وه‌ك پێشتر باسمان كرد، كاریگه‌ریه‌كانی فرۆید له سه‌ر تیۆره‌ی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ تا قۆناغێكی دررێژی مێژوویی به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ژمونی ئه‌م وێنه فرۆیدیه بۆ ژن وه‌ك بونه‌وه‌رێكی كه‌موكورت تیۆریسته‌كان ده‌كات به دوو به‌ره‌ی جیاوازه‌وه: به‌ره‌ی یه‌كه‌میان بۆچوونه‌كه‌ی فرۆید وه‌ك خۆی كه هه‌یه قبوڵی ده‌كه‌ن، لێ به‌ره‌ی دووه‌م زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی ده‌كات. دیارترین ده‌نگێك كه له به‌ره‌ی دووه‌مدا و له‌و كاته‌دا ڕه‌خنه‌ی بۆچوونه‌كانی فرۆید ده‌رباره‌ی نێر و مێ ده‌كات، ژنه ده‌رونشیكاریی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی (كارین هۆرنای) ه.
ئه‌م خانمه سه‌ر به‌و بزاوته‌ی ده‌رونشیكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به (فرۆیدیزمی نوێ) ده‌ناسرێت و پتر جه‌ختده‌كاته سه‌ر كاریگه‌ری و ڕۆڵی كه‌لتور و فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له دروستبوونی كه‌سێتی مرۆڤدا، وه‌كچۆن باس له ڕۆڵی كه‌لتوریش بۆ وێنای ژن ده‌كات، به‌و مانایه‌ی كه وێنا و ڕۆڵی ژن له كه‌لتورێكه‌وه بۆ كه‌لتورێكی تر ده‌گۆڕێت. هۆرنای به یه‌كه‌مین ژن داده‌نرێت كه باس له سایكۆلۆژیای مێینه ده‌كات و یه‌كه‌م نوسینی له‌م بواره‌دا له ساڵی (1922) دا بڵاوكرده‌وه.
دوو گرنگترین خاڵی سه‌ره‌كی ره‌خنه‌كه‌ی هۆرنای له فرۆید ده‌رباره‌ی چه‌مكه‌كانی (گرێ ئۆدیب) و ئیره‌یی ژنن له – یینی پیاو (Penis Envy). هۆرناییش وه‌ك فرۆید باوه‌ڕی به بوونی كێشه‌و گرفت له نێوان مناڵ و دایك و باوكی‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م وه‌ك فرۆید كێشه‌كان نا‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سێكس. به مانایه‌كی تر، گه‌ر چه‌مكی سێكس له گرێی ئۆدیپ لابه‌رین ئه‌وا هۆرنای ئه‌م حاڵه‌ته به گرفتی پشتبه‌ستنی مناڵ به دایك و باوكی له هه‌مان كاتیش‌دا ڕق و كینه لێیان، ده‌بینێت. مامه‌ڵه و ره‌فتاری دایك و باوك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مناڵ هه‌ست به نائارامی و نادڵنیایی بكات و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته دروستبوونی ڕق و كینه‌ی سه‌ره‌تایی(Basic Hostility). به‌ڵام سه‌رباری بوونی ئه‌و ڕق و كینه‌یه‌یش، مناڵ هه‌ر پێویستی به دایك و باوكیه‌تی و ناچاریشه پشتیان پێببه‌ستێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕق و كینه‌یه ده‌چه‌پێنێت و له ناو خۆیدا خه‌فه‌ی ده‌كات و ناتوانێت ده‌ریببڕێت. به‌و پێیه‌یش ئه‌م هوروژمی ڕق و كینه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی نیگه‌رانی له مناڵ‌دا. ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی هۆرنای هه‌مان پرۆسه‌ی گرێی ئۆدیپه كه فرۆید باسی لێوه ده‌كات، واته خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی مناڵ بۆ لایه‌ك و ڕق و ئیره‌یشی له لاكه‌ی تریان. به ڕای هۆرنای هه‌ستی ئۆدیپی مناڵ په‌یوه‌ندی به سێكس و هۆكاری بایۆلۆژیه‌وه نیه، وه‌ك چۆن یونیڤێرساڵیش نیه، به‌ڵكو له گرفتی نیرۆتیكی په‌یوه‌ندی نێوان مناڵ به دایك و باوكیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به مانایه‌كی تر، ئه‌م هه‌ستانه له كاتێكدا دروست ده‌بن و خۆیان نمایش ده‌كه‌ن كه دایك و باوكه‌كه نه‌توانن ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ مناڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن كه تیایدا هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی بكات.
هۆرنای به شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵانه ڕه‌خنه‌ی له تێزی فرۆید سه‌باره‌ت به ئیره‌یی ژن له (یین) ی پیاو ده‌گرێت. ئه‌و پێوایه به‌ڵگه‌كانی فرۆید له‌سه‌ر ئه‌م تێزه نیوه‌ناچڵن و ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردوون زیاتر كێشه‌ی نیرۆتیكیان هه‌بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه له ڕوانگه‌ی پیاوه‌وه‌یه و له شوێن و كاتێكدا بووه كه ژن به هاوڵاتی پله دوو دانراوه! هۆرنای ئه‌م تێزه ته‌واو پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه و پێیوایه كه ئه‌وه پیاوه ئیره‌یی به توانای ژن ده‌بات بۆ مناڵبوون: گرێیه‌ك كه به (ئیره‌یی مناڵدان) واته (Womb Envy) ناوی ده‌بات. هۆرنای ده‌ڵێت: (كاتێك خۆم له نزیكه‌وه ئیشم له‌سه‌ر شیكار و ڕاڤه‌كردنی پیاو كرد، ئه‌و كاته بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هه‌ستی ئیره‌ییه چه‌ند زاڵه له پیاودا). له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی كه‌م و دیاریكراوی هه‌یه له دروستبوونی ژیانێكی نوێیدا، پیاو به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه له كار و پیشه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوبێت تا بتوانێت به سه‌ر ئه‌م هه‌ست به كه‌مییه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر توانای ژن‌دا بۆ مناڵ بوون و دایكا‌یه‌تی زاڵ‌بێت. هۆرنای ده‌ڵێت پیاو ئه‌م ئیره‌یی و هه‌ست به كه‌مییه‌ی به شێوه‌یه‌كی نائاگایانه له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا به‌رامبه‌ر به ژن نمایشده‌كات و تۆخ ده‌كاته‌وه، له ڕێی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌ی ژن و كه‌مكردنده‌وه‌ی تواناكانی ده‌دات، ناهێڵێت وه‌ك خۆیان هاوماف بێت.
هه‌ڵبه‌ت له كاتی خۆیدا فرۆید بۆ هیچ كام له‌و ڕه‌خنانه به شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی هۆرنای نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه وتویه‌تی: نابێت زۆر سه‌رسام بین كاتێك ژنێكی ده‌رونشیكار باوه‌ڕی به گرێی نه‌بوونی (یینى) خۆی نه‌بێت و نه‌یشیتوانیبێت ئه‌م گرێیه له نه‌خۆشه‌كانی خۆیدا بدۆزێته‌وه! به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆرنای خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و ژنێكی به توانایه به‌ڵام كه‌سێكی خراپ وكینه له دڵه!