![]()

Francis Bacon
به‌دووی هیچ شتێك‌دا ڕاناكه‌م
گه‌ر پاسه دووقاتیهكه جێیهێشتم
ماڵئاوا …
گه‌ر ئه‌م پاپۆڕه جێیهێشتم
ماڵی ئاوابێت
من هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م به‌نده‌رم.
گه‌ر مردن له‌جه‌نگدا نه‌یكوشتم
ماڵی ئاوابێت
خۆمن هه‌ر لێره‌م .
له‌كوێ په‌له هه‌بوو، من خاو ده‌بمه‌وه
له‌كوێ ڕاكردن هه‌بوو، من ده‌وه‌ستم
له‌كوێ هه‌را هه‌بوو
من له‌سه‌ر كورسیه‌ك داده‌نیشم و سه‌یرده‌كه‌م …
ئه‌وان به‌ره‌و كوێ كۆچیانكرد
من له‌وێوه ده‌گه‌ڕێمه‌وه.

for a Portrait of Lucian Freud, 1966. Bacon, Painting Series
له‌كوێ خاوبوونه‌وه هه‌بێت
خه‌وبینه‌ر هه‌یه.
له‌كوێ خه‌وبینه‌ر هه‌بێت
هێمنییه‌ك هه‌یه، ڕۆژێك دێت بیگه‌یتێ …
له‌كوێش شیعر هه‌بوو
چۆله‌كه‌یه‌ك هه‌یه، دڵت خۆشده‌كات.
له‌كوێ من هه‌بووم بهئیگۆیهكی زله‌وه
ئه‌وه بزانه خومارم به‌خه‌ونێك …
گه‌ر شه‌پۆله‌كانی ئه‌م ده‌ریایه كشانه‌وه
ماڵیان ئاوابێت،
من هه‌ر هێنده‌م پێده‌كرێت.
گه‌ر دارستانه دێرینه‌كه چیتر منی نه‌ویست
ماڵی ئاوابێت و سوپاس بۆ دره‌خته‌كانی.
ئه‌فسوس، ئه‌م شه‌فه‌قه كاڵ بۆوه و
فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتم بڵێم ؛ ئاوه‌دان بیت، ئاوه‌دان …

Francis Bacon Reclining Woman 1961 Oil on canvas x Tate – bacon
ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه كه داخرا
بیرمچوو پێی بڵێم؛ ڕه‌نگه شینكهت چه‌ند جوان بوو ..
ئه‌م گوڵدانه كهشكا
بیرمچوو ڕۆژێك له‌ڕۆژان سوپاسی بكه‌م .
ئه‌و شه‌قامه‌ی هه‌فته‌ی دووجار
پێدا تێده‌په‌ڕم
بیرمچوو پێی بڵێم؛ سوپاس
سوپاس كه‌به‌رگه‌ی خهونهكانمت گرتووه …
ئه‌و دره‌خته‌ی ڕه‌شه‌با له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیكه‌ند
بیرمچوو ئاهی بۆ هه‌ڵكێشم …
ئاوه‌ها ..له‌كوێ تێپه‌ڕبوونی خێرا هه‌بێت
له‌وێ من خاو،
زۆر خاو، هه‌نگاو ده‌نێم .
له‌كوێ ئاسمان به‌دی بكه‌م
خاو ، زۆر خاو، هه‌نگاو هه‌ڵدێنم
ده‌هێڵم پاسه‌كه جێمبێڵێت
كه‌شتیه‌كه بڕوات
مردن تێپه‌ڕبێت .
له‌نده‌ن – 06.01.2017

ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه.

