بێگومان هەموو بەرهەمێک فیكری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری جێگەی دڵخۆشیە تبەمەرجێک:
١. بابه‌ته‌كه به ۆرد Word دۆكۆمێنت نوسرابێت و به‌فۆنتی یونیكورد ستاندارد Unikurd پاكنوس كرابێت له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و نوسه‌ر له‌گه‌ڵ ناردنیدا لێپسراوبێت به‌رامبه‌ر هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی.
٢. كۆنسێپتێكی بچووكمان هه‌یه له‌ڕووی دیزاینه‌وه بیگره تاوه‌كو فۆتۆ دانان و زمانه‌وانی و ڕێنوس و جیهانبینی جێنده‌ری و فیكری و كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین. ده‌كرێت هه‌ر نوسه‌رێك به‌رهه‌م ده‌نێرێت له‌گه‌ڵیدا نه‌بن، یان له‌گه‌ڵیدابن! ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی خۆیانه . به‌ڵام پێمانباشه وه‌ك هه‌موو كو‌لتور مهگهزینهكانی دونیا ، ڕه‌چاوی كۆنسێپتی خۆمان بكه‌ین .
٤. لەڕووی زمانەوانی و ڕێنوسی ستانداردی کوردیەوە نوسرابێت؛ كردنی دوو (واو) به‌یه‌ك (واو) جگه‌ی قبوڵ نییه! فه‌رموون ڕای سه‌رنوسه‌ر و كۆی ستاڤهكه ده‌رباره‌ی واوه‌كان له‌گوتارێكی بچوكدا به‌ناوی (واوهكانی زمانی كوردی مه‌كه‌ن به‌یه‌ك واو). هه‌روه‌ها (ڕ ) ڕیه و (ر ) وه‌ك خۆی ده‌نوسرێت ، بۆنمونه : ڕۆژهه‌ڵات نابێت به رۆژهه‌ڵات بنوسرێت…به‌مانای ئه‌و داهێنانه نوێیه‌ی كه‌ده‌بێت ڕ نه‌نوسیت مادامه‌كی له‌سه‌ره‌تای وشهكهیهدایه.
كه‌ده‌ڵێین ڕێنوسی زمانی كوردی مه‌به‌ستمان دووجۆر ڕێنوسه؛ ڕێنوسی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و كلاسیكیهكهش. به‌مانای هه‌ردوو ڕێنوسهكه جێگه‌ی قبوڵن؛ ڕێنوسه كلاسیكیه، هه‌روه‌ها ڕێنوسی نوسه‌رانی (نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین) كهلهپڕۆژهكانی گۆڤاری وه‌ك (ئازادی و ڕه‌هه‌ند و كۆنسێپت و بوون ) ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا په‌ره‌ی پێدراوه و هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنوسی كلاسیكه.
٥. نوسینی فیکری گەر زادەی نوسینی نوسەر خۆی بێت، ئەوا پێڕست و ئاماژە بەسەرچاوەو لاپەڕە وەک هەموو نوسینێکی زانستی ئەم دونیایە گرنگه. هه‌موو هه‌وڵدانه فیكریه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین.
٦. ڕەچاوی میتۆدێکی دیکە دەکەین ئەویش ئه‌وه‌یه بیرۆكه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابهتهكان ده‌بێت (ترانسپەرێنت) بن. بەمانای ئایدیاکان، هیپۆتێزەکان، ڕوون بن بۆ خوێنه‌ر نه‌ك سادهخوازی بن. هه‌روه‌ها (یاریكردنی بێ بنه‌ما) به‌چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كان و بازهه‌ڵدان به‌سه‌ر كڕۆك و جه‌وهه‌ری ئه‌و كێشهبهندیه فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌ی باسه‌كه ده‌یه‌وێت بیخاته ڕوو، جێگه‌ی بڵابوونه‌وه نییه. به‌مانای پابه‌ند بێت به میتۆدی نوسین و بنه‌ما و ستركتوری ده‌قی فیكری له‌دونیادا.
٧. بەشە فەلسەفی و فیكریه‌كه‌ی ووردین تێدا و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکان و دێڕەکان و لاپەڕەکان دەکەین، لەبەر ئەوەی ستاڤەکەمان هەموو زمانی ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی و ئەڵمانی و عەرەبی و فارسی دەزانن، هه‌ندێك له تێکستەکان دەنێرین بۆ ساغکردنەوەی زۆر دەستەواژە . پاشخانی نوسهرهكهمان له‌لا گرنگه، له‌پێداچوونه‌وه‌ی تێكسته فیكریه‌كاندا توانای زمانه‌وانی و كاره‌كانی له‌وه‌وبه‌ری نوسه‌ر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین .
٨. وەرگێڕان لەفارسیەوە یان عه‌ره‌بیه‌وه؛ گەر نوسەرەکە فارس بێت و لهسهرچاوهكه ئۆرگینالهكه بێت، یان نوسه‌ره‌كه خۆی عەرەب بێت له‌لامان په‌سه‌نده. بەمانای لەعەرەبی و فارسیەوە تەنها تێکستی زمانەکەی خۆیان قبوڵ دەکەین، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوایی له‌وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بی و فارسی جێگه‌ی گومانن!ئەزمونمان لەگەڵ عەرەبی و فارسی‌دا هەیە؛ هه‌ندك وه‌رگێڕانی فارسی بەشی لێ لابراوه و لاپەڕەی په‌ڕاندووه و شێواندنی ده‌سته‌واژه و فۆرموله‌كردنی بهوارهزووی وایدۆلۆژی ده‌زگا عه‌ره‌بی و فارسیه‌كان، هه‌روه‌ها تەعریبکردنی چه‌مكی لاتینی و فارسیزە کردنی دەقەکان بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ی وەردەگێڕدرێن لەزمانە ئەوروپاییەکانەوە. .
٩. بڕواشمان بەوە نییە دەقەکە بەراوورد کرابێت له‌گه‌ڵ زمانه ئۆرگیناله‌كه‌ی، به‌مانای بڵێت؛ له‌فارسیه‌وه وه‌رگێڕدراوه به‌ڵام فڵان نوسه‌ر بهرواووردی كردووه له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ڕه‌نسیه‌كه یان ئینگلیزیه‌كه! ئه‌مه كاری به‌دواداچوون و زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه له‌كوێدا دروست وه‌رگیراوه و له‌كوێدا خراپه ئه‌سته‌م ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه یان ئه‌وه‌یه لەزمانێکی ئەورپایەوە وەرگێڕاوە یان لەزمانێکی ڕۆژهەڵاتیەوە. له‌نێوان هه‌ردووكیاندا لهكۆنسێپتی ئه‌م گۆڤاره‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
١٠. گوتاری هاوبه‌شی دوونوسهر لای ئێمه بڵاونابێته‌وه، چونكه نازانین كامه په‌ره‌گراف هی كامه نوسه‌ره‌یه.
١١. هه‌ر ده‌قێك هه‌ڵگری ئاماژه‌ی ( دژه ژنی و ڕاسیستی و فاشیزم ) و دژه ماناكانی ئازادی و هه‌ڵگری مۆركی توندڕه‌وی بێت له‌لای ئێمه بڵاونابێته‌وه .
١٢. له‌به‌شی سیاسی‌دا هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌جیاوازی بیروڕاكانه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، به‌مه‌رجێك له‌كۆنتێكستی (ڕه‌خنه‌ی سیاسی) و (كولتوری ڕه‌خنه‌ی سیاسی) ده‌رنه‌چێت. بێگومان ساتیره‌ی سیاسی و كاریكاتێری سیاسیش به‌خته‌وه‌رمان ده‌كات. گوتاری سیاسی باو بڵاوناكه‌ینه‌وه.
١٢. كو‌لتور مه‌گه‌زین به‌رپرسیاره له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر فۆتۆیه‌ك و دیزانێك چ بۆ گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر نێت یان به‌چاپكراوی، نوسه‌ران ده‌توانن سه‌رنجمان بۆ بنوسن ، به‌ڵام مه‌رج نییه دیزاین و هه‌ڵبژاردنی فۆتۆ به‌ئاره‌زووی نوسه‌ر بێت، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر ده‌بین به‌سه‌رنج و پێشنیاركردن و له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ڵه‌دا به‌دوای لێبووردنه‌وه ڕاستیدهكهینهوه.
١٣. ئه‌م ماڵپه‌ڕه داناگیرێت و كۆپی ناكرێت و خاوه‌نی كۆپی ڕایته. نوسه‌ری بابه‌ت خۆی ده‌توانێت دووباره بڵاوی بكاته‌وه، به‌مه‌رجێك ئاماژه به كو‌لتور مه‌گه‌زین بكات، هه‌ر كه‌سێك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێمه بابه‌تی تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین دووباره بڵاوبكاته‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بێت. مافی بڵاوكردنه‌وه بۆ كو‌لتور مه‌گه‌زین و نوسه‌ری بابه‌ت پارێزراوه.
١٤. هەموو بەرهەمێک پێویسته به Word دۆكۆمێنت پێمانبگات و به‌فۆنتی یونیكورد Unikurd نوسرابێت ، له‌دوایدا خۆمان پێدادەچینەوە و بەجوانی گرنگیپێدانەوە بڵاودەبێتەوە، له‌به‌رئه‌وه دانانی به‌رهه‌م لهگۆڤارهكه كاتی پێویسته . پێداچوونه‌وه و ئیدیتن لهكۆنسێپتی گۆڤاره‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت.
١٢. هه‌موو به‌رهه‌مێك له‌كاتی گونجاو‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و نوسه‌ران ده‌توانن سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌مه‌كانیان پرس و سه‌رنجمان بۆ بنوسن.
١٣. ڕۆژمێری زاینی ستاندار له‌نوسیندا قبوڵ ده‌كه‌ین، ساڵی هه‌تاوی و كۆچی ..هتد په‌سه‌ند نییه لامان .
ئەمە بەگشتی چەند فیلتەریکی سادەیە كهپهیڕهی ده‌كه‌ین.