له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا، لێدوان له‌گه‌ڵ(Goethe)م خوێنده‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆمانێکیدا که ڕۆمانێکی تراژیکو سۆزدارییهتی، له‌گه‌ڵ شانۆ نامه‌ی (Faust) به‌شی یه‌ک و دووی، چه‌ند کتێبێک که گۆتێ له ساڵی (١٧٤٩-١٨٥٤)دا ژیاوه‌و نوسیویه‌تی، منێک که له ساڵی ٢٠١٤دا ده‌یانخوێنمه‌وه ئاست به‌رزی فیکری ئه‌و نوسه‌ره ته‌واوی خه‌یاڵم جه‌نجاڵ ده‌کات، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م… که گۆتێ له سه‌رده‌می خۆیدا که‌سێک بووه به‌رده‌وام دژی دووباره‌بوونه‌وه‌و مرۆڤی کۆسهفاتیسمو بیری چه‌قبه‌ستوو کۆنه پارێز بووه، گۆتێ پێی وابوو به‌رده‌وام بیرکردنه‌وه‌و داهێنان خوی ڕاسه‌قینه‌ی مرۆڤه، وتاری دووباره‌و باو، ڕه‌خنه‌ی ئاست نزم‌و بێبنهماو بێ پشت به‌ستن به توانای سروشتی مرۆڤ که فیکر و عه‌قڵه‌و ته‌نها پشت به‌ستن به توانای بینین بۆ مرۆڤ به که‌م ده‌زانی، گۆتێ پێی وایه دیقه‌تدان له سروشت‌و ژیان له‌ناو سروشتدا وه‌ک مرۆڤ… به ئه‌کتیف کردنی هه‌رپێنج ههستهکهیو به‌شداری پێکردنیان، فێرمان ده‌کات وه‌ک مرۆڤ یان وه‌ک نوسه‌ر پۆڵێنکارییهکی لۆجیکیانه بکه‌ین، نووسه‌ر به‌تایبه‌تی به‌مانای مرۆڤی هه‌ستیار هه‌ستیش بێگومان به‌شێک یان سه‌ر به سروشته.
سه‌رنجی دۆست‌و هاوڕێیانی نوسه‌رم ڕاده‌کێشم بۆ خوێندنه‌وه‌ی کۆی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره مه‌زنه (Johann Wolfgang von Goethe) هه‌ڵبه‌ته ئه‌م نوسه‌ره به هیچ کامتان غه‌ریب نییه، من ئاگادارنیم کام له به‌رهه‌مه‌کانی به کوردی کراون، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی شایه‌نی خوێندنهو به‌دوادا چوونن… به تایبه‌تی ئه‌و لێدوانه‌ی (gespräch mit goethe in den letzten jahren seines lebens).