ژیانی ڕووت

Loading

جۆرجیۆ ئاگامبین; سەروەریی، حاکمییەت و ژیانی ڕووت

پێش قسە و باس لە بارەی ژیانی ڕوتەوە لای ئاگامبین، ئێمە ناچارین سەبارەت بەم چەمکە لای “ڤالتەر بنیامین”بوەستین. بینامین هاوشان لە گەڵ میشێل فوکۆدا یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی ژۆرژیۆ ئاگامبین. بۆ ڤالتەر بنیامین “ژیانی ڕوت، La vie nue”، ئەو ژیانەیە کە جیابووەوە و ترازاو و جیاکراوەیە لە هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەستە پێوەی، هەموو ئەو شتانەی کە پێوەی دەلکێنرێت. ئەم شتانە بەشێک نین لە ژیانی ڕوت و ڕوتی ژیان. ژیانی ڕوت گوزارشتە لە کار و کردەیەکی سادە ی ژیانکردن،”Simple fait de vivre، نە دەنگێکی سیاسی هەیە لەو شوێنەی کە سیاسییە، وە نە دەنگ و سەدایەکی ئاینی هەیە لەو شوێنەی کە ئاینییە. لای بنیامین ئەو شتانەیە کە مۆدێرنیتێ تایبەتمەند دەکەن. ئەو کاتەی مرۆڤە مۆدێرنەکان کۆمەڵێک تیۆری تایبەت لە بارەی ژیانەوە پێکدێنن و دەگەڕێنەوە بۆی وەک سەرچاوە. کۆمەڵێک تیۆر کە پێشنیاز و تەرحن لە پێناو پیرۆزکردنی هەموو ژیان، تا ئەو شوێنە کە ئەم پێشنیازانە لە بارەی ژیانەوە کە دەیگەڕێنێتەوە بۆ ژیانی حەیوانی و پێویستە ژیانی مرۆیی بپارێزرێت. بەمشێوەیە بنیامین تێبینی پیرۆزکردنی ژیانی کردووە لە ناو مۆدێرنیتێدا. ژیانی ڕوت تا ئەو شوێنەی بوار و سپێرێکی ئۆتۆنۆم و سەربەخۆیە لە ژیان، باڵاتر دەبینرێت و تەماشادەکرێت بەرانبەر ئەو فۆرمانەی دیکەی ژیان کە پێی دەبەخشرێت، بنیامین ئەم تێۆرە، یان ئەم تێۆرانە تەنیا لە ناو مۆدێرنیتێدا دەبینیت. ئەو گریمانەیەی کە بینامین پێشچاومانی دەخات: ئەوەی کە مۆدێرنیتێ لە ڕێگەی گرتن و جێگۆرکێ پێکردنییەوە لە گۆڕینی لە لە ژیر دەسەڵاتی “ژیانی ڕوتەوە بۆ ژێر دەسەڵات و زاڵبوونی ژیانێکی ئاینی، تایبەتمەندی دەکات و تەعریفی دەکات، ئەمەش بەرمەبنای زاڵبوون و سەپاندنی دەسەڵات بە سەریدا. لە ناو مۆدێرنیتێدا، ترادیسیۆنی کرستیانی کارێکتەری پیرۆزی خۆی ونکرد، وە ژیان ڕوت ئەم کارێکتەرە موقەدەسەی ترادیسیۆنی کرستیانی بە میرات وەرگت.

