نهێنی سەردانەکەی (هێرۆ) بۆ گردەکە..
لاست ئەمین
“شه‌وێ پیاوێ له به‌فرا ما، نه‌مرد، ئاگرێكی دووری دی…” پیرەمێرد
هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دوای چەندەها ساڵ زۆرانبازی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی بەپێی خۆی دەچێت بۆ گردەکە!
دەستبردن بۆ بابەتێکی ئاوا کە ڕەگوو ڕیشەیەکی قووڵی مێژووی هەیە ، هەروا ئاسان نیە ، هەر چۆن ئاسانیش نیە بە کورتی شیکردنەوەی لەسەر بکەیت . بەڵام کەم تا زۆر ، خەڵکانیك بەشێوی جیا جیا پێشتر قسەیان لەسەر کردووە بە خۆشمەوە . بۆیە هەوڵئەدەم کورت و پوخت ئەنجام بدەم بەدەستەوە . بەڵا من لێرەدا چەند خاڵێکی بروسکەیی و وێستگەی میژوویی باسدەکەم
جیابوونەوەی مام جەلال لە مەلا مستەفا
مەلا مستەفا و مام جەلال هیچ جیاوازییکی فیکری لە نیوانیاندا نەبووە . بگرە مام جەلال وەک خۆی ئەڵێت ؛ ” کە مەلا مستەفای بینیووە لە ڕوسیا بۆ یەکەم جار لە خۆشیا بوراوەتەوە …مەلا مستەفاش هەمیشە مام جلالی وەک کوڕی خانەوەدەکەی تەماشا کردووە و لە چەند شوێنێکیش ئەمەی وتووە .
کاتێک ئیبراهیم ئەحمەد و هەندێک لە برادەرانی باڵی مەکتەبی سیاسی لە باڵی مەلا مستەفا جیادەبنەوە . ئەوەی وا لە مام جلال ئەکات دوای باڵەکەی ئیراهیم ئەحمەد بکەوێت تەنها یەک شتە ئەویش ئەوەیە: مام جەلال ئەزانێت ئەگەر گۆشتاو گۆشت لەگەڵ مەلا مستەفا بێت ، هەرگیز ڕۆژێک نابێت بە سەرۆکی پارتی . تەنانەت هاوسەرگیری سیاسیشی لێدەکەوێتەوە ، ئیبراهیم ئەحمەد ، هێرۆی کچی دەدات بە مام جەلال .
نەوشیروان ئەو پیاوەی مام جەلای گەیاندە ئەمڕۆژە، یان مام جەلال کە نەوشیروانی گەیاندە ئەو نەوشیروانەی ئێستا بۆ من کەس لە نەوشیروان جەلالیتر نیە . پێموایە مام جەلال و نەوشیروان موستەفا یەک کەسن لە دوو شەڕواڵی جیاوزدا .
دەتوانم ئەم قسەیەم لەم چەند خاڵەدا کۆبکەمەوە:
لەسەر داوای مام جەلال ،نەوشیروان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دێتەوە .
لەسەر داوای مام جەلال، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەسەر باڵی کۆمەڵە .
لەسەر داوای مام جەلال ، دەبێتە سکرتێری کۆمەڵە .
لەبەرامبەریشدا ، نەوشیروان بێ هیچ پرسیارێک و هیچ ململانێیەک هەموو پشتیوانییەکی مام جەلال ئەکات .
تا ئەوەی کە ئەڵێت : ئەگەر فیشەکێک بێت بۆ تۆ من ئامادەم خۆمی بدەمە بەر .
تا ئەوەی کۆمەڵەش لە ناو یەکێتیدا ئەتوێنێتەوە .
جەلالیزم و نەوشیروان لەدوای ڕاپەڕینی١٩٩١
کاتێک دێنە شار واتا دوای راپەڕینەکەی ساڵی (١٩٩١) ، نەوشیروان موستەفا پێیوایە کە مام جەلال پاداشتی ئەداتەوە و لانیکەم لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی پیلانی لەسەر ناگێڕێت و لە ململانێیەکی شەریفانەدا ، هەردوولایان خۆیان کاندید ئەکەن بۆ سکرتێری یەکێتی ، ئەندامانی کۆنگرە بە دەنگ بڕیار ئەدەن کێ دەبێتە سکرتێری یەکێتی (27/1 – 14/2/1992).
