(مامه حه‌مه) پیاوێكی ته‌مه‌ن 85 ساڵه كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه له‌خانه‌ی به‌ساڵاچووانی سلێمانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌قسەی خۆی پێشتر له‌مزگه‌وت ده‌خه‌وت‌و خه‌ڵك یارمه‌تی ده‌دا، پاشان چوه‌ته ئوتێل، خاوه‌نی موچه‌یه‌كی خانه‌نشینییه، وتی “برایم ئه‌حمه‌د رۆژانه ده‌هاته كتێبخانه‌كه‌ی باوكم‌و كتێبی ده‌برد‌و ده‌یخوێنده‌وه، منیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بوم به‌كه‌سێكی ماركسی”.
ئامادەکردنی ڕۆژنامەنوس: ئیحسان مه‌لا فوئاد
ئه‌و له‌سه‌ر جۆلانه‌یه‌كی حه‌وشه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچواندا دانیشتبوو، پاش به‌خێرهاتن، گووتی؛ “فه‌رموون دانیشن باقسه بكه‌ین”، به‌مشێوه‌یه باسی كتێبخانه‌كه‌ی باوكی كرد، “له‌ڕووی مێژوو وجوگرافیه‌وه باوكی من سه‌رده‌سته‌و شاره‌زا بوه‌و بیرمدێت له‌ساڵی 1933-1934 من ئه‌وكات له‌چواری سه‌ره‌تایی بوم، باوكم (قادر ئاغا) له‌سابونكه‌ران یه‌كه‌م كتێبخانه‌ی دامه‌زراند، ماڵیشمان هه‌ر له‌و شوێنه بوو”.
مامه (سەعید قادر ئاغا) ده‌ڵێت؛ “هه‌تاوه‌كو له‌و ساڵانه‌دا ئینگلیزێك له‌له‌نده‌نه‌وه هات بۆ كتێبێك كه باسی چوار شۆڕشی كوردی ده‌كرد له‌توركیاو ئاغا‌كان سه‌ركوتیان كردبوو، بیرمدێت كابرای ئینگلیز گۆچانێكی به‌ده‌سته‌وه و شه‌پقه‌یه‌كی له‌سه‌ردا بوو، كاتێك هاتبو له‌گه‌راج له‌خه‌ڵك ده‌پرسێت ماڵی (قادر ئاغا) له‌كوێیه كه كتێبخانه‌یه‌كی هه‌یه؟ ده‌ڵاڵێك ده‌یهێنێت بۆ دوكانه‌كه، به‌باوكم ده‌ڵێت؛ له‌له‌نده‌نه‌وه منیان ناردووه بۆ لای تۆ بۆ كتێبێكی له‌مشێوه‌یه، به‌ڵام باوكم كتێبه‌كه‌ی دابوو به‌نه‌جمه‌دینی مه‌لا بیخوێنێته‌وه، بۆیه ناردی به‌زوویی هێنایانه‌وه‌و دای به‌ئینگلیزه‌كه”.
به‌پێیی قسەکانی ئه‌و كتێبه‌كه ده‌باره‌ی (چوار شۆڕشی كورد له‌توركیا) بووه كه ده‌ره‌به‌گه‌كان یه‌كیانگرتوه و له‌ناویانبردووه، گووتیشی؛ “ئینگلیزه‌كه شه‌و له‌ماڵی ئێمه مایه‌وه، پاره‌ی ده‌رهێنا بیدات به‌باوكم، باوكیشم ڕه‌تیكرده‌وه، گووتی؛ بۆچی وه‌ری ناگریت، باوكم گووتی من كورد به‌پاره نافرۆشم. ئیتر جانتایه‌كی بچوكی زیویی ده‌رهێنا پڕ بوو له‌نوقڵ‌و شیرینی، باوكم وه‌كو دیاری ئه‌وه‌ی قبوڵكرد” له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکە (مام سه‌عید) ده‌ستیكرد به‌گریان و چه‌ند چركه‌یه‌ك وه‌ستاو گووتی؛ “به‌یانی هه‌ستاین بردمان بۆ گه‌راجی عه‌بده له‌سلێمانی‌و ڕۆیشته‌وه”.
خانه‌ی به‌ساڵاچووانی سلێمانی جگه له‌مامه (سەعید قادر ئاغا) چه‌ندین پیرێژن و پیره‌پیاوی دیكه‌ی تێدابوو، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كانیان ڕاكشابوون، هه‌ندێكیان له‌پێ كه‌وتبوون‌و خزمه‌تده‌كران، هه‌ندێكیشیان نه‌خۆشیان له‌گه‌ڵدابوو نه‌یانده‌توانی له‌جێگاكه‌یان هه‌ستن، به‌بینینیان ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژا، ئه‌وان كۆڕ‌و كچ‌و كه‌سه‌كانیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو نازیان هه‌ڵبگرێت‌و به‌خێویان بكات.
پیاوه ڕۆشنبیره‌كه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچوان، دێته سه‌ر باسی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) و ده‌ڵێت؛ “برایم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وام له‌دوكانه‌كه‌ی ئێمه‌دا بوو، له‌كوردستانی ئێمه ته‌نها پیاو بوو له‌رووی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ماركسی‌و سۆسیالیستییه‌وه. ڕۆژێك له‌گه‌ڵ پیاوێكی جوله‌كه‌دا ناوی (ئیسحاق میر) كه باشترین پارێزه‌ری (ئه‌وقات) بوو له‌عیراق‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ دۆسێیه‌كی نه‌دۆڕاندبوو، دۆسیه‌و داوای یاسایی هه‌بووه له‌كه‌ركوك‌و به‌غدا، دیارە به‌هیچ كه‌سێكی نه‌ده‌دا، جگە له‌برایم ئه‌حمه‌د نه‌بێت، زۆری خۆشده‌ویست” له‌ناكاو (مام سه‌عید) چرپاندی به‌گوێمداو وتی “منیشی كرد به‌شیوعی، چونكه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا گه‌وره بووم، بۆیه شیوعی‌و ماركسییه‌كی مه‌بده‌ئی بوم”.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه خاڵی هێرۆخان (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا) له‌گه‌ڵ (به‌هادین نوری) كه شه‌ش برای شیوعی بوون، دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی بوون له‌سلێمانی.
پیاوه كۆنه شیوعییه‌كه‌ی به‌ساڵاچوان له‌قسه‌كردن‌و بیركردنه‌وه‌دا پڕ بو مه‌عریفه‌و ڕۆشنبیری، ئه‌و ده‌یگووت؛ ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێك هه‌وڵی ڕۆشنبیری خه‌ڵك بدات، ئه‌وه شۆڕشێكی كردوه.
مامه حه‌مه ژیانی هه‌ر له‌كوله‌مه‌رگیدا بووه و چیرۆكه‌كانی ته‌واو نابن. وه‌ك خۆی گووتی؛ “پاش باوكم من له‌كتێبخانه‌كه داده‌نیشتم، له‌ساڵی 1970 به‌هۆی حزبایه‌تیه‌وه به‌جێمهێشت‌و له‌ڕۆژێكدا حه‌وت شیوعی هاوڕیم كوژران، منیش هه‌ڵهاتم، كه ئه‌وكات هاوڕێكانم له‌سلێمانی (عومه‌ری شه‌عب) و براكانی به‌هادین (مه‌لا كه‌مال ئیمامی مزگه‌وت‌و عه‌لادین‌و جه‌مال‌و كه‌مال‌و قادر)، ئێستا به‌س به‌هادین‌و عه‌لادین ماوون”.
ئه‌و پیاوه هێنده عاشقی زانیاری بوو، ده‌یگووت هه‌میشه ته‌ماشای هه‌واڵ‌و به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه چاوم نه‌ماوه تاوه‌كو بخوێنمه‌وه، هاته سه‌ر داعش و گووتی “دوێنێ شه‌و بینیم (به‌هادین نوری) باسی داعشی ده‌كردو ده‌یوت ئه‌مانه خائینن‌و مرۆڤ نین، به‌هادین پیاوێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بوایه جێگه‌ی له UN بێت”.
به‌ڕای (مامه حه‌مه) ڕۆشنبیرترین عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كه، خه‌ڵكی سوریایه، نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت “خالید به‌رداش سكرتێری حزبی شیوعی له‌سوریا پیاوێكی زۆر رۆشنبیر بو، وه‌كو وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب نین كه ده‌شته‌كی‌و ناڕۆشنبیرو رو له‌پاره‌ن”. *
* (ناوە ڕاستیەکە خالید بکداشە ؛ کولتور مەگەزین )
له‌باره‌ی كاره‌كانی خۆی له‌و كاته‌دا، وتی “به‌هۆی كاری سیاسییه‌وه حه‌وت ساڵ فه‌سڵ كرام، چونكه من لێپرسراوی به‌شی هاتووی هه‌موو پۆسته‌ی عیراق بووم له‌فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی ناوه‌ندی به‌غدا. دیارە ئه‌وكات دۆخی سلێمانی باش نه‌بوو، مه‌ترسیم له‌سه‌ر بوو، ئیدی من‌و دایكم ڕۆشتین بۆ به‌غدا، پاشان ژنم هێناو چه‌ند منداڵم هێنایه دونیاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م هه‌ر خراپ بووین پێكه‌وه. به‌پێكه‌نینه‌وه گووتی؛ (پێی ده‌وتم تۆ كافری) هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش بوم به‌كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه، كه‌رێكم هه‌بوو ده‌چوم له‌گونده‌كان كاری كوتانم ده‌كرد، كه‌ره‌كه‌م مانگانه 12 دیناری بۆ بڕابوه‌وه‌و منیش 9 دینار! )
باوكی (مام سه‌عید) حه‌وت ژنی هێنابوو، به‌وته‌ی خۆی له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ته‌نها ئه‌و شیوعیه، 72 كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ی پارتین، گووتیشی: “دوو كچ‌و دوو كوڕی گه‌وره‌م هه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن‌و نایه‌ن به‌لامدا، ئه‌وان منیان ناوێت”.
له‌و شوێنه كه بۆه‌ته ماڵی هه‌میشه‌ییان، هه‌مو شتێكیان بۆ دابینكردون، هه‌ر له‌جۆره‌ها خواردن تاوه‌كو شوشتن‌و شوێنی خه‌وتن، گووتی؛ “ئه‌وانه‌ی لێره ده‌وام و كارده‌كه‌ن مرۆڤی زۆر باشن”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه گرت گووتی؛ “ئێمه خاوه‌نی میلله‌تێكی خراپین، ده‌بێت جگه له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌ركرده‌كان، ڕه‌خنه له‌میلله‌تیش بگرین‌و به‌كه‌ڵك نایه‌ن! ئێمه هه‌موو كۆڵه‌وار و خراپین، بۆیه ناگه‌ین به‌هیچ، ئه‌وه‌نده گه‌ل سزای داوین، حكومه‌تی دواكه‌وتو و(ڕەجعی) سزای نه‌داوین!.
سەرچاوە ؛ ڕۆژنامەی (ئاوێنە) ڕێکەوتی 15.05.2015
کولتور مەگەزین و چەند سەرنجێک:
ئەم ڕیپۆرتاژە یەکێکە لەڕیپۆڕتاژە جوانەکانی هاوڕێێ ڕۆژنامەنوسمان (ئیحسان مەلا فوئاد) کە لە ڕۆژنامەی ئازیزمان (ئاوێنە) بڵاوبۆتەوە. (کولتور مەگەزین) پێیوایە تاوەکو ئێستا ڕۆژنامەکانی ئێمە بەداخەوە ڕۆژنامەی کۆمەڵگە نین، بەقەد ئەوەندەی هەواڵسازین و پەڕاوی هەواڵین! بەڵام لەنێو ئە فەوزایەدا چەندەها ڕیپۆڕتاژی گرنگ دەربارەی ژیانی مرۆڤ لەڕۆژانە ژیانیدا بڵاودەکرێتەوە، کەڕەنگدانەوەی چارەنوسە کەسی و خەونەکانی خۆیانن. کولتور مەگەزین ئەم ڕۆژنامە نوسە ئازیزەمان و ڕیپۆڕتاژەکانی بەکاری رۆژنامەوانی ڕاستەقینە تێدەگات، کە مرۆڤی کوردی وەک خۆی لەچەقی بیرکردنەوەیدا داناوە، و لەم بڕوایەوەجەند سەرنجیکمان هەیە .
بەسوپاسەوە ئێمە وەک هونەرێکی گێڕانەوەی گرنگ ئەم ڕیپۆڕتاژە دووبارە بۆ خوێنەرانمان بڵاودەکەینەوە، بەڵام بەچاکردنی (و / وو) واوەکانی کەڕۆژنامەی ئاوێنە هەموویان دەکات بەیەک واو؟!هەروەها ڕێنوس و خاڵبەندیەکانی کەهەڵەی زۆر تێدایە.
تاکە ڕەخنە ئەوەیە کەشەفافیەت نییە لەناوی کەسەکاندا لەسەرەتادا دەڵێت (مامە حەمە ) بەڵام دوایی بۆمان دەردەکەوێت کەناوی (مام سەعیدە) ! ئێمە وەهای بۆچووین کەڕۆژنامەنوس نازناوەکەی (مامە حەمە ) ی سەرەتا پێش خستووە، کەبێگومان دەبێت لەکاری ڕۆژنامەنوسیدا ئەو زانیاریانە بەڕوونی بگوترێت ناوی و نازناوی و تەمەن و شوێنی ڕیپۆڕتاژەکە نەک لەناواخندا ، دووهەم هەڵە ئەوەیە ڕۆژنامەنوس بەپەلی کردووە لەگواستنەوەی زانیاریەکان و بۆ نمونە (خالید بکداش) کەسکرتێری حزبی شیوعی سوری بووە ئەو لێێ بووە (خالید بەرداش). دیارە گەر بەووردی لەسەر هەر نوسینێکی ڕۆژنامەنوسی کوردی بنوسیت تێدەگەین کە باسترین ڕۆژنامەنوسیان لوئاستی پێویستدا نین! بەڵام ئەم هەوڵە بەهوڵێکی جوان تێدەگەین.
بیرمان نەچێت کە (گابرێل گارسیا مارکیز) ڕۆمانوسی گەورەمان ساڵانێکی دوورودرێژ ڕیپۆڕتاژی بۆ ڕۆژنامەی (ئیسپێکتادۆر) دەنووسی و لەوێ کاریدەکرد .
لەخوارەوە لینکی ڕیپۆرتاژەکەمان داناوە بۆ بەراووردی ڕێنوس و واوەکان و ناوەکان!