گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ د. كه‌مال بومنیر ده‌رباره‌ی فه‌یله‌سوف ئهكسێڵ هۆنێس ڕابه‌ری نه‌وه‌ی سێهه‌می قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرت
سازدانی نورالدین علوش
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: ڕێباز ئه‌حمه‌د
-سه‌ره‌تا د.كه‌مال بومنیر كێیه؟
به‌ر له هه‌ر شتێك، ده‌مه‌وێ سوپاستان بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م گرنگیدانهتان به كاری فه‌لسه‌فی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یی به تایبه‌تی. گومانی تێدا نییه ئه‌م گفتوگۆیه سودی زۆری بۆ ئێمه وه‌ك مامۆستا و توێژه‌ر و بایه‌خده‌ران به بواری فه‌لسه‌فی له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه.
كه‌مال بومنیر مامۆستا له به‌شی فه‌لسه‌فه، زانكۆی جه‌زائیر له دایكبووی (گه‌ره‌كی قصبة)ی دێرینی جه‌زائیری پایته‌خت. خوێندنم وه‌ك هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌كی نه‌وه‌ی ئه‌وێ بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم به‌ده‌ستهێناوه و دوای ئه‌وه چوومه‌ته كۆلێژی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆی جه‌زائیر، خۆم تایبه‌ت كرد به لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان و پله‌ی (لیسانس) م وه‌رگرت. پاشان بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له ساڵی 2001 دا به پله‌ی ((زۆر به‌هادار)) وه‌رگرت. بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌م (( ڕه‌هه‌ندی ئیستاتیكی له فه‌لسه‌فه‌ی هێربه‌رت ماركیوزدا)) بوو. ئینجا له ساڵی 2007 پله‌ی دكتۆرام له فه‌لسه‌فه‌دا به پله‌ی (زۆر بایه‌خدار) له بابه‌تی ((پرسی ئه‌قڵانیه‌تی ته‌كنه‌لۆژی له فه‌لسه‌فه‌ی هێربه‌رت ماركیوزدا)) به ده‌ستهێنا. دوای ئه‌وه وه‌كو مامۆستای یاریده‌ده‌ر چوومه ناو وه‌زیفه‌ی ئه‌كادیمی وله مارسی 2009 دا بوومه مامۆستای وانه‌بێژ. به‌ڵام په‌یوه‌ست به‌كاره زانستیه بڵاو كراوه‌كانم ئه‌و كارانه‌م چاپكراون:
((دیالێكتیكی ئه‌قڵانی له تیۆری ڕه‌خنه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت)) له بڵاوكراوه‌كانی الاختلاف والدار العربیة للعلوم، بیروت، 2010. ((تیۆری ڕه‌خنه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت له ماكس هۆركهایمهرهوه بۆ ئهكسێڵ هۆنێس)) له بڵاوكراوه‌كانی الاختلاف والدار العربیة للعلوم، بیروت، 2010. ((تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ، له ڕه‌خنه‌وه بۆ ئیستاتیكا)) سه‌رپه‌رشتی كردن و پێشه‌كی بۆ نوسین، دار العربیة للعلوم، بیروت، دار الامان، رباط. منشورات الاختلاف، جزائیر، 2011. ((ڕێگای به‌ره‌و فه‌لسه‌فه، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی فه‌لسه‌فی میرلۆپۆنتی)) نوسینی به كۆمه‌ڵ، منشورات الاختلاف، و الدار العربیة للعلوم، بیروت، 2009. (( ئیستاتیكای هاوچه‌رخ، ئاراسته‌كان و مه‌رجه‌كانی)) وه‌رگێران. دار العربیة للعلوم، بیروت، – دار الامان، الرباط- منشورات الاختلاف الزائر، 2011. به‌ڵام تایبه‌ت به‌و كتێبانه‌ی كه له‌م نزیكانه چاپ ده‌كرێن ده‌توانم ئه‌مانه‌تان پێ بڵێم (( فه‌لسه‌فه‌ی دانپێدانان، چاره‌سه‌رێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ چه‌مكی به شت بوون)) ئهكسێڵ هۆنێس، وه‌رگێڕان و پێشه‌كی بۆ نوسین (( پرسه ئیستاتیكیه‌كان له بنه‌ڕه‌ته كۆنهكانیهوه بۆ ده‌لاله‌ته هاوچه‌رخه‌كانی)) نوسین.
