(هۆزان مه‌حمود) و ( پڕۆژه‌ی كولتوری) له‌لیستی شه‌ش كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی سێكۆلاریستن كه له‌ناو ده‌یان كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی جیهانیدا ههڵبژێرداراون بۆ خه‌ڵاتی ئایروین . خه‌ڵاتی ئایروین به‌ناوی (دكتۆر مایكڵ ئایروینه) كه كهمپهینهرێكی ناسراوی دونیایه و عهلمانیهكی به‌رجه‌سته‌یه ساڵانێكه خه‌بات بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌كات و پشتگیری بزواته سێكۆلاریستهكانی دونیا ده‌كات.
له‌ناو چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی جیهانی سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی كورتی (پڕۆژه‌ی كو‌لتور ) لهشۆرت لیستی ئه‌واندا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئایروین. پرۆژه‌ی كولتوری گۆڤاری ئۆنلاین و چاپی (كو‌لتور مه‌گه‌زین) و گۆڤاری (كو‌لتور پڕۆجێكت) به‌ئینگلیزی كاره دیار و بهرجهستهكانین. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ستنی دیدار و كۆڕ و سیمینار له‌سه‌ر فێمینیزم، جێنده‌ر، سێكۆلاریزم و ناساندنی هونه‌رمه‌ندان ونوسه‌رانی كورد به دونیا به‌شێكی تری كاره‌كانێتی.
پڕۆژه‌ی كو‌لتور پلاتفۆرمێكه بۆ بونیادنانی كایه‌یه‌كی نوێ بۆدروستبوونی هۆشیاریه‌كی نوێی كوردی، تێدا (هۆشیاری جێنده‌ری و فێمینیستی) ئه‌و لینكه ونبوویه له‌ڕووی فیكری و ئه‌ده‌بی وهونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه (هۆزان مه‌حمود )له چه‌ندین ساڵی ڕابوردوودا به‌شداری ده‌یان و سه‌دان كۆنفراس و بۆنه‌ی كردووه له‌كوردستان و ولاتانی جیاوازی دونیادا ، ته‌نانه‌ت پێش دامه‌زراندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) و (میران ئابراهام) خۆی وه‌ك فێمنتسێكی خاوه‌ن دونیابینی و بیری ئازادی خۆی له‌هه‌موو دونیادا خه‌باتی بۆ عه‌لمانیه‌ت و دۆزی هۆشیاری جێنده‌ری كردووه.
(پڕۆژه‌ی كولتوری) له‌كوردستاندا و له‌دونیادا به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌بات كردن‌دا بۆ عه‌لمانیه‌ت، دوور لهپڕوپاگهنده و بانگه‌شه به‌هێمنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌رده‌وامه له‌كاركردن.
هه‌ڵبژاردنی هۆزان مه‌حمود و پرۆژه‌ی كولتوری له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی دیكه‌ی جیهانیدا مایه‌ی خۆشحاڵیمانه و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌كاری جیدی له‌هه‌موو دونیادا جێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه .
شایه‌نی باسه ( ڕێكخراوی میللی سێكۆلاریستهكان) له به‌ریتانیا نزیكه‌ی سه‌د و په‌نجا ساڵه دامه‌زراوه‌و داكۆكی له سێكۆلاریزم ده‌كات له به‌ریتانیا. هه‌موو ساڵێك چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو كاندید ده‌كرێن وه‌كو ڕێزلێنان له كار و به‌شداریان له بزوتنه‌وه‌ی سێكۆلاریستیدا و خه‌ڵاتی ئایروین ده‌به‌خشرێته یه‌كێك له كاندیده‌كان.
بۆ زیاتر زانیاری لینكی هه‌واڵه‌كه؛
http://www.secularism.org.uk/news/2017/02/shortlist-for-secularist-of-the-year-prize-announced
