چاودێرنیوز: بزوتنەوەی فیمینیزم چیە؟ لە ئێستادا نوێترین تێڕوانینی ئەم بزوتنەوەیە بۆ ماف و ئازادیەکانی ژن چیە ؟ کێن ئەو ژنانەی بە فیمینست ناو دەبرێن ؟
هۆزان محمود: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، فێمینیزم به كاروچالاكی ژنان ده‌وترێت كه له چوارچێوه‌ی فیكر و تیۆری فێمینستیدا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م چالاكیانه ده‌كرێت سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌یدانی، هونه‌ری، زانستی، ئه‌كادیمی و فیكری بێت. بزوتنه‌وه‌ی فێمینیزمیش ده‌توانێت كۆی ئه‌م كارانه بێت له فۆرمی ڕێكخراوبوندا یان وه‌كو پێكهێنه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو خستنه‌ڕووی كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنان و خه‌باتكردن له دژی هه‌موو سته‌مێك.
چاودێرنیوز: بۆچی لە ئێستادا دامەزراندنی بزوتنەوەی فیمینیزمی ژنان لە کوردستاندا ڕادەگەیەندرێت ؟ وەک ژنانی فیمینیست لە گۆمەڵگای کوردی‌دا درێژە پێدەری هزری فیمینیزمی ڕۆژئاوا دەبن بۆ کارکردن لەسەر مافەکانی تاک یان تەنها لە بازنەیەکی ژنانەدا کار لەسەر مافەکانی ژن دەکەن؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له ڕاگه‌یاندنی( فێمینیزمی ڕۆشنگه‌ری) بێت كه له كۆنفرانسی دووهه‌می (پلاتفۆرمی دابڕان‌دا) دروستبوو، ئه‌وا من زۆر له وورده‌كاریه‌كانی ئاگادارنیم. به‌ڵام ئه‌وه‌ندی مانیفێستۆی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌م بینیوه و گوێبیستی وتاره‌كانیان بووم له‌كۆنفرانس پێده‌چێت كۆمه‌ڵێك ژنی چالاكی نێو پلاتفۆرمی دابڕان بن، كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پلاتفۆرمی دابڕان‌دا بۆ دروستكردنی هۆشیاری ژنانه له چوارچێوه‌ی ڕۆشنگه‌ری و دابران له داب و نه‌ریته كۆنه‌پارێزه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سێكۆلار و عه‌قڵانی دامه‌زراون.
من ئه‌ندام نیم له‌م گروپه‌دا به‌ڵام دروستكردنی هه‌ر گروپ و هه‌وڵێكی فێمینیستی به كارێكی پۆزه‌تیڤ ده‌زانم و من زۆر ده‌مێكه ده‌ڵێم كوردستانی باشوور پێویستی به جۆرێكی ترله ڕێكخراو بوون و خۆڕێكخستنی ژنان هه‌یه كه جیاواز و له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه چه‌قبه‌ستوه‌كانی ژنان بێت، كه زاده‌ی به(حیزبی كردنی كوردستان) بوون.
گرنگه ژن خۆیان كایه‌ی تایبه‌ت به پرسه‌كانی خۆیان دروست بكه‌ن و ئه‌زموونی بكه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ژێر هه‌ژموونی پیاوان و پیاوگه‌رایدا له كایه‌كاندا بن، جا سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی یان كولتوری بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ژنان ته‌نانه‌ت گه‌ر به نیوه‌ناچڵیش بێت ده‌ستبه‌رن بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵێك كایه‌ی فیكری و كولتوری و سیاسی و زانستی له ڕوانگه‌ی خۆیان به دونیابینی خۆیانه‌وه شیكاری بكه‌ن بۆ كێشه‌كان و خه‌بات بكه‌ن.
چاودێرنیوز: وەک ژنێکی فیمینیست پێت وایە ماف و ئازادیەکانی ژن لە ڕێگەی ڕیفۆرمی یاسای و سیاسیەوە بەدەست دەهێندرێت یان لە ڕێگەی ڕیفۆرمی کۆمەڵگاوە؟
هۆزان محمود: به بڕوای من ڕیفۆرمی یاساكان یان كۆمه‌ڵگا به ته‌نها به‌س نییه بۆئه‌وه‌ی پێمان وابێت ژن ماف و ئازادی به ده‌ست هێناوه. له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر هۆشیاری ژنه به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادیه‌كانی خۆی و ئه‌وانیتر. بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی فیكری، مه‌عریفی و زانستی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ده‌توانن پاڵپشتی گرنگ بن بۆ باشتركردنی پێگه‌ی ژن.
زۆر جار به ته‌نها كۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم له یاساكاندا ناتوانێت مێنتالیتی و ئه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك بگوڕێت، ناتوانێت كۆتایی به هه‌ڵاواردن و سێكسیزم وده‌ستدرێژی و هه‌راسكردنی ڕۆژانه‌ی ژنان بهێنێت. گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست به ته‌نها به پرۆسێسی هۆشیاركردنه‌وه و داته‌كاندنی نه‌وه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك له (ئه‌قڵیه‌تی دژه ژنی) و كۆنه‌پارێزی بونیاد ده‌نرێ. كۆمه‌ڵی كورده‌واری پێویستی به پرۆسێسێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌و گۆڕانكاری هه‌یه كه سه‌رله نوێ مرۆڤی كورد به گشتی و ژن به تایبه‌ت خاوه‌نی شوناسی خۆی بێت، نه‌ك شوناسی خێڵه‌كی، ئاینی، ناوچه‌گه‌رایی و سیاسی حیزبی.
له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه دروستكردنی كو‌لتورێك كه (هۆشیاری جێنده‌ری) جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت له په‌روه‌رده و یاساكان و خێزاندا. كه‌واته گۆڕانكاریه‌كان دابڕاونین له یه‌كتری، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه شۆڕشیش بكه‌ین گه‌ر به‌هۆشیاری و بنه‌مای فیكری و كولتوره‌وه نه‌كرێ، ناتوانێت هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست بكات. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌موچاوه‌كان ده‌گۆڕێن له شۆڕشه‌كاندا نه‌ك كو‌لتور و سیاسه‌ت.
چاودێرنیوز: ئایا ژنانی کورد دەتوانن لە هەناوی بزوتنەوەی فیمینیزمەوە مافەکانیان بەدەست بێنن؟
هۆزان محمود: بنه‌مای فیكری، سیاسی و تیۆری ده‌توانن چوارچێوه‌یه‌ك بن بۆ خۆڕێكخستن و خۆپڕچه‌ككردن به‌مه‌عریفه. ناتوانن گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو خه‌ونه‌كانمان بن. ئه‌وه ئێمه‌ی مرۆڤین كه‌داهێنه‌ری ده‌یان تیۆر و ستراتیژین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان. فێمینیزمیش وه‌ك هه‌ر فیكرێكی تر ده‌یان قوتابخانه‌ی هه‌یه و مرۆڤ ده‌توانێت سوود له‌و هه‌موو كار و به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته گرنگه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیانه وه‌ربگرێت كه له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا به‌ده‌ستیان هێناوه.
ژنی كورد له‌باشووری كوردستان سوودمه‌ند بوه له‌و ده‌ستكه‌وتانه، به‌ڵام داهێنه‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی زۆریشی نه‌داوه بۆ ئاشنابوون یاخود تێگه‌یشتن و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی فێمینیسته‌كان. ژنی كورد ده‌كرێت ڕێكخراو بن و بزوتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری گه‌وره دروست بكه‌ن به‌ڵام له چوارچێوه‌ی كام ڕێكخراودا؟
ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی ژنانی هایراكی، حیزبی و تا ڕاده‌یه‌كیش دژه فێمینیست و چه‌قبه‌ستوو به‌ره‌و ڕووین، كه ژنان به فریاد ڕه‌سی خۆیانیان نازانن. گرنگ ئه‌وه‌یه بیر بكه‌ینه‌وه كه چی بكرێت وه چۆن ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر دروستبكرێت؟ كه ژنانی چینه هه‌ژاره‌كان خۆیان دروستكه‌ر و پێشڕه‌وی خه‌باتی خۆیان بن، نه‌ك كۆمه‌ڵێك ژنی پرۆفیشناڵ، كه كاركردن له‌هه‌ركام له ڕێكخراوه‌كانی ژناندا بۆ ئه‌و وه‌ك یه‌كه، چونكه گرنگ موچه و پرۆفیشنه‌كه‌یه، نه‌ك پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پرسی ژن و فێمینیزم.
ئه‌م ڕێكخراوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌ن له كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ند تێناپه‌ڕن و ناتوانن هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێخه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا ناتوانن بڵندگۆی مافه‌كانی ژنانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت بن. كه‌واته هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت له‌مه‌ودوا گرنگه له چوارچێوه‌ی فیكر و تیۆری فێمینیستیدا خۆی فۆرموله بكات و هه‌وڵی دروستكردنی كایه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژن خۆی بدات. كایه‌یه‌ك كه ئه‌زموونی بوون و سه‌ربه‌خۆبونی خۆیانی تێدابكه‌ن له بڕیاردان و ده‌ستنشانكردنی ستراتیژ بۆ خه‌بات و مافه‌كانی خۆیان.
چاودێرنیوز: بۆچی بزوتنەوەی فیمینیزم عەله‌مانیە (سێكۆلاره)؟
هۆزان محمود: بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین بۆ فێمینیزم عه‌له‌مانیه یان سێكۆلاره به‌چه‌مك و زمانه جیهانییه‌كه‌ی، گرنگه سه‌یری كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت بكه‌ین كه فێمینیسته‌كان له خۆرئاوا به‌ده‌ستیان هێناوه. له‌وانه مافی ژیان به ته‌نها، خۆشه‌ویستی ئازاد، پێكه‌وه ژیان و هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی كلیسا، میراتی یه‌كسان، مافی منداڵ له‌باربردن،هۆمۆسێكسوالیتی و كۆمه‌ڵێك مافی گرنگی تاكه‌كه‌سی تر كه پێشتر له چوارچێوه‌ی دینی مه‌سیحیه‌تدا ڕێگه‌پێدراو نه‌بوون. ژنان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه چالاكبوون ، وه‌ك ڕه‌وتی سیاسی جیاواز كار و چالاكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه كه بۆته هۆی گۆڕینی دۆخی ژیانیان.
پێشتر ژنان له چوارچێوه‌ی ئایندا ته‌نها كۆمه‌ڵێك ڕۆڵی بچوك و داخراویان هه‌بوه وه‌كو ماڵداری، منداڵداری، پاكیزه‌بوون، ملكه‌چ بوون بۆ كڵێسا و خێزان، نه‌بوونی مافی جیابوونه‌وه و خاوه‌ندارێتی منداڵ، نه‌بوونی مافی منداڵ له‌باربردن یاخود به‌ربستی كردن له منداڵ بوون هتد. هه‌موو ئه‌مانه وایان كرد ژنان نه‌توانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاینه‌دا به دوای ماف و ئازادیه‌كانی خۆیاندا بگه‌ڕێن. خواستی جیایی كلێسا له ده‌وڵه‌ت، یاساكان و خوێندن به‌شێكی گه‌وره‌ی خواسته‌كانی ژنان بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌وڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئه‌و مافانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد و زۆری تریش به‌ده‌ست بێنن. كه‌واته فێمینیزم ناتوانێت ئاینی بێت و ناتوانێت له چوارچێوه‌ی هیچ ئاینێكدا وه‌ڵامی خۆی وه‌رگرێت.
چاودێرنیوز: دەکرێت (فیمینیزمی ئیسلامی) بوونی هەبێت كە له‌ڕوانگەیبیرێکی ئیسلامیەوە مافی ژنان بەدەست بێنێت ؟
هۆزان محمود: له ئێستادا كۆمه‌ڵێك ژنی موسوڵمان هه‌ن ، زۆرتر ئه‌و ژنانه سه‌ر به چینی بۆرژوازیی ئیسلامین له وڵاتانی ئه‌وروپی و خۆرهه‌ڵات وه‌كو ئێران ، توركیا، میسر هتد …هه‌ڵگر و بنیاتنه‌ری (فێمینیزمی ئیسلامین). له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه ژنانی موسڵمان ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ئاینی ئیسلامدا به‌دوای ماف و ئازادیه‌كانیاندا بگه‌ڕێن! ئه‌وان فێمینیزمی خۆرئاوا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه له ژێر به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیان كۆلۆنایز كردوه و ئیمپریالیزمیش به‌رده‌وام ده‌ستیی هه‌یه له جه‌نگ و وێرانكاری له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتدا. گه‌رچی خودی ئه‌م خانمانه (دووفاقیه‌كی سه‌یر) به‌دی ده‌كرێت له كار و ره‌فتار و ژیانیاندا، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن كه ژنی موسڵمان ده‌بێت فێمینیزمی ئیسلامی په‌یڕه‌وبكات، به‌ڵام خۆیان ژیانێكی ته‌واو خۆرئاواییانه ده‌ژین! زۆربه‌یان له زانكۆكانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا خوێندویانه و ته‌نانه‌ت پله‌ی دوكتۆراو پرۆفیسۆریان هه‌یه تیایدا. یه‌ك ڕۆژیش وه‌كوو ژنێكی ئاسایی له ژێر بورقه‌ی سعودی و شه‌لاقی جمهوری ئیسلامی‌دا نه‌بوون. به دوای ڕسته و ده‌سته‌واژه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن له تێكسته ئاینیه‌كاندا و به حیسابی خۆیان ئیجتیهاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی ژن بدۆزنه‌وه له قورئان و تێكسته‌كاندا. له ئێران له نه‌وه‌ده‌كاندا كۆمه‌ڵێك ژن گۆڤارێكیان دامه‌زراند به ناوی ( زنان) واته ژنان چه‌مكی (فێمینیزمی ئیسلامیان) به‌كارهێنا. هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ وه‌ك په‌رچه‌كردارێك سه‌یربكرێت له دژی دروستبوونی هه‌ر هه‌وڵێكی جیدی له‌دژی یاسا و دیكتاتی ئاینی جمهوری ئیسلامی.
ده‌كرێ دروستبوونی فێیمینیزمی ئیسلامی له چه‌ند هۆكارێكدا كورت بكه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م ؛ بۆ به‌رگرتن به‌سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی فێمینیستی جیدی و ڕادیكاڵ هاتۆته بوون و له‌لایه‌ن حكومه‌ته ئیسلامیه‌كانه‌وه نه‌ك ڕێگری ناكرێن به‌ڵكو مه‌قبولن و به خه‌ته‌ر سه‌یرناكرێن.
دووهه‌م؛ وه‌كو پرۆژه‌یه‌ك بۆ فێمینیزه‌كردنی ئیسلام هاتونه‌ته بوون، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئیسلام دینێكی ته‌واو نێرسێنته‌ر( فالۆس-سێنتریك)ه و تێكسته‌كانی هه‌ڵگری ده‌یان ته‌فسیر و ناكۆكین. خۆخه‌ریكردنی هه‌ندێك ژنی ئه‌كادیمی به‌م تێكستانه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نیه. به‌ڵام فێمینیزمێك كه هه‌ڵگری فیكر و تیۆری سێكۆلار بێت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو ستره‌كتوره دینی و سیاسی و پیاوسالاریه‌كان.
سێهه‌م؛ فێمینیزمی ئیسلامی هه‌وڵێكه بۆ ئیسلامیزه‌كردنی فێمینیزم و له قاڵبدانی ژنانی خۆرهه‌ڵاته له‌م چوارچێوه‌یه‌دا. به واتایه‌یه‌كی تر داماڵین و دوورخستنه‌وه‌یانه له پرسیاره گه‌وره‌كان و فیكر و تیۆری فێمینیستی ڕاسته‌قینه كه پرسیارخستنه سه‌ر هه‌موو پیرۆزیه‌كانه.
ته‌واو
تێبینی: ئەم چاوپێکەتنە لە (چاودێڕنیوز) 02.10.2016 بڵاوبۆتەوە.