بەڵام ئەمە وادەرناچێت . وەک نەوشیروان خۆی ئەڵێت : هه‌ندێ له هاوڕێكانم، بۆ دابین كردنی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌ی تایبه‌تی خۆیان، له كۆنگره‌دا
فێڵیان لێ كردم و ده‌ستیان بڕیم. كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه، به‌ڵکو قوڵتر بوون.
لێرە ڕوونە مام جەلال بە پێدانی دەسەڵات و ئمتیازات زۆربەیانی کڕیووە . لە ناویشیاندا (کۆسرەت و جەبار فەرمان ) کە هەر نەوشیروان خۆی ئاماژەی پیدەکات ،مام جەلال دەسەڵات و پارەی خستۆتە بەردەستیان و ئازاد و ئازای کردوون بۆ لاوازکردنی من .
بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە یەکەم هەڵبژاردن بانگەشە و پروو پاگەندەی بۆ یەکێتی کردووە ، تا دروست بوونی یەکەم کابینەی حکومەت .
نەوشیروان مستافا وەک خۆی ئەڵێت ” سێ جار کوردستانی بەجێهێشتووە لە دوای راپەڕینەوە :
جاری یه‌كه‌م، له رۆژانی گفتوگۆی به‌ره‌ی كوردستانی – به‌عس دا.
جاری دووه‌م، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی (19/5/1992)
جاری سێیه‌م، پاش گه‌رمبونی شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی.
دلێری سەید مەجید ، کۆترە نهێنییەکەی نێوان مام جەلال و نەوشیروان
ئەم پیاوە کەم دەردەکەوێت ، مەگەر لێرە و لەوێ لە کۆبونەوەیکدا ببینرێت . لێدوانی زۆر کەمە و وەکو پۆست هیچ پۆستێکی حیزبی لە ناو یەکێتیدا نیە و لە بنەماڵەی تاڵەبانیش نیە . کەچی هەموو سەروەت و سامانی یەکێتی لە ژێردەستی ئەمدایە . تاکە کەسێکە کە مام جەلال متمانەی پێ‌بکات و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر مام جەلال نەبێت .
نەوشیروان لە بیروەریەکانی لە ژێر ناوی ( له نێوان مام جه‌لال و من) دا دەڵێت؛
(ئازاری 1999 – شوباتی 2001 ) ، ئاوا ئەگێڕیتەوە : دلێری سه‌ید مه‌جید خێزانه‌كه‌ی له له‌نده‌ن ئه‌ژیان هات بو بۆ سه‌ردانی ئه‌وان و له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بو. رێككه‌وتین پێكه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه. له كۆتایی شوباتی 1999 دا له فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ یه‌كمان گرته‌وه و به‌ره‌و تاران فڕین له فرودگای میهراباد نیشتینه‌وه. له ئوتێلێكی تاران دابه‌زین. ئه‌وده‌م به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی بو له تاران…)
بەڵام ئەمە ڕاستی تێدا نییە ، سەردانی دلێری سەید مەجید بۆ لەندەن ، بەتایبەتییە بۆ لای نەوشیروان و بێگومان سەردانی خێزانەکەشی کردووە ، نەک پێجەوانەکەی . چونکە لە تەواوی وتارەکە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات . وەک لەسەرەوە باسم کرد ، دەسەلاتەکانی کۆسرەت و جەبار فەرمان ، ئێستا بونەتە مەترسی بۆ سەر خودی مام جلال . بۆیە پێویستی بە هاوڕی کۆنەکەیەتی هاوکاری بکات .
دلێری سەید مەجید ، ئەو کۆترە متمانە پێکراوەیە کە هەرگیز هۆکاری هاتنەوەکەی نەوشیروان ئاشکرا ناکات و جێگای متمانەی نەوشیروان و جەلالە . کاتێک نەوشیروان ئەگاتە تاران ،نامەیەک بە دلیری سەید مەجید ئەنێرێت بۆ مام جەلال ، کە هەم پاکانەیە ، هەم دڵسۆزی خۆی بۆ دەردەبڕیت ، هەم دڵنیای ئەکاتەوە کە ئەو پشتیوانی مام جەلال ئەکات .
کورتەیەک لە پەیامەکەی نەوشیروان بۆ مام جەلال : په‌یامه‌كه‌م ئه‌مه بوو: من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان. به ته‌ما نیم هیچ پله و پایه‌یه‌ك له یه‌كێتی و له حكومه‌تدا وه‌ر بگرم. ئه‌مه‌وێ له كوردستان بژیم و پشتیوانی ئه‌و ئه‌بم.
مەترسیەکانی کۆسرەت بۆ سەر دەسەڵاتەکەی مام جەلال
لێرە تەنها گێرانەوەکانی نەوشیروان بە کورتی دادەنێین:
کۆسره‌ت: به‌زاندنی خه‌تی سور
كۆسره‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می ناو حكومه‌ته.
جه‌بار فه‌رمان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می ناو پێشمه‌رگه خۆیه‌تی.
كۆسره‌ت به‌و پێوه‌ندیه‌ی له گه‌ل كادره‌كان و خه‌ڵك دروستی كردوه بایی بووه و له خۆی گۆڕاوه. خۆی له مام جه‌لال به گه‌وره‌تر و به به‌هێزتر ئه‌زانێ. پێی وایه به ئاسانی جێگه‌ی ئه‌وی پێ ئه‌گیرێته‌وه. ته‌نانه‌ت لهملاوئهو لا به ئاشكرا ئه‌پرسێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێ له ناو خه‌ڵك دا ئه‌م ده‌رئه‌چێ یان مام جه‌لال؟ كامیان ره‌ئی زۆرتر ئه‌هێنن؟ ئه‌و وتارانه‌ی له بۆنه‌ی جیاجیادا خوێندویه‌تیه‌وه، کۆی کردونه‌ته‌وه و له کتێبێک دا، له شێوه‌ی ئه‌و کتێبانه‌دا که بۆ ماوتسیتۆنگ و کێم ئێل سۆنگ و سه‌دام حسێنیان کۆ کردۆته‌وه، چاپی کردوه.
مام جه‌لال له چه‌ند ساڵی رابوردودا هه‌مو شتێكی له كۆسره‌ت قبوڵ كردوه و چاوپۆشی له هه‌مو شتێكی كردوه و ئیستاش ئه‌یكا، ئه‌مه نه‌بێ. ئه‌مه به‌زاندنی خه‌تی سوره. چونكه هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه یه‌كێكی تر جێگه‌ی بگرێته‌وه چ جای ئه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی داگیر بكا. له لای مسته‌فای سه‌ید قادر وتویه‌تی: “كۆسره‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیه، چی تری ئه‌وێ؟ شوێنه‌كه‌ی منی ئه‌وێ؟ نایده‌مێ.”
ئینجا نەوشیروان ئەرکەکەی جێبەجێ ئەکات کە مام جەلال کە بۆی هاتۆتەوە :
06.08.1999
گه‌مه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مام جه‌لال هات به كراوه‌یی قسه‌مان كرد.
من وتم: “ئیسڵاحاتی نیوه‌وناچڵ زه‌ره‌ری زۆرتره له قازانج وه‌کو ئه‌وه‌یه له نه‌شته‌رگه‌ریدا سکی نه‌خۆشه‌که هه‌ڵدڕی به‌ڵام نهیدرویتهوه و به کراوه‌یی به جێی بهێڵی. …”
پاش هه‌ندێ قسه‌و باس داوای لێ کردم له کۆبونه‌وه‌کانی م س دا به‌شدار بم. وتم: “له ناو م س دا 9 كه‌سیان من به دوژمنی خۆیان ئه‌زانن چونكه لایان وایه ئه‌مه‌ی تۆ ئه‌یكه‌یت به هاندانی منه. بوونی من له ناو هه‌یئه‌تێكی وه‌هادا چ سودێكی هه‌یه؟”
وتی: “وایه ئه‌مه‌ی من ئه‌یكه‌م به تۆی ئه‌زانن ته‌نانه‌ت كۆسره‌ت ته‌له‌فۆنی بۆ د فوئاد و د به‌رهه‌م كردوه وتویه‌تی مام جه‌لال به فیتی نه‌وشیروان كه‌وتۆته دوژمنایه‌تی من. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا نه‌بم ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو كۆبونه‌وه‌كانی م س (مەکتەبی سیاسی ) نایه‌یت ناو به ناو ئاماده بونت بۆ ترساندنیان شتێكی باشه.”
دەرئەنجام :
به‌ر له چه‌ند رۆژێ كۆسره‌ت چۆته لای مام جه‌لال پاكانه‌ی بۆ كردوه. وتویه‌تی: “من وه‌كو بافڵ دابنێ. وتوته ئه‌بێ سه‌ری له به‌رد بدا چ به‌ردێك ئه‌ڵێی سه‌ری لێ ئه‌ده‌م. نه‌وشیروان تۆڵه‌ی كۆنگره‌م لێ ئه‌كاته‌وه. له كۆنگره‌دا ویستی تۆ لا بدا داوای پشتیوانی له من كرد به‌ڵام من پشتی تۆم گرت. ئیستاش ئه‌یه‌وێ من به تۆ لا ببا و دوایی خۆیشی تۆ لا ببا.”
دروستکردنی گۆڕان لەسەر داوای مام جەلال بووە
یەکێتی بەرە و پوکانەوە ئەچوو، هێزە ئیسلامییەکان گەشەیان کردبوو، ناڕەزایەتی خەڵک هەتا دەهات زیاد دەبوو، تاکە فریادڕەس بۆ ئەوەی یەکێتی هەڵسێنێتەوە و باشوری کوردستان لە تەقینەوە بپارێزێت هاوڕێ دێرینەکەی (مام جەلال) نەوشیروان موستەفایە!
بۆ ئەم کارەش دیسان دلێری سەید مەجید لێی ئەگادارە ، بۆ سەرکەوتنی ئەم پیلانە نەوشیروان چەندی پێویست بە پارە بێت بخرێتە بەردەستی .
ئەوەی بە ئاشکرا بووە (١٠) ملێۆن دۆلار و گردەکە بووە . وەک مام ڕۆستەم پێشتر ووتی : گردەکە زیاتر لە (٥٠) ملێۆن دۆلای تێچووە .
بێگومان زۆر لەوە زیاتریش بۆ گۆڕان تەرخان کراوە . تاکە کەسێک کە بەردەوام بە ئاشکرا و بە نهێنی سەردانی گردەکەی ئەکرد ، دلێری سەید مەجید بووە ، بێگومان کەسی ژیر دەتوانێت بزانێت ئامانجی سەردانەکان چی بووە .
بڕوانن لە ڕۆژانی دوای (١٧ شوباتی ٢٠١١) سەردانی (هێرۆ و مەلا بەختیار ) بۆ گردەکە . دڵنیا کردنی هەردوولا بەوەی ئەگەر وەزعەکە بەهەرکام لایەکدا بشکێتەوە یەکتری بپارێزن و هەردوولاش پێکەوە کارکەن ناڕەزای خەڵک دامرکێننەوە .پاشان سەردانەکەی نەوشیروان بۆ لای جەلال ، کە ناویان نا ڕیکەوتنەکەی دەباشان . دوایی مام جەلال بۆ ئەبەد نەخۆش کەوت .
ئەمجارەیان وەک جاران نییە ( کۆسرەت) و (جەبار فەرمان) ، چونکە جەبار فەرمان بەنەخۆشیەکی سەیر و کوتوپڕ مرد، ئەمجارە کۆسرەت و جەبار فەرمان نین کەدەیانەوێت شوێنای مام جەلال بگرنەوە ، بەڵکو کۆسرەت و بەرهەم ساڵح دەیانەوێت ببنە شوێنگرەوەی مام جەلال .
