هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر
ئاڤان عومەر
گفتوگۆ دەربارەی هونەری هاوچەرخ لەگەڵ هونەرمەند ئاڤان سدیق، کە ئەزموونی هونەری ئاڤان بەتایبەتی و هونەری هاوچەرخ بە گشتی گفتوگۆ دەکرێت. هەندێک هيڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
– لەگەڵ ئەوەی کە خوێندنی هونەری لە پەیمانگا و زانکۆ بە شێوازێکی ئەکادیمی بوو، بەڵام کەموکوڕی زۆر بوو، بۆ نموونە وەک چۆن پۆرترەیت، مۆدێل، توێکاری و ستیلایف هەبوو. دەبوایە مۆدێلی ڕووت هەبێت بەڵام نەبوو، کە ئەمەش زۆر گرنگ بوو بۆ خوێنکارانی هونەر.
– ڕاستە ساڵانی نەوەدەکان بەشداری ژن کەم بوو بەڵام هەبوو، چەند هونەرمەندێکی چالاک هەبوون کە بە بەردەوامی چالاکیان هەبوو وە لە ناوەندەکەدا دیاربوون.
– بەکارهينانی ماتریاڵ و میدیەمی تازە وەها ناکات کارێکی هونەری مۆديرن، هاوچەرخ، بێت. گەر پرسیاری مۆدێرنی لەگەڵ خۆی هەڵنەگرتبێت.
-پرسیاری ئۆرجیناڵ پرسیارێکی قورسە، گەورەترین کێشە لە کوردستان، ئەوە نییە کە کام هونەرە کۆپیە یا نا، بەڵکو ئەوەیە کە تیۆرەو شیکاری و دیکۆمێنتکردن نییە بۆ کاری هونەری شيوەکاری. بۆیە ميژوویەکی ليڵ و شێواومان هەیە . کەی ئەمانە دروست بوون، ئەو کات مێژووی هونەرمان دەبێت.
– دەرخستنی فۆرم بەسەر بابەت دا، لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی و لای ئيمە زۆر گرنگە، چونکە بەگشتی بابەت زۆر زاڵە لە هونەری شێوەکاریدا.
-جەستە وەک تێما وبابەت و فۆرم گرنگی زۆری هەیە لە کاری هونەریدا، میکانیزمی تایبەتی خۆی هەیە لە ڕێگەی جەستەوە درک و هەست و بەرکەوتن لەگەڵ کاری هونەریدا دەکرێت. بۆیە جەستەی هونەرمەند، جەستەی بینەرو کارە هونەریەکانیش زۆر گرنگە.
فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکە: