ئەوەى دەیبینین و دەبیستین لە ڕەوتى ڕۆژانەى هونەر و کولتور لەم هەرێمەدا، هبهوهی ئهم ههرێمه کەوتۆتە ناو کێشە و قهیرانێکى زۆرەوە، کە ڕەوشەکە لە خراپی یەکى ترسناک دا خۆى دەبینێتەوە، بەردەوامیش بەرەو خراپتر هەنگاو دەنێت. یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانى بوارى هونەر و هونەرمەندان پاشەکشە بوونە لە خواستى هەڵبژاردن لە نێوان گۆڕینى ئەم سیستەمە چەقبەستووە بۆ سیستمێکى باش و تهندروست.
لێرەوە مرۆڤ بەگشتى و هونەرمەند بە تایبەتى هەڵبژاردن دەکات لە نێوان (باش) و (خراپ) دا. وە زۆربەى کات هەڵبژاردنەکە بە لایەنى (باش) دا دەکەوێت بە پێى چۆنێتى بیر باوەڕى کەسەکە، بە تایبەتى لەلاى کەسى هونەرمەند ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە شتێکى سەرەکى ژیانى، و بە بەرپرسیاریتەوە مامەڵەى لەگەڵ دەکات.
هونهرمهند دەزانێت هەڵبژاردنەکەى ئەو بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ پهیوەندى بە کۆمەڵگەوە دەبێت و سوودمەند و زەرەرمەند هەر کۆمەڵگه دەبێت، بهڵام ئەوەى دەبینرێت لە ئێستادا هاوکێشەکە گۆڕاوە و شێوازێکى ترى وەرگرتووە وە بەتایبەتى لە ناو هونەرمەندا بە زەقى ئەو دیاردەیە دەرکەوتووە. بهمانای تر (باشە ) یان هەوڵدان بۆ باشکردنى ڕەوشەکە لە ناو هاوکێشەکە دەرکراوە وە بووە بە شتێکى نامۆ و لهبیرچووەوە.
بە دەگمەن باسى لە باشکردن و چارەسەرکردن دەکرێت، وە ئهگەر باستکردوو بهرگریت له باشکردن و گۆڕینى ئەو ڕەوشە كرد. ئەوە تۆ دەبیتە کەسێکى دژ و دوور لە سیستەمە هەمووکاتێک بە چاوى گومانەوە تەماشادەکرێیت.
كهواته هاوکێشەکە بەم شێوەییە لەنێوان ( خراپ و خراپتر)دا قەتیسماوە، گفتوگۆکان و شیکاریە هونەرییەکان و هەڵسەنگاندنەکان هەمووى لە دەورى (خراپى و خراپتر)ى دۆخەکە دەسوڕێتەوە.
بۆنمونه گەر سەرنچ بدین، ڕاو بۆچوونە هونەرییەکان باس لە گۆڕینى ئەم ڕەوشە خراپەیه ناکات بۆ باشکردنى لە ناو دامودەزگا حکومى و ناحکومیە کاندا. ئاشكرایه چهنده کێشمە کێشێکى ناشرین ههیە لە بەرژەوەندى تاکە کەسى و لە نێوان خراپ و خراپتردا تێپەڕنابێت. هەردووکیان هەوڵى ڕهواخوازكردنیبە خۆیانه لە سەر حسابى ئەوەى تر، بۆ نمونە ؛ من فلان دەزگا و فڵان کەسم قبوڵ نییە چونکە زۆر خراپە، بەڵام فڵان دەزگا و فڵان کەسم قبوڵە چونکە کەمتر خراپە یان درک بە خراپى خۆی ناکات!
بەمشێوەیە ئەم سیستەمە خۆى دەژێنێت و خۆى دەسەپێنێت لە نێوان دوو خراپەدا، بەمشێوەیە هەموومان دەکەوینە نێو ئەم دوو جەمسەرە کە لە بنەڕەتدا یەک شتن، وە ههروهها دوو دیوى یەک سیستمى چەقبەستوون کە لە ئێستادا ئەو یاسا و ڕێسا دادەنێن بۆ بەڕێوەچونى ڕەوتى هونەری و کولتورى کە گونجاوبێت لە گەڵ بهرژەوەندییە تایبەتەکانى خۆیان.
لە سایەى ئەم سیستەمە ( باشکردن و گۆڕانکارى ) سنوورى بۆ دادەنرێت و سانسۆرى دەخرێتەسەر، یان تمەتى جۆراو جۆرى بۆ دروستدەکەن و بەربەست لەدواى بەربەست دەخەنە بەر دەمى. بهمشێوهیه گۆڕانکاریەکان دەچنە ئاستى كهسی و تەنها بۆ گرتنە دەستى دەسەڵاتى هونەرى و کولتورى دەبێت دژایەتى (خراپتر ) دەکرێت بۆ ئەوەى ( خراپ ) ببێتە سەر هەمان سیستم ! بهواتای تەنها گۆڕینى دەموچاوەکان بە بێ گۆڕینى ئهقڵ و پلانى کارکردنى سەردەمیانە.