ئه‌و میلله‌تانه‌ی زۆر زوو قنگی خۆیان ناسی و گه‌یشتنه ئاستی جیاكردنه‌وه‌ی ژووری توالێت له‌ماڵ و كۆشكه‌كانیان، جیاكردنه‌وه‌ی توالێت له ژووری نانخواردن و دانیشتنه‌كانیان، ئه‌و میلله‌تانه‌ن كه ڕۆشنگه‌رن.
له‌مۆدێرنه‌دا مرۆڤ به ته‌واوه‌تی كولتوری توالێتی تێدا گه‌شه‌ده‌كات. سه‌یریش له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی هۆشیاری مرۆڤ بۆ دروستكردنی ژووری تایبه‌ت بۆ گووكردنی، كۆلۆنیالیزم زیاتر گه‌شه ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كۆلۆنیالزم له‌ئاسته باڵاكه‌یدا جیاده‌كاته‌وه له میلله‌تانی كۆلۆنیالكراو ئه‌وه بوو، كه میلله‌تانی خاوه‌ن كۆلۆنی خاوه‌ن ئاوده‌ست بوون و داگیركراویش قنگ و گووی خۆیان له‌دونیا پێ جودا نه‌كراته‌وه‌ته‌وه و تاوه‌كو چركه‌ساتی داگیركردنیان له‌ده‌شت و ده‌ر گوویان كردووه.
به‌ڵام خاڵه گاڵته‌جاڕییه‌كه لێره‌دایه، به‌وه‌ی میلله‌تانی (خاوه‌ن ئاوده‌ست – میلله‌تانی سپی) یان ڕۆشنگه‌ری مرۆڤی سپی و كۆلۆنیالیست، زیاتر توانیوویانه دونیا بۆگه‌ن بكه‌ن وه‌ك له‌میلله‌تانی خوار هێلی شارستانیه گه‌وره‌كان
لێره‌وه هاوكێشه‌كه قڵپده‌بێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا بۆگه‌نی لاشه‌و بۆگه‌نی جه‌نگ كه بۆنی لاشه‌و گووه، بۆگه‌نی جه‌سته‌یه له‌دونیادا، ده‌گاته ئاستێكی ترسناك. له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا چه‌كی كیمیاویی بۆ یه‌كه‌مجار گه‌وره‌ترین ژماره‌ی مرۆڤ به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوده‌بات، به‌مه‌ش لاشه‌ی بۆگه‌نبوو له هه‌مانكاتدا لاشه‌ی ژه‌هراویه، لێره‌وه چه‌مكی بۆگه‌نبوون و ژه‌هراویبوون له‌مۆدێرنه‌دا دووریه‌كی ترسناكتر وه‌رده‌گرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه سه‌یر نییه كه (داداییه‌كان) یه‌كه‌مین كه‌س بووبێتن هه‌ستیان به (ته‌والێتبوونی مۆدێرنه) كردبێت. لێره‌دا نابێت سه‌رسامی داداییه‌كان به‌سیفۆنی ته‌والیت و میزدانه‌كان له‌بیربكه‌ین. بۆ نمونه (مارسیل دۆشامب) له‌ساڵی ١٩١٧ میزدانی پیاوان به‌لنگه‌وقووچی له‌پێشانگایه‌كی دادایه‌كاندا نمایشده‌كات، فیمنیسته ڕادیكاڵه‌كان سه‌رسامده‌بن به‌م كاره كه‌ناوی (فواره Foutian) بوو، به‌وه‌ی كه‌ژنانیش ده‌توانن بچنه سه‌ری و به‌پێوه میزبكه‌ن! یاخود سیفۆنی ئاوده‌سته ئاڵتونییه‌كان له‌هه‌شتاكاندا ته‌نها نه‌بووه خولیای هونه‌رمه‌نده داداییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست، به‌ڵكو دیكتاتۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست، كه سه‌رسامم بوون به‌مۆدێرنه له‌ڕێگه‌ی به‌ئاڵتونكردنی ته‌والێته‌كانیان. به‌مشێوه‌یه له‌هه‌ناوی مۆدێرنه‌وه وزه‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه كه به‌رده‌وام بۆگه‌نی به‌رهه‌مدێنێت و دونیا ده‌كات به‌ئاوده‌ستێكی گه‌وره ….