دیسان ئەوەی دەبێتەوە بە فریاد ڕەس و هەمیشە خۆی وتەنی خۆی بە سەربازی مام جەلال ئەزانێت و مام جەلال بە ژەنەڕاڵی خۆی ئەزانی ، دەبێتەوە فریاد ڕەسی بنەمالەی تاڵەبانی . ئامانجی ئەو سەردانە هەمان گەڕانەوەی ئەوسای نەوشیروانە بۆ کوردستان ، کە خۆی وتەنی هیچ پۆستێکی حیزبی و حوکومی ناوێت و پشتگیری مام جەلال ئەکات . بەڵام ئەمجارە لە دەرەوەی یەکێتی ، هەمان کار ئەکاتەوە .
سەردانی هێرۆ و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەی نەوشیروان ، هەمان زەنگە بۆ کۆسرەت و بەرهەم . کە ئەو ئەگەرچی لە ناو یەکێتیش نەبێت ، بەڵام هەر سەرباز و جەنەڕاڵی تاڵەبانییە ، نەک نەخۆش بێت ، بەلکو بشمرێت . پیامێکە و پێیان ئەڵێت : سەرتان دای لەبەرد .
ئاوەها کۆسرەت و نە بەرهەم بێ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی هیچشتێک نین ، ئەو ئیمتیاز و دەسەڵاتانەی وەریدەگرن هەمووی بەهۆی یەکێتیەکەی ماڵی تاڵەبانییە . سەروەتی یەکێتیش لای دلێری سەید مەجیدە ، کێ سەروەتی یەکێتی لابێت ئەو دەسەلاتدار و بڕیاردەرە .
ئامادەبوونی دلێری سەید مەجید ، ئەوەمان پێدەڵێت : ئەگەر کۆسرەت و بەرهەم ، نەڵین سەرمان دای لەبەرد و پەشیمان نەبنەوە ، چەند بڕە پارە پیویست بێت دەخرێتە بەردەم نەوشیروان بۆ سەرکوتکردنیان . ئەمە سەرەڕای ئەوەی نەوشیروانێک هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی مام جەلال و یەکێتی داناوە ، نەبووە بە سکرتێری یەکێتی ! ئیستا ڕیگا بە کۆسرەتێک نایات کە خۆی لە سەرەتاوە گەورەی کرد‌و دوایش خیانەتی لێکرد ، ببێت بە سکرتێری یەکێتی . ئیدی ڕیگا بە کەسێک نادات ئارەقی بۆ یەکێتی نەڕشتووە ببێتە جێگرەوەی مام جەلال .
ئەمجارەیان نەک سەریان پێ لەبەرد ئەدەن ، بەڵکو زوو پەشیمان نەبنەوە ، کۆتایی بە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیان ئەهێنن ، بە دووری نازانم قۆڵ بەستیشیان بکەن .
سەرچاوە : له نێوان مام جه‌لال و من دا
ئازاری 1999 – شوباتی 2001
ئیتر ئاوا …
لاســـت ئەمیـــن
17.12.2104
کولتور مەگەزین:
- ئەم گوتارە فەیسبوکیە (لاست ئەمین ) لە 17.12.2104 نوسیووە، بەپێویستی دەزانین لە(پرسی ئێستا) دا دووبارە بڵاوبێتەوە. ئەمە جگەلەوەی (لاست ئەمین) وەک گەنجێک ڕەخنەگرێکی سیاسیە لەسەر واڵەکەی خۆی جاجارە دەنوسێت، گەنجێکە دەهریە لەسیاسەتی کوردی لەباشوور. فۆتۆکانی ئەم بابەتە لەلایەن کولتور مەگەزین هەڵبژێردراوە.
- کولتور مەگەزین ئەم جۆرە نوسینانەش وەک کولتوری زۆرانبازی کۆمەڵایەتی سەیر دەکات ، فاکتەکانی نێو ئەم نوسینە جێگەی سەرنجن و بەڕای ئێمە سەرچاوەیەکی باشن بۆ هونەری گیڕانەوە . دیارە ئێمە نامەوێت بچینە زۆرانبازی تەقلیدیەوە، تەنها دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر کۆی پانورامای سیاسی و کولتورە هەبووەکە. لێرەوە ئەم نوسینە گرنگی خۆی هەیە.
دوافۆتۆ ؛ ئیمزای یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی !