شیکارییەکی مارکسیستانە بۆ خوێندن لە کوردستان، جیاوازیی و دژیەکەکان كولتور مهگهزین ململانێ 04/05/2025 10 min read0
لەمەڕ کتێبی لێکدانەوەی خەونی سیگموند فرۆید موئەیەد مستەفا گوتاری فەلسەفی-فیکری 03/04/2025 4 min read0
کەندێناوە، سەرەتای تەعریبو سەرەتای دەستپێکردنەوەی د. شێرکۆ کرمانج پرسی ئێستا! 30/12/2017 4 min read0
ڕوانگەیەکی شیعری و زمانێکی چاوەڕواننەکراو لە نووسینی ڕۆماندا كولتور مهگهزین کتێب 20/04/2025 5 min read0
هاشم عەبدوڵا؛ دەرگا مردووەکە كولتور مهگهزین دهنگه نوێیهكان و ههوڵدانهكان 18/04/2025 3 min read1
کۆمەڵەچیرۆکی پێشەوا کاکەیی؛ ڕەش: تاڵ تاڵ، پێکەنینی بەتاڵی پاتاڵ پێشەوا کاکەیی کتێب 17/04/2025 1 min read0
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read24
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
چەند سەرنجێک لە لێکۆڵینەوەیەکی فیلۆسۆف پیتەر سلۆتەردایک لەسەر ئەنگێلا مێرکل.. لەمانگی نۆڤێمبەری ٢٠١٥ دا ئەنگێلا مێرکل دە ساڵە ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە، لەو ماوەیەدا چەندەها لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەم کەسایەتییە کراوە، هەندێکیان ڕەخنەن، هەندێکیان پیاهەڵدان. بەڵام وەک دەگوترێت تائێستا هیچ کەس وردبینتر لە فیلۆسۆف پیتەر سلۆتەردایک نەیتوانیوە ئەم کەسایەتییە هەڵسەنگێنێت. ئەو لە وتارێکی زۆر ورد و بەزمانێکی زۆر نایاب، ڕاڤەیەکی درێژی هەشت لاپەڕەیی لە ڕۆژنامەی هاندلسبلات دا بڵاوکردەوە، کە دەنگدانەوەیەکی میدیایی گەورەی لێکەوتەوە. لێرەدا کورتەی ئەو نووسینە لەم چەند خاڵەدا دەکەینە کوردی؛ ١.مێرکل لەخودی خۆیدا، بەوجۆرەی دەردەکەوێت بریتی نییە لە دیاردەیەک، بەڵکو ئەو نادیاردەیەکی دیاردەییە. لەبەرئەوەی ئەو توانی ئەو شتەی توانای دەرکەوتنی نییە، پێرفێکت بکات. ٢. ئەو کرداری نییە، بەڵکو پەرچەکرداری هەیە. کاتێکیش واقیعییەت دێت و لە دەرگا دەدات، ئەو بەری لێ ناگرێت، بەڵکو لەترساندا ڕادەپەڕێت. ئەو هەر ئەوەندەی پێکراوە، چاوەڕوان بێت، تاوەکو گێچەڵێک لەڕێی ئاژێری میدیای میزاجی خەڵکییەوە بەپەلە دەرکی پیدەکرێت، ئەوسا چیتر خۆلێلادان لە خۆتێهەڵقورتاندنی ئەو ئەلیتەیەی کە گەدەی بەرازیان هەیە شیاو نابێت. ٣.سلۆتەردایک مێرکل بەراورد دەکات بە ڕاوێژکاری پێشوو، هێڵمەت کۆل، و پێیوایە، کۆل باوکی پەروەردەکاری مێرکلە،و ئەو لەسەرەتای بە راوێژکاربوونی لە ١٩٨٢ تاوەکو دوو ساڵ بەرلە وەرچەرخانی هەزارەی دووەم، توانی کارەکتەری خۆی ڕەنگ پێبداتەوە بەسەر چارەنووسی وڵاتەکەیەوە. سلۆتەردایک دەڵێت: فێربوون لە کۆلەوە، واتە لەوە تێ بگەیت، ئەوە بە شتێکی گرنگ دابنێیت، وا بکەیت نەیارەکانت بە کەم دات بنێن. ٤. سلۆتەردایک دەنووسێت: مێرکل لە ڕووی پسایکۆلۆگییەوە بەرجەستەی کەسایەتی کۆنتێنەیی دەکات. واتە خەڵکانێکی بێشومار شتێک لەهیواکانی خۆیان، لەتوڕەییەکانیان، لە خەونەکانیان، لە شکستەکانیان، لە خەمەکانیان، لە ڕەنجەکانیان، دەخەنە ناو هەناوی ئەم جۆرە فیگورانەوە. لەناو سیاسەتوانی کۆنتێنەییدا هەموو پرۆژەیەک شوێنی خۆی هەیە. بەهای سروشتییانەی ئەو جۆرە نوێنەرایەتیکردنەش بریتییە لە (( لەسیاسەتخستن)). سیاسەتیش لە کوێ بێت، لەوێ سەرپەرشتیکراوان سەرهەڵدەدەن. ٥. مێرکل وەکو ڕاوێژکارێک، بەهۆی ئەو ئەفسوونە نادیارەی هەیەتی، لەو شوێنگەیەدا بووەتە ژنێکی بێ ئەلتەرناتیڤ. ٦.مێرکل، وەکو گەلێک لە سیاسەتمەدارانی بەر لە خۆی، دەرکی بەوە کردووە، کەوا ژیان بەڕێکردن کەوتۆتە سەرئەوەی حوکمدانەکانی خەڵکانیتر لەسەر خۆت وێڵ و فەرامۆش بکەیت. ئەو دەڵێت: ئێمە دەبێت ئەوە بزانین، کەوا ئەوەی بگاتە ئەوەی پەنجەیەکی بچووکی خۆی هەڵبڕێت ، ئەوە نەک سەرکێشی بە دەستییەوە دەکات، بەڵکو پێدەچێت هەموو قۆڵیشی لەکیس بدات. تەواو