دادگایكردنی بڕونۆ - ڕۆم - له‌ حه‌ڤده‌ی فێبرواری ١٦٠٠ساڵیدا به‌ بڕیاری دادگای ڕۆم به‌تۆمه‌تی كوفر ده‌سوتێنرێت.

پیتەر سلۆتەردایک؛ گیۆردانۆ ببرونۆ


Loading

 

گیوردانۆ برونۆ- یه‌كێك له‌فه‌یله‌سوفانی ڕێنسانس ١٥٤٨ له‌دایكبووه‌ له‌ته‌مه‌نی په‌نجاو یه‌ك ساڵیدا له‌ حه‌ڤده‌ی فێبرواری ١٦٠٠ساڵیدا به‌ بڕیاری دادگای ڕۆم به‌تۆمه‌تی كوفر ده‌سوتێنرێت.

لەو ڕیزە پرشنگدارەی فیلۆسۆفانی ڕێنیسانەوە، کە دەستپێکی  بیری نوێی ئەوروپییانەیان لە دەستەڵاتێکی پێشتری سکۆلاستیکی مەسیحییانەی فرەتواناوە هێنایە دەر، تارماییە بەخەڵوزبووەکەی جیۆردانۆ برونۆ Giordano Bruno  بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێشانە هەڵکشاوە.

لەو دەمەوەی ئەو لە فێبروەری ساڵی 1600 دا لە ڕۆما بە ئاگر سووتێنرا هەم ناوەکەی لەناو شەهیدانی ڕۆحە ئازادەکانی سەردەمی نوێدا تۆمارکراوە و، هەمیش  لکاوە بە دەنگۆیەکی غەدری خوێڕییانەی پانتایزمەوە( ڕێبازی یەکێتی بوون…وەرگێڕ) و هەم لکاویشە بە ئازایەتییەکی کۆسمۆلۆگییەوە. چارەنوسەکانی ئەو لەپاشمەرگییەوە شتێکیان لە بریقە چەواشەکەی و لە بەختە کڵۆڵەکەی مێژووی ژیانی پاراستووە. ئەوانەش ئەو سەرنجەمان تیا دەورووژێنن، وەک ئەوەی ڕەدووکەوتووانی و ڕاڤەکارەکانی زیاتر خۆیان خزاندبێتە نێو خۆڵەمێشەکەیەوە وەک لەوەی نووسینەکانیان خوێندبێتەوە.

لەڕاستیدا مێژووی فیکر نوسەرانێکی کەم دەناسیت، لەوانەی ژیان لەدوایانەوە بەو جۆرە مەودایەی پرۆژەکان و کۆبوونەوەکان بۆ بایەخدانەکانی هاوسۆزە خەیاڵاوییەکانی دروست و گونجاو بێت.  چیرۆک و مێژووی پێشوازیکردنەکەی برونۆش ئاوەهایە بە جیاوازییەکی کەمی لاوازییەکانی خوێنەرێکی باش تێڕامێنەوە، وە هەندێک لە پاشهاتووەکانی، بەهۆی پێداویستییانەوە پێی، برۆنۆیان خستبووە سەر وێردی زمانیان، ئەوەی ئەم بیگووتایە، ئیتر ئەو دەبووە ئەوە.

ئاوەها  ئەوانەی بەدوای هاوپەیمانیدا دەگەڕان  ئەویان لە هەموو ڕەنگەکانیاندا کردبوو بەشتەکانی خۆیانەوە. دەستەی بیرمەندە ئازادەکان، دژەکاتۆلیکی و پانتایزمەکان(( ڕێبازی یەکێتی بوون)) ، لەپلەی یەکەمدا بوون: تازە بەتازەش چەند چاکەخوازێکی کاتۆلیکی وا خەریکن خۆیان بگەیەننە ئەو. ئەوان هەڵپەی ئەوەیانە لەتەنیشت ئەوەوە بەسووتاویی دەربکەون، لەپێناوی ئەوەی سوود لە خۆقوربانیکردنەکەی ئەو وەربگرن کە چۆن بووەتە هالەیەکی نورانی. هەڵپەی لەم جۆرەش لەوانەیە بۆ مێژووی فیلۆسۆفە لادەرەکان dissidenter Philosophen میکانیزمێکی زۆر ئاسایی بێت.

مادامەکی ئەوان خۆیان لەسەر کەمبوودی زانینێکی چاکتر هەڵچنیوە،  ئیتر وەها خۆیان بەیان دەکەن، تا ڕادەیەکی باشی دۆخەکە، کەوا لە سەدەی ١٩ بەدواوە زمانی لاتینی لای خوێنەوارانی ئەوروپی بووە بە زمانی مردووەکان، بەشێوەیەک کەوا نوسینە دانراوە لاتینییە یەکلاکەرەوەکانی برۆنۆ لەمێژە لەژیرزەمینەکاندا نغرۆ بوو بێت.  ئەوەیشی گەرەکی بێت خۆی لە هێز و لە گەورەیی بیری برۆنۆ لەناو خۆبەیانکردنە سەرنجڕاکێشەکەیدا دابڕێنێت، ئەوە  سەرەتا پێویستە هەوڵی ئەوە بدات  خۆی لە برۆنۆی (ئەفسوونباز)، لە هونەرمەندی یادەوەری، لە ماتەریۆسۆفەکان Materiosophen[i]، لە هەبوونناسەکانی  وێنە و لە فێرکەرەکەی وەرچەرخانی سەرانسەرییانەی کریپتا Kryptaی لاتینی ڕزگار بکات، بۆئەوەی لەبەر تیشکی زمانی مۆدێرنەدا بیر لە پێشنیار و بیرۆکەکانی بکاتەوە.

ئەوەش شایستەیی ئەلیزابێتی سامسۆنۆیە Elisabeth von Samsonow  کە بۆ یەکەمینجار کارەکانی خانمە مەزنە کۆنەکانی توێژینەوەی ڕێنیسانس  فرانسیس ئا. یەتس Frances A. Yates ی هانی ئەوەی دا، کە دەستبکات بەوەی دەروازەیەک بۆ خوێنەرانی ئەڵمانی بۆ نوسینە لاتینییەکانی برۆنۆ واڵا بکاتەوە کە لەمێژبوو لەبیرچوو بووونەوە.

 

 کارەکەی ئەو گەواهییە لەسەر ڕوویەکی نادیاری ئەفسانەی چاخی نوێ: ئەو لەدایکبوونی مۆدێرنیتێت لە ڕۆحی فەلسەفەی ئیمانیگاسیۆنەوە/وێناکردنەوە ڕادەگەیەنێت. لەدوای دووبارە ئاشکراکردنەوەی فێرکارییەکانی برونۆ سەبارەت ئەو توانایەی ( فانتازی)  هەیەتی لە دروستکردنی جیهان دا، ئەو مەیل و حەزە کزەی مێژوونووسی ئایدیاکان هەیەتی بۆ داڕشتنەوەی فیکری مۆدێرن لە دیکارتەوە، لەهەموو کاتێکی تر زۆرتر دەبێتە مایەی گومان. ئا، کەواتە ئێمە دەبێت تا گەردوونی برونۆ، شەکسپیر و باکۆنیش بگەڕێینەوە دواوە، گەر بمانەوێت کلیلی گەنجینەخانە نەناسراوەکانی دەستپێکی مۆدێرنە پەیدا بکەین.  بەر لە برنۆ، بۆ ئێمە، دژووارە بیرمەندێک شک بەرین ئاوەها ڕۆچوو بێتە نێو دینامیکی گەردوونی یادەوەرییەوە.

 

لەگەڵ تێگەکانی ئەودا سەبارەت بە سروشتی یادەوەری memoria و ئیشەکانی Funktion یادەوەری،  ئیتر بەمە گیۆردانۆ برونۆ دەشێت ببێتە هاوچەرخی ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بەسەر مێشک و دەماغی مرۆییدا دەچەمێننەوە، وەکو ئەوەی مێشک بریتی بێت لە دایەنگای مەتەڵەکانی جیهان. کەواتە لەبەرئەوەی ئەو جەغتی لە خەسڵەتە هونەرییەکانی  ars Charakter یادەوەری و مێشک کردۆتەوە، ئەوا برونۆ بریتییە لە یەکەمین فەیلەسوفی نوێکات بۆ هونەر.

ئیتر کاتی ئەوە هاتووە فوو لە خۆڵەمێشی سەر دەستخەتەکانی برونۆ بکرێت، تاوەکو ئەوە دەربخرێت، ئەو کە مامۆستای پەخشانی ئیتالی و لاتینی بوو،چ بیریارێک بوو، تەنیا شتێکیش ڕێز لە بیریارێک بگرێت بریتییە لە: حونجەکردنی پیتە پرشنگدارەکانی بیرۆکە ڕاستەقینەکانی.

 

 سه‌رچاوه‌: 

 

Peter Sloterijk,  Philosophische Temperament von Platon bis Foucault, 2009 Diederichs Verlag, München. S 45-48.

 

تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین