فەڕەنسا لە ڕێگەی کتێبخانەی نیشتیمانیی فەڕەنسییەوە بڕیاردەدات بوجەیەکی تایبەتی بۆ كڕین و دۆزینەوەی کارە ونبووەکان و چاپنەکراوەکانی (میشێل فوکۆ) دابینبکات، بێگومان وەک گەوهەرێکی نیشتیمانی بیناسێنێت. سێ ملیۆن و هەشت سەد هەزار یۆرۆ بۆ كڕینی ئەرشیفەكانی تهرخانكرد.
فوکۆ لە ئەمەریکا، لە كالیفۆرنیا زانكۆی بێركلی وانە و دەستهگوتاری هەبووه و لە گەڵیدا و پرۆژەی کاری دانابوو تاوەکو تەواوی بکات؛ مێژووی سێکسوالیتێ لە شەش بەرگدا…بهداخهوه نەخۆشی ڕێگەی پێنادات تەواویان بكات بۆیە چوار بەرگی لێ دەنووسێت.
-بەرگی یەکەم بهناوی ئیرادە(ویستی زانین) لە ساڵی ۱۹۷٦. بەڵام هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر بەرگی یەکەمدا پاشان بەرگی دووەم و سێیەمی دێت. ئەرشیفیستێک کە سەرقاڵی دۆزینەوە و کەشفکردنی ئەو ناوچە پەراوێزبوانەیە کە کەمترین کاریان لە بارەیانەوە ئەنجامدراون. ئەو پەراوێز و پەراوێزنشینانەی كە بەرهەمی سیاسەتی حەقیقەت و دیسپۆزیتیفەكانی دەسەڵاتن
مێژووی سێكسواڵیتێ چوار بەرگە:
یەکەم : ویستی(ئیرادە)ی زانین، ۱۹۷٦- La Volonté de savoir
دووەم : بەکارخستنی چێژەکان ۱۹۸٤- L´Usage des plaisires
سێیەم: گرنگی بە خۆدان (خۆ بە گیروگرفتکردن، خۆ بە کێشە کردن، بە تەنگی خۆوە هاتن)۱۹۸٤-
Le souci de soi
چوارەم: دانپیانانەكانی جەستە، ۲۰۱۸، Les aveux de la chair
ههروهها وتەکان و نووسینەکانی لە چوار بەرگدا چاپ دەکرێن. بەڵام ئەم چوار بەرگە ئەگەر چی لە پاش مەرگی فوکۆ چاپکران، بەڵام ئەو چاوپێکەوتن و نووسین و گوتارو ئەرتیکڵانەیە کە فوکۆ لە ژیاندا بوو، بڵاوکرابوونەوە. چەند دانەیەکیان بە زمانی ئینگلیزیی لە دەسگوتار و سیمینار لە ئەمەریكا، دواتر لە وەرگێڕانەوە سەر زمانی فەڕەنسی.
” لە پاش مەرگم هیچ کارێکم چاپ نەکرێت” – فوكۆ
دربارهی بەرگی چوارەم
(فریدریک گرۆ) وەک فوکۆناس و سەرپەرشتیکاری کارەکانی فوکۆ، سەرپەرشتیاری گروپی گەڕان و دۆزینەوەی کارە چاپنەکراوەکان، بڕیاردەدات لە دەزگای گالیمار چاپی بکات. خەڵكانێكی زۆر لە ناوەندە ئەكادیمی و زانكۆیی و كایەی ڕوناكبیری فەڕەنسی بە تاسەوه، بە موفاجەئەشەوە چاوەڕوانی ئەم كارەن، بۆچی؟ چونكە گووتبوی؛ لە پاش مەرگم هیچ كارێكمان چاپ نەكرێت. بەڵام گەوهەرێكی نیشتیمانی كە بەتەنیا موڵكی فوكۆ نییە، بەڵكو موڵكی نیشتیمان و نەتەوە و تەنانەت مرۆڤایەتیشە.
مێژووی سێكسواڵیتێ پرۆژەیەكی گەورەو فراوانە لە ناو ئەركێكی توێژینەوەو گەڕانی مێژوویی و فەلسەفیی ئەرشیفیستیك تاوهكو تێبگات كە (سوژەی ئارەزوو – سوبێكتی ئارهزوو ) وەك پنت و شوێنی هەقیقەتی سێكسواڵیتێی ڕاڤەكار وەك پەیوەندی بە خۆ و سوبژێكتیڤیهتهوە، وەرگیراوە. لێرەدا، لەگەڵ مێژووی سێکسواڵیتێدا ئێمە سەروکارمان لە گەڵ بەرهەمهێنانەوە گوتارییەکانی سێکسواڵدایە؛ لای گریکەکان، لای ڕۆمانەکان، لە ناو گوتاری کریستیانیزمدا، لە ناو بایۆ دەسەڵات و مۆدێرنەدا.
فوکۆ بە ئاگاییەوە جیاوازی و جیاکاری لە نێوان سێکس و سێکسوالیتێ دا دەکات و نایەڵێت تێکەڵ ببێت؛ سێکسواڵیتی بەرهەمهێنانەوەی ژیانی سێکسواڵە لە ناو گوتاردا، لهناو دیسكۆردا، لەناو پزیشکی کۆمەڵایەتیدا، سێکس وەک بابەتێکی بە بابەتکراوی ناو ڕێوشوێن و مومارەسەکردنەکانی دەسەڵات لە ڕێگەی (دیسپۆزیتیڤێکی) دەسەڵاتەوە.
ئەركی هەقیقەت، وەك ئیمانهێنان و وەك داپێداهێنان لە چەقی كریستیانیزمدایە. بەڵام تەواو بە پێچەوانەی ئەوەی ئێمە بە شێوەیەكی گشتی دەیبینین، كریستیانیزم میراتگری نەریتێكی ئەنتیك و دێرینە. ڕێژیمی ئەفرۆدیزیا لە ناو هاوسەرگیرییدا بەكاردەخرێت و وەزیفە وەردەگرێت، لە ناو سیمپاتییەكی چڕ و پتەوی ڕێزلێگیراوی نێوان هاوسەرەكان، وەچەخستنەوە. كەواتە ئەوە فەیلەسوف و ئاراستەكارە نا كریستیانییەكانن كە فۆرمولەیان كردووەو شكڵبەندیان كردووە. كۆمەڵگەیەكی وەسەنی و پەین، كە ئیمكانی ناسینەوەو دانپێدانانی پێ بەخشیوە، و دانی بە یاساو دۆكترینەكاندا ناوەو ناسینی.
لە گەڵ بەرگی چوارەمدا ئێمە ڕووبەڕوین لە گەڵ پرەنسیپگەلێکی گوتاریی لە ناو بیرکردنەوەو پراكتیزه کریستیانییەکانی بەرهەمهێنانەوەی سێکسواڵیتێدا، لە ناو گوتاریی هەقیقەت، و لە ڕێگەی خوێندنەوە دەقگەلێکێ باوکانی کەنیسە؛ لە سەدەی دووەمەوە بۆ سەدەی پێنجەم هوهك : هاوسەرگیریی، ڕەبەنیی، کەفارە، ئامادەبوون و خۆ ئامادەکردن بۆ مەعمودیە، داننان بە گوناهدا و داوای لێخۆشبوون، پێش کەوتنە خوارەوە لە بەهەشت، دەرکردنی ئادەم و حەوا لە بەهەشت پەیوەندی سێکسواڵی هەبووە؟، زینا، زاوزێی و منداڵخستنەوە، پاكداوێنیی،هۆمۆسێكسواڵیتێ، لیبیدۆ، شەهەوەت، پاكیزەیی…
تهواو