وێنای ژن له هونه‌ردا به‌گشتی و نیگارکێشان به تایبه‌ت ، جێگای باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی بواری مێژووی هونه‌ره، به تایبه‌ت له ڕوانگه‌یه‌کی جێنده‌ری یه‌وه. له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه لێکۆڵه‌رانی مێژووی هونه‌ر پرسی ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌میان بۆ به‌شداریکردن و به‌رهه‌م هێنانی هونه‌رهێنایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ژنی خاوه‌ن به‌هره و هونه‌رمه‌ند هه‌بوون بۆ له مۆزه‌خانه گه‌وره‌کانی جیهاندا کاره‌کانیان له ته‌نیشت هونه‌رمه‌نده “ پیاوه مه‌زنه‌کانه‌وه” نمایش نه‌ده‌کرا؟ زۆرێک له لێکۆڵه‌ره فێمینیسته‌کان پرۆژه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی مێژووی هونه‌ریان له ڕوانگه‌یه‌کی جێنده‌ری یه‌وه شیکاریکرد. له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی فێمینیستی هه‌موو بواره‌کانی هێنایه ژێر ڕه‌خنه‌وه، مێژووی هونه‌ریشی هێنایه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ش یه‌کێک بوو له‌و بوارانه‌ی ده‌بوایه بخرێته به‌ر باس. لێکۆڵه‌رانی بواری مێژووی هونه‌ر، به‌گشتی له‌ڕێگه‌ی هونه‌رو ئه‌ده‌به‌وه په‌یوه‌ندییه جێنده‌ره‌یه‌کان، دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵاتانی خۆرئاوایان هێنایه به‌ر باس و ڕه‌خنه. له نمایشکردن و وێنا و ڕۆڵی ژنه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد، که چۆن له هه‌موو بواره‌کانی به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ردا، هه‌روه‌ک چۆن له‌سیاسه‌ت و کولتوری سیاسی ئه‌وکاتدا باوبوه ژن وه‌لانراوه.
سه‌ره‌تا گرنگه ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که له کۆندا بواری خوێندن بۆ ژن زۆر ده‌گمه‌ن بووه. پیاو، لانیکه‌م ده‌ست ڕۆیشتوه‌کان له‌هه‌موو کاتێکدا توانیویانه بخوێنن. بواری هونه‌ری نیگارکێشان له‌سه‌ره‌تاوه ته‌واو بوارێکی پیاوانه بووه. ژنان به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نه‌بووه له‌م بواره‌ده بخوێنن و فێربن. ته‌نانه‌ت تاوه‌کو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش کاتێک هه‌ندێک له ژنان توانیان بچنه ئه‌م بواره‌وه وه‌ک پیاوان بۆیان نه‌بوو له زۆرێک له وانه‌کاندا به‌شداربن. بۆ نمونه فێربوونی (وێنه‌کێشانی جه‌سته) و ( فیگوری ڕووت) هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی له‌شی مرۆڤ ته‌نها پیاوان بۆیان هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ریدا وێنه‌بکێشن. هه‌ندێک له ئارتیسته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی پریڤات ژنیان به‌کرێ ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی له ستودیۆکانی خۆیاندا وێنه‌ی جه‌سته‌ی ڕوتیان بکێشن.
دیاره جه‌سته‌ی ژن ئامرازێک بووه بۆ ده‌ربڕینی هونه‌ری. نمایش‌کردنی جه‌سته‌ی ژن له هونه‌ردا، گوایه به‌هۆی جوانی فۆرمی جه‌سته‌ی ژنه‌وه‌یه. ڕه‌خنه‌گران له مێژووی هونه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که‌ئه‌م وێناکردنه‌ی جه‌سته‌ی ژن، هه‌ڵبژاردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ڤێرزیۆنێکی تایبه‌ته له فۆرمی جه‌سته‌ی ژن و هۆکاری تری هه‌یه. ئه‌ویش (فێتیشایزکردن) و (سێکسوالیزه‌کردن) و کۆنترۆڵکردنی ژن و جه‌سته‌ی ژنه له هونه‌ر و دونیای ده‌ره‌وه‌یدا. به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی ژن وه‌کو ئامرازێک بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی تابلۆکان به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان باوه‌ڕه، که ژن ده‌بێت جوان بێت، گه‌نج بێت و خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش بێت. له‌م هاوکێشه‌یه‌دا پیاو وه‌ستای “Master” نیگارکێشانه و ژن ئامرازێکه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی تابلۆیه‌ک. زۆر جار ئه‌م وێناکردنه‌ی فۆرمێکی تایبه‌ت له‌جه‌سته‌ی ژن به خواستی پاترۆنه‌کان یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاشا و ده‌ست ڕۆیشتوه‌کان بوه که له پیاوی نیگارکیشیان داواکردوه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له هونه‌ری (سه‌رده‌می ڕێنیسانس) بده‌ینه‌وه، ده‌بینین جه‌سته‌ی ژن له‌زۆرێک له‌تابلۆ به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌دیده‌کرێ. بۆنمونه له تابلۆیه‌کی به‌ناوبانگی (کارلۆ دا کامێرینۆ- 1400 Carlo da Camerino) له سه‌ده‌ی پانزده‌دا وێنای ماریای پاکیزه‌ی کێشاوه که مه‌سیحی له باوه‌ش گرتوه و سیمایه‌کی بێتاوانی هه‌یه و جه‌سته‌ی به جل و به‌رگ داپۆشراوه. له‌هه‌مان تابلۆدا له‌خواره‌وه (ئیڤ-حه‌وا) هه‌یه که جه‌سته‌ی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕووته، و سیمایه‌کی سێکسوالی له خۆگرتوه. لێکۆڵه‌ران ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌م (وێناکردنه‌ی ژن) له نێوان پاکیزه و سۆزانیبووندا وه‌یان موتیع و یاخیبوودا ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی زاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. زاڵبوونی به‌ها و نۆرمه ئاینیه‌کان و کڵێسا به‌سه‌ر کولتور و یاساکاندا ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنی لاواز ڕاگرتبوو. به‌ئایدیاڵکردنی فیگوری (ماریای پاکیزه ) و به‌رده‌وام دووباره‌بونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م ژنه ملکه‌چه گوێڕایه‌ڵه، به‌شێک بووه له وێنای خوازراوی ژن له‌لایه‌ن ئاین و کڵێساوه. هه‌روه‌ک چۆن نه‌فره‌تکردن له ( حه‌وا-ئیڤ) وه‌ک ژنێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، شه‌هوانی و گوناهکار وێنای نه‌خوازراوی کڵیسا بووه بۆ ژن. ئه‌م دایکۆتۆمی پاکیزه و ناپاکیزه و ملکه‌چ و یاخییه له‌سه‌ر هونه‌ری وێنه‌کێشانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی دانابوو.
ڕه‌نه‌یسانس به مانای (ژیانه‌وه-Rebirth) واته؛ ژیانه‌وه و زیندوو کردنه‌وه‌ی کولتوری سه‌رده‌می یۆنانی کۆن و ڕۆم. ڕه‌نه‌یسانس له کۆتایی سه‌ده‌ی چوارده‌وه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده واته ڕۆشنگه‌ری درێژه‌ی هه‌بوو. سه‌ره‌تا له ئیتاڵیاوه ده‌ستیپێکرد و دواتر به‌شه‌کانی تری ئه‌وروپای گرته‌وه و بناغه‌یه‌ک بوو بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داری. گۆڕانکاری زۆری کولتوری، زانستی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی وه فه‌لسه‌فی له گه‌ڵ خۆیدا هێنا. بیری هیومانیزمی خۆرئاوایی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رکه‌وت. ژنانی لێکۆڵه‌رو مێژووناسان کۆک نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا ڕه‌نه‌یسانس ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاری و ژیانه‌وه کولتوری وفه‌لسه‌فی و ئابوری و هونه‌رییه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، که پیاوان سه‌ر به چینه تایبه‌ته‌کان لێی به‌هره‌مه‌ند بوون، به‌ڵام ئایا به‌هه‌مان شێوه ژنانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌شیان هه‌بوو تیایدا؟ هه‌ندێک له وباوه‌ڕه‌دان که به‌ڵێ تاڕدایه‌ک ، به‌ڵام ژنان که‌متر له پیاوان سودمه‌ند بوون.
خاتوو (جۆوان کێللی گادۆلJoan Kelly Gadol 1981-) له ئێسا به‌ناوبانگه‌که‌یدا ( ئایا ژنان ڕێنیسانسیان هه‌بووه؟) دیباتێکی گه‌وره‌ی دروست کرد له‌ناو لێکۆڵه‌رانی مێژووی هونه‌ر و فێمینیسته‌کاندا. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م خانمه که زۆرتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه نوسراوه چوار لایه‌نی گرنگی سه‌رده‌می ڕێنیسانسی هێناوه‌ته ژێر باسکردن:
یه‌که‌میان: سنوردارکردن و کۆنترۆڵکردنی سێکسوالی ژنانه …دوهه‌م: ڕۆلی ئابووری و سیاسی ژنان … سێهه‌م: ڕۆلی کولتوری ژنان له شکڵ پیدانی کۆمه‌ڵگه…چوارهه‌م: ئایدیۆلۆژی زاڵ له‌باره‌ی ژنان به تایبه‌ت سیستمی ڕۆڵه سێکسوالی یه‌کان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له کولتور، ئه‌ده‌بیات، هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می ڕێنیسانس. له‌م نوسینه‌یدا (خاتوو گادۆل ) جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که زۆربه‌ی ڕۆڵه خوازراوه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به شێوازێکی تر له ڕێنیسانسدا نمایش ده‌دران و دۆخی ژنان جیاوازیه‌کی وه‌ها گه‌وره‌ی نه‌کرد. ئه‌م خاتوونه له ڕوانگه‌ی نه‌بوونی ئازادی یه‌کانی ژنانه‌وه ڕه‌نیسانسی هێناوه‌ته ژێر پرسیار.
پرۆژه‌ی زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و به‌شداری ژنان له به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ر به‌گشتی و نیگارکیشان به تایبه‌تی له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستیپێکرد. چه‌ندین کتێب و لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی تابلۆکانی ژنان له سه‌رده‌می ڕێنیسانس و به‌ر له ڕێنیسانیش ئێستا له مۆزه‌خانه گه‌وره‌کانی له‌نده‌ن و نیویۆرک و پاریس و وڵاتانی تری ئه‌وروپیدا به‌دی ده‌کرێت. مێژوو نوسانی هونه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی ماسکولین و وه‌لاخستنی ژنانی هونه‌رمه‌ند مێژووی هونه‌ری نیگارکێشانیان نوسیبوه‌وه. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ژنی کارا له‌هه‌مان بواردا کار و به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵێک ژنی تابلۆکێشیان زیندوو کردۆته‌وه، و کردویانه‌ته‌وه به به‌شێک له‌و مێژووه و هه‌روه‌ها به شێک له کانونی لێکۆڵینه‌وه و خوێندنی هونه‌ری ئه‌کادیمیاکانی هونه‌ر له جیهاندا.
سه‌رچاوه‌کان:
-
Joan Kelly-Gadol. ” Did Women Have a Renaissance?” Houghton Mifflin, 1977
-
Nochlin, Linda. “Why Have There Been No Great Women Artists?” ARTnews January 1971
-
Martha Easton. “Gender Issues in the Art of the Middle Ages” Medieval Feminist Forum (1998)