١
جه‌نگی ئاینی ئۆروپا ئه‌گه‌رچی به سی ساڵه ناودێرده‌كرێت ،به‌ڵام نزیكه‌ی سێ سهدساڵێكی خایاند و،هێنده‌ش نابێت دواپزيسكى ئاگره‌كه‌ی له‌ئێرله‌ندا دامركاوه‌ته‌وه.
جیاوازیه‌كه له‌وه‌دایه ئۆروپا به‌توندی ڕه‌خنه له ئه‌قڵی ئسوڵی وتوندڕۆی پرۆستانت وكاسۆلیك ده‌گرێت و،هۆشمه‌ندیه‌كی عه‌قڵانی وه‌های له جێی ئهوكوێربینیه بونیادناوه، كه هه‌میشه وه‌ك ڕابردوویه‌كی وه‌حشیگه‌رانه سه‌یری جه‌نگی ئاینی و،قۆناغی دادگاكانی پشكنین وتاوانه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م بكرێت و،له جێگای ئه‌ویش سیستمێكی تهواوپێچهوانهی داهێناوه كه ،له ڕوی مهعریفیشهوهی ئه وقۆناغ وئاستهی تێپه ڕاندووه.
له‌كاتێكدا ئه‌ده‌بیاتی ((ئه‌لقاعده)) وبیرمهندهكانی داعش، بیانویان بۆ وه‌حشیگه‌ری وتوندڕۆیی وتوندوتیژیان، جه‌نگی ئاینی ئه‌وروپایه‌و، لهژیّرپهرچهمی ئهوخوێنڕشتن وقۆناغه تاریكه‌ی مێژووی ئۆروپا‌و هاوشێوه‌كانی دا، تیورهسازی بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ،توندوتیژی ((سونه‌تێكی كه‌ونیه / سونتێکی گەردوونیە / یونیڤێرسالیە ) وئه‌وان دایان نه‌هێناوه. به‌وپێیه‌ش ڕه‌وایه بۆگه‌یشتنه ئامانجه‌كانیان پراكتیكی بكه‌ن !
ڕوانینه‌كه‌ی داعش هه‌مان ڕوانینه كه‌ی جه‌نگی سی ساڵه‌ی ئۆروپایه ،ئه‌وخوێنه سارده‌ی ده‌ڕژێت، به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی خوێڕشتن وكوشتارگهكهی ((سانت بارتیلیمی)) وقهسابخانهكانی تره. بۆبهتهنها داعش؟ باشە خۆئهوهی میلیتاریهتی شیعه‌گه‌ری ده‌یكات، له‌وه‌ی داعش وهاوشێوه‌كانی كه‌مترنیه ؟!
له‌م قۆناغه‌دا كه‌ئێمه ڕه‌خنه له‌نوێگه‌ری ئؤروپادهگرین وخۆرئاو ابهرتیغی ڕهخنهدهدهین ،ده‌رگای ئه‌وان ده‌بینین كراوه يه بؤئه وانه ى له دۆزه خی وڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌ڵدێن وئۆروپاش په‌نایان ده‌دات. كه‌چی ڕووبه‌ره‌كانی سایه‌ی ئیسلام ده‌بینین ،سه‌رقاڵی جه‌نگی ئاینی ومهزههبین !
كاریگهرتیرین هێز وده‌وڵه‌ت وكارهكتهره سیاسیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، شوناسی مه‌زهه‌بی وئاینیان هه‌یه، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباكوری ئه‌فریقیا، له ڕاستیدا لەئهوقی جه‌نگێكی توندڕهووئسوڵیدان.
((برناردلویس )) تائه‌م ساته‌ش گه‌وره‌ترین خۆرهه‌ڵاتناس وشاره‌زای كاروباری ئیسلامیه. ڕای عه‌ره‌به‌كان له سه‌ری ههرچیهكبێت، ناتوانن ئهوسیفهتانهی لێ داماڵن كه شاره‌زایه كی گه‌وره‌یه. كابراجگه لهئینگلیزی وفهرهنسايی وئهڵمانیایی، به‌عه‌ره‌بی وفارسی وتوركی قسه‌یده‌كرد. ئهولهڕووی سیاسیه‌وه وەها ناسراوه، كه هه‌میشه موحافزكارهنوێكان گوێیان لێگرتووه. ((محه‌مه‌د ئاركۆن))ی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب به كلاسیكی وه سفى ده‌كات و،به((گه‌وره موفتی خۆرئاوا))ش ناودێری ده‌كات.
لویس ده‌ڵێت ؛ (زۆربه‌ی موسوڵمانه‌كان ئسوڵی نین، زۆربه‌ی ئسوڵیهكانیش تیرۆریست نین، به‌ڵام زۆربه‌ی تیرۆیستهكان موسوڵمانن)
ئه‌وپێی وایه له ئۆروپاوخۆرئاوا،ئهگهرتیرۆریش هه‌بێت له به‌رئه‌وه‌ی به‌ناوی ئاینی مه‌سیحیه‌وه نییه، تۆناتوانی به تیرۆری ئاینی ناودێرى بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیسلام چونكه به‌ناوی پرۆژه وفیقهە و جیهانبینی ئاینی ئیسلامه‌وه‌یه ،به‌ئاینی ناودێرده‌كرێت.
برناردلویس پێوایه فكری ئاینی وئسوڵی، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه له كۆنه‌ست وزمان وكولتوری گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا جێگیربووه، زۆرباشتردهتوانێت بڵاوببێته‌وه و ملیۆنان لایه‌نگری بۆپهیداببێت، له‌كاتێكدا مه‌حاڵه ئه‌م كاره بۆئایدۆلۆژیاكانی تری وه‌كو ماركسی ولیبراڵی ونه‌ته‌وه‌یی سه ربگرێت وبچێته سه‌ر.
ده‌سه‌ڵاته توندڕەوە وسهركوتكهرهكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،خۆیان ده‌بنه هۆكاربۆئهوهی ئسوڵیه‌كان زۆرترین چین وتوێژی كۆمه‌ڵگا ده‌سته مۆبكهن. كاتيَك له به رامبه رزه بروزه نكيانى ده سه لاتدا،ئه وان ده‌بنه ئۆپزسیون ووه ك نوێنه‌ری گه‌ل ودادوه‌ری خۆیان نمايشن ده كه‌ن !
كاره‌ساتی گه‌وره‌ئه‌وه‌یه له‌م نێوه‌نده‌دا ،چین وتوێژێكی به‌رفراوانی خه‌ڵك، دووچاری ته فرهدان ده‌بن كه،هێزی سیاسی وه‌كو ((ئیخوان ئه‌لموسلیمین)) وهاوشێوه‌كانیان، بۆبهدهستخستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وسواربوونی كورسی حوكمڕانی، دروشمی دیموكراسی بڵند ده‌كه‌نه‌وه!
له ئۆروپاوخۆرئاوا وه‌ك برنارد لویس ده‌ڵێت ((لاهوتێكی لیبراڵی )) هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نمونه‌ی ئسوڵیه‌تی ئاینی هه‌بێت، له به‌رئه‌وه‌ی سیستمی سیاسی له گه‌ڵ نوێگه‌ری وسكولاریزم ودیموكراسیهتدا خۆی یه كلایكردۆتهوه، مه ترسی دروست نابێت. به‌ڵام ئه‌م لاهوته لیبراڵی يه، یاخود ئه م عه‌قڵانیه‌ته له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،هێشتا بوونی نییه.
تائێستا له م ناوچەيه، ئه‌وه مۆنۆدرامایه كه‌سی وه‌ك ((جۆرج ته‌رابیشی)) ببینیت بڵێت: سیكولاریزم نه‌ك ههرههوێنی دیموكراسیه، به ڵكو كلیلی كۆتایی پێهێنانی ململانێ وجه‌نگی مه‌زهه‌بی نێوان سونه وشیعهشه. تائێستا ڕیاكاریهكی زۆرله ناو خوێنده‌وارانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه سه‌باره‌ت به ئایین ،ئه‌وان ته‌نانه‌ت به رچاوی سیاسیه‌كانیش تاریك ده‌كه‌ن ، كاتێك پۆپۆلیستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له ئاینیه‌كاندا ده‌كه‌ن و،بۆئه‌وه‌ی خۆیان له ڕه‌خنه‌گرتن له فكری ئاینی بپارێزن بیانووی، جۆراوجۆرریزدهكهن. سه‌یر له‌وه‌دایه رۆشنبیر وسیاسی ماركسی ولیبراڵی ده‌بینین، مه‌رایی بۆ میزهربهسهرهكان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ڕێگاكه له‌وه ئاسانتره و ،ڕه‌خنه‌گرتن لهغهیبانیهت وفكری ئاینی و توندڕۆیی مه زه‌هبی ،چاره‌یه كی جیهانی هه‌یه وسیكۆلاریزمه.
سیكولاریزم نه‌ك به واتای دژایه‌تی كردنی ئاین، بهڵكوبهواتای ئازادی له باوه‌ڕهێنان و، مامه‌ڵه‌ی عه‌قڵانی و، لێبورده‌یی ڕوانینی ئاینی.
له‌سایه‌ی عه‌قڵانیه‌تی ئۆروپادا ،مرۆڤه‌كان ئازادن چ ئاین ومه‌زهه‌ب وبیركردنه‌وه‌یه كیان هه‌یه. له‌سایه‌ی سیستمه دیموكراسیه‌كاندا، ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌و وڵاتانه ،بانگی مزگه‌وته كان بڵندترو، زه‌نگی كڵێساكان زیاتردهنگدهدهنهوه.
ئازادی باوهڕهێنانان ونه هێنان، كێشه نییه‌و، ڕۆشنگه‌ری به های سیاسی ویاساسی به مرۆ ڤ داوه ،بێ ئه‌وه‌ی له ئاین ومه‌زهه‌ب وشوناس وڕه‌نگی بپرسێت ،كه چی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ،له سایه‌ی ئهودهستورانهدا كه، ئیسلامی به ئاینی فه‌رمی و،سه‌رچاوه‌ی یه كه‌می یاسادانان داناوه، لافاوای خوێنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و،جه‌نگی ئاینی هه‌ستاوه!
