زاموا دارائاغا
دەزگای سەردەم و کەوتنی ماسکی کولتوری و ڕۆشنبیری !
بە گۆرینی گەلەری سەردەم بۆ قاوەخانە باشترین بڵگەیە بۆ کەوتنی ماسکی کلتور و ڕؤشنبیری لەم دەزگایە کە بۆ ئامانجی کلتوری و هونەری دامەزراوەیی. ئەندامانی ئەنجومەن و کاربەدەست تانی بەڕێزی ئەم دەزگایە هەموویان ڕؤشنبیر و کەسی دیاری ئەم شارەن و بە کەسە دڵسۆزەکان ناویان هاتووە لە هەموو شوێنێک ، پرسیار دەکەم لەم ئەنجومەنە بەڕێزە:
١ بۆ دەبێت ئەم گەلەرییە دابخرێت ؟
٢ لە خزمەت کێدایە داخستنی ئەم گەلەرییە ؟
٣داخستنی ئەم گەلەرییە چ سودێگ دەگەیەنێتە ئەم دەزگاییە ؟
٤ بەو کرێیەی کە دەستان دەکەوێت لەو چێگەیە چ چالاکی یەکی کلتوری و هونەری پێدەکەن ؟
٥ چۆن دەستبەرداری مێژووی ئەو گەلەریە دەبن گەر خۆتان بە خاوەنی دەزانن؟
٦ پلانتان بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری جییە لە دوای داخستنی ئەم گەلەرییە ؟
٧ لە دوای داخستنی گەلەری سەردەم شانازی بە چییەوە دەکەن و جۆن وەسفی دەزگاکەتان دەکەن ؟
٨ کێ دەچێتە ژێربار و بەرپرسیارێتی داخسینی ئەم گەلەرییە؟
…..
* زامۆ دارائاغا هونەرمەندی شێوەکار
کولتور مەگەزین: ئەم بابەتەمان لەلایەن (ئیتر بێدەنگ نابم ) پێگەیشتووە ، سەرنجێکی ڕەخنەگرانەی نوسەرەکەیەی .