(كاڕڵ پۆپه‌ر) له‌كتێبـی دووهه‌می (كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌و دوژمنانی، پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان) پێیوایه (كاڕڵ ماركس) فه‌یله‌سوفێكه له‌تاریكیدا، به‌ڕای پۆپه‌ر؛ ( خراپترین شت له‌دژی ڕۆحێكی پیرۆز ئه‌وه‌یه كه ڕۆشنبیران رۆڵی پێغه‌مبه‌ر ببین‌و له‌ڕێگه‌ی فه‌یله‌سوفه دێرینه‌كان كاریان تێبكه‌ن) هه‌روه‌ها پۆپه‌ر ده‌رباره‌ی تهمومژیو تاریكخوازی رۆشنبیران ده‌ڵێت؛ (كێ نه‌توانێت به‌ڕوونی قسه بكات پێویسته بێده‌نگ بێت‌و كاری زیاتر له‌خۆیدا بكات..) له‌م خاڵه‌وه هه‌موو ده‌ربڕینێكی ته‌مومژاوی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵ‌و مرۆڤ، به‌هاو نۆرمێكن كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داخران ده‌بات، چونكه ژووی یاریكردن بۆ خۆی ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌شێت هه‌ریه‌كه‌و بۆ مه‌رامێك بیكاته تێزی خۆی. خه‌می گه‌وره‌ی (كاڕڵ پۆپه‌ر) له‌ڕه‌خنه‌ی ماركسدا ئه‌وه‌یه، ماركس لهدیالهكتیكدا ده‌یه‌وێت زۆرانبازییهكان ئاوه‌ها ڕێچكهخواز بكات كه به‌ره‌و (یۆتۆبیایه‌كی گه‌وره) خۆی پڕشنگدار بكات، ئیدی ماركس (به‌دووی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا دیاله‌كتیك به‌ره‌و پراكتیزه‌كردنێكی ماتریالیزمانه، به‌ره‌و هه‌ڵوێستێكی مێژووگهراییهنه به‌رێت، كه ئیندیڤیدوم و تاك بیكه‌ن به‌ژیانێكی ڕاسته‌قینه)(1) …
ده‌رگای نوێی ڕه‌خنه‌ی ماركسیزم له‌سه‌رمایه‌داری، كه ڕه‌خنه‌ی ئایدۆلۆژییه، وه‌ك (پیته‌ر سلۆته‌ردایك) پێیوایه، ڕه‌خنه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه یان سینیكارانهیه به‌وه‌ی؛(یۆتۆبیایه‌كی (به‌هه‌شت وێنه‌یی) ده‌به‌خشێت به‌چینێك كه ئاستی هۆشمه‌ندییان له‌ئاستی ڕۆشنبیره ماركسیه‌كان نزمتره…)
لێره‌وه ئه‌وانه ده‌بنه قوربانی بۆرژوازی بچوك، كه له‌نێو راڕه‌وه‌كانی ئاكادیمیاو مهسلهكیهتدا به‌خۆیان و ئایدۆلۆژیه‌تی ماركسیزمیان مژده‌ی یۆتۆبیای كۆمۆنیزمی ده‌به‌خشن بهكرێكاران، له‌و وه‌همه‌دا ده‌ژین ئه‌وان توانیوتانه (ههڵخلیسكاندنی چینایه‌تی) ئه‌نجامبده‌ن و چینه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك كراسی كۆن فڕێبده‌ن و كراسی كرێكار له‌به‌ر بكه‌ن!
ڕه‌خنه‌ی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئایدۆلۆژی له‌سه‌رمایه‌داری له‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌م بۆرژوازییه بچوكانه‌ی له‌وه‌همی ههڵخلیسكاندنی چینایه‌تیدا ژیاون، كه ده‌چنه سه‌ر حوكم ده‌بن بهدیكتاتۆریكی بێ وێنه، (ستالین‌و كاسترۆ و ما‌و تسی تۆنگ‌و چاجیسكۆ و تیتۆ و كیم ئیل سۆنگ) باشترین نموونه‌ی ئه‌م فیگه‌ره گاڵته‌جاڕه نێگه‌تیڤه‌ن. ئه‌م بۆرژوازییه بچووكانه كه ده‌چنه سه‌ر حوكم سیستمیكی تۆتالیتاری بهرههمدێننو بلۆكی سۆسیالیستی پڕ ده‌كه‌ن لهبهندیخانهو دیسپۆتو موخابه‌رات.
ئیدی به‌ڕێزانم ئه‌وانه‌ی وه‌ك (لینین‌و ترۆتسكیو بلیخانۆڤ و رۆزا لۆكسمبۆرگو جیڤاراو كاسترۆ) دێن‌و مژده‌ی دونیایه‌كی نوێ ده‌به‌خشن بهكرێكاران. كرێكاران وه‌ك چینێكی ناهۆشمه‌ند ده‌بنه مۆب و مهگهلی ڕهدووكهتوویان و به‌ئاسانی ده‌بن به‌سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و خه‌ونه‌ی، كه‌بۆرژوازی بچوك سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركرادیه‌تی ده‌كات. له‌م میكانزمه‌وه سینیزم له دوڵه‌ته كۆمۆنیزمهكاندا خۆی به‌رجه‌سته‌كرد و تائێستاش ئه‌م فیگوره گاڵته‌جاره له‌نێو ئایدۆلۆژی ماركسیزم‌دا گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات.
قه‌شمه‌ریات له‌وه‌دا بوو كه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبه كۆمه‌نیسته‌كان نه‌ك پابه‌ند نه‌ده‌بوون به‌یاسای (نه‌فیكردنی نه‌فی) دیاله‌كتیكی ماركسی، به‌وه‌ی كۆن بڕوات و تازه جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵكو كۆن له‌سه‌ر كورسییه‌كانی حوكم بهخهڵهفاوی لار ده‌بوه‌وه‌و به‌مردوویی كورسی جێده‌هێشت، ئه‌وسا پیریكی دیكه‌ی ناو حزبی كۆمه‌نیست جێگه‌ی ده‌گرته‌وه، ئاوه‌ها (ماركسیزم- لینینیزم) فابریكی فیكری شمولی بوون‌و سه‌ركرده ئه‌به‌دییه پیره‌كانیان به‌رهه‌مهێنا، ئه‌م چیرۆكه لهسۆڤێت ڕوویدا، له‌چین روویدا، له‌ڕۆمانیا چاوچیسكۆ تاوهكق كوشتنی خۆی و ژنه‌كه‌ی حوكمیان كرد‌و ئێستاش له‌كۆریای باكوور نه‌وه‌ی كیم، ئیل سونگ منداڵێكه ڕابه‌رایه‌تی دونیا به‌هه‌شته‌كه‌ی ماركس و لینین دهكاتو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی له‌دونیا ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌رگای گاڵته‌جاڕی بینا كۆنه‌كه‌ی ئایدۆلۆژیایه به‌هه‌موو تراژیدۆ كۆمیدیانتهكهیهوه.
ته‌واو
تێبینی : ئه‌م گوتاره چه‌ند تێبینیه‌ك، سه‌ره‌تاین، سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م گوتاره‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. Roland Walter Müller, Utopismus und Gewalt, http://neuesglobaleselend.blogspot.com/2011/04