له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا سێكولاریزم پێویستی به پێناسه‌یه‌كی نوێیه ،نه ك به‌وشێوه‌یه‌ی كه هيێندێك به هه ڵه ،وه ك دژایه‌تی ئاین بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن . هێزی سیاسی له م ناوچه یه دا ،پۆپۆلیستیانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه كان ئاین نین. بێگومان باشترین ڕێگا بۆته فره‌دانی خه‌ڵك وهاندان وسهركوێركردنيان ،ئه‌م گوتاره‌یه.
خۆدزینه‌وه له وه‌ی ئازادی سیاسی ده‌سته‌به‌ربێت و،لێبورده‌یی هه‌بێت و،عه‌قڵانیه‌ت جێی حوكمی سه‌رتاپاگیری وغهیبانیهت بگرێته‌وه و توانای گفتوگۆكردنی زانستی ئارابێت ،باشترین ڕێگایه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك ،له هۆشمه‌ندی دووربكه‌وێته‌وه و،ببێته پرۆژه‌ی ده‌سته‌مۆی ئاڕاسته كردن ولێخوڕین و،هه‌ڕۆژه‌ی به دروشمێكهوه! له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه دیموكراسیه‌ت به‌ته‌نها سندوقی ده‌نگدانه و په‌ی به سندوقی مێشكه كان نه بردوه.
كه جه‌بری ئاینی وسیفه‌تی پیرۆزكردن وحهتمیهتی دروستكردنی یه ك جۆر ڕاستی و،یه‌ك وێناكردنی ئاینده ،ئاینیانه و،به كه‌ره‌سه وته‌كنیكی ئاینی ومه زهه بی به رههم ده هێنرێت و،گوتاری سیاسی به ڕه‌تكردنه‌وه وتوندوتیژی وهاندان و دوژمناندن بارگاوی ده‌كرێت.
كه ململانێی سیاسی وه‌ك دووانه‌ی لێكدژی میتافیزیكی، ناوی لێده‌نرێت. كه هه‌رلایه‌نه‌و،ههرهێزه و،هه‌رحیزب وبهرهیهك ،خۆی به خێری ڕه‌هاو ،به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به شه‌ڕی ڕه‌ها ناودێربكات. خۆی به پیرۆزوبهرامبهرهكهی به نه‌فرین ،خۆی به جوان وبێگهردونیشتمان په‌روه‌ر ومرۆڤ دۆست و،به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به دزێو و پیس وخائین ودوژمنی مرۆڤ ناودێربكات. كه‌واته ناتوانین چاوه‌ڕوانی هیچ بكه‌ین ،جگه له توندڕۆیی!
توندڕەویی به هه رشيوه يه ك به رجه سته بێت، ججبابهناوناونیشانی دیموكراسی وپێشڤهچوونهوه بێت ،به‌ڵام ناوهڕۆك وناواخنی جه‌نگێكی ئاینیه !
ڕۆشنگه‌ری خۆرئاوا مرۆڤی كرده ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی مه‌عریفه و،سیتمی سیاسی خسته پێناوی ماف وئازادی وخۆشنودی گوزه‌رانیه‌وه. له‌پای چی مروڤ بكرێته قوربانی جه‌نگی ئایدۆلۆجی وئاینی ،به‌بێئه‌وه‌ی كه س قه‌واڵه‌ی ماف وئازادی خۆشگوزه‌رانی وكه‌رامه‌تی بخوێنێته‌وه !?
(تههاحوسێن ) عه‌میدی ئه‌ده‌بی ومنهوری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ،نابینابوو. ((جان كۆكتۆ)) سه‌باره‌ت ئه‌وده‌ڵێت : كێشه كه له‌وه دایه ،تههاحوسێن تاوەکو ئاستێكی وادوردهبینێت، كه میسروعهرهب توانایان نییه ته حهمولی بینینی بكه‌ن !
حوسه‌ین ،به‌رله‌مردنی نووسیویه‌تی: بهغهمێكی زۆر‌و،هیوایه‌كی كه‌مه‌وه جێتان دێڵم، من به به غه‌مێكی زۆر و هیوایه‌كی زۆرتره‌وه جێتاندێڵم ، تائه‌و كاته‌ی به شێكى تر‌ى جه‌نگی ئاینی و، توندڕۆی كوردستانتان بۆباس ده‌كه‌م.
(2)
(فیتنه‌ی پیرۆز- عه‌قڵیه‌تی دوژمناندن، له‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی وئیسلامیهكاندا) كتێبێكی 353 لاپه‌ڕه‌ییه، به‌درێژی باس لهوكولتوره سۆسیۆسیاسیه ده‌كات ،كه له زۆنی ئیسلامی‌دا باڵی به‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی‌دا كێشاوه. كاتێك ڕه‌تكردنه‌وه ونهرێكردن و، سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌بێته چاوگ و سه‌رچاوه‌ی ئارابوون و گوزارشت وباڵاده‌ستی گوتار.
ئه‌وه‌ی ئیستا له كوردستان وناوچهكهدادهیبینین، به‌باشترین شێوه گوزراشت له سه‌روه‌ری وباڵاده‌ستی ئه‌قڵیه‌تی دوژمناندن ده‌كات. به‌وپێیه‌ی سه‌ودا له‌گه‌ڵ هه ركهسێكدا ده‌كه‌یت ،خۆی به خاوه‌نی ڕاستی ڕههادهزانێت! ئێمه ئێستا نا، به‌ڵكو سه‌رده‌مێكه له‌گێژاوی جه‌نگێكی ئاینی داین، له‌گێژاوی فیتنه‌یه‌كی پیرۆزداین، مادام هه‌رلایه‌نه به‌هه‌زاران شێوه یه‌ك هه‌قیقه‌ت دروست ده‌كات و، بهههزارویهك پڵپڵه‌ی ڕه‌نگینه‌وه دهیڕازێنرێتهوه.
چه‌مكی (جه‌نگی ئاینی) ،ستراتیجیه‌تی ناولێنانانه ،كاركردنه له‌سه‌ر باڵاپۆشكردن ودابه‌شكردنی واتاكان ،له‌نێوان ڕه‌ش وسپیدا، له‌نێوان چاك وخراپدا، جوان ودزێودا ،دواجاریش له نێوان نیشتمانپه‌روه‌ری وخیانهتكاری ،دیموكراسی ودیكتاتۆریدا.
ئه‌وه‌ی له‌ئۆروپا وله‌سه‌رده‌می جه‌نگی ئاینی ودادگاكانی پشكنیندا، خوێنی تاچۆكان هێنا، هه‌مان ئه‌م ستراتیژیه‌تی دوژمنان دوو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه بووه ،هه‌مان پێداگرتنی كوێرانهبووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه‌ڕاستی هه‌میشه ڕاستیه‌كی ڕه‌هایه و هه‌ریه‌كه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌خاوه‌نی ئه‌وڕاستیه ڕه‌هایه‌یه!
ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ڕوده‌دات شتێك نییه، بێ ڕه‌گ وڕیشهبێت ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وت وئاڕاسته‌ی مێژووى سۆسیۆسیاسی بێت. كاتێك له مه وبه‌ر،چهندمانگێگ پێش ئێستا سه‌باره‌ت (تارمایی یه كانی 64) نوسیم ،دووچاری گله‌یی وگازندهیهكی زۆرهاتم ،سه‌باره‌ت ئه‌وه هیچم نه‌وت، چونكه ڕوداوه‌كان خۆیان وه‌ڵامیان دایه‌وه.
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نییه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان حوكم به‌سه‌ر ڕووداوهكاندابدهین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یانه كه‌هێشتا ئهوبونیادانهی به‌سه‌ر واقیعی سیاسی ئێمه‌دا زاڵن، له سیستمێكی بیركردنه‌وه‌ی لێكچوو، ئه‌قڵیه‌تێكی هاوشێوه‌وه دێنه ئارا‌و، لهڕابردوودانهبڕاون و،كوڕی زه‌مانێكی دێرینن.
بێگومان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان دوا له ڕۆشنبیران ده‌كه‌ن، كه به‌وشێوه‌یه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت فتوابدهن. ئه‌مه‌ش كاری نه‌كرده‌یه ،ڕه‌نگه بۆكهسانێك ئاسانبێت به‌و ناونیشانه‌وه به‌شداری ئه‌وجه‌نگه ئاینیه بكه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به‌رلوتی خۆیان ده‌بینن و،پیانوایه ته‌نها یه‌ك ڕاستی ڕههاهه یه‌و ئه‌وڕاستیه‌ش ،ئه‌وه‌یه كه‌لای خۆیانه‌و لهچاكهوجوانی ودادوه‌ری ودیموكراسی بریتیه. به‌ڵام بۆكهسانێك كه ئاسۆیه‌كی دورترببینن ، هیچ شتێك له ته‌ره‌فگیری قورس‌تر نییه. له‌به‌رهیچ نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له دیموكراسیدا ڕاستی ڕەهانییه. به‌تایبه‌ت ڕاستیه سیاسیه‌كان.
ته‌ره‌فگیری له واقعی ململانێ دوژمناندن وڕهتكردنهوه وسڕینهوهجهنگی ئاینیدا، كاری ڕۆشنبیرنییه! كاری ڕۆشنبیرلهوه گه‌وره‌تره و،ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رتاپای سیستمی جه‌نگی ئاینی و،واقعی دوژمناندنی ئهوهێزانهیه كه،هه‌ریه‌كه خۆی به خێری ڕه‌هاو، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌شه‌ڕی ڕههادادهنێت !
باسیاسیهكان كوێربن وجهنگێكی ئاینی به‌رامبه‌ریه‌ك بكه‌ن ،به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وگه‌له‌ی ، ڕۆشنبیره‌كانی ،ده‌بنه به‌شێك له‌ئاگری ئه‌وجه‌نگه كوێرانه‌یه ! ئۆروپایهك هه‌ر بهڕۆشنگهری نه‌ده‌گه‌یشت ،به‌ڵكو كوێرایشی داده‌هات، ئهگهرڕۆشنبیرهكانی لةجهنگی كاسۆلیك وپرۆستانتدا،لايەنگيريان بكردایه !
ههمووههوڵدانێك بۆ وێناكردنی ئه‌وه‌ی لهكوردستانداڕوودهدات ،به‌وه‌ی ململانێی نێوان خێر وشه‌ڕه ،نێوان دیموكراسی ودیكتاتۆریه ،گشتگیریهكی سه‌رتاپاگیری ونامهعریفیه ، بۆدۆزینه‌وه‌ی ستراتیجێكی ئایدۆلۆجی ناولێنان ،به‌بێئه‌وه‌ی بتوانێت قه‌ده‌غه‌ی ئه‌پستمۆلۆجی ئێستاوئێرهی كوردی ببه‌زێنێت.
به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ش بڕیاردان لهسهرخهڵك به‌پێی پابه‌ندی ئایدۆلۆجیش له‌ڕووی مه دهنیهوه، به شێكه له جه‌نگی ئاینی !
چۆن ده‌كرێت هێزێكی سیاسی كه خۆی ناوده‌نێت (پارتی دیموكراتی كوردستان) ،هێزێكی سیاسی تر ته‌ریك بكات كه به‌شێك له‌شه‌رعیه‌تی دیموكراسی پێك ده‌هێنێت ؟!
هێزێك ناویدهنێیت ،((گۆڕان)) یان ،شه‌یتان ،مادام به‌شێكه له گریمانه‌ی دیموكراسی كوردستان ،چۆن ئه‌بێت فه‌رامۆش بكرێت ؟!
به‌شێكی تری كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه هێزه‌كه‌ی بهرامبهركه((گۆڕان)) و،خۆی وه‌كو چاره‌سه‌ری دیموكراسی به‌یان ده‌كات، ناتوانێت دووههنگاوبنێت و،ده‌كه‌وێته ناوئهوكهشوههوایهوه ،كه‌سه‌رتاپا گوتاره‌كه‌ی لهسهرتێپهڕاندنی بونیات ناوه !
سه‌رنج له ڕاگه‌یاندنی ((گۆڕان))بده‌ن ،چۆن داهێنه‌رانە هلاسایی ئه‌ده‌بیاتی شه‌ڕی ناوخۆدهكاته وه، چۆن بۆته ماشێنێك بۆئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بهههمووئهوبهڵگانه بدات ،كه‌پارتی ده‌یخاته ملی بزوتنه‌وه‌كه! جابزوتنهوهكه تاوانباره ،یان سه‌ركرده‌كانی؟كاری باش سه‌د باوكی هه‌یه و،هه‌ڵه‌ش ههتیوهوباوكی نییه!
كاتێك كه سه‌رقاڵی ئه‌م نوسینهبووم ،جارێكی ترزنجیرهیهك وتاری (محهمهدعابدئهلجابری ) بیرمه‌ندی عه‌ره‌بم خوێنده‌وه كه، باس له قۆناغی وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی وجیاوازی (مه‌غریب) وڵاته‌كه‌ی خۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات. چۆن قه‌ده‌ری مه‌غریبه ، به‌شێوه‌یه‌كی بونیاتنه‌رانه وله‌سه‌رخۆ ،برهوبهپێگهی چاكسازی ودیموكراسی بدات.
نووسینه‌كه زۆرقوڵترهلهوهی لێرهداكورتی بكه‌مه‌وه ،به‌ڵام ناواخنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه؛ یان به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی نه‌رمونیان ده‌توانین دیموكراسیه‌كی ماقوڵ به‌رهه‌م بهێنین ،یان به ((شۆڕش)) كه ،به‌ڕاستی سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له میسر ووڵاتانی تر به‌شۆڕش ناودێر ده‌كرێت ،ئه‌مه‌وێت من ئهوهزیادبكهم ،كه دیموكراسی ڕاسته‌قینه له‌م وڵاتانه‌دا ،بهكهمترلهشۆرشێك كه دابڕانێكی مه عریفی وفیكری بخوڵقێنێت ئارا نابێت، مه گه‌رله‌و نمونانه‌دا نه‌بێت كه، له لیبیا‌و یه‌مه‌ندا ده‌یبینین !
خۆش خه‌یاڵ نیم و پێموایه له‌واقعی سیاسی كوردستاندا، ئه‌وه‌ی بفڕێ هه‌رهێنده‌ی یه‌كێتی وپارتی ده‌فڕێت (ئه‌گه‌رچی دووباڵ بهسهبۆئهوهی ههزارئهوهندهش بفڕیت،)به‌ڵام به بێ هیچ لایه‌نگریه‌كی ئایدۆلۆژی ،له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ،تائه‌وپه‌ڕی كارمانكرد، بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ((گۆڕان))ئارابێت. به‌وهیوایه‌ی باڵانسی نێوان دووهێزه سه‌ره‌كیه‌كه ڕابگرێت و،ببێتههۆكاربۆئهوهی ڕیتمێكی میانڕه‌وی نیشتمانی و،ئاڕاسته‌یه‌كی بونیادنه‌رانه،بۆمومكینێكی دیموكراسی ئارابكات.
كاتێك سه‌رانی ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه لێیان پرسیم كه، داخۆئهبێت ((گۆڕان)) له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداری بكات یان نا ،وتم ئه‌بێت وه‌ك پڵنگ بهنینۆكهوه به‌شداری بكات. له‌ڕاستی داوایان كرد، به‌ڵام هه‌ندێكی تر،وه‌ك ئهوئاژهڵهی به‌ده‌نگی ناساز ناسراوه ،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان پێبكرێت ،یاریه‌كه‌یان تێكداوئێستاش قڕوقهپن!
ههركاره وبهئههلی خۆی ده‌كرێت ،سیاسه‌تیش به سیاسیه‌كان. گۆڕان ئاشپه‌زی هێناو،ویستی ئه‌سپی پێ زین بكات ! مه‌حاڵ ونامومكینه ،دیموكراسی به‌ڕێبازی نادیموكراسیانه ئارابێت. ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات جه‌نگێكی ئاینیه‌و ده‌توانرێت ئاڕاسته‌كه‌ی بگۆڕێت ،به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌قڵیه‌تی دوژمناندن جگه لهسیناریوی جه‌نگ وكاولكاری هیچ به‌رهه‌مێكی نیه.
ده‌مێنێته‌وه بڵێم ڕووداوه‌كانی ڕابردوو بهسهرئێستا وئاینده‌دا زاڵده‌بن، ئه‌گه‌ر تێنه‌په‌ڕێندرێن. ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی كۆنتره له‌وه‌ی كتێبی (فیتنه‌ی پیرۆزوعهقڵیهتی دوژمناندن )باسیده‌كات و، وه‌ك ڕابردوو زۆرچاك به‌سه‌ر ئێستاشماندا ده‌سه‌پێت.
ئه‌وه‌ی پێشم ده‌ڵێت واقعی عه‌ره‌ب وكوردجیایه ،پێی ده‌ڵێم نووسه‌ری ئه‌وكتێبه (ئیبرایم مه‌حمود) كهئهگهرچی عه‌ره‌ب به بیرمه‌ندێكی خۆیانی ده‌زانن ،به‌ڵام كوردێكی عهیارهبیست وچواری ڕۆژئاواییه !
كێشه‌ی من له نوسیندا ئه‌وه‌یه ،تازۆربڵێم بیرمده‌كه‌وێته‌وه كه زۆرترماوه و نه‌مگووتوه. بۆئه‌وه‌ی زۆربڵێ نه‌بم ته‌نها به‌شی داهاتوی ((جه‌نگی ئاینی)) ده‌نوسم و،به‌هیوای جه‌نگ نا ،به‌هیوای ئاشتی جێتان ده‌هێڵم.
3
واباوه له‌سه‌رده‌می ئیمامی(عه‌لی) دا، قه‌ڵه‌مڕه‌وی سایه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، پڕ له فیتنه وئاشوب بووه، جارێكیان یه‌كێك لهشیعهكانی عه‌لی له‌ڕووی دڵسۆزی وپێڕهوكاریهوه ،دهچێتهلایی ولێ‌ی ده‌پرسێت:
باشه گه‌وره‌م سه‌باره‌ت زاتی تۆ، پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمویه‌تی :من قوتابخانه‌ی زانستم و عه‌لیش ده‌روازه‌ی قوتابخانه‌كه‌یه. چۆن ده‌بێت ئێستا كه تۆخهلیفهیت، ئه‌م ههمووئاشوبه هه‌بێت و، كه‌چی له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی پێش تردا،كه هیچیان به‌دامێنت نه‌گه‌یشتوون، دونیاپڕلهئارامی بێت؟!
ئیمامی عه‌لی له‌وه‌ڵامی شیعهكهیدادهڵێت :له‌سه‌رده‌می ئه‌وانه‌دا پێش من خه‌لیفه بوون، كه‌سانی وه ك من هاوڵاتی بوون، بۆیه دونیا ئارام بووه، به‌ڵام بۆبهدبهختی وئێستاكه من خه‌لیفه‌م ،سه‌گ وسهگباب ونهخوێنهواری وه‌ك وتۆهاوڵاتیه، بۆیهدونیا پڕلهئاشب وفیتنهیه.
باوه‌ڕدارم به‌وه‌ی كه وڵاتی باش وپێشكه‌وتوو،به‌هاوڵاتی هۆشیار وهۆشمهندهوه به پله‌و پایهدهگات و،هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه نییه.
سته‌مكاری وسهركوتكركردن وبێ دادی ،له‌باریدایه وهه‌زاران ته‌كنیكی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سهركوێربكات، به‌ڵام به‌ته‌نها ههرهۆشمهندیه،كه ڕیسی ستهمكاردهكاتهوه به‌خوری !
به‌ڵام هۆشمه‌ندی چۆن ئارادهبێت؟ بهسهركوێركردن وتاودانی ئایدۆلۆجی ؟
به‌باسكردن و وه‌سفكردنی ئه‌وبه‌هه‌شته‌ی كه‌له سه‌رزه‌مین بوونی نییه؟!
به‌سه‌دان هه‌زاركه‌س بهكوشتدران !سه‌دان هه‌زاری چی، ملیونان به‌وه‌همی گه‌یشتن به به‌هه‌شته‌وه! به‌ناوی دروشمی گه‌وره‌ی پیرۆزی ئاین و،ئایدلۆژیاووههم وخه‌ون ویوتوبیایی جۆراوجۆره‌وه !
باسه‌كه سه‌باره‌ت جه‌نگی ئاینیه ،جه‌نگی پیرۆزی بێ نرخ كردنی مرۆڤ وژیان و،به‌های ژیاریی مرۆڤایه‌تی ، قوربانی دان له پێناوی ئهوهداكه كه ته‌فره‌دان ودرۆیهو،شایه‌نی قوربانی دان نییه ؟!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كتێبی ((كۆمه‌ڵگای كراوهودوژمنهكانی))،لام جوانترین به‌رهه‌مه‌كانی ((كارل پۆپه‌ر))ه، به‌ڵام دوای چل ساڵ، كاتێك له زانكۆی سانت –كاڵ ی سوسیرایی وله‌سه‌ره‌تای ئهوڕژگارهدا ،كه پێ ده‌نێینه دواگرێی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ،بۆخوێندكاران گوتاردهدات ،واده‌زانیت كابرالهئهلف وبێ دایهوههرهیچی نه‌وتووه !
نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه پارێزه‌رێكی سه‌رسه‌ختی دونیای دوای فاشیزم ونازیزم و داكۆكیكاری دیموكراسی وكرانهوهی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه ،نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساتی ئه‌و گوتاردانهیدا (له 1989) داكۆكی له كرانه‌وه‌ی یه‌كێتی شوره‌وی، بهسهرجیهانی دیموكراسی دا ده‌كات، بهڵكولهبهرئهوهی لهووتارهیدا، دووههنگاویی مێژوویی به‌رجه‌سته‌یه، كه‌له ئێستاوئایندهشدا خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه .
یه‌كه‌میان: لهوهبریتیه كه دیموكراسی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی پیرۆزنییه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆسهرچاوهگریكیهكهی، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه له‌باشترین حاڵه‌ته‌كانیدا، دروستكردنی به‌هه‌شتی حوكمڕانی گه‌ل نییه ،ئه‌وه‌نده‌ی به‌رگرتنه له باڵاده‌ستی سته‌مكاری وڕێگرتنه له ناڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتداری . (لێرهشدادهرفهتم بۆڕوونكردنهوهی زیاترنییه،چونكه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه ،سه‌رله گرفتی تێگه‌یشتنی چهوتێنراوی ئه‌فلاتون له، سوكرات ده‌رده‌كات )
دووه‌میان :هه‌ڵوێسته سه‌باره‌ت ده‌سته بژێر وڕشنبیر،كه خه‌ڵك ته‌فره‌ده‌ده‌ن، به‌نیه‌تی باش وبهبهڵێنی ئه‌وه‌ی كه سبه‌ینێ به‌هه‌شته، بهرهودۆزه خی ده‌به‌ن !
له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵه داولهبهرئهوهی ته‌وه‌ره‌كه دیموكراسیه ،ڕاستهوخۆباسهكه بێ ئه‌وه‌ی بژارده‌بێت، بۆ سه‌ر زیندووترن به‌ڵگه‌گانی خودی دیموكراسی مان ده‌باته وه.
بۆلای بیرمه‌ندێكی ناودار،كهسهربوردهی ژیانی مایه‌ی سه‌رسامیه ،بیرمه‌ندێك له‌ناخی نه‌هامه‌تی ویهئسی تاریكیه‌وه ،كتێبه‌كه‌ی (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)پاش سی ساڵ له دانانی ،ده‌بێته ئینجیلی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسایی ،ئه‌وشۆڕشه‌ی تائه‌م ساته‌ش بهگۆڕانكاریهكی ڕادیكاڵانه ،بهرهودیموكراسی ناودێرده‌كرێت. (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) كه به ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كی سیاسی نێوان حاكم ومهحكوم ،به‌پێكهاتن ولێكترگهیشتنی خه‌ڵك وده‌سه‌ڵات داده‌نرێت ،هه‌میشه ئه‌وه‌ی تێدا لهیادكراوه، كه جگه له‌و ناوبانگه‌ی پێی ناسراوه‌و(په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) لهسهربهرگی كتێبه‌كه ناونیشانه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه ((په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان باوه‌ڕی مافه سیاسیه‌كان))
كتێبه‌كه گوزارشته له جهوههروناسنامه وچیرۆكی ژیانی نوسه‌ره‌كه‌ی. (جان جاك رۆسۆ) دانه‌ری كتێبه‌كه ههرگیزباوهڕی بهوهنهبووه، ببێته نوسه‌ری كتێبێكی له‌م شێوه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان دهسهڵاتداروخهڵك ڕێك بخات، چونكه بیروباوه‌ڕی ئهولهوێوە هسهرچاوه وەرده‌گرێت كه پێشكه‌وتنه‌كانی زانست وهونه‌رو مه‌ده‌نیه‌ت، به‌رپرسیاری یه‌كه‌می نه‌هامه‌تی وپاشهكشهی مۆڕاڵیهو، دوركه‌وتنه‌وه له ڕیتمی سروشتی، په‌یوه‌ندی مرۆیی له‌خودی خۆیه‌وه ،مایه‌ی به‌دبه‌ختی كۆمه‌ڵگایه. بۆیه ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نرێت به‌ڵگه‌نامه‌ی (په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ته‌نها پێكهاتنێكی سیاسیه‌و له ڕزگاركردن وپیرۆزكاریهكی ئایدۆلۆژی بریتی نییه !
(كاڕڵ پۆپه‌ر) له‌گوتاره‌كه‌ی زانكۆكه‌ی سویسرایدا، وه‌ك ئهوبولبوله وایه ،كه بۆڕۆسۆ ده‌خوێنێت، کە له ساڵی 1762دا،هه‌مان ئه‌وساڵه ی ڕۆسۆ كتێبی (ئه‌میل) شی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه. كتێبێك كه ده‌بێته مه‌رجه‌عی زانایانی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌و (كانت)پێی سه‌رسام ده‌بێت وله‌بن هه‌نگه‌ڵی داده‌بێت. په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی وپه‌روه‌رده دیالكتیكیه. دیموكراسی په‌روه‌رده‌كردن ونشونماوپێگهیاندنی جڤاكیه، نه‌ك میكانیزمی هه‌ڵبژاردن، دواهه‌مین دێڕكهلهگهڵ كۆتای ئه‌م نوسینه‌دا ده‌یخوێنمه‌وه ،له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی(( په‌یمانگای كارینغی)) دا یه وده‌ڵێت: (هه‌ڵبژاردن دیموكراسی دروست ناكات)
ئه‌مه ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه نییه كهبهڵگهكانمانی پێ ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵام جه‌نگی ئاینیش، هه‌ربه‌ته‌نها به ڵگهكانی دهقهپیرۆزهكانی ئاین نییه ،ئه‌وه‌نده‌ی لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌و خوێندنه‌وه ئایدۆلۆجیايى ودۆگماكانه. ده‌قه‌كان به‌رپرسیارنین له سه‌رشێتی وتاوانه‌كانی ئێمه، خوێندنه‌وه یوتۆبی و،سه‌رشێته‌كان تاوانبارن.
((كارڵ پۆپه‌ر))سه‌ركۆنه‌ی ڕۆشنبیره‌كان ده‌كات، كه به‌رپرسیارن له‌وه‌ی سه‌دان وههم دروست ده‌كه‌ن و،به خه‌ڵكی ده‌فرۆشن. كێشه‌كه له‌وه‌دایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه بازاڕ سه‌روه‌ره، ڕۆشنبیروسیاسیهكان، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی و شاعیرهكانیشدا یه‌كبگرن و،درۆی گه‌وره به‌خه‌ڵك بفرۆشن ،ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی بچننه‌وه و،خه‌ڵكیش مه‌رگ وماڵوێرانی !
بایه‌خی دیموكراسی له‌وه‌دا نییه بههه شت خوڵقێنه، له‌وه‌دایه ،نایه‌ڵێت سته‌مكاری دۆزه‌خمان بۆدروست بكات.به‌ده‌ر له‌مه ،درۆ و وههم له كه‌س مه كڕن، دونیا ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت باشتربێت له‌وه‌ی كه‌خراپه. دیموكراسی ئه‌وه‌یه كهمومكینه ،نه‌ك ئه‌وه‌ی، له‌نێوان دۆزه‌خ وبه‌هه‌شت دایه. ئه‌وه‌یان جه‌نگی ئاینیه وجه‌نگی وههم ویوتۆبیایه و جه‌نگی مرۆڤ وخه‌ونه كانی نییه !
((میشیل فۆكۆ))كه‌جارێكی تر هه‌وڵی دا له‌سه‌رزاری(ئیمانۆیل كانت ) ئه‌وپرسیاره بوروژێنێته‌وه كه (ڕۆشنگه‌ری چیه؟) گه‌یشته هه‌مان ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ڕۆشنگه‌ری ئازادی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و تاریكیش ناكامی په‌كخستنی بیركردنه‌وه‌یه !
جه‌نگی ئاینی سه‌رشێت وكوێرانهیه، قوربانی ده‌بێت وپێویستی به قوربانیه، به‌ڵام تونێله‌كه چه‌ند تاریك بێت ،ئه‌وپه‌ڕی ههرڕۆشناییه.
لێ ناگه‌ڕێن، خه‌ڵك سهركوێربكهن،خه‌ڵك لێ بخوڕن ،به‌ئاسانی بازرگانیان پێوه‌بكه‌ن، به‌وه‌نا كه ببینه پێشه‌نگ وسهركردهیان، به‌وه‌ی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ،به بڵێسه‌ی بیری ڕۆشنگه‌ریه‌وه، به‌ره‌و ئایندهوتێپهڕاندندی جه‌نگی ئاینی له گه‌ڵیاندا ڕێ بكه‌ین
.
((سالم)) یه‌كێكه له وشاعیرانهی ئه‌م زمانه‌ی داناوه، كه ئێستا من پێی ده‌نووسم ،جارێكیان ئه‌و گوتوویه‌تی:قسه‌یه‌ك و ، ده‌ردی دڵ هه‌زار.
تەواو