ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که:
ـ یه‌کێک له پێشکه‌وتنه گرنگه‌کانى تر‌ى ئه‌م قۆناغه سه‌ردانه‌که‌ى وته‌بێژى شاندى ئیمراڵى سڕى سوره‌ییا ئونده‌ر و په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په له‌یلا زانا بوو. نامه‌که‌ى به‌ڕێز ئۆجالان که له چوارچێوه‌ى کۆنگره‌ى نهتهوهییدابوو گه‌یه‌ندرا. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆکى هه‌رێمى باشورى کوردستان لێدوانى دا، به‌ڵام سیاسه‌تى به‌رپرسانى هه‌رێمى باشور سه‌باره‌ت به شه‌نگال نه‌گۆراوه‌و به‌رده‌وامى سیاسه‌ته توندوتیژه‌کانیان ده‌بینرێت. ئه‌م ناکۆکیانهو پێشکه‌وتنى رۆژه‌ڤى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
دوران کاڵکان: مژارێکى هه‌ستیاره، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا گرنگیشه. راسته‌وخۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئێمه هه‌تا دواسات گرێدراوى ئه‌و خهباتانهین که ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بردنی‌و به‌شێوه‌یه‌کى راستتر، قوڵتر لێى تێگه‌یشتنى و جێبه‌جێکردنى خه‌بات ده‌که‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ ئاسته‌نگییه‌ک نیه.
له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا دوو پرۆژه که‌وتنه به‌رباس، یه‌کێکیان زیاتر بهشکردنو پارچه‌کردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست. هێزى ناونهتهوهییو هه‌رێمى هه‌ن پشگیرى ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى که ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و کاره‌سات ده‌بات، ته‌نها یه‌ک ئه‌لته‌ناتیف هه‌یه، ئه‌ویش کۆنفیدرالیزمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته. له‌سه‌ر هێڵى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتى ڕێبه‌ر ئاپۆ به پشتبه‌ستن به نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتی، کۆنفیدرالیزمى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست گرنگه. سیسته‌مێکى دیموکراتى ده‌توانێت گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تێیدا به برایانه، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به ئازادانه خۆیان به‌ڕێکخستن بکهنو بژین.
له کاتێکدا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست پێویستى به‌و چاره‌سه‌رییه هه‌یه ، کوردستان وڵاتێکه ڕۆڵى کلیل ده‌گێڕێت. له جیهانى عه‌ره‌بیدا، له سوریا، له ئێراقدا بۆ پێشکه‌وتنى دیموکراسى، ئاوابوونى ئێراقێکى دیموکرات، سوریایه‌کى دیموکرات به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورده‌وه به‌نده. دیموکراتى بوونى ئێران‌و تورکیا به‌نده به چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورده‌وه. کوردستان خاڵى کلیلى به‌دیموکراتی کردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و شوێنى چارهسهرکردنیهتى. له‌م کاته‌دا ڕۆڵ‌و ئهرکو به‌رپرسیارێتیه‌کى گرنگ ده‌که‌وێته سه‌ر شانى کوردان. کوردان چۆن پێویستیه‌کانى ئه‌م به‌رپرسیارێتیه ده‌هێننه جێ؟ خاڵى یه‌که‌م: یهکگرتنو دیموکراسى. ئه‌مه‌ش به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌سته. یه‌کگرتن به دیموکراسى ده‌بێت. له کاتێکیشدا که زهنیهتو سیاسه‌تى کوردان دیموکراتیزه ببێت، ده‌توانرێت یه‌کگرتن ئاوابکرێت. بۆ به‌دیموکراتیزه کردنى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، یه‌کگرتنى دیموکراتى کوردان به‌ردى بناغه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته یه‌کگرتنێکى به‌م جۆره‌ش بێ دیموکراتى نابێت. به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى دیموکراسى له‌ناو کوردان پێشبکه‌وێت یه‌کگرتنى کوردان ئاوا ده‌بێت. که‌واته کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی ناچهره دیموکراتی بێت. بۆ ئه‌وه‌ى دیموکراتانه به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته کورد له سیاسهتو زهنیهتدا دیموکراتیزهبن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پێداگرى هه‌یه. ویستى دیموکراتی نه‌بوون هه‌یه. نزیکایه‌تى ته‌نگ، مه‌رکه‌زى، ههگهمۆنىو ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌یه و پارت و به‌رپرسه‌کان له‌مه‌دا پێداگرى ده‌که‌ن. به دیموکراتى بوون وه‌ک سیسته‌مێکى له‌ده‌ستدانى دهسهڵاتداریهکانیان ده‌بینن. ناتوانین ئه‌م ڕه‌وشه تێپه‌ڕێنین، کێشه‌که‌ش ئه‌مه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌وڵدانێکى بێ وێنه‌دایه، ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان خه‌بات ده‌کات. ئێمه یه‌کگرتنى کوردان به به‌شدارى هه‌موو هێزه سیاسیه کوردییه‌کان، پارتی، که‌سایه‌تی و به له‌خۆگرتنى هه‌موو پێکهاته‌کان ، هه‌نوکه کۆبونه‌وه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به پێویست و زرورى ده‌بینین. ئه‌م کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه کێشه‌ى نێوان کوردان چاره‌سه‌ر ده‌کات، کێشه‌ى هه‌رێمه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات. هه‌ندێک هێز ده‌ڵێن: “کێشه‌کان با چاره‌سه‌ر ببن باشان کۆنگره ده‌به‌ستین” ئه‌مه ئه‌وه‌ک لێخوڕینى عاره‌بانه‌یه له پێش ئه‌سپه‌که‌یه‌وه. هه‌ڵبه‌ته کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشانه پێویسته. له‌به‌ر هه‌بونى ئه‌م کێشانه‌و بۆ نوێنه‌رایه‌تى کردنى یهکگرتنو دیموکراتى کوردان پێویستى به کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بۆیه کۆنگره کۆده‌بێته‌وه و ئه‌م کێشانه گفتوگۆى له‌سه‌ر دهکرێتو چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

بهرپرسیانى هه‌رێمى باشورى کوردستان سیاسه‌تى داسه‌پاندن له‌سه‌ر ئێزیدییه‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن
ئه‌و کێشانه‌ش که ده‌ستنیشانمان کرد لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. شتێک به‌ناوى کێشه‌ى شه‌نگال نیه، شه‌نگال چ کێشه‌یه‌کى هه‌یه؟ فاشیزمى داعش هێرشى کردووه، کێشه‌ى ئه‌منى هه‌یه، کێشه‌ى خۆبهبهڕێوهبردنو پاراستن‌و دانهژیانکردن هه‌یه، کێشه‌ى ئازادی هه‌یه. چۆن ده‌توانرێت ئه‌مه بکرێت، به خۆ به‌ڕێکخستن کردن، به ئاواکردنى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى جه‌وهه‌رى ، به پێشخستنى هێزى پاراستنى جه‌وهه‌رى ، به ده‌سته‌به‌رکردنى دۆخێکى ئه‌منى ده‌توانێت ئه‌مه بکات. ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن”ئێوه جیاى ده‌که‌نه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان پارچه ده‌که‌ن، ده‌تانه‌وێت له کوردستان جیاى بکه‌نه‌وه”. نه‌خێر ئه‌مه وا نیه. کوردستان به(مه‌رکه‌زى)ناوه‌ندى نابێت. به‌تایبه‌تى باشورى کوردستان هیچ به مه‌رکه‌زى نابێت. ی ن ک و پ د ک ڕێکهوتنو ئه‌م سیسته‌مه‌ى ئێستایان دانا. هه‌تا ئێستاش پێداگرى له‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت (پ د ک) له‌م مژاره‌دا زۆر پێداگرى ده‌کات. هه‌تا ئێستا پێداگرى ده‌کات که سه‌یرى ئاکه‌په ده‌که‌ن و ده‌ڵێن “هاوشێوه‌ى تورکیا کوردستانێکى مه‌رکه‌زى ده‌بێت” ئێوه ده‌یانه‌وێت سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى ئاوابکه‌ن. ئه‌مه مومکین نیه. باشورى کوردستان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى مه‌رکه‌زیدا ناتوانێت ژیان بکات‌و نابێته یه‌ک. چونکه زۆر زاراوه له‌خۆ ده‌گرێت، زۆر گه‌لى جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت. واتا هه‌م له‌لایه‌نى مه‌زهه‌بى، دینى و هه‌م نه‌ته‌وه و ئه‌تنیکى جیاوازى تێدا ده‌ژین. کورده‌کانیش یه‌ک ره‌نگ نین: زاراوه‌ى بادینى و سۆرانى هه‌ن، سۆرانیش کوردیه‌و بادینیش ههرکوردییه باشه چۆن له چوارچێوه‌ى یه‌ک زمانى نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ردوکیان ده‌که‌نه یه‌ک؟
له باشورى کوردستاندا دیکتاتۆریه‌تى ناوه‌ندى نابێت. ته‌نیا دیموکراسى باشورى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێته یه‌ک، یه‌کگرتوى ده‌کات و به‌و شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت. دیموکراسى واتا به‌شداربوونى خه‌ڵک له بهرێوهبردنداو به‌هێزبوونى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى خۆجێییه. واتا پێویسته نه‌وترێت “ئێمه باشورى کوردستان له هه‌ولێره‌وه بهڕێوهدهبهینو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌نها له هه‌ولێر ده‌بێت”. شه‌نگال، که‌رکوک، گه‌رمیان، دهۆک و سلێمانیش ده‌بێت بتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت که‌رکوکیش دێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان. ده‌بێت هێلى 36ى باشوریش به خۆبهڕێوهبهرىو ئیراده‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى یه‌کێتى باشورى کوردستان بکات.
ئێستا به پێشکه‌وتنه دیموکراسییه‌کان، به خۆبه‌رێوه‌به‌رییه خۆجێیه دیموکراتیه‌کان، ده‌ڵێن “پاچهکار” خۆشیان به یه‌کگرتن کار ده‌زانن. 25 ساڵه حکومه‌تى باشورى کوردستان هه‌یه، بۆچى کهرکوکو گه‌رمیانى نه‌کرده به‌شێک له‌خۆى؟ له باشور%45 ى کوردستان له ده‌ره‌وه‌ى سنورى حوکومڕانیهکهى هه‌ولێره. که‌واته ئه‌و زهینیهتو سیاسه‌ته یه‌کگرتن دروست ناکات.
با کوردان له‌که‌رکوک دیموکراسى بپارێزن، هه‌م کورد‌و هه‌م عهرهبو تورکومانه‌کان خۆیان ئازادانه به‌ڕێکخستن بکهنو که‌رکوکیش له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ئازادى ئاوا ببێت، ئه‌وکاته که‌رکوک ده‌بێته پارچه‌یه‌ک له باشورى کوردستان. شه‌نگالیش ده‌بێته بهشێکو شوێنه‌کانى تریش. به‌کورتى کێشه‌که کێشه‌ى دیموکراسیه. هه‌تا ئه‌مه نه‌بێت یه‌کگرتنیش دروست نابێت‌و دیموکراسیش وه‌ک پارچه‌کردن ده‌بینرێت. هه‌ندێک هه‌ن خۆسه‌رى دیموکراتى، به‌ڕێوه‌به‌رى خۆجێیی وه‌ک پارچهکهرو جیابوونه‌وه دهبیننو لێى ده‌ترسن. هه‌ڵه ده‌فکرن. مه‌رکه‌زى و یه‌ک گه‌رایی پارچه ده‌کات، زۆرگه‌رایی و فرهنگى پارچه‌بوون ئاوا ناکات.
به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ندێک شت به‌سه‌ر ئێزیدیه‌کاندا ده‌سه‌پێنن، به په‌که‌که ده‌ڵێن “له دیموکراسى پاشگه‌ز ببنه‌وه”و ده‌یه‌وێت ئه‌مه بسه‌پێنێت. بۆچى ئێمه له دیموکراسى پاشگه‌ز نابینه‌وه. با که‌س پێداگرى به‌و شێوه‌یه له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا نه‌کات، به‌م جۆره هه‌ڵوێستى داسه‌پاندن به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌کان مه‌نوێنن. ئێزیدى له جینۆسایدێکى گه‌وره ڕزگاریان بوو، ئه‌وه‌ى ئه‌وانى ڕزگار کرد دیموکراسیهکهى په‌که‌که بوو. هه‌موو دونیا ئه‌مه قبوڵ ده‌کات، تکایه به‌ڕێوه‌به‌رانى هه‌ولێریش با قبوڵى بکه‌ن! کێ شه‌نگالى ڕزگارى کرد؟ هه‌ندێک که‌س ههستانو به هێزى گه‌ریلاى شه‌نگالیان وت؛ ئێوه هێزى داگیرکه‌رن. ئه‌مه بێ شه‌رمییه. شه‌رم نیه بۆتان !؟ هه‌موو دونیا ده‌ڵێت؛ گه‌ریلا ئه‌م مۆرڤانهى له جینۆساید ڕزگارکرد، ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌یان دا. ئه‌گه‌ر وه‌ک پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ڵسوکه‌وتمان بکردایه شتێک به‌ناوى کوردبوون له شانگالدا نه‌ده‌مایه‌وه. ئه‌مه هه‌موو که‌س ده‌زانێت!.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى ئاکه‌په له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا زهنیه‌تى نهتهوهپهرستى زه‌وتکه‌ر بڵاو ده‌کاته‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى “ئه‌گه‌ر ئێزیدیه‌کان خۆیان به‌ڕێکخستن بکه‌ن له کوردستان داده‌بڕێن”. نه‌خێر زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بن به باشورى کوردستانه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ست ده‌بن به کوردستانى دیموکراتییه‌وه، به ئیراده‌ى ئازادیانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن، به داسه‌پاندن و پاره‌ى به‌رپرسانى هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ست نابن. وه‌ک په‌که‌که ئێمه ئه‌مه ده‌پارێزین. مه‌ترسى و هێرش هه‌ن. پێویسته گه‌ریلاو پێشمه‌رگه له‌ژێر فهرماندارییهکدا بگه‌یه‌نینه یه‌ک، پێویسته هێزى پاراستنى گه‌لى کورد یه‌ک بێت، ده‌بێت له هێزێکى فه‌رمانداری هاوبه‌شدا یه‌کبگرێت. بانگه‌وازى بۆ ئه‌مه ده‌که‌ین، به‌ڵام له باشورى کوردستانه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ڵاممان پێنه‌گه‌یشتووه. کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته به واقع کردنى ئه‌مانه. ئه‌وێ بۆ گه‌ریلاو ئه‌وێش با بۆ پێشمه‌رگه بێت، نابێت. ده‌ڵێن وه‌رن با کوردستان به‌ش بکه‌ین.نه‌خێر با به‌شى نه‌که‌ین با هه‌مووى ببێته هى هه‌موومان، با پێکه‌وه بژین، با پێکه‌وه به‌ڕێوه‌ى به‌رین. ئێمه ئه‌وه‌نده چاومان له به‌ڕێوه‌بردن نیه، به‌ڵام با گه‌ل خۆى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت. دیموکراسیش پێناسه‌ى ئه‌مه ده‌کات.
سەرچاوە ؛ رۆژ نیوز
کولتور مەگەزین؛ ئەم تێزانە و ئەم دیالۆگە بەبەشێک لەکولتوری سیاسی تێدەگات، کەبۆ یەکمجارە پارتێکی کوردی قسە لەسەر مۆدێل بکات .
ڕەخنەکان وقسەکردن لەسەری گرنگی خۆی هەیە لەڕووی کولتوری سیاسیەوە، بەسوپاسەوە حەزدەکەین ئەم بابەتە جێگەی دیالۆگی فیکری بێت.