walter-benjamin
ڤاڵتەر بینیامین

بەمشێوەیە بۆ تێگەیشتن لە “هۆمۆ ساکەر،L’homo sacer”،پێویستە “ڕەخنە لە زەبروزەنگCritique de la violence” بخوێنینەوە. پرسیاری سەرەکی و بنچینەیی “ڕەخنە لە لە زەبورزەنگ و توندوتیژی”: ئەسڵی حەق و سەرچاوەی هەرە باڵاو کۆتا سەرچاوەی دەسەڵات و ئتۆلایتێی حەقلە ناوەوەی خودی سیستەمی حەقدا “ماف” خۆی پێکدێنێت، یاخود لە دەرەوەی؟ هانس کیلًَسن بەم جۆرە وەڵام دەداتەوە: ئەسڵی حەق و ماف لە ناوەوەی خۆیدا پێکدەهێنرێت و شوێنگە وەردەگرێت، دەرەوەی خۆی ناناسێتەوەو دانی پێدا نانێت. بۆ کیڵسن، ئەسڵی ماف ئەوەیە کە ئەو ناوی ناوە “نۆرمی باڵا” ئەو باڵایی بوونە لە ناوەوەی سیستەمی مافدا خۆی پێکدێنێت. وە نۆرمە قەزاییەکانی دیکە بە پێ یاخود بە هەلومەرج و بە پێودانگی کۆ دەزگاکانی ئەم نۆرمە باڵایە پێک هاتوون. سیستەمی ماف دەتوانرێت بە هەند وەربگیرێت وەک “هەرەمێک، فۆرمێکی هەندەسی کە نۆرمە قەزایی و یاساییە ئەسڵییەکانی لە سەرەوەی دادەنرێت،هەر ئیدیایەک نمونەیەکە بۆ ئیدیای مافی پۆزەتیڤ سەبارەت بە ئەسڵی ماف. لە لایەکی ترەوە، وەک وەڵامێک بۆ کارل شمیت، بنیامین دەڵێت: ئەسڵی ماف لە دەرەوەی خۆی خۆی پێکدێنێت، ئەمەش زەبرو زەنگ و توندوتیژییە. بۆ بەڵگەهێنانەوە و سەلماندنی ئەم تێزە، ئەو توێژینەوە لە سەر دۆخێکی سازان و ئاشتەوایی نێوان ملاملانێ و بەیەککەوتن و ڕکابەڕێییەکان دەکات “conciliation des conflits، ئەمەش تێمێکە لەناو پانتایی مافی ئێنتێرناسۆنال و گەردونیدا وەرگیراوە. ئاشتەوایی و سازانی ململانێ و ڕکابەرییەکان جیگەو ڕێگەیەکە بۆ بەرهەمهێنانی ماف کە بە هەمیشەیی زیندووە. ئەو دەسەڵاتەی گەرەنتی “پەیمانی پێکەوەبوون”دەکات و دەیپارێزێت لە زەبروزەنگ و توندوتیژییەوە لە دایک بووە. بەمشێوەیە لای بنیامین ماف و زەبروزەنگ جیانەکراوەو لێکدانەبڕاون. وە تەنیا زەبروزەنگ و توندوتیژی دەتوانێت حەق بەرهەم بێنێت.کەواتە: زەبروزەنگ و توندوتیژی ئەسڵی مافە.
هۆمۆ ساکەر. دەسەڵاتی فەرمانڕەواو ژیانی ڕوت، کتێبێک کە، ئاگامبین چەمکی ژیانی ڕوتی بینیامینمان بۆ شیدەکاتەوە. ئەم کتێبە یەکێکە لە باشترین ئەو کارانەی کە لە سەر “ڕەخنە لە توندوتیژی” نوسراوە. بە تایبەت زەبروزەنگ و توندوتیژی ئەفسانەیی،La violence mythique”، چون رونکردنەوە وەسفکردنێکی وردە سەبارەت بە سیستەمی زەبروزەنگ و توندوتیژی میتیک و ئەفسانەیی بەو شێوەی کە سیستەمی ژیانی ڕوتە.

