گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه، دۆزینه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی خه‌نجه‌ر ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین کتێب 11/06/2020 9 min read14
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ زوڵه‌یخا هه‌راسی سێكسی یوسف ده‌كات- ساڵ ١٥٠٠ – زه‌یت له‌سه‌ر ته‌خته – نیگاركێش یوسف سیكڤێنس –Master of the Joseph Sequence – Joseph and the Wife of Puthiphar با، دوور لە ئومێد پەپكەی خواردبوو .. لە دەنگی خرینگە زیاتر نەدەبیسترا .. بە قووڵایی بیر ، له بەر سێبەری بێدادیدا دەدرەوشایەوە .. لە ژێر چ سرووتێكی هەڵوەدادا بووی ؟ لە تافی چ شادییەكی بەلەنجە ؟ بیرت لەوە كردەوە ، براكانت بخەیتە بیر یوسف! * یوسف! تۆ لە هەموویان جوانتر بووی .. لە هەموویان خۆشەویستتر .. خۆر و مانگ و ئەستێرەی ئاسمانان بۆ باڵات دەنووشتانەوە.. ئیرەییت بە چی‌یان برد ؟ یوسف براكانت بۆ خستە بیر و وتت گورگ خواردنی ؟! * ئێمە كۆمەڵێك مردوو بووین ، ماندوو لە زەماوەندی ستەم گەڕابووینەوە پاڵمان بە دیوارێكی ڕووخاو دا بوو ، تۆمان دی لە بێدەنگیی سپێدەیەكی ئارایشتكراودا كراسە بەخوێن كراوەكانیانت بە دەستەوە بوو لە دوور ڕا ، بە چەند ئاڵایەكی تەسلیمبوون دەچوون بە ڕیتمی هاواریان پێدەكەنی .. زوڵه‌یخا هه‌راسی سێكسی حه‌زره‌تی یوسف ده‌كات – تابلۆی ئۆریزۆ ١٦٢٦- ١٦٣٠Joseph and Potiphar’s Wife, Joseph leaving, by Orazio Gentileschi یوسف براكانت بۆ خستە بیر و وتت گورگ خواردنی ؟! * نەخشەی تەمەنت هەمووی بە قوربانی ، تاخچەیەكی پەمۆیی كۆشكی عەزیزی میسرێ كرد .. ئەشكەوتێكی چۆل بوو ، تەنیا دەنگی خۆتت لێ دەبیست .. بە تەنیا خۆت تیا دەدی .. (زولەیخا ) ئەو تریفە بە خەرمانە نەبوو یوسف ! مەوداكان ، لە ساتێكی هێدمەگرتوودا ببینێ .. بۆ براكانت خستە بیرەوە و وتت گورگ خواردنی ؟! * زامی بەفر تارمایی شكۆفە كوانووی سارد .. لە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیدا تاوتوێی هاوارە دوایی نەهاتووەكانی بن بیریان دەكرد .. با ، نهێنی بۆ دیوان لێ دەدزین .. ئاڵۆز بوو ، لەخۆنووسانێكی ئاڵۆز ژوانی ناوەختی یوسف و بیر .. * یوسف خۆی بۆ براكانی ئاشكرا ده‌كات- تابلۆی پیته‌ر كۆرنهل ١٨١٦-١٨١٧Peter von Cornelis – Joseph Reveals Himself to His Brothers [c.1816-17] هەتاوی كوژاوە، نم نم بەسەر جەستەی برایاندا دەڕژایە خوار .. “زولەیخا خەونێكە لە ئەندێشەی مناڵانەمدا ..“ وەهای گوت یوسف . * كۆمەڵی مردووان، هێشتا بە پاڵ دیوارەوەن .. جەستەی كەڵەكە بووی براكان لە ( بیر ) ی بێ هاوار … بێ بانگ شێتایەتی سرووشت .. خەوی ئەبەدی .. یوسف لە كۆشك ، درەختێكە بە تاریكی تەرز داوێ . كانوونی یەكەمی- 2016 تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین –ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته به نوسه‌ر خۆی.