له پاڵ ئه‌و نوسین و وه‌رگێڕانانه كۆمه‌ڵێكی زۆر وتار‌و توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌م هه‌ن له گۆڤاره ئه‌كادیمییه پسپۆڕییه‌كان، به‌شوه‌یه‌كی گشتی هه‌موویان به ده‌وری پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به فكری فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخی خۆرئاوا، ( هایدیگه‌ر، دهلتایی، كاسیره‌ر، میرلۆپۆنتی) و به تایبه‌تیش فكری فه‌لسه‌فی ڕه‌خنه‌یی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتدا ده‌سوڕێنه‌وه.
***
-مامۆستای به‌ڕێز، ئێوه یه‌كێكن له توێژه‌ره جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌كان له قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ڵمانی {فڕانكفۆرت} و به تایبه‌تیش فكری فه‌یله‌سوف ئهكسێڵ هۆنێس Axel Honneth نوێنه‌ری نه‌وه‌ی سێیه‌م. هۆكارو پاڵنه‌ره‌كان چین؟
كاره‌كانی قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرت به‌وه جیاواز بوون كه توانایه‌كی بێ سنووریان هه‌بووه، بۆ موماڕه‌سه‌كردنی كاری فه‌لسه‌فی ڕه‌خنه‌یی، بۆیه له كێڵگه‌ی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخدا، به تایبه‌ت له‌ساڵه‌كانی دواییدا، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كاره فه‌لسه‌فییه‌كانی به تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌م، یان تێكسته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه ئه‌م قوتابخانه‌یه پێی ناسراوه، ناوبانگێكی گه‌وره‌ی به ده‌ستهیناوه. من هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌م و تێكستانه (دیالێكتیكی ڕۆشنگه‌ری) ، ( ئاوابوونی عه‌قڵ)، ( دیالێكتیكی نێگه‌تیڤ)، (مرۆڤی تاك ڕه‌هه‌ند)، هتد، باوه‌ڕم به‌وه هه‌بوو كه موماڕه‌سه‌كردنی ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناو چوارچێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی بابه‌تیدا و دوور له هه‌ر بیروبۆچوونێكی ئایدیۆلۆجی داخراو و پێشوه‌خت، ده‌كرێ به‌شداری بكات له گه‌ڵاڵه‌كردنی فكرێكی فه‌لسه‌فی ڕه‌خنه‌یی. بۆیه -به‌ڕای من- پێویسته تیری ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌م تیۆره ڕه‌خنه‌ییه خۆیشی بكرێت و پێداچوونه‌وه به زۆرێك له‌و چه‌مك و كاتیگۆری و هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فی و سیاسییانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی سییه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا داڕێژراون، بكرێت و له سیاقی مێژوویی خۆیاندا بخوێندرێنه‌وه. ئه‌مه ئه‌و كاره‌یه كه نوێنه‌ری نه‌وه‌ی سێیه‌می ئه‌و قوتابخانه‌یه، ئهكسێڵ هۆنێس، كه‌مێكیش پێش ئه‌و یۆرگن هابرماسی مامۆستای كردوویانه. بۆیه له ساڵه‌كانی دوایدا، له‌به‌ر زۆر هۆكار كه‌وتمه گرنگیدان به فكری ئهكسێڵ هۆنێس (Axel Honeneth) كه ده‌كرێt ئه‌وانه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگترینیانن، بۆتان باس بكه‌م:
یه‌كه‌میان: ئه‌م فه‌یله‌سوفه، له ساڵه‌كانی دوایدا به تایبه‌ت دوای ده‌رچوونی كتێبه كۆڵهگهییهكهی (( ململانێ له پێناو دانپێدانان))، به یه‌كێك له ده‌موچاوه دیاره‌كان داده‌نرێت، كه توانی له ڕێگه‌ی ڕه‌وته ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی و به حوكمی چالاكی فه‌لسه‌فی قوڵ و كرانه‌وه‌ی به ڕووی فه‌لسه‌فه جیاوازه‌كان و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌وڵدانی بۆ سوود لێوه‌رگرتنیان، پله‌و پایه‌ی خۆی له به‌شداری كردنی گۆڕانه فه‌لسه‌فی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئینجا داڕشتنی تیۆرێكی نوێی ڕه‌خنه‌یی و دامه‌زراندنی تیۆره‌كه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی دانپێدانان، بگه‌یه‌نێته ئاستی فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كانی پێش خۆی له قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت.
دووه‌میان: ده‌كرێ كار‌و نوسینه‌كانی ئهكسێڵ هۆنێس، به تایبه‌تی هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی (( ململانێ له پێناو دانپێدانان)) و (( كۆمه‌ڵگه‌ی سووكایه‌تی، به‌ره‌و تیۆرێكی ڕه‌خنه‌یی نوێ)) وه‌ك ئامێرێكی كۆنسێپتیانه و میتۆدیانه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كایه‌ی سیاسی و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و بابه‌ته ئاكارییه‌كان، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له دنیای هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و واقیعی عه‌ره‌بیمان به تایبه‌تی، سوودی لێ ببینرێت، بخرێته ڕوو و پێشكه‌ش بكرێت.
سێیه‌میان: زیاد بوونی گرنگیدان –به تایبه‌ت له پێنج ساڵی دوایدا- واتا له 2007 وه، له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاكاریدا، به‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به چه‌مكی دانپێدانان، به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م چه‌مكه له چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌و كێشانه‌ی له‌بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دنیای ئه‌مڕۆدا، خراونه‌ته ڕوو.
-به‌ڵام له‌وه‌دا كه نه‌وه‌ی سێیه‌م {له قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت} ته‌نیا ئهكسێڵ هۆنێس نوێنه‌رایه‌تی ناكات، به‌ڵكو ژنه فه‌یله‌سوف سهیلا بن حه‌بیبیش هه‌یه، له‌گه‌ڵمدا هاوڕا نیت؟
ئه‌وه ڕاسته، به‌ڕای من ناكرێت ژنه فه‌یله‌سوفێك كه پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی له گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخدا له ساڵه‌كانی دوایدا وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها به دهمو چاوێكی ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا به نه‌وه‌ی سێیه‌می قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرت ناو ده‌برێت داده‌نرێت، له بیر بكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لێره‌دا من ئاماژه به‌وه ده‌ده‌م كه له‌و چركه ساته‌دا گرنگی دانی سه‌ره‌كی من، به پله‌ی یه‌كه‌م، به ئهكسێڵ هۆنێسه. كار له سه‌ر تیۆره‌كه‌ی، كه وه‌ك خۆتان ده‌زانن ده‌رباره‌ی دانپێدانانه، ده‌كه‌م.
پێم وایه، ئه‌و تیۆره ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فی و له‌و گفتوگۆییانهی له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاكاریدا ده‌كرێن و به‌ڕێوه ده‌چن، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ش به گه‌واهی دانی خودی سهیلا بن حه‌بیب. بۆیه ده‌توانرێت –به‌وپه‌ڕی ڕاشكاوییه‌وه- بڵێم: ئه‌مڕۆ په‌شێوی من به پله‌ی یه‌كه‌م و به تایبه‌تیش كاتێك كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی توێژینه‌وه ڕێكدهخهم، توێژینه‌وه كردنه له‌سه‌ر فكری ئهكسێڵ هۆنێس و وه‌رگێرانی هه‌ندێك له كاره فهلسهفییهكانیهتی. ( وه‌ك له پێشدا ئاماژه‌م پێدا تا ئه‌مڕۆ یه‌ك كتێبێكی ئهكسێڵ هۆنێس وه‌رگێڕدراوه.)
-مامۆستای به‌ڕێز تێزی بنه‌ڕه‌تی ئهكسێڵ هۆنێس له كتێبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (( ململانێ له پێناو دانپێدانان)) دا ده‌ركه‌وتووه، هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كتێبه كامانه‌ن؟
توێژه‌رانی پسپۆڕ له تیۆری ڕه‌خنه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت هه‌ڵه نه‌بوون كاتێك ده‌رچوونی كتێبه كۆڵهگهییهكهی ئهكسێڵ هۆنێس (( ململانێ له پێناو دانپێدانان) یان له ساڵی 1992 وه‌ك ڕووداوێكی فه‌لسه‌فی گه‌وره و دیار له مێژووی ئه‌و تیۆره ، دوای كتێبه‌كه‌ی یۆرگن هابرماس (( ماف و دێموكراسیه‌ت)) دانا.
ده‌توانین پاساوی ئه‌وه‌ش، له بوونی به گرنگترین كتێب كه چاره‌سه‌ری بابه‌تی دانپێدانانی له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئاكاری دا كرد بێت، بدۆزینه‌وه. ئه‌م كتێبه وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زۆر زمان وه‌ك فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و یابانی و زمانی تری جیهان. به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم تا ئێستا نه‌كراوه‌ته عه‌ره‌بی. هۆنێس له‌و كتێبه‌دا بیركردنه‌وه و چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی تیۆره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی دانپێدانان خستۆته ڕوو، كه ده‌كرێ به‌م جۆره پوخته‌ی بكه‌ین: به بڕوای هۆنێس هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له چه‌مكی دانپێدانان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر نوسینه‌كانی هیگڵ ده‌خوازێت. به‌لای هۆنێسهوه گرنگی ئه‌م فه‌یله‌سوفه له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌م كه‌سه هه‌وڵیداوه لێكۆڵێنه‌وه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند پهیوهندییهكن له نێوان ئه‌و تاكه‌كه‌سانه‌ی بۆ هێنانه دی دانپێدانانی دوو لایه‌نه كۆشش ده‌كه‌ن، بكات. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ریته فه‌لسه‌فییه خۆرئاواییه بوو كه له كایه‌ی سیاسه‌ت و ئاكاردا و به تایبه‌ت لای ماكیاڤیلی و هۆبز باو بوو، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ئه‌و نه‌ریته له‌سه‌ری وه‌ستاوه، ئه‌وه‌یه كه: هه‌موو ململانێ كوشنده و جه‌نگه كاولكارییه‌كانی نێوان مرۆڤ و ، گه‌ڕان به‌دوای سه‌ركه‌وتووترین هۆكار و ئامڕاز بۆ تێركردنی حه‌زو پێداویستیه‌كانیان، ده‌چێته ناو ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت (( ململانێ له پێناو مانه‌وه)) كه مللانێیهكه تێیدا حه‌ز و ویسته مرۆییه‌كان ده‌بنه ناكۆك و دژ به‌یه‌ك.
پاشان هۆنێس بیرۆكه‌ی دانپێدانانی دوو لایه‌نه‌ی هیگڵی به پشت به‌ستن بهدهستكهوتوو ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (سۆسیۆلۆجیا، سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵایه‌تی، شیكاری ده‌روونی)، قوڵتر ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له میانه‌ی كرانه‌وه فه‌لسه‌فی و زانستییه‌كه‌ی به ڕووی كاره‌كانی زانای سۆسیۆلۆجیستی پڕاگماتیك باوه‌ڕی ئه‌مریكی جۆرج هێربه‌رت مید و زانای سایكۆلۆجیستی ئینگلیزی دۆناڵد وینیكۆس.
به‌بڕوای هۆنێس ئه‌م كاره مه‌یدانیانه توانای تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیادییهكانی كاری دانپێدانان هه‌یه. دانپیدانانی دوو لایه‌نه ده‌سته‌به‌ری دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ململانێیانه ده‌كات كه له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبوون. تاكه كه‌سه‌كان ده‌توانن به‌پێی سێ شێوه یان سێ نمونه‌ی پێوهرییانهی جیاوازی دانپێدانانه‌وه، بوونی خۆیان بسه‌لمێنن: خۆشه‌ویستی و ماف و ده‌سته‌به‌ری.
