لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که زۆربه‌ری بواره‌کانی نوسین، چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌و خوێندنی ئه‌ده‌بیات به‌ده‌ست پیاوه‌وه بوه و له‌خزمه‌ت ئه‌واندا و بۆ گێڕانه‌وه و نوسینی ئه‌وان بووه. وه زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌رهه‌مهاتوو تا ساتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی، پڕ بوون له گێڕانه‌وه و نوسینی ئه‌وبابه‌تانه‌ی که کۆمه‌ڵێک خولیای پیاوانه وێناده‌کات، بۆ نمونه جه‌نگ، داگیرکاری، سه‌رکێشی، که‌شفکردن ، نواندنی توندوتیژی و هتد. له ناو ئه‌م مێژووه‌دا وله‌که‌ناری ئه‌م نوسه‌رانه‌دا ژنانی نوسه‌ر ڕووبه‌ڕووی ده‌یان کێشه و ڕێگری کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری و ترادیسیۆنی بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌لی خوێندنیان نه‌بوو وه کاره‌کانیان به‌که‌م سه‌یرده‌کرا. تا سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ی فێمینیستی نوسینی ژنان نه‌خرابووه کانونی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که له خوێندنگه‌کان ده‌خوێنران. کانونی نوسه‌ران ته‌نها کانونی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی پیاوانی نوسه‌ر بوون. له هه‌مان کاتیش‌دا تێکستی ژنانی نوسه‌ر و به‌رهه‌مه‌کانیان کڕیاری که‌مبووه، دیاره وه‌کو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کرا.
سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی، شڵه‌قاندنی دۆخێکی چه‌سپاو بوو له دونیای به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ده‌بدا. ژنان له په‌راوێزی ئه‌م دونیایه‌دا و له کات و شوێنی جیاوازدا گه‌ر به هۆی پێگه‌ی خانه‌واده‌که‌یانه‌وه هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خسابێت ببنه فێرخواز، بنوسن و بخوێننه‌وه ئه‌وا ده‌ستیان بۆ نوسین بردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی خوێندن بۆ ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا مافێکی یونیڤێرساڵی نه‌بوو، ته‌نها پیاوان بۆیان هه‌بوو بچنه به‌ر خوێندن. هه‌ربۆیه‌ش ژنان له خوێندن بێبه‌ش کرابوون، تاوه‌کو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ته‌نها هه‌ندێک له ژنانی خانه‌دانه‌کان و چینی مام ناوه‌ند بۆیان هه‌بوو بچنه قوتابخانه. له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێگریانه‌شدا و به پێی لێکۆڵینه‌وه له مێژوی ئه‌ده‌ب و شیعر ده‌رکه‌وتووه، که ژنانی نوسه‌ر و شاعیر‌و داهێنه‌ر زۆر له کۆنه‌وه له مه‌یداندا بوون. بۆ نمونه یه‌که‌م شیعری تۆمار کراو له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، که‌له‌سه‌ر خشته‌ی قوڕین نوسراوه، ده‌رکه‌وتووه که ژن نوسیویه‌تی. ئه‌م یه‌که‌مین ژنه شاعیره‌ی مرۆڤایه‌تی ناوی ئێن-هێدۆ-ئانا (En-hedu-an) بووه. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م خانمه له ساڵه‌کانی 2285 ی به‌ر له زایندا ژیاوه و شیعری نوسیوه له کۆمه‌ڵگه‌ی (ئه‌که‌دیه‌کانی کۆن) له (مێزۆپۆتامیا). هه‌روه‌ها خانمه شاعیری یۆنانی ساپهۆ Sappho)(که له سه‌ده‌ی شه‌شی به‌ر له‌زایندا ژیاوه وه‌کوو گه‌وره‌ترین شاعیری لیرک داده‌نرێت. هه‌روه‌ها له بواری ڕۆمان نوسیندا ڕۆمانی )به‌سه‌رهاتی گێنجی- (The Tale of Genjiکه هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌کان وه‌کو سه‌ره‌تایی ترین ڕۆمانی جیهان له‌قه‌ڵه‌میان داوه. ئه‌م ڕۆمانه خانمێکی ژاپۆنی که ناوی موراساکی شیکیبۆ Murasaki Shikibu)) بوه هه‌زار ساڵ دوای زاین نوسیوێتی.
ئه‌وه‌ی زانراوه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له خۆرئاوادا ژنانی نوسه‌ر و شاعیر له بواری ئه‌ده‌ب و کولتوری سه‌رده‌می خۆیاندا به‌رهه‌می نوسینیان هه‌بووه. هه‌وره‌ها به‌شداری ژنان له بواری به‌رهه‌م هێنانی ئه‌ده‌بیدا له خۆرئاوا له سه‌ده‌کانی هه‌ژده و نۆزده‌دا ڕووی له زیادبوونێکی به‌رچاو کردوه. به تایبه‌ت له ئینگلته‌را و ئه‌مریکا که چینێکی مام ناوه‌ندی ژنان دروست ده‌بێت، ئه‌م توێژه خولیایان خوێندنه‌وه و نوسین ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن و سه‌رچاوه و کاتیان له‌به‌رده‌ستدا بووه. لێره‌وه نوسه‌رگه‌لێکی وه‌کو (جه‌ین ئۆستین، ماری شێللی، و ئێمیلی برۆنتێ) ده‌رده‌که‌ون که تا ئه‌مرۆش نوسینه‌کانیان زۆر به‌رجه‌سته‌ن. هه‌ندێک له خانمان له‌ژێر ناوی خوازراو یان پیاودا ده‌یاننوسی. بۆ نمونه ڕۆمان نوسی به‌ناوبانگی ئینگلیزی جۆرج ئیلیۆت(George Elliott1819-1880) . که ناوێکی خوازراوی پیاوانه بووه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی نوسه‌ر خاتوو ماری ئان ئیڤانس( (Mary Ann Evansبوه. ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت که ئه‌و سه‌رده‌مه نوسینی خانمه‌کان وه‌کو نوسینی “ڕۆمانسی” و “درامای ڕوداوی ناوماڵ” چاولێده‌کران. وه بۆ خۆپاراستن له‌م ڕۆڵه به کڵێشه‌کراوه بۆ ژنانی نوسه‌ر خاتوو (ماری ئیڤانس) بڕیار ده‌دات به ناوی پیاوه‌وه ( جۆرج ئیلیوت) به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوبکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆله‌کانی فێمینیزم و به‌تایبه‌ت شه‌پۆلی دووهه‌می فێمینیزم له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیست، ڕه‌خنه‌ی فێمینیستی ئه‌م دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌ی هه‌ژاند. ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی سه‌رچاوه‌ی یه‌کی گرنگ بوو بۆ پرسیار دروستکردن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ستراتیژی خسته به‌رده‌ست ژنان بۆ شرۆڤه و شیکردنه‌وه‌ی تێکست بۆ خستنه‌روی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ڕۆلی ژنان و سێکسوالیتی و جێنده‌ره‌وه هه‌یه…به‌دیوێکی تردا دیدی ژن بۆ خۆیان و دونیای ده‌ره‌وه‌یان، وێناکردن ونوێنه‌رایه‌تی کردن له نوسینی شیعر، ئه‌ده‌ب وه داهێنانی تری کولتوری ، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی پرۆفیسۆر (ئێله‌ین شوالته‌ر) دابه‌شبووه به‌سه‌ر سێ ئێرای جیاوازدا، یاخود سێ زه‌مه‌نی جیاوازدا، ئه‌م سێ ئێرایه ( فیمینین، فێمینیست و فیمه‌یڵ (مێیه)( Feminine, Feminist, Female) بوون. خاتوو ( ئێله‌ین شوالته‌ر Elaine Showalter) له کتێبی (ئه‌ده‌بێکی خۆیان- A Literature of Their Own 1977.) که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ژنی نوسه‌ری ئینگلیز له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا سه‌ده‌ی بیست. ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ژنه نوسه‌رانه به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر سێ زه‌مه‌ن و ئێرادا دابه‌شده‌کات؛
یه‌که‌مین ئێرا: له 1840-1880 ئێرای (فێمینین-مێینه‌یه‌تی) بووه. له‌م زه‌مه‌نه‌دا ژنی نوسه‌ر ڕۆڵه خوازراوه‌کانی مێینه‌یه‌تی ناوه‌کی کردوه و به‌و وێناکردنه‌وه ڕۆمانی نوسیوه که پیاو وێنای ژنی کردوه. هه‌ندێک له‌م ژنه نوسه‌رانه بۆ نمونه خاتوو ئیڤانس که دواتر به ناوی پیاو- جۆرج ئیلیۆته‌وه ده‌نوسێ نمونه‌ی ئه‌و خانمه نوسه‌رانه‌ن که ویستویانه جێگایان ببێته‌وه له‌دونیای پیاواندا. وه به نه‌فه‌سێکی پیاوانه‌وه له بواره‌که‌ی خۆیاندا کاریان کردوه و نوسیویانه.
دووهه‌مین ئێرا: له 1880-1920 خانمه نوسه‌ره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌فزی (فێمینیتی-مێینه‌یه‌تی) ده‌که‌نه‌وه له نوسیندا، به واتایه‌کی تر نایه‌نه‌وێت لاسایی پیاوانی نوسه‌ر بکه‌نه‌وه له وێناکردنیان بۆ ژن. ئه‌م نوسه‌رانه له دژی ئه‌و ڕۆله کۆمه‌ڵایه‌تی یانه وه‌ستانه‌وه و نوسینه‌کانیان کرده بوارێک بۆ پرۆتێستکردنی ئه‌و دۆخه.
سێهه‌مین ئێرا :له1920 تا ئێستا، ئه‌م سه‌رده‌مه به‌سه‌رده‌می ( فیمیه‌ڵ- مێینه) پێناسه‌کراوه، به‌وه‌ی ژنانی نوسه‌ر هه‌ردوو دۆخه‌که‌ی پێشوو ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، وه‌ک خۆیان ده‌نوسن، نه‌ک وه‌کو لاسایی کردنه‌وه‌ی پیاوانی نوسه‌ر، هه‌روه‌ها نه‌ک وه‌ک پرۆتێستۆکردنی ئه‌و وێناکردنانه. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێکه که ژنان وه‌ک خۆیان بیرده‌که‌نه‌وه و ده‌نوسن. پرۆژه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی ژنانی چیرۆک نوس زۆرێکیانی هێنایه ناو خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزییه‌وه. که پێشتر له کانونی ئه‌ده‌بیاتدا شوێنایان ونبوو.ئه‌وه‌ی له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ژنانی لێکۆڵه‌ر بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ، ئه‌وه‌یه که ده‌رگایه‌کی تریان به‌سه‌ر دونیای ئه‌ده‌بیاتدا کردۆته‌وه، که پێشتر ته‌نها کڵه‌بێکی پیاوانه بووه.
به هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه و ئاڵۆزی و که‌م وکوڕی و جیاوازی یانه‌وه که له بیرورا‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانی فێمینیسته‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام فاکتێک که ئینکاری لێناکرێ ئه‌وه‌یه، که به‌رده‌وام گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌که‌ن. سه‌ر به‌هه‌ر کامپێکی فێمینیستی بین ڕۆڵ و کاریگه‌ری و هه‌وڵ و ماندوبوونی ئه‌مانه هۆشیارییه‌که‌ی مه‌زنی له‌زۆر بواردا لای ژن و پیاو دروستکردووه. هه‌ریه‌کێک له‌م شه‌پۆله فێمینستیانه ژنی هێناوه‌ته ناوزۆر بواره‌وه، که پێشتر ته‌نها ڕوبه‌ریکی پیاوانه بوون، که بێگومان ئه‌ده‌ب یه‌کێک بووه له‌و ڕووبه‌رانه.