مرۆڤ وه‌ك بونهوهرهێكی ئه‌قڵانی هه‌میشه له گه‌ڕاندایه به دوای مانادا، تا به هۆیه‌وه بتوانێت له خۆی و له‌و ڕووداو كۆنێكستانهش تێبگات كه له ده‌وروبه‌ریدا ڕووده‌ده‌ن. وردبونه‌وه له كه‌سی سیاسی، له سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی نه‌ك به ته‌نها جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ڕامانه، به‌ڵكو كایهیهكیشه بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جینهكۆمهڵایهتیی \ سیاسیه‌ی كه ئه‌م جۆره له مرۆڤ به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئامانجی من له‌م نوسینه بریتیه له تیشك خستنه سه‌ر ڕه‌هه‌ندو ده‌ركه‌وته ئهوتیستیهكانی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی كه پێ ده‌وترێت سیاسی كورد . خولیاكانی من بۆ ناسینی ئه‌م بونه‌وه‌ره ته‌نها به‌م چه‌ند سه‌رنجه‌وه ناوه‌ستێت كه له‌م ووتاره‌دا ده‌یخه‌مه ڕوو، به‌و مانایه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌م نوسینه وه‌ك ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببینرێت. بۆیه وا ده‌ڵێم چونكه نیشانه‌كانی ئه‌م چه‌شنه كه‌سایه‌تیه (ئهوتیستیه) له‌ناو كاره‌كته‌ری سیاسی كوردیدا له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاواز خۆیان نمایش ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ خۆی پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه: هه‌ر له تێگه‌یشتنیه‌وه بۆ چه‌مكی كات، بۆ بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكی، بۆ توانای كۆمۆنیكاسیۆن و په‌یوه‌ندیگرتن و دواجاریش ریتۆریكی له‌سه‌ر مینبه‌ر،له هه‌مووشیان گرنگتر مامه‌ڵه‌كردن بڕیاڕدان به بێ به‌كارهێنان و بیركردنه‌وه و گوێدان به میكانیزمی هۆكار\ده‌رئه‌نجام، هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به توێژینه‌وه‌ی جیا و سه‌ربه‌خۆیه و له سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی تریش ده‌گۆڕێن.
لێره‌دا بۆ ئه‌م كاره، زیاتر پشت به تیۆره‌ی ئه‌قڵ (The Theory of Mind) ده‌به‌ستم، چونكه به ڕای من نه‌بوون و شكستی ئه‌قڵ و ئیدراك له‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتی و له كوردستاندا به تایبه‌تی پیاده ده‌كرێت، مانه‌وه‌ی ئه‌و جیینه سیاسیهیهش وه‌ك میراتیه‌ك نه‌وه له دوای نه‌وه ، وامان لێده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌قڵی سیاسیان په‌نابه‌رینه به‌ر ئه‌م تێزه و بگه‌یه‌نه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌مانه كه‌سانێكن نه‌ك ناتوانن سیاسی بن و چاره‌نوسی میلله‌تێكیان له ده‌ستدا بێت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێویستیان به كه‌سانی تره كه یارمه‌تی ڕێكخستن و به‌ڕێوبردنی ژیانیان بده‌ن.
تیۆره‌ی ئه‌قڵ به تیۆره‌ی مێنتالیزهكردنیش ناسراوه، به‌و مانایه‌یه كه مرۆڤ بتوانێت له خۆی بێته ده‌رێ و سه‌رله‌نوێ خۆی ببینێته‌وه، وه‌ك چۆن بیشتوانێت بچێته ناو خودی ئه‌وانه‌ی تره‌وه هه‌ستیان پێبكات به واته‌یه‌كی تر بتوانێت خۆی بخاته شوێنی ئه‌وانی تر‌و له گۆشه‌نیگای ئه‌وانیشه‌وه هه‌م سه‌یری ڕه‌فتاری خۆی وه هه‌م سه‌یری كاردانه‌وه‌و ڕه‌فتاری ئه‌وانی تریش بكات. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م تێزه گرنگی دانه به ئه‌قڵ و توانای ده‌رككردنی مرۆڤی ئه‌وتیست وئاسپهرگێرس. به كورتی به پێ ئه‌م تیۆره‌یه ئینسانی ئه‌وتیست توانای ئه‌وه‌ی نیه خۆی بخاته شوێنی ئه‌وانی تر، هه‌ستی سۆز‌و به‌زه‌یی تیا نیه ناتوانێت له‌وه تێبگات كه ئه‌وانی تریش ده‌توانن بیربكه‌نه‌وه، مرۆڤ گه‌لێكن هه‌ست و سۆزیان هه‌یه. ڕونتر بڵێین ئه‌م جۆره كه‌سانه ناتوانن دونیا له دیدو بۆچونی ئینسانێكی تره‌وه ببین و تاك ره‌هه‌ندن.
لێره‌دا گرنگه بڵێین چه‌مكی به‌زه‌یی (Empathy) به مانا زانستیه‌كی وه‌ریده‌گرین و به‌كاریده‌هێنین، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، توانای ئه‌وه‌ی خۆت بخه‌یته شوێنی ئه‌وی تر، نه‌ك به مانا میللیهكهی واته به‌زه‌یی هاتنه‌وه و دڵنه‌واییكردن ناگرێته‌وه. چونكه زۆر جار ئێمه سیاسیه‌كان ده‌بینین فرمێسكی تیمساحانه ده‌ڕێژن و هه‌ستی به‌زه‌یی پیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌م هه‌سته مانای ئه‌وه نیه كه تێگه‌شتون له به‌رامبه‌ره‌كانیان. كه‌سانی ئه‌وتیست و ئاسپهرگێرس له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به كه‌سی خود سه‌نته‌ریزم ده‌ناسرێن.! دیاره ئه‌م كه‌سانه ئه‌قڵیان به‌وه ناشكێت ونازانن به چ شێوازێك به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ئاسوده‌و دڵخۆش بكه‌ن هه‌ربۆیه زۆرجار ده‌بینین زیاتر به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه چۆن بتوانن خۆیان دڵخۆش و ئاسوده بكه‌ن . ئه‌م خاسیه‌ته‌ش زۆر به ڕوونی له ڕه‌فتاری سیاسهكاندا ده‌بینین، جیهانبینینی ئه‌وان تاك ڕهههندیهو ڕه‌هایه ،ئهاونی تر، یان جه‌ماوه‌ر هیچ ڕۆڵێكیان له ماترێكسی ئه‌قڵیاندا نیه، ئه‌وی تر ته‌نها له‌و كاته‌نه‌دا بونیان هه‌یه كاتێك وه‌ك جه‌ماوه‌ر چه‌پڵه‌و هوتافی مانه‌وه‌یان ده‌كێشن. په‌یوه‌ندی سیاسی كورد به جهماوهرهیهكهوه له په‌یوه‌ندی كه‌سی ئهوتیزم به دهورووبهرهكهیهوه یان ئه‌و كارمه‌نده‌ی ،كه ئیشی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ده‌چێت. تائه‌و كاته‌ی به دڵی ده‌كه‌یت و هیچ ئه‌رك و مهجێكی بۆ دانانێت ، كێشه‌ی له گه‌ڵتدا نیه ڕه‌نگه زۆر جاریش دوپاتی كاته‌وه كه تۆی خۆش ده‌وێت و تۆ هه‌موو شتێكی ئه‌وی به‌ڵام هه‌ر كات پێتوت (نه‌خێر!) بۆ داواكاریه‌كانی و ویستت ئه‌ركێك بخه‌یته سه‌رشانی، ئه‌وا لێت هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ڕه‌نگه په‌لاماریشت بدات!
دیاره ئهوتیزم و ئاسپهرگێرس له گه‌ڵ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ده‌رونی و تێكچونی گه‌شه‌ی ئه‌قڵی تر ده‌چنه ژێر چه‌تری ئهوتیزمهوه من لێره‌دا باس له ئهوتیزم وه‌ك نهخۆشهیهكی بایۆلۆژی و درێژ خایه‌ن ناكه‌م، به‌ڵكو جه‌خت له سه‌ر خه‌سڵه‌ت و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م جۆره له كه‌سایه‌تی ده‌كه‌م كه له په‌یوه‌ندی ئه‌م كه‌سانه‌دا به دهورهبهرهوه ده‌بێته كێشه‌و گرفت. به مانایه‌كی تر، كێشه‌ی ئه‌م كه‌سانه به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه! جونكه ناتوانن به پێی مه‌رج و نۆرمه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بژین. وه‌ك چۆنیش بۆ ده‌وروبه‌ر ئه‌سته‌مه كه مه‌رج و به‌رپرسیارێتی بخاته سه‌ر شانیان. گرنگه بزانین كه له دونیای ئه‌مڕۆدا ئه‌م كه‌سانه به نه‌خۆش ناونابرێن به‌ڵكو وه‌ك جۆرێكی تایبه‌ت له كه‌سایه‌تی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت،ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی گه‌ر وه‌ك نه‌خۆشی ته‌ماشایان بكه‌ین ئه‌وا ده‌كرێت دوای چاره‌سه‌ركردنیان له نه‌خۆشه‌كانیان چاكببنه‌وه.
لێ پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر وورده‌كاری بابه‌ته‌كه، پێویست ده‌كات ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ئهوتیزم وئاسپهرگێرس بده‌م. ئاسپهرگێرس له‌وه‌دا له ئهوتیزم جیاوازه كه كه‌سانی ئاسپهرگێرس توانای فێربونیان نۆرماڵه زۆر جاریش تا ڕاده‌یه‌ك به‌رزه. چونكه تهركیزو جه‌ختی ئه‌م كه‌سانه له سه‌ر به‌ش و وردهكاریهكانه نه‌ك كۆ و گشتی شته‌كان هه‌ربۆیه كه‌سانی زیره‌كن زۆر كات له كایه‌و بواری ئیشكرنی خۆیاندا زۆر به توانا و سه‌ركه‌وتون. زۆر به‌هره‌مه‌ند وبلیمه‌ت هه‌یه له جیهاندا كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئاسپهرگێرسیان هه‌بوبێت، له‌وانه‌ش( ژنه نوسه‌ری به‌ریتانی ڤێرجینیا ۆلف، وێنه‌كێشی هۆڵه‌ندی ڤان كوخ، جۆرج برناردشۆ، ئه‌لبه‌رت ئه‌نشتاین و نیتشه ، هێتله‌ر ..هتد ). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه توانای فێربون و ئه‌نجامدانی ئیش وكار له كایه‌كی دیاریكراودا، مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌م كه‌سانه توانای تێگه‌شتنیان له خۆیان و له دوروبه‌ریان هه‌یه، ئه‌وه‌ی واش ده‌كات كه ئاسپهرگێرس له ژێر خانه‌ی ئهوتیزم دا ڕیز به‌ند بكرێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانیش هه‌لگری هه‌مان سیفات و خاسیه‌تانه‌ن كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌بێته دروستبونی كێشه‌و گرفت له په‌یوه‌ندی ئه‌م كه‌سانه به ده‌وروبه‌ره‌وه.
كێشه‌ی زمان و كۆمۆنیكاسیۆن
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كی و به‌رچاوه‌كانی كه‌سی ئه‌وتیست و ئاسپهرگێرس، كێشه‌ی زمان و ده‌ربڕینه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان ده‌توانن زۆر بڵێن، وه هه‌ندێكیان كهمدوون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان توانای قسه‌كردنیان نیه،و زۆرێكیشیان به‌رده‌وام و توتی ئاسا خۆیان دوباره ده‌كه‌نه‌وه(كه ئه‌مه‌ش له پێداگۆگی ئهوتیزمدا پێ ده‌وترێت زمانی سه‌دا (Echo Speech).
به‌لام ئه‌وه‌ی كه هاوبه‌شه له نێوان ئه‌م كه‌سانه‌دا نه‌بونی توانای تێگه‌شتنه. سیستمی دال و مه‌دلولی ئه‌م كه‌سانه یه‌كسان نیه به سیستمی دال و مه‌دلولی كه‌سانی ئاسایی. به‌كارهێنانی زمان بۆ كه‌سی ئه‌وتیست بۆ مه‌به‌ستی كۆمۆنیكاسیۆن و تێگه‌شتن و به‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه! له به‌رئه‌وی ئه‌م كه‌سانه به ته‌نیا قسه‌كه‌رن و توانای گوێگرتنی ئاكتیڤیان له‌وانی تر نیه،كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌رجێكی سه‌ره‌كی كۆمۆنیكاسیۆنه. واته قسه‌كردن بۆ ئه‌م كه‌سانه زیاتر وه‌ك مۆنۆلۆگێكی زاتیه! پڕكردنه‌وه‌ی جیهانه‌كه‌ی خۆیه‌تی به‌و ووشه‌و زاراوانه‌ی كه خۆی ڕازی ده‌كات نه‌ك ئه‌وانی تر ، چونكه ئه‌وانی تر بۆ ئه‌مانه ڕه‌نگه هه‌مو شتێكی تر بن جگه له مرۆڤ گه‌لێك كه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و خاوه‌نی هه‌ست و سۆزن. ئه‌زمونی حوكمڕانی سیاسه‌تی كوردی له ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ دهرخستوین كه سیاسی كورد به ته‌نیا قسه‌كه‌رێكی ئاكتیڤه و كه‌سانی سیاسی هیچ شتێك له باره‌ی ڕیتۆریك و كۆمۆنیكاسۆنهوه نازانن. وهكچۆنیش به مانا ئاسایی و هۆبزییهكهی له ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌شتوه و پیادهشهی ناكات! دركیان به‌و ڕاستیه نیه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌یانه، ده‌سه‌ڵات و هێزی خه‌ڵكه. جه‌ماوه‌ری كورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی داوه‌ته ده‌ست ئه‌م كه‌سانه تاوه‌كو ئه‌وانیش بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان ئیش بكه‌ن نه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان.
هه‌ڵبه‌ت كۆمۆنیكاسیۆن به ته‌نیا ده‌ربڕین و توانای قسه‌كردن ناگرێته‌وه، لایه‌نێكی گرنگ و سه‌ره‌كی تری ئه‌م پرۆسه‌یه توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ووشانه‌یه كه له نێوان دێڕه‌كاندا ده‌وترێت. وهكچۆنیش توانای خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌و ئه‌و سیگناڵانه‌ی كه له نێوان( نێره‌ر و وه‌رگر) رۆڵێكی گرنگ له پرۆسه‌ی تێگه‌شتن له هه‌ست و سۆز، نیه‌تی ئه‌وی تردا ده‌بینێت. ئه‌مه له كاتێكدا بزانین كه دهمو چاوی مرۆڤ نزیكه‌ی (750) وورده ماسولكه‌ی تێدایه كه یارمه‌تی ده‌دات له كاتی ئاخاوتن و وتوێژكردندا تا به باشترین شێوه په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێت. كه‌سانی ئه‌وتیست توانای به‌كارهێنانی ئه‌م ماسولكانهیان نیه، وهكچۆنیش توانای گه‌یاندنی ئه‌م سیگناڵانهشیان نیه! هه‌ربۆیه‌ش زمانی جه‌سته‌ی زمانێكی وه‌ستاو و حه‌په‌ساوه، ئه‌و ورده سیگناڵانه ناده‌ن به ده‌سته‌وه تا تۆ له ته‌واوی بیركردنه‌وه و هه‌ست و نیه‌تیان تێبگه‌ی. كێ له ئێمه ئه‌و خیتابانه‌ی نه‌بینیوه و گوێبیستی نه‌بوه كه سیاسیه‌كان له ناو خه‌ڵكدا ده‌یخوێنه‌وه !سیاسی كوردی به زمانێكی توتی ئاسا‌و ده‌موچاوێكی حه‌په‌ساوه‌وه ساڵ له دوای ساڵ بێ هیلاكبون شه‌رمكردن له دووباره‌بوونه‌وه باس له سه‌روه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن. له‌م خیتابانهدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان وه‌رگرو (جه‌ماوه‌ر) وه نێرههر (كه‌سی سیاسی) نابینین. به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان ناده‌ن له قه‌ره‌ی ئه‌و واقیع و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌ی كه ئه‌وان بۆ ئینسانی كوردیان دروستكردوه، ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی به ڕای من ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه به ته‌نها قسه‌كه‌رێكی ئاكتیڤن وگوێیان له كه‌سی تر نیه جگه له مۆنۆلۆگه ناوه‌كیه‌ی خۆیان كه ئه‌وان سه‌ركرده‌ی ڕه‌های كوردن له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌ڵه‌و لێپرسینه‌وه‌ن.
نه‌بوونی توانای بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكی (Common Sense)!
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه‌سانی ئاسپهرگێرس توانای فێربونیان هه‌یه ده‌توانن شتی زۆریش بكه‌ن، بۆ نمونه ده‌كرێت كه‌سێكی سیاسی له بواره‌كه‌ی خۆیدا له ڕووی تیۆریه‌وه زۆر شت فێر بێت ته‌نانه‌ت ده‌كرێت خاوه‌نی نوسین و بیرۆكه‌ی باشیش بێت، به‌ڵام ناتوانن و ئه‌سته‌مه بۆیان كه ئه‌م زانیاریانه له سیاقی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكزیسسدا به‌كاربێنن! به تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه كاره‌كه‌ی په‌یوه‌ست بێت به مامه‌ڵه‌كردن به خه‌ڵكی تره‌وه. ناتوانن تێبگه‌ن كه دونیا له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه ده‌بینرێت، بۆ پرسیارێك ڕه‌نگه چه‌نده‌ها وه‌ڵام ڕاست بێت. هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م جۆره كه‌سانه زمان به حه‌رفی وه‌رده‌گرن، ناكرێت به زمانی وێنا‌و فانتازیا قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین! ،نمونه‌یه‌كی ئاشكرا نامه‌كه‌ی شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمان بو، كاتێك زه‌رده‌شت له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ببێت به زاوای سه‌رۆك، وشه‌ی (زاوا)به حه‌رفی وه‌رده‌گیرێت و ناتوانرێت هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بكرێت، ته‌نانه‌ت ناتوانرێت وه‌ك خه‌ون و فانتازیای گهنچێك ببینرێت.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له هه‌ست ده‌ربڕین له گه‌ڵ سیستمی زمان و تێگه‌شتنی كه‌سی ئۆتیستدا نایه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی شڵه‌ژان وشڵهقاندنی ئارامی و هارمۆنی ده‌روونی . ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و كاته‌ی بۆ خۆیان گونجاو بوو، به زمانی گاڵته گه‌پ و قۆشمه قسه بكه‌ن، تۆش ده‌بێت وك بوكه‌ڵه‌یه‌ك به ڕوویدا پێبكه‌نیت،لێ ئه‌و كاته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت گاڵته‌وگه‌پی له گه‌ڵدا بكه‌ی، ئه‌و به ڕوودا پێناكه‌نێت و به نوكته‌و گاڵته وه‌ریناگرێ، ڕه‌نگه ئه‌ونده‌ش نیگه‌ران و توڕه بێت، دواجار په‌لاماریش بدات! لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه توندوتیژی یه‌كێكه له هه‌ره میكانیزمه به‌رگرییه سه‌ره‌كیه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه و بۆ ڕاگرتنی هارمۆنی ده‌رونی خۆیان و ئه‌و جیهانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین، به‌كاریده‌هێنن.كاتێك كه كه‌سێكی ئۆتیست په‌لامارت ده‌دات و ئازارت پێده‌گه‌یه‌نێت، نا‌توانیت به‌رپرسی بكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامی داوه، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ریشی كه‌یته‌وه خۆی به‌رپسیار ناكات ! له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و ئازاره ناكات كه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری دروستكردوه ناتوانێت بیر له ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانی بكاته‌وه . له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌بێت به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بۆ كه‌سی ئۆتیست ده‌بێته چاره‌سه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ی هارمۆنی ده‌روونی، به مانایه‌كی تر، ئه‌و په‌لامارو لێدان و ئازاردانی ئه‌وی تر وه‌ك میكانیزمێكی به‌رگری به‌كارده‌هێنێت. ئه‌م كه‌سانه كه‌مترین نیگه‌رانی و فشار هه‌راسانیان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای تۆلهرانتیان له كه‌سی ئاسایی زۆر زۆر كه‌متره! ئه‌وه‌ی له كه‌یسی شه‌هید كاوه گه‌رمیانیدا ڕوویدا نمونه‌یه‌كی دیاری ئه‌م تێزه‌یه كه من باسی ده‌كه‌م. سیاسی كوردی نمونه‌یه‌ی ئه‌و سیاسیه ئاقڵه خاوه‌ن تۆلهرانته نیه كه ده‌روناسی سویدی له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی ده‌كات و ده‌لێت: ئازادی ڕاده‌ربڕین مافێكی گرنگی مرۆڤه. من بۆم هه‌یه به ڕا‌ینفیڵدی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بڵێم گه‌مژه و نه‌فام، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی سویددا هه‌یه، منیش یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه، جا با حه‌زم به چارهشی نه‌بێت، لێ ئه‌و بۆی نیه به من بڵێت گه‌مژه و نه‌فام، چونكه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته ڕێزی هاونیشتیمانیانی خۆی بگرێت. گه‌ر ڕێزی خه‌ڵكی خۆی نه‌گرێت، ئه‌وا هێدی هێدی خه‌ڵك له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لایده‌بات. كه‌واته سه‌رۆكی ئاقڵ و زیره‌ك ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشیانبوێت، سه‌رۆكی زیره‌ك پایه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی (واته ئۆكتۆریتی خۆی) به خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌هێڵێته‌وه، له ڕێی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی خۆشبوێت، نه‌ك به توندوتیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك.
درۆكردن
درۆ به‌شێكه له دونیای مرۆڤ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت درۆ بكه‌ی پێویسته توانای به‌زه‌ییت، دووباره مه‌به‌ستم مانا زانستیهكهیهتی ، زۆر به‌هێز بێت. به مانایه‌كی تر ده‌بێت زۆر به ئاگا بیت له‌وه‌ی كه ئه‌ویتر چۆن هه‌ستده‌كات و بیر ده‌كاته‌وه!
توێژه‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دی ڤیكتۆریا تاڵوهر، توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر توانای مناڵ بۆ درۆكردن ئه‌نجامداوه و بۆی ده‌ركه‌وت، به شێوه‌یه‌كی گشتی مناڵ هه‌ر له ته‌مه‌نی چوار ساڵیه‌وه ده‌توانێت درۆ بكات، هه‌ڵبه‌ت له‌م ته‌مه‌نه‌دا زیاتر خۆی له فه‌نتازیادا ده‌بینێته‌وه و مه‌به‌ستیش لێی كه‌شفكردنی ده‌وروبه‌ره. له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای كه‌سێتیدا مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له لێپرسینه‌وه ده‌ربازكات ، زیاتر په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات. به ڕای ڤیكتۆریا ئه‌و مناڵانه‌ی هه‌له مناڵیه‌وه رووبه‌ڕووی درۆكانیان كراونه‌ته‌وه پێان ووتراوه درۆزن، دواتر له گه‌وره‌بووندا شارهزایانهترو لێزانتر ده‌توانن درۆ بكه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش به ڕای ئه‌م خانمه توێژه‌ره نابێت مناڵ به درۆزن ناوه‌زه‌ند بكه‌یت تا ڕاده‌یه‌كیش پێویسته له‌و ته‌مه‌نه‌دا چاوپۆشی له درۆكانیان بكرێت !
لێ درۆ بۆ كه‌سانی ئه‌وتیست و جۆرێكی تره به هۆی ئه‌وه‌ی كه توانای بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكیان نیه ، هه‌روه‌ها توانای
مێنتالیزهكردنیان نیه، درۆكانیان زۆر ئاشكرایه! له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ زانین و تێگه‌شتنی به‌رامبه‌ر ناكه‌ن. له‌م ماوه‌یه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی جۆره‌ها درۆمان له سیاسی كوردیدا بیستوه، هه‌ر له درۆی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ درۆی بودجه بۆ درۆی ئازادی ڕاده‌ربرین له ڕێی كوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی ..هتد. له ڕاستیدا درۆكانیان پێویستی به زیره‌كی و مه‌عریفه‌یه‌كی سیاسی نیه تا كه‌شفیان بكه‌ین له به‌رئه‌وه‌ی زۆر نه‌زانانه درۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وان نازانن كه ئێمه‌ش وه‌ك جه‌ماوه‌ر بیر ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ستمان هه‌یه. ئه‌وه‌نده تاك ڕه‌هه‌ندن خود سێنتریزمن كه له جیهانی ئه‌واندا شتێك نیه به ناوی ئه‌وی تره‌وه، هه‌ربۆیه درۆكانیان له ئاستێكی باڵادا نیه.بۆ نمونه له كوشتنی رۆژنامهنوسهكاندا پێویستت به شارلك هۆلمزێك نیه تا سه‌ره‌داوی تاوانه‌كان بۆ ده‌رخات و بكوژه‌كان بناسێنێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئهوتیستیهدا هیچ كات نا‌توانیت تاوانباره‌كان ئیدانه بكه‌یت!
چه‌قبه‌ستن و مانه‌وه له جوزئیاتداو نه‌بونی هاوسه‌نگی بنه‌ڕه‌تی (lack of central coherence )
كه‌سانی ئه‌وتیست و ئاسپهرگێرس توانای بینین و تێگه‌شتنیان له گشت نیه، به ته‌نیا وورده‌كاریه‌كان ده‌بینین و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت توانای هه‌ڵگرتن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونیان نیه.واته هیچ كه‌سێك یان هیچ سیاقێك به كۆ نابینین. ئه‌م خاڵه هه‌ر زۆر ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كه‌ین ، ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی سیاسی كورد ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه كه ئه‌مانه كه‌سانێكن چه‌قیان به‌ستوه له چه‌ند پنتێكدا ڕازی نین سه‌یری خۆیان ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن وه‌ك گشت. له‌م بیست وسێ ساڵه‌دا باس له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن له شاخ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد به ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری ئه‌وان بووبێت. تێناگه‌ن كه كورد له كاتی خۆیدا وه له ئێستاشداا وه‌ك گشت زیاتره له كۆی به‌شه‌كانی، گه‌ر خه‌بات چه‌كداری ئه‌وانیش به‌شێك بێت له‌و گشته، به‌ڵام هه‌مووی نیه.
كێشه‌ی تێگه‌شتن له چه‌مكی كات و زه‌مه‌ن
كات و زه‌مه‌ن بۆ ئه‌م كه‌سانه هه‌مان مانا‌و ره‌هه‌ندی نیه وه‌ك بۆ كه‌سی ئاسایی. زه‌مه‌ن ئه‌و هێله نیه كه ته‌ریبه به ڕوداو سیاق. ئه‌م كه‌سانه به كه‌سی هه‌نوكه‌یی وكاتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. به مانایه‌كی تر، كه‌سی ئه‌وتیست به ته‌نیا لێره‌و له ئێستادا ده‌ژی، نه خاوه‌نی ڕابردووه وه‌ك ئه‌زمون وهكچۆنیش خاوه‌نی داهاتوو نیه وه‌ك پلان و جیهانبینین. هه‌ر بۆیه‌ش مانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسیانه له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات به ساڵ ناپێورێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان كات و ڕووداودا نابینین. ئه‌و تێگهشتنهیان نیه كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوو ده‌دات په‌یوه‌ندی كه‌م تا زۆر به‌وه‌ی كه دوێنێ ڕوویداوه هه‌یه. مانهوهیاشیان له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مانای ئه‌وه نیه كه‌ئیش له سه‌ر سیاسه‌تی داهاتوی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له سه‌ره‌تادا ئه‌م كه‌سانه توانای پێشبینیكردنی داهاتویان نیه.
وه‌ك ووتمان ئه‌وانی تر یاخود جه‌ماوه‌ر شتێك نیyه بوونی هه‌بێت له نه‌خشه‌ی ژیانی ئه‌م كه‌سانه‌دا. مێژووی سه‌رۆكایه‌تی و سیاسه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌وه‌ی كه له به‌هاری عه‌ره‌بیدا له ووڵاته‌كانی دراوسێدا تا ئێستاش رووده‌دات نمونه‌یه‌كی زیندوی ئه‌ی تێزه‌یه كه باسده‌كه‌م. پرسیار نیه كه ئه‌م سه‌رۆكانه هه‌مان هه‌ڵه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆكه‌كه‌ی دراوسێ كردویه‌تی، دوا جاریش به هه‌مان ده‌ردا ده‌ڕۆن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه هێنده دوور بیر ناكه‌نه‌وه‌و له بنه‌ڕه‌تدا توانای بینین و تێگه‌شتنی نێوان هۆكارو ئه‌نجامیان نیه، ناتوانن بیر له ده‌رئه‌نجامی كاروكرده‌وه‌كانیان ،كه مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی سیاسه‌ته،بكه‌نه‌وه .
بوهێلسكۆڤ له هه‌مان چاوپێكه‌وتندا له سه‌ر چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت: له‌ڕاستیدا چه‌مكی ده‌سه‌ڵات زۆر زۆر ئاڵۆزه. له جیهانی خۆرئاوادا هۆبز یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه زۆر به باشی وه‌سفی ده‌سه‌ڵات ده‌كات و پێوایه بریتیه له‌و هێزه‌ی كه تۆ وه‌ریده‌گریت، واته له‌و كه‌سانه‌وه وه‌ریده‌گریت كه ده‌سه‌ڵاتت به سه‌ریاندا هه‌یه. ئه‌و خه‌ڵكه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به قه‌رز ده‌دات به تۆ تاوه‌كو تۆش ئیش بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان بكه‌یت. ئه‌وه‌ی له وه‌سفه‌كه‌ی هۆبزدا بۆ ده‌سه‌ڵات گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ تۆ جێده‌هێڵێت و ڕاده‌ستت ده‌كات. گه‌ر تۆش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له خزمه‌تی خه‌ڵكیدا به كارنههێنیت، ئه‌وا تۆ وه‌ك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بیته دیكتاتۆر!
لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به كات و زه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، چونكه خه‌ڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت لێ وه‌رده‌گرێته‌وه كه پێشتر به ئاره‌زووی خۆی پێیبهخشیویت. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان به زه‌بروزه‌نگ و له ڕێی به‌كارهێنانی توندوتییژیهوه خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی خۆییت لێده‌سه‌نێته‌وه. ده‌توانین بڵێین ئه‌مه دۆخی ته‌واوی ئه‌و سیستمه سیاسیانه‌یه كه لهخۆژههڵاتی ناوه‌ڕاستدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه:
- Lennart Lundin och Ove SOhlsson :Psykiska Funktionshinder
2..ده‌سه‌ڵات و پێداگۆگی و ئهوتیزم (دیالۆگ له گه‌ڵ بو هێلسكۆڤ) (ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، ژماره 162، 22\7\2013)