ئەم کارەی ئاگامبین بە تایبەت و زۆر بە وردی لە لایەن “فوکۆییەکانەوە”خوێنراوەتەوە و لە سەری وەستاون، چون ئاگامبین لێرەدا سیستەمی ژیانی ڕوت دەبەستێتەوە بەو شتەی کە میشێل فوکۆ ناوی ناوە “بایۆ،بیۆ-سیاسەت،Bio-politique” لە دواهەمین چاپتەری کتێبی ئیرادەی مەعریفەدا. ئەگەر ئەم کارە وەک تەفسیرکردنێک ببینرێت سەبارەت بە ئیدیای بیۆ-سیاسەتی فوکۆ،بێگومان،فوکۆییەکان دژ بە ئاگامبین دەوەستنەوە. چونکە لێرەدا بیۆ-دەسەڵات وەک ئەسڵی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی دەبینێت. لە کاتێکدا میشێل فوکۆ بەو شێوەیە تەماشای بیۆ-دەسەڵات دەکات کە، لە لایەن دەسەڵاتی فەرمانڕەواوە دانابەزێتو ناتوانرێت دابەزێنرێت. بۆ میشێل فوکۆ،بیۆ-دەسەڵات لە ناو کۆمەڵێک تەکنۆلۆژیای نوێی دەسەڵاتدا بینادەکرێت کە ناتوانێت و ناکرێت زۆر بە وردی و حەسری لە ناو کۆدەکانی ماف و فەرمانڕەوایەتیدا خۆی بە حوزور بهێنێت.هەر بۆیە میشێل فوکۆ پێشنیاری “جێهێشتن و دەستبەرداربوونی” تیۆری دەسەڵاتی فەرمانڕەواییی و ماف دەکات ،La theorie de la souvrainete et du droit،چونکە ئەم دەسەڵاتانە دەبنە ماسک بۆ داپۆشینی مۆدەکانی ئەزمونکردن و ڕاهێنانەکانی دەسەڵات.

“لە ناو کۆمەڵێک وێنەی دەسەڵات-یاساو و دەسەڵات-فەرمانڕەواییدا ماوینەتەوە و پێوەی لکاوین و گیرمانخواردووە، کە تیۆریسیانی ماف و دەزگایی خاوەندارێتی و خاوەندارێتیکردن وێنایان کردووەو ڕەسمیان کردووە.هەر سەبارەت بەم وێنەیە کە پێویستە خۆمان لێی ڕزگار بکەین و تێیپەڕێنین، واتە ئیمتیازدانی تیۆریی بە دەسەڵاتی یاساو فەرمانڕەوایی. ئەگەر بمانەوێت شیکارییەک لە بارەی دەسەڵاتەوە بکەین لە ناو گەمە کۆنکرێتییەکان و مێژووی ئەم ڕەفتارو هەڵسوکەوتەدا، ئەوا پێویستە شیکارییەکی دەسەڵات بونیادبنێن کە،ئیتر، لێرە بەدواوە ماف وەرنەگرێت و بە هەندی نەگرێت بۆ مۆدیلێک،بۆ کۆدێک” فوکۆ مێژوی سێکسوالیتێ،ب ەرگی یەکەم، ئیرادەی مەعریفە،ل118-119.

بەمشێوەیە فۆکییەکان لە میکرۆ فیزیکی دەسەڵات دەکۆڵنەوە لە بری تێۆری دەسەڵاتی فەرمانڕەوا. ئەوان گرنگی بە ئاگامبین نادەن ئەو کاتەی پەیوەندییەک لە نێوان دەسەڵاتی فەرمانڕەواو بیۆ-دەسەڵاتدا دروست دەکات.بە تەنیا یەک وشە، “ئاگامبین نوسەرێکی فۆکۆیی نییە بەڵکو نوسەرێکی ڤالتەر بنیامینییە”. چەمکی ژیانی ڕوت گۆڕدراوێکی بیۆ-دەسەڵات نییە کە ببێتە بابەت و ئۆبژێی لێکۆڵینەوە لە لایەن میکرۆ فیزیکی دەسەڵاتەوە.ژیانی ڕوت، تێگەیەکە کە بنیامین لە “ڕەخنە لە زەبروزەنگدا: بەرهەمی هێناوە لە پێناو وەسفکردنی بەرهەمهێنانی توندوتیژی ئەفسانەیی: “ئەوە ژیانی ڕوتە کە توندوتیژیی و زەبروزەنگی ئەفسانەیی بەرهەم دێنێت.ڕاستە بۆ فوکۆ و بۆ ئاگامبینیش “ژیان”پنتی لەنگەرخستنی دەسەڵاتە. بۆ فوکۆ