سه‌ره‌تای به‌هار بوو، جار جاره كزه بایه‌ك هه‌ڵیده‌كرد و نه‌ده‌ما، مه‌ودایه‌ك سه‌رزه‌مین به‌هاریی ده‌ینواند. جاریش هه‌بوو خۆر له په‌نای هه‌وره‌كان خۆی حه‌شار ده‌دا و دونیا ده‌بوو به‌تابلۆیه‌كی سپی. خه‌ڵكی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد باران دابكان، كه‌چی هێنده‌ی نه‌ده‌برد خۆر به تاقی ئاسمانه‌وه ده‌خه‌نیه‌وه، ده‌تگوت چله‌ی هاوینه. سه‌ره‌تای به‌هاری هه‌موو ساڵیك كه‌ش و هه‌وا جێی بڕوا نه‌بوو و نابێت. ئه‌و ڕۆژه ده‌مه‌و ئێوارانێكی سپی بوو، كاتێك ئه‌و؛ كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و حیكایه‌تانه‌ی كه بووبوونه هۆكاری به‌ته‌نیا هه‌ڵكردنی.
هاوڕێ گه‌ر په‌له‌په‌لیم لێ نه‌كه‌ی، هه‌موو شتێكت ده‌رباره‌ی ئه‌وت پێده‌ڵێم، به‌س مه‌پڕسه كۆتایی ئه‌م چیرۆكه به كوێ ده‌گات. ئاخر من و خودا‌ش نازانین كۆتایی ئه‌و چیرۆكه چۆنه و ده‌گا به كوێ!
سه‌یركه، عه‌جیبی ئه‌و هاوڕێیه‌م له‌وه دایه، له مانگی پێنجی هه‌موو ساڵێك، خه‌ونێك ده‌بینێت و ده‌شزانێت له دواییدا چی ڕوو ده‌دات. مردنی خاڵی و له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی زگی خوشكی. سووتانی ماڵی دراوسێكه‌یان، وه‌رگه‌ڕانی ماشێنی سه‌رۆك كۆمار. هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه بۆ ئه‌و، چاوه‌ڕوانكراو بوو…ته‌نانه‌ت مانگێك دوای ده‌ركردنی ئۆپۆزسیۆن له پایته‌خت، سپێده بوو، له خه‌وه هه‌ڵستا به‌زه‌وقه‌وه دووشێكی كرد و جوان و پۆشته خۆی گۆڕی. بۆنێكی بێ ئه‌ندازه ته‌ڕ و سووكی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی پڕژاندن و له چاوه‌ڕوانی ته‌له‌فۆنێك، لاقوونێكی له‌سه‌رسه‌رینه گوڵگوڵییه‌كه دانا. دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه، بێئه‌وه‌ی كه‌س ئاگادار بكاته‌وه له ماڵ وه‌ده‌ركه‌وت. یه‌كڕاست به‌ره‌و ئه‌و ناونیشانه، كه له‌موبایله‌كه پێیدرابوو. له‌وێدا دڵداره‌كه‌ی له چاوه‌ڕوانیدابوو. دوای سڵاوكردن، بێ هیچ پێشه‌كيیه‌ك؛ تاقه ئه‌وینداره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی له (نه‌شمیلی هاوڕێكه‌م ) كرد. چاوه‌ڕێی ده‌كرد، كیژۆڵه‌ی دڵبه‌ر ببوورێته‌وه، یان ده‌روونی تێكبچێت. به‌ڵام دۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كوڕه چاوه‌ڕێیده‌كرد، پێچه‌وانه كه‌وته‌وە و هیچ شتێك ڕووینه‌دا. ئه‌و هاوڕێیه‌م به كوڕه دڵداره‌كه‌ی گوتبوو: به‌دڵنیاییه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد، بۆیه وا خۆم پۆشته كردووه، تا نیشانتی بده‌م، كه گه‌ره‌كم نییه، له دوای تۆ ژیانم بكه‌مه دۆزه‌خ.
هاوڕێ باوه‌ڕم پێبكه، ئه‌و هاوڕێ كچه‌م له غه‌یبه‌وه هاتۆته‌وه. گه‌ر پێویستان به به‌ڵگه‌ی زێده‌تره، ئه‌وه من ئاماده‌م بۆتی ڕیزبكه‌م، به‌ڵام تكامه له كۆتایی ئه‌م چیرۆكه مه‌پێچنه‌وه، چونكه كه‌سمان سه‌ری لێده‌رناكه‌ین.
(نه‌شمیلی هاوڕێم) له گه‌ڕه‌كی چواربا‌غ داده‌نیشێت. ماڵیان به‌ماڵی دكتۆر بورهانه. ئه‌و دكتۆره‌ی هه‌موو شار پێی ئاشنایه، كه چ خێرخۆزاێكی چاكبووه بۆ ماڵه هه‌ژاره‌كانی ئه‌م شاره. ئه‌و دكتۆره هه‌نووكه له له‌نده‌ن ژیان ده‌گوزه‌رێنێت. خانو‌وه‌كه‌شی داوه به‌ماڵه هه‌ژارێك، بێئه‌وه‌ی یه‌ك عانه‌يان لێ وه‌ربگرێت. هاوڕێ كچه‌كه‌م له ژنه ڕه‌به‌نه‌كانی نێو كڵێسا ده‌چوو. تا ته‌مه‌نی گه‌یشته (27)ساڵ، چه‌ندان جار به‌ڵێنی به یه‌زدان دابوو تا شوونه‌كات، ده‌ستی به‌ر هیچ پیاوێك نه‌كه‌وێت. كه‌چی ره‌به‌نه‌كه‌ی ئێمه شه‌و نه‌بوو شه‌یتان به‌دیاریه‌وه قاقا نه‌كا و شه‌یتانی نه‌بێت، هه‌موو سبه‌ینانێك له‌ژێر دووش له خودا ده‌پاڕایه‌وه ئیبلیسی مه‌لعوون به‌رۆكی به‌ربدات. هه‌ندێ جاریش شه‌یتان هێنده فشاری بۆ ده‌هێنا، هه‌ر له ژێر جێگاكه‌ی به‌سه‌رین و پێخه‌فه‌كه‌ی و ده‌ست خشاندن له گردۆڵه هه‌ستیاره‌كانی له‌ش، پتر له جارێك خۆی به‌تاڵ ده‌كرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ش له‌شی گه‌رم و تایێكی تاقه‌تپڕوكێن ئارامی لێهه‌ڵده‌گرت و نه‌ده‌عه‌جما.
ئه‌و له‌و كچه وورد و سپی پێستانه بوو، كه پیاوان سانا شه‌یدای ده‌بوون. چیڕۆكی مامۆستاى میوزیك و خوێندكاره موو ڕه‌شه‌كه‌ی ده‌می زانسگه، ئه‌و دڵچوونه‌یان له (نه‌شمیل) بووه به‌یاده‌وه‌رییه‌ك هه‌م مه‌رگه‌سات و هه‌میش به‌زمه‌سات. كچێك بوو ئیراده پۆڵاین، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو حه‌زی بۆ سێكس، وه‌ختێ ته‌مه‌نی له بیست و حه‌وت ساڵی ڕه‌تیدا، دیسانه‌كه هه‌وڵده‌دات به‌ڵێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌زدان به‌رێته سه‌ر. ئیتر ده‌ست له‌خۆخشاندنیش بۆی، بۆئه‌به‌د ده‌چێته ڕابردوویه‌وه. تا ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌شه‌وی یه‌كه‌میدا ئه‌و خۆشیكردنه‌ی به نسیب بێت.
بیرم دێته‌وه جارێكیان نه‌شمیل چیڕۆكێكی بۆ باسكرم، كه له یه‌كێك له كتێبه‌كانی خۆی به‌رچاوی كه‌وتبوو.
گووتی ده‌ترسم منیش به هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و ژنه بگه‌م.