1-خۆشه‌ویستی: به بڕوای هۆنێس خۆشه‌ویستی وێنه‌ی سه‌ره‌تایی دانپێدانانه، كه تاكه كه‌س ده‌به‌ستێته‌وه به گروپێكی دیاریكراو و به تایبه‌تیش ئه‌و خێزانه‌ی توانای هێنانه‌دی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كه خۆی له متمانه به خۆبووندا ده‌بینێته‌وه، پێ ده‌به‌خشێت.
2-ماف: به‌ڵام ماف سروشتێكی یاسایی و سیاسی هه‌یه، مرۆڤ وه‌ك هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ماف دانی پێدا ده‌نرێت. ئه‌م دانپێدانانه بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت (( ڕێزگرتنی خود)) گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
3-ده‌سته‌به‌ركردن: به‌ڵام ده‌سته‌به‌ركردن -به‌بڕوای هۆنێس- ده‌مانگوازێته‌وه بۆ كامڵترین وێنه‌ی په‌یوه‌ندی پراكتیكی نێوان تاكه كه‌سه‌كان، ئه‌وه‌ش له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كه خۆی له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نوێنێت، به‌جۆرێك هه‌ر تاكێك ده‌توانێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی سودمه‌ند ده‌بیت له كۆمه‌ڵێك لێهاتوویی و توانا كه ده‌رفه‌تی خۆ گونجاندنێكی پۆزه‌تیڤی له‌گه‌ڵ پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا پێده‌ده‌ن و ( به‌ها دانان بۆ خود ) دێنێته دی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێنانه‌دی ( دانپێدانان) له ڕێگه‌ی ئه‌م سێ شێوه یان ئاسته‌ی دانپێدانانه‌وه، له ڕووی واقیعیه‌وه كارێكی ئاسان نییه، چونكه زۆربه‌ی جار تاكه‌كان خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا كه هۆنێس ناوی ده‌نێت ( ڕێگری كردن له دانپێدانان) ده‌بیننه‌وه كه دواجار له سێ شێوه‌ی سه‌ره‌كیدا (سوكایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی) لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
أ-له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه: كاتێك كه‌سێك ئازار‌و زیانێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی پێده‌گات، بۆ نمونه وه‌ك حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان یان ڕفاندن یان ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر، كه ده‌بنه هۆی له ده‌ستدانی ( متمانه به‌خۆ بوون)).
ب-له‌ڕووی یاساییه‌وه: زیان گه‌یشتن به تاكه كه‌سێك، كاتێك دوور ده‌خرێته‌وه یان له ڕووی یاساییه‌وه په‌راوێز ده‌خرێت و له‌به‌ر هۆكاری ئیتنی و ڕه‌گه‌زی ، یان چینایه‌تی و ئایینیه‌وه (وه‌ك حاڵه‌تی ئاواره‌كان، ئافره‌تان، ڕه‌شپێسته‌كان، هتد)، به مافه‌كانی خۆی ناگات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بی تێبینی ئه‌وه بكه‌ین، كاتێك ده‌رباره‌ی مافی تاكه‌كان یان گروپه‌كان قسه ده‌كه‌ین، بابه‌ته‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به نه‌بوونی یه‌كسانی له مافه‌كان یان دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی خێر و فه‌ڕ و سه‌روه‌ت و سامانه‌كان، به‌ڵكو په‌یوه‌ستیشه – له ڕووی ده‌روونی و ئاكارییه‌وه- به هه‌ستی ده‌روونی ئه‌و تاكه كه‌سانه‌ی كه به سوكایه‌تی پێكردنه‌وه، په‌راوێزخراون و بێ به‌شكراون. ئه‌و جۆره به سوك ته‌ماشاكردنه ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ڕێزی خود (احترام الذات) لای ئه‌و تاكه كه‌سه یان ئه‌و گروپه.
ج– له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه: ئه‌و كاته‌یه كه زیان به تاكه كه‌سێك ده‌گات، كاتێك به‌پێی ئه‌و توانا و لێهاتوویه‌ی هه‌یه‌تی، ئه‌و دانپێدانان و پله كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی پێ نادرێت كه شایسته‌یه‌تی. بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی له داموده‌زگاكانی كاركردندا ڕوو ده‌دات ، كه تاكه كه‌س تێیاندا به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی شیاوی خۆی وه‌رناگرێ. ئه‌م جۆره (به‌سووك سهیركردنه) ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و به‌هایه لای تاكه كه‌س، بۆیه پێكه‌وه ژیانی تاكه كه‌سان له‌ئه‌زموونه‌كانی به‌سوك سه‌یركردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه، بێگومان ده‌بێته هۆی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و ئه‌و تاكه كه‌سانه له‌وێوه به دوای شێوه جیاجیاكانی دانپێداناندا ده‌گه‌ڕێن.
-مامۆستای به‌ڕێز، كه‌سانێك هه‌ن ڕه‌خنه له تێزه‌كه‌ی ئهكسێڵ هۆنێس ده‌گرن، به تایبه‌تیش ژنه فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی ( نانسی فرایزه‌ر ). دیارترین لایه‌نه چونیه‌ك و جیاوازه‌كانیان كامانه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م دوانه به‌یه‌كه‌وه كتێبێكی هاوبه‌شیان هه‌یه به ناوی ( دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟)
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه كتێبی ((دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟)) له نوسینی ژنه فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی نانسی فرایزهره و له ساڵی 2005 دا وه‌رگێڕانه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی چاپكراوه. به‌ڵام كتێبه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان نانسی فرایزه‌ر و ئهكسێڵ هۆنێس به ناوی (( دانپێدانان یان دووباره دابه‌شكردنه‌وه)) وه‌یه و ساڵی 2003 له نیۆرك بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له نێوان نانسی فرایزه‌ر و ئهكسێڵ هۆنێسدا به‌رێووه چووه، ده‌چێته ناو سیاقی په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی تیۆری دانپێدانانه‌وه، به مه‌به‌ستی هێنانی هه‌ندێك ڕێكخستن و گۆڕانكاری بۆ ناو ئه‌و تیۆره، تا له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانه ئێستاییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا بڕوات. ( ئه‌مه هه‌ڵوێستی فرازیهره به تایبه‌تی).
به‌ڵام له‌په‌یوه‌ندیدا به‌خاڵه چوونیه‌ك و جیاوازه‌كانی نێوانیانه‌وه، ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه پوخته بكرێن:
له‌سه‌ره‌تادا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه نانسی فرایزه‌ر كۆكه له‌گه‌ڵ ئهكسێڵ هۆنێس دا له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و كێشه و پرسانه‌ی له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خراونه‌ته ڕوو، له میانه‌ی چه‌مكی دانپێدانانه‌وه كه بۆته ( پارادیمێك و ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و پرسانه له سیاقهكانی فه‌زای گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ته‌وزیف بكرێت) چاره‌سه‌ر بكرێن. له په‌یوه‌ندیشدا به جیاوازی نێوان ئهكسێڵ هۆنێس و نانسی فرایزهرهوه ده‌توانم ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه جیاوازییه‌كه له ڕوانینیانه بۆ ئه‌و مه‌رج ( ئه‌وله‌ویات) انه‌ی كه ده‌بێ هه‌بن بۆ هێنانه‌دی دانپێدانان. له نوسینه‌كانی نانسی فرایزهردا به‌ڕوونی تێبینی گرنگیدانی به مه‌رجه‌كان یان ئه‌وله‌ویه‌تی داواكارییه ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ین، به جۆرێك، كه ناتوانرێت دانپێدانان بهێندرێته‌دی ته‌نیا وه‌ك چه‌ند داواكاری یان هیوا و ئاواتی دیاریكراو له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی، یان ئه‌وه‌ی فرایزه‌ر ناوی ده‌نێت ( نمونه به دامه‌زراوه‌یی كراوه‌كان) نه‌بێت. به بۆچوونی فرایزه‌ر ته‌نیا ئه‌وه به‌س نییه داوا له تاكه‌كان بكه‌ین -وه‌ك هۆنێس ده‌ڵێت- خۆیان و بوونی كۆمه‌ڵایه‌تیان بسه‌لمێنن، له ڕێگه‌ی شێوه‌كانی دانپێدانانه‌وه ( خۆشه‌ویستی، ماف، ده‌سته‌به‌ری)، كه به هۆیانه‌وه ده‌توانن، متمانه به خۆ بوون و ڕێزگرتنی خود و به‌های خود بهێننه دی.
هه‌ر بۆیه فرایزه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و ئه‌وله‌ویه‌تی مه‌رجه ئابووری (دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان و خێر و فه‌ڕ) و ڕۆشنبیرییه‌كان ( داننان به‌وانه‌ی له به‌ر هۆكاری ئیتنی و ڕۆشنبیری و ڕه‌گه‌زی په‌راوێز خراون) به‌سه‌ر مه‌رجه سایكۆلۆژی و ئاكارییه‌كان ( سه‌لماندنی خود )، ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها سڵ له زیاده‌ڕۆیكردن لهخستنهسهری سروشتێكی ده‌روونی بۆ دانپێدانان – كه پێیوایه هۆنێس تێیكه‌وتووه- ده‌كات.
بۆیه ده‌توانین بڵێین؛ جیاوازی سه‌ره‌كی نێوان فرایزه‌ر و هۆنێس، له ڕێكخستن و ڕیزبه‌ندكردنی ئه‌و ئه‌وله‌ویاتانه دایه كه تایبه‌تن به مه‌رجه‌كانی هێنانه‌دی دانپێدانان. ئایا ئه‌وله‌ویه‌ت به مه‌رجه سایكۆلۆجی و ئاكارییه‌كان ده‌درێت یان به مه‌رجه ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌كان؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من پێموایه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئهكسێڵ هۆنێس په‌ره‌ی به تیۆره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی دانپێدانان داوه و، له پێناو جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریییهكاندا قوڵی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كتێبی ( كۆمه‌ڵگه‌ی سوكایه‌تی، به‌ره‌و تیۆرێكی ڕه‌خنه‌یی نوێ)، 2006، و پاشان له كتێبی (به‌كاڵابوون) 2007 پێی هه‌ڵساوه.
-مامۆستای به‌رێز ئێوه یه‌كێكن له توێژه‌ره جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ، ئه‌ی بۆچی گرنگی به نوسینه‌كانی ئه‌نتۆنی نیگری و ئاگامبیۆ و ئالان بادیۆ ناده‌ن؟
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و بیرمه‌ندانه پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگیان له كێڵگه‌ی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخدا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لهكارهكانیشیانم خوێندۆته‌وه-به‌تایبه‌ت كاره‌كانی ئالان بادیۆ- ، من له‌م قۆناغه‌ی ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌مدا ته‌ركیزكردنه سه‌ر كاره‌كانی فه‌یله‌سوفانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و به تایبه‌تیش كاره‌كانی ئهكسێڵ هۆنێسم هه‌ڵبژاردووه. لتان ناشارمه‌وه من سه‌رقاڵیشم به یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانه‌ی تری قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت كه لای ئێمه له ڕووی نوسین یان وه‌رگێرانه‌وه گرنگیان پێ نه‌دراوه، مه‌به‌ستم ڤالته‌ر بنیامینه، به هه‌ر حاڵ به‌م نزیكانه كارێكم ده‌رباره‌ی ئه‌و بیرمه‌ند و ڕه‌خنه‌گره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌ده‌ب بڵاوده‌بێته‌وه.
ته‌واو
تێبینی: دوو پرسیاری كۆتایی گفتوگۆیه‌كه وه‌رنه‌گێڕدراون، كه ده‌رباره‌ی گه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ن له نیشتمانی عه‌ره‌بی و كه‌موكورتی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی تیایدا. چونكه په‌یوه‌ندیان به‌بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌وه نه‌بوو و به كورتیش وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: