هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی پۆلی دوانزه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا كران
هه‌ورامان وریا قانع
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خراپبوونی زمانی كوردی و پڕبوونی ئه‌م زمانه له ڕسته‌ی سه‌قه‌ت و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی، دیارده‌یه‌كی زه‌قی نێو كتێب و پرۆگرامه‌كانی خوێندنه. ئه‌م دیارده‌یه له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناوبردنی بدرێت، كه‌چی ڕۆژ به ڕۆژ له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه و په‌لوپۆی زیاتری لێ ده‌بێته‌وه. تازه‌ترین هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كان له پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، پۆلی دوانزه‌ی بنه‌ڕه‌تییه، واته ئه‌م هه‌ڵانه له شوێنێكدا كراون كه نابێت بكرێن، له ناو ماڵی خودی زمانی كوردیدا كراون، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات.
له پرسیاری 27 نوسراوه: وتاری (كۆن و تازه له شیعردا) له كام گۆڤاردا بڵاوبووه؟ بڵاوبووه هه‌ڵه‌یه و جوانتربوو بنووسرێت له چ گۆڤارێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه یان له كام گۆڤاردا بڵاوبووه‌ته‌وه.له پرسیاری 29 نوسراوه: یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مانه له پاڵ ژیان و شیعری چه‌ند شاعیری كورد كۆمه‌ڵێ ڕاو بۆچوونی ره‌خنه‌یی وردی ده‌رباره‌یان خستووه‌ته ڕوو. جوانتربوو به‌م شێوه‌یه بنوسرێت: له یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مانه‌دا، له پاڵ ژیان و شیعری چه‌ند شاعیرێكی كورد، كۆمه‌ڵێ…..
له پرسیاری 31 نوسراوه: شعر له (1975 – 1991) بووه هۆكاری چی؟ له‌م پرسیاره‌دا چوار وه‌ڵام هه‌یه كه خوێندكار ده‌بێ راسته‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام هه‌ردوو وه‌ڵامی C و D راستن كه ئه‌م دوو وه‌ڵامه‌ن:Cره‌ت كردنه‌وه‌ی واقیع و زیندووكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی Dهۆشیاركردنه‌وه‌ی میلله‌ت له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیدا.ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مافه‌كانیدا هه‌ڵه‌یه و مافه‌كانی ڕاسته.
له پرسیاری 34 نوسراوه: له بورای شیعری خۆشه‌ویستی بۆ ژن كێ شیعری نووسیوه؟
له وه‌ڵامدا ناوی چوار شاعیر نوسراوه. ئه‌م ڕسته‌یه به شێوازێكی ناڕێك و ناشرین داڕێژراوه، له ڕسته‌ی كه‌سێكی خوێنده‌وار ناچێت. جوانتر بوو بنوسرێت: كام له‌م شاعیرانه له بورای خۆشه‌ویستی بۆ ژن، شیعری نووسیوه؟
له پرسیاری 39 نوسراوه: داوا له ڕه‌خنه‌گران ده‌كات كه ره‌نج و ماندوبوونی شاعیران له‌به‌رچاوبێت و ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕییهكیش هه‌بوو ئه‌وا نه‌یكه‌نه به‌هانه. لێره‌دا شاعیران هه‌ڵه‌یه و شاعیرانیان ڕاسته. كه‌م و كوڕییهكیش هه‌ڵه‌یه و كه‌م و كوڕییهكیشیان ڕاسته. ئه‌مه جیاوازی نه‌كردنه له نێوان تاك و كۆ. ڕه‌خنه‌گران (كۆ)یه و ئه‌و جێناوی (یان)ه بۆ ڕه‌خنه‌گران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێویسته له ڕسته‌كه‌دا بنووسرێت.
له پرسیاری 41 نوسراوه: مسته‌فا به‌گی كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گ به چ زار شیعری نووسیوه؟ ئه‌م ڕسته‌یه هه‌ست ده‌كه‌یت جۆرێك له په‌له‌په‌ل و له‌كۆڵ كردنه‌وه‌ی تێدایه. جوانتربوو بنووسرێت به چ شێوه زارێك شیعری نووسیوه.
له پرسیاری 42 نوسراوه: زمانی وتار له بڵاوكراوه‌كانی ناو شاردا له دوای 1975 چۆن بووه؟ ده‌بوایه بنوسرایه زمانی
نووسین چۆن بووه، چونكه ته‌واوی زمانی نوسینی دوای 1975 به شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و په‌نابردن بووه بۆ هێما، نه‌ك ته‌نها وتار. زمانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و به تایبه‌تی شیعر و چیرۆكی ئه‌و ماوه‌یه كه به‌شێكن له زمانی نووسین، په‌نایان بۆ هێماو ڕه‌مز بردووه.
له پرسیاری 45 نوسراوه: سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ی شیعری جوان له 1970 – 1975 چی بوو؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چوار هه‌ڵبژارده دانراوه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه دوو له‌و هه‌ڵبژاردانه‌یه و زۆر به سه‌قه‌تی و ناڕێكی نووسراون كه هیچ مانایه‌كی ڕوون و ئاشكرا ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و سه‌ر له خوێندكار ده‌شێوێنن:A-رووداو و كاره‌ساته مێژووییه‌كه و نه‌ته‌وه‌یی و جیهانییه‌كان C- بیره فه‌لسه‌فییه‌كانی له كلتوره رۆژهه‌ڵاتی.
كارێكی ناشرین و بێ مانایه له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی ڕسته‌ی له‌و شێوه‌یه بێته‌وه، له كوێشدا؟ له قۆناغێكی خوێندندا كه خوێندكار شه‌ڕی نیو پۆینت نمره ده‌كات و ئایندهی خۆی له‌سه‌ر نمره بنیادده‌نێت.له پرسیاره‌كانی 46 و 47 و 49 و 50 ئه‌م ڕسته‌یه دووباره بووه‌ته‌وه: چی بابه‌تی ره‌وانبێژی له‌م دێڕه هۆنراوه‌یه‌دا هه‌یه؟ لێره‌دا جوانتربوو ئه‌م ڕسته‌یه به كوردییه‌كی پوخت تر و ڕه‌وان تر جوانتر بنوسرایه، نه‌ك به‌و شێوه سه‌قه‌ته. بۆ نمونه به‌م شێوه‌یه بنوسرایه: له‌م دێڕه هۆنراوه‌یه‌دا چ بابه‌تێكی ڕه‌وانبێژی هه‌یه.
له پرسیاری 48 نوسراوه: چ بابه‌تێكه له ره‌وانبێژی كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌راورد هاتووه. لێره‌شدا ده‌كرا به‌م شێوه‌یه بنوسرێت: له ڕه‌وانبێژیدا چ بابه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌راورد هاتووه.
له‌كۆتایدا پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وانه‌كان، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن، پێویسته به زمانێكی زۆر ڕوون و پاراو بنووسرێنه‌وه، زمانێك قوتابی و خوێندكار به ئاسانی بیخوێننه‌وه‌و له ماناكه‌ی تێبگه‌ن. وه‌ك وتراوه تێگه‌شتن نیوه‌ی وه‌ڵامه. جێگای داخ و ئه‌سه‌فه په‌تای هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی له ته‌شه‌نه‌كردنێكی به‌رده‌وامدایه، به ده‌گمه‌ن نوسراوێكی فه‌رمی فه‌رمانگه‌یه‌ك یان وه‌زاره‌تێك ده‌بینی، كه به كوردی نوسراوه، كۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت. به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بواره‌دا له پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موانه و سه‌رقافڵه‌ی هه‌ڵه زمانهوانییهكانه.