منیش گووتم: كام ژن؟
نه‌شمیل ده‌ستی به گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆكه‌كه كرد، كه چه‌ند كاتژمێری خایه‌ند.
له چیڕۆكه‌كه‌دا هاتبوو: له گوندێكی سه‌ر سنووری(بولگاریا) ژنێك ده‌ژیا، له‌سه‌رده‌می گه‌نجی زۆر ته‌نیا بووه، هه‌میشه كاته‌كانی خۆی له ژوورێكدا به‌سه‌ر ده‌برد و خه‌ریكی ده‌ستبازیكردن بووه له‌گه‌ڵ خۆی. كات دێت و ده‌ڕوات، ئه‌و كچه له ژیانیدا دوو جار شوو ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و حه‌زه زۆره‌ی بۆ کێر هه‌یبووه، نه‌یتوانیووه وه‌ك پێویست خۆی تێر بكات. ئیتر لێی بۆته سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن و پێیه‌وه ناڵاندوویه‌تی، تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئه‌م مه‌راقه وای لێده‌كات، خه‌م و خه‌فه‌تی زۆر بخوات و تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی بكات.
نه‌شمیل، ته‌نیایی كردبووه هاوبه‌شی ژیان. ته‌نێ ده‌دوا و گوێی له ته‌نیایی خۆی ده‌گرت. له ژووره تاق و ته‌راكه‌ی نهۆمی دووه‌م، هه‌میشه ته‌نێ ده‌مایه‌وه و حه‌زێكی سه‌یر بۆ ته‌نیایی و دووان له‌گه‌ڵ خۆی دنه‌ی ده‌دا. گه‌لێ جار به دیار جله تایبه‌تییه‌كانی ژێره‌وه بێتا‌قه‌تی دایده‌گرت. ده‌ستی به‌گوڵه‌كانی سه‌ر مه‌مكدان و مایۆكه‌یدا ده‌خشاند و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت: چی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌ستی تۆ بوایه و منت به كۆتا گه‌یاندبا.
له ژووره‌كه‌یدا په‌ڕتووكخانه‌یه‌ك هه‌بوو، كه په‌ڕتووكگه‌لێكی نووسه‌رانی وڵاته‌كه‌ی خۆی تێدا گلدابووه‌وه. مه‌یلیشی زێتر بۆ چیڕۆكه‌كانی شێرزاد حه‌سه‌ن بوو، چونكه لای وابوو ده‌توانێ خۆی تێدا بدۆزێته‌وه. به‌گشتی ئه‌و هۆگر و خولیایی نووسه‌ره كورده‌كان بوو…جار نا جارێكیش كتێبێكی كۆندێرا، یان ماركیز، ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی ڕووسی ده‌خوێنده‌وه. ئه‌و باوه‌ڕی وابوو ژیانی ئه‌و، زۆر نزیكه له ژیانی دیستۆێڤیسكی له ده‌می زیندان، چوون زۆربه‌ی كاتی خۆی، له ته‌نیایدا به‌سه‌ر ده‌برد.
له ژووری به‌رده‌م په‌یژه‌كانی نهۆمی دووه‌م. ته‌نێ گڵۆپێك كزكز ده‌سووتێ، هه‌ڵبه‌ته رووناكییه‌كه‌شی به‌و ئه‌ندازه‌یه نییه مرۆ وه‌سفی بكات. ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ژاوه‌ژاو ناكۆك بوو، دانووی له‌گه‌ڵ هاروهاجیی، ناكوڵێ و تاكه په‌رستراوی ته‌نیاییه. ئه‌ندێشه‌ی مه‌زنیشی سێكسكردن بوو له‌گه‌ڵ ڕۆحێكی پاك.
نه‌شمیل، ده‌رباره‌ی ژنه بۆلگاریه‌كه ده‌یگوت: “ئاخر منیش بۆیه ده‌ترسم.. نامه‌وێ به ده‌ردی ئه‌و بچم، چونكه ئه‌و ژنه، به هۆی ئه‌و حه‌زه زۆره‌ی بۆ سه‌رجێیكردن بوو، كه تووشی خه‌م و خه‌فه‌تی زۆر هات و دواجاریش تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ش، چه‌ند ساڵ بێ حه‌وسه‌ڵه بوو و پێیه‌وه ده‌كڕووزایه‌وه، دواتریش گیانیدا.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستبوو، لای وا بوو، ته‌كنه‌لۆژیا هۆكاره بۆ ته‌مبه‌ڵی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌كان. ده‌یگوت: ته‌ركی ته‌كنه‌لۆژیا، ووردبوونه‌وه‌یه له گه‌وهه‌ری شته‌كان، چێژی هه‌قیقه‌ت و نزیكبوونه‌وه‌یه له ئه‌دگاره‌كانی خوداوه‌ند. له‌و ده‌مه‌ی ڕۆچووبووه زكری ته‌نیایی، به‌خه‌یاڵیداهات ته‌ماشایه‌كی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بكات، تا وه‌ك هه‌میشه بڕواته لای خوێندنه‌وه‌ی قورئان و رۆبچێته نێو دونیای ئایه‌ته‌كان. وه‌ختێك شاشه‌كه داگیرسا، بینی كوڕه دڵداره‌كه‌ی نامه‌یه‌كی بۆ فڕێكردووه. دوودڵ بوو له سه‌یر كردن، لێ دواجار سه‌یری كرد و تێیدا نووسرابوو: “زۆر ده‌مێكه لێم ونی، هه‌رچییه‌كم كردووه لێی په‌شیمانم، ته‌نیا یه‌ك هه‌لی دیکەم پێبده. به‌ڵێن بێت خۆشه‌ویستی خۆمت بۆ ده‌سه‌لمێنم”. به‌ڵام نه‌شمیل ئه‌وه‌نده دوورنما و بێ متمانه ببوو له دڵداره‌كه‌ی، ئیتر به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی له ناخیشه‌وه بۆ سێکسکردن و باوه‌شێك، دنه‌دنی بوو، لێ له وه‌ڵامی نامه‌كه بۆی نووسیبوو: من بووم به ڕه‌به‌ن، ئیتر من له‌بیر خۆت به‌ره‌وه.
ئه‌و كچه بۆیه هه‌میشه ته‌نیا و بێده‌نگ ده‌بوو، چونكه لای وابوو بێده‌نگبوون ته‌ژیه له گفتوگۆ، جه‌نجاڵی خود و وتنەگه‌لێك سه‌ر به دونیای تاكه كه‌سی. زۆرجار ده‌یگوت: بۆیه بێده‌نگم، چونكه ده‌مه‌وێ زۆر شت بڵێم، كه ناتوانم به زمان ده‌ریان ببڕم. كه‌ی زۆر بێده‌نگ بووم، ئه‌وه زێده‌تر چوومه‌ته‌وه ناو خۆم. ئه‌و ده‌مه سه‌قاڵترین و پڕترین مرۆڤی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌م.
هه‌نووكه ئه‌و ده‌نووك له چل ساڵی ده‌دا. زه‌مه‌نیش له چوون ناكه‌وێت و ته‌نیایی و مه‌راقی ئه‌ویش، تا دێت پتر و زێده‌تر ده‌بێت. هاوڕێ كۆتایی ئه‌و چیڕۆكه‌ش بۆیه وا لێڵ و نه‌زاندراوه، چوون نازانین هه‌مان چاره‌نوسی چیڕۆكه‌كه‌ی (بولگاریا)یه دووباره ده‌بێته‌وه، یان به‌ڕاستی خوداوه‌ندێك هه‌یه ئاوڕ له به‌نده‌یه‌كی وا دڵ پڕ ده‌داته‌وه. كه به هۆی خوداوه ناتوانی ده‌ست له هیچ بوونه‌وه‌ر‌ێك بدا، كه بۆنی سه‌رجێیی لێبێت.
(3 / 4/ 2016)