قوز خاوەن دەسەڵاتە!

Loading

ئەم کورتە فلیمە بەزمانی سویدیە و لەلایەن کەناڵی Arte فەڕەنسی / ئەڵمانی  لەسەر رووبەڕی مەگەزینەکەیان  پەخشکراوە بۆتەماشاکردن، زمانی سویدیەو  ژێرنوسی ئەڵمانیە. دیارە  هێشتا هەشتاو حەوت ڕۆژ کات ماوە بۆ تەماشاکردنی، ماوەی فلیمەکە ١٥ خولەکە و ئەم فلیمە خەڵاتی ٢٠١٤  ی فلیم ڤیستیڤاڵی یۆتۆبۆری بردۆتەوە .

ناوەڕۆکی ئەم فلیمە سادەیە و بۆئەوەنەی کەزمانی سویدی و ئەڵمانئ نازانێت، دەتوانین  ناوەڕۆکەکەی بەچەند دێڕیک باسبکەین؛  فیلمەکە باس لەگروپێک لەژنان دەکات لەستۆدیۆیەکی تایبەتی خۆیاندا، خەریکی دەرکردنی گۆرانیەکن کەدەربڕینی واقیعێکی کۆمەڵایەتی و جەستەییەبەپاندبوون بەدەسەڵاتی جەستەو دەسەڵاتی گشتیەوە، وشەکانی گۆرانیەکە جیگەی سەرنج و گفتوگۆی نێوانیانە، بیڕای ئەوان ئەم وشانە  دەربڕینی هۆشمەندیەکی ژنانەیە؛

قوز خاوەن دەسەڵاتە،

قوز شەربەتە ،

قوز خاوەن دەسەڵاتە ..

 

لەکاتی کارکردن لەم گۆرانیەکەدا کوڕێکی گەنج دیتە بۆلایان  پێدەچێت لەو شوێنە پسپۆڕی کاری موزیک بێت،  ئەویش گۆرانیەکەی بەدڵ دەبێت و چەند پێشنیارێک دەربارەی تراک و تەکنیکی گۆرانیەکە پێشکەشدەکات. دەرهێنەری ئەم

کورتە فلیمی ؛ قوز خاوەن دەسەڵاتە!
کورتە فلیمی ؛ قوز خاوەن دەسەڵاتە!

تراکە لەداخاندا دەچێتە دەرێ و کەدێتەوە کچەکانی هاوڕێی سەرکۆنە دەکات و بەڕای ئەو؛ داوای یارمەتی لەپیاوێک (کەبەکێر) ناویدەبات ، لەدژی پڕەنسیب و کۆنتێکستی کارەکایانە کەباس لەدەسەڵاتی جەستەی ژن دەکات.  گۆرانیەکە لەداخاندا دەسڕێتەوە  و کچەکان دەڕۆنەوە ماڵەوە.

لەدوایدا هەوڵدەدات گۆرانیەکە بهێنیتەوە ، دوای هێنانەوەی کاری لەسەر بکات بەڵام بۆی ناکرێت، بەڕێکەوت کوڕەگەنجەکە دێتەوە و ئەم داوای یارمەتی لێدەکات!

بەیانی کچەکان دیتەوە و دەرهێنەرە دژ بەپیاوەکەی گۆرانی (قوز خاوەن دەسەڵاتە، قوز شەربەتە …) بەپۆزەوە نیشانیدەدات کەکاری لەسەر تراکە کردووە، بێئەوەی پێیان بڵێت کەیارمەتی لەپیاویک وەرگرتووە!

 

ئەم فلیمە باس لەو هۆشمەندیە هەڵە فیمنستیە دەکات کەلەڕۆژئاوادا باوە، باس لەو (هۆشمەندیە هەڵەیە) دەکات کەسێکسوالیەت و دەسەڵات و فیمینزم لەڕووکەشدا دەبینێت و مامەڵەیەکی نمایشکارانەی لەگەڵدا دەکات، فلیمەکە هەڵگری چەندەها ڕاڤەی دیکەیە.  دیارە مەرج نییە کورتە فلیم هەر پەلاماری ساتە گەورەکان و تراژیدیای گەورە  بدات وەک چۆن لەفلیمی کورتی کوردیدا دیبینین، دەشێت نیشاندانی ئەو چرکە ساتە  کورت سەیرە پڕخورپانە بن کەمرۆڤ لەگەڵیدا بەردەوام  لەگەڵیدادەژی، دەشێت کورتە فلیم نیشاندانی شتەووردەکانی ژیان بێت!

Lovisa Siréns Kurzfilm (2014) lief beim Filmfestival von Locarno im internationalen Wettbewerb und in gewann in Göteborg den Kurzfilmpreis.

فەرموون لەگەڵ ئەم کورتە فلیمە لەم لینکەی خوارەوە ؛