حاكم هاوژین: له‌سه‌ر دادگایكردنی‌ موسته‌شاره‌كان سزادراوم

Loading

کولتور مەگەزین : لە(دۆسیەی هانا ئاڕێنت) و سندوقی فەلسفی ئەم ماڵپەڕەدا ، گرنگیمانداوە بەچەمکی تاوانبار و کارکردن لەڕابوردوودا و باس لە دادگایکردنی (ئادۆلف ئایشمان) کراوە  لەئۆرشەلیم و سەبارەت بە هۆلۆکۆست  نوسراوە: 

(ئادۆلف ئایشمان) ستراتیژێکی (پەردە پۆشکردن Verschleiern ) پیادەدەکرد وگەمەی لەگەڵ (هەقیقەتە ڕیالستیەکان) دەکرد، فاکتەکان، شاهیدەکان و دۆکۆمینتەکان ئەو ڕاستیە بەڵگەنەویستانەیی تاوانکاری نازیەکان بوون لەدژی جولەکەکان. هەر لەبەگازاویکردنەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە فڕنە ئاگرینەکانی لەناوبردن وسەربازگەی کاری بەکۆمەڵ. ئەمانە ئەو فاکتانەن کە( ئادۆلف ئایشمان) دەیویست لەڕێگەی هەقیقەتە ئەقڵانیەکانەوە گەمەی لەگەڵدا بکات وسیاسەتی پەردەپۆشکردن بەکاربهێنێت لەنێوان بکەری سەرەکی و قوربانیەکاندا. بەمانای ئەم ڕووداوانە لەنێوان (بکەرە سەرەکی) و (قوربانیەکاندا) ڕوویداوە وئەوانەی لەنێوان ئەم دووانەدان بێلایەنن لە تاوانەکە! بەزمانێکی دیکە قسەبکەین (ئادۆلف ئایشمان ) دەیویست بڵێت: کەئەم تەنها بڕیاڕی جێبەجێکردووە وئاگاداری ئەم بڕیاڕە نەبووە، ئەم لەکوشتنی بەکۆمەڵدا بەشداری ڕاستەوخۆی نەکردووە، ئیدی بۆ دەبێت ئەو تاوانباربکرێت. تاکە تاوان کەئەو کردوویەتی وەک خۆی لەدادگایکردنەکەدا تەعبیری لێوە کردىوو ئەوەبووە، کە دڵسۆز بووە بۆ کارەکەی و گوێڕایەڵی فەرمانی دەوڵەتی بووە!.

 

لێرەوە دەپەڕینەوە بۆ ئەنفال و دۆسیەی تاوانباران ، کەلەڕووی فیکریەوە ( هەقیقەتێکی ڕیالستیە) و دەبێت ئاشکرا بکرێت. لەم ڕوانگەیەوە  ئەم دادوەرە جێگەی بایەخ و شانازیەکی مێژووییە.


لەخەندانەوە بەسوپاسەوە :

دادوه‌ری‌ كه‌یسی‌ ئه‌نفال، كوردستانی‌ به‌جێهێشت
حاكم هاوژین: له‌سه‌ر دادگاییكردنی‌ موسته‌شاره‌كان سزادراوم
PM:09:55:22/04/2015 خەندان

ئه‌و دادوه‌ره‌ی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سێ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌یسی‌ ئه‌نفالی‌ ده‌ستگیركرد و له‌كفری_یه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ قه‌زای‌ ئامێدی‌، له‌ ژێر فشار و له‌ ترسی‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خۆی‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌، دوای‌

حاكم هاوژین: له‌سه‌ر دادگایكردنی‌ موسته‌شاره‌كان سزادراوم
حاكم هاوژین: له‌سه‌ر دادگایكردنی‌ موسته‌شاره‌كان سزادراوم

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ وه‌كو دادوه‌ر، كوردستان و عیراقی به‌جێهێشت رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان و ده‌نگی‌ به‌رپرسه‌كان بۆ رای‌ گشتی‌ ئاشكرا ده‌كات و گه‌ر ئه‌و “سزایه‌”ی‌ بۆی‌ ده‌ركراوه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌، چیتر كه‌س مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نامێنێت داوای‌ دادگاییكردنی‌ موسته‌شاره‌كان بكات.

حاكم هاوژین حامید، ئه‌و دادوه‌ره‌ی‌ له‌ شاری‌ كفری_یه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری‌ ئامێدی‌، له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ خه‌ندان_ی‌، رایگه‌یاند :” دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سزادارم و له‌ قه‌زای‌ كفری‌_یه‌وه‌ گواسترامه‌وه‌ بۆ قه‌زای‌ ئامێدی‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شكرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆرم له‌سه‌ر دروست بوو، ناچار خۆم و 13 ئه‌ندامی‌ خێزانه‌كه‌م كوردستانمان به‌جێهێشت و ئێستا له‌ وڵاتی‌ توركیا ده‌ژین”.

حاكم هاوژین، وتی‌:” ئه‌و كاته‌ی‌ دادوه‌ر بوو له‌ قه‌زای‌ كفری‌، سێ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ دۆسێی ئه‌نفالی‌ ده‌ستگیركرد، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان له‌ شاری‌ كه‌لار و یه‌كێكیش له‌ قه‌زای‌ خانه‌قین له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشی كفریه‌وه‌ ده‌ستگیركران، تۆمه‌تباری‌ سێیه‌میش له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركرا و تائێستاش هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ راگیراون”.

ئه‌و دادوه‌ره‌، وتیشی‌: ” له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌، فشارێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر دروستبووه‌ بۆ ئازادكردنیان و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ زۆری‌ پێوه‌ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئازادیان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ی‌ له‌ كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ حزبی‌ و حكومییه‌وه‌ ده‌كران، جگه‌ له‌ كه‌سانی‌ ئاسایی تر، وتیشی :” سه‌رۆكی‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ كه‌ركوك/ گه‌رمیان چه‌ند جارێك پێیوتم ئه‌و دۆسێیه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌، به‌پێی یاساش هه‌رتۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، یان ئازاد ده‌كرێت یان دادگایی ده‌كرێت”.

روونیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین جار نووسراوی‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا بكرێن به‌مه‌به‌ستی‌ دادگاییكردنیان، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا و دواجار مانگی‌ 12ی‌ پار، رۆشتمه‌ لای‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ كه‌ركوك/گه‌رمیان و پێیوتم ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌یت، خۆت ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ بگریت، ئه‌وه‌ بوو له‌ مانگی‌ شوبات گواسترامه‌وه‌ بۆ قه‌زای‌ ئامێدی‌ به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی‌ به‌منه‌، دیاربوو ئه‌وان چاوه‌ڕێ بوون تا 25 دادوه‌ر بۆ گه‌رمیان دامه‌زراو و پاشان سزاكه‌ی‌ منیان جێبه‌جێكرد”.
حاكم هاوژین، باسی‌ له‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ به‌ڵێنی‌ پێداوه‌ له‌دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌چه‌ند رۆژێك له‌ ئامێدی‌، دووباره‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ كفری‌ و سزاكه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن، وتیشی :” به‌ڵام كه‌ زانیم ده‌ستی‌ ده‌ستیم پێده‌كه‌ن، ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه‌”.
ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكراوه‌ و ده‌نگه‌كانیشی تۆمار كردووه‌، وتیشی :” ئێستا من و 13 ئه‌ندامی‌ خێزانه‌كه‌م هه‌ڵاتووین و له‌ توركیا ده‌ژین”.

داواشیكرد، كه‌س وكاری‌ ئه‌نفالكراوان و چالاكوانان فشار دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ بۆ دادگاكان بگه‌ڕێته‌وه‌، دواجار وتیشی :”ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ ئه‌مه‌ی‌ به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، چیتر كه‌س مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ داوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ موسته‌شار و تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسی‌ ئه‌نفال بكات و كه‌یسی‌ ئه‌نفال كۆتایی پێدێت”.

ڕوفاتی ئەنفال
ڕوفاتی ئەنفال ؛ تاوانباران هێشتا ئازادن !

بڕیاریشه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، له‌به‌رده‌م دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ كه‌ركوك/ گه‌رمیان، له‌لایه‌ن كه‌س و كاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و چلاكوانانه‌وه‌، خۆپیشاندانێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حاكم هاوژین، ئه‌نجام بدرێت.

xandan : PM:09:55:22/04/2015