاوازه‌كان له ساڵی ٢٠١٧دا ده‌ستیپێكرد، له‌لایه‌ن (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كولتوری شار) و (كانتۆن )و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی كولتوری بودجه‌ی پێویست و تایبه‌ت بۆ ئه‌و بیست و پێنج ۆركشۆپهی ناو سویسرا دابینكراوه. له ئێستادا هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كان ده‌ستیپێكردوه و ڕێكخستنی ته‌واوی كات و شوێنی ۆركشۆپه‌كان بهرهكۆتایی ده‌ڕوات. دووهه‌م: له‌پله‌ی دووهه‌مدا له‌سه‌رئاستی كۆچه‌ری كوردی دێت له ئه‌وروپادا. به‌گرنگی ده‌زانم وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ ناساندنی سه‌ماو چوونه ناو ڕه‌وه‌ندی كوردییه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو ئه‌و ڕێكخراو و ناوه‌نده كولتوری و هونه‌ریانه‌ی له ئه‌وروپا هه‌ن بكه‌م ،كه ئه‌م كۆنسێپت و شێوه‌ی ئیشكردنه به‌گرنگ ده‌زانن، به تایبه‌ت ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه گرنگی به‌مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن و دژی سته‌مكارین. لێره‌وه ئاگاداری هه‌موو ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه كولتورییه كوردیه‌كان ده‌كه‌م. ده‌توانن بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن. به‌دڵنیایه‌وه به‌سپۆنسه‌ری ئه‌و ڕێكخراوانه كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. دیاره له ئیستادا چه‌ند ڕێكخراوێك ئاماده‌ییه‌كی باشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه. سێهه‌م؛ له پله‌ی سێهه‌مدا له‌سه‌رئاستی كوردستان دێت. له كوردستان تا ئێستا چه‌نده‌ها ۆركشۆپمان بۆ زیندانییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، ئاواره‌كان و ژنانی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی تیرۆر كردۆته‌وه. لێره‌وه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و كۆنسێپته نوێیه (به‌سه‌ماكردن كرۆكی خۆت ئاشكرا بكه) ئاگاداری هه‌موو ئه‌و رێكخراو كۆمه‌ڵه مرۆییانه ده‌كه‌م كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان به‌لاوه گرنگه، هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌موو گروپی هونه‌ری و شانۆییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ده‌توانن لێره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ ۆركشۆپی تایبه‌ت بۆ گروپه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها داواكارین له‌و رێكخراوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ببنه سپۆنسه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه له كوردستان هه‌ر لێره‌وه ئاگادرمان بكه‌ن. كۆمپانیای كاروان عومه‌ر تزوگ – سویسرا تایبه‌ت به‌كولتور مهگهزینڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته به‌نوسه‌ر خۆی