زنجیره‌ رۆمانی (كه‌لیده‌ر) ڕۆماننوسی فارسی (مه‌حمود ده‌وڵته‌تئابادی)

كاردۆست سه‌لاح؛ ڕۆمانی كه‌لیده‌ری ده‌وڵه‌تئابادی وه‌ك فارسێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست!


Loading

كاردۆست سه‌لاح

وەکو چۆن لەزۆربەی کایەکانی ژیاندا  بۆمەرامی گەلانی دیکە بەکار هێنراوین، دڵنیام ئەگەر وورد بینەوە لە ئەدەبی گەلانی دراوسێ بە ئاشکرا هەست بەم خاڵە دەکەین، من لەم ڕۆژانەدا(کەلیدەر)م تەواوکرد،. به‌ڵام تێیدا سووکایەتیەکی ئاشکرا بەکوردەکانی خۆراسان دەکات، ئەمە لەکاتێکدا بەکاریاندەهێنێت وەك هەوێنێك بۆ ڕۆمانەکەی خۆی، تێیدا باس؛ لە یاخیبوون و سەرکەشی و لەیاسادەرچوون و کوشتن و تاڵانکردن دەکات  کە لە سەردەستی کوردەکان ڕودەدات!

ئەمە لە کاتێکدا هەرگیز ئاوڕ لەو زوڵم و زۆرو ناهەقیانە ناداتەوە، کە بەرامبەریان دەکرێت و تەواو ژیانیان پڕبووە لە ناخۆشی و مەرگ و ئازار. نازانم نوسەر چاوی لەئاستی ڕاستیەکان نوقاندووە یان هەر بە نەزانی هەنگاوی بەسەر ئەو هەموو نا-دا‌دیەدا  ناوە؟

 

 من بڕوام وایە هەرگیز خزمەتی بە کوردەکان نەکردووە، بەڵکو وەکو (فارسێکی ڕەگەزپەرست)  هەموو سووکایەتیەکی بە کوردەکان کردوە، هەر لە جەردەیی و دزی ویاخبونەوە….هتد. پاشان لەکۆتایشدازۆربەئاسانی دەیاندات بەدەستی دەوڵەتەوە وسەریان لێدەکەنەوە، ئەمە لەکاتێکدا لەسەر زاری یەکێک لەکوردەکانەوەدەڵێت: ((سەرئەنجامی ئێمەمردنە…))  ئاوه‌ها كورده‌كان زۆربەسانای بەرامبەربەدەوڵەت دەمرن،کۆتاییان پێدێت.

بە گشتی كورد لە (كەلیدەرەكە) ی (دەوڵەتئابادی)دا، كۆمەڵێك مەڕداری ڕەشماڵچین، كە لە داوێنی سروشتدا دەژین و گوێڕایەڵی هیچ یاسا و رێسایەكی دەسەڵاتداری نین!  ژیانیان لە ڕێگەی مەڕداری و ئاژەڵداری و كشتوكاڵیەوەیەوە و هەر كاتیش سروشت تەنگی پێ هەڵچنین، ئەوا زۆر بەلایانەوە ئاسانە خەڵك بكوژن!

لەو ڕۆمانەدا كورد وه‌ها نیشاندراوە، كە؛  هەرگیز ئەقڵی ئەوەی نییە بە شوێن بنچینە و بنەمای نەهامەتی و نەگبەتیەكانیدا بگەڕێ، بەڵكو تەنیا دژی بەرەنجام و ئاكامەكان دەبێتەوە و هەرگیز لە هۆكارەكان ناپێچێتەوە.

هیچ گەلێکی دونیانایەوێت خزمەت بەکورد بکات هەرکامیان هەرچی لەسەرکورد بنوسن هەردەبێت سووکایەتی تێدابێت بەئێمە، باشترین هێز هێزی خۆمانە.

 

ته‌واو