سلۆته‌ردایك

بەکر عەلی: سلۆتەردایک سنوورخوازە!


Loading

نوسەر (بەکر عەلی) لەگفتوگۆیەکی ڕادوێی لەگەڵ نوسەر ئاسۆ جەبار لەڕادوێی دەنگی ئەمریکا، لەمەڕ ڕووداوەکەی شاری کۆلن کە کۆچبەران لەسەری ساڵدا ٢٠١٦ دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر خانمانی شاری کۆلن گفتوگۆیان کرد. ئەم ڕووداوە و ڕووداوەکەی پاریس تەوژمێکی نوێی بیرکردنەوەی دەربارەی سنوور و تۆلەرانس (لێبوردەیی) و ڕاسیزم (ڕەگەزپەرستی) دروستکردووە.

بەپێچەوانەی سەرسامی بەردەوامی بەکر عەلی بەسلۆتەردایک  کەلەگەڵ (ئیسماعیل حەمەئەمین) خاوەنی پڕۆژەی سێ کتێبی (سلۆتەردایک لەنیزیکەوە) وەن ، بەکر عەلی سلۆتەردایک بەسنوورخواز گەڕاوە بۆ کۆنزەرڤاتیڤزم ناودەبات .

 

دەتوانین ئاماژە بەچەند خاڵیکی گرنگی ئەم گفتوگۆیە بکەین؛

* کەشی فیکری سیاسی و هۆشماندی سیاسی گۆڕانکاریەکی بەسەردا هاتووە ، کەرتێکیان تێگەیشتنێکی نێگەتیڤە بەرامبەر کۆچبەر وەک قوربانی جەنگ، بەڵام کەدێتە ئەوروپا خۆی پڕاکتیزەی توندو تیژی دەکەن کەلەدەستی هەڵاتوون ، توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و کەسانی ئاشتیخوازی ئەوروپی . لێرەوە ئەم توێژە لەوبڕوایەدان کەکۆچبەران پیادەی کولتورێکی نزمیان کردووە.

• گروپێکی دیکە لەئەڵمانیا کەبەشێکیان چەپە تەقلیدیەکانن لەوبڕوایەدان بەرئەنجامی خودی هەڵەی خۆرئاوایە.

• لەئاستی پەرچە کرداری فیکریدا زۆر لەبیرمەندە گەورەکان بەرەو سنوورخوازی و ناسیونالستی و کۆنزەڤاتیزم پەلکێشبوون.

پیتەر سڵۆتەردایک کولتورناشیکی یوۆنیڤێرسالیە و لەکتێبی (کەفەکان)دا کولتورەکانی وەک وەک کەف و بڵقەکان پێناسەکردبوو، کەدەبێت دیواری تەنک هەبێت لەنێوانیاندا ، کەچی ئیستا داوای توندکردنی سنوور دەکات. سلۆتەردایک دەڵێت؛ کەبیر لەسنوور دەکرێتەوە یەکسەر بیر لەبەزاندنی دەکرێتەوە ، لەبەرئەوە دەبێت سنوورەکان تۆکمەتر بکرێتەوە… بەکر عەلی لەدژی ئەم تێزەی سلۆتەردایکە.

• سافرانسکی دژی سیاسەتی کردنەوەی سنورەکانی مێرکلە و لەو بڕوایەدا جگە لەنیهیلزم و عەدەمیەت هیچیتر نییە.

• ژیژاک پەناهەندە جگە لەتوندو تیژی زیاتر هیچیتریان پێ نییە  بۆ ئەوروپا!

• بەمشێوەیە دەبینین بیرمەندە گەورەکان کەجاران لەگەڵ ئازادی سنوورەکان بوون، ئێستا لەگەڵ سنوور و دانانی سنووردان بەڕووی کۆچبەراندا. ئەمەش وەک بەکر عەلی دەڵێت؛ مانای شەڕی کولتوریە لەسەر جادەکان و ئەوروپا بەرەو شێوازیکی ڕاسیزم دەگەڕێتەوە .

* بەکر عەلی پێوایە تێکڕای خۆرئاوا دابەشدەبێت بەسەر سێ گۆشە ( لیبرالیزم) و( قۆناغی گواستنەوەی خۆرائاوایی) و ئەویتر (دژە شارستنایەت و خۆرئاواییە) . ئەم گۆشەی دوایی لەڕووداوەکەی کۆلن بەرجەستە بوو، کە کۆچبەرەکان پەلاماری خانمە ئەڵمانەکانیان دابوو.

*کەسی کۆچبەر لەدژی بەهاکانی خۆرئاوا دەوستنەوە، ئەمەش ترسی خۆرئاواییەکانە کەبەهاکانی خۆیان لەشەرع و مزگەوت و دژەخۆرائاوایی لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن… ئەمەو زۆریتر.

فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکەدا:

http://www.dengiamerika.com/content/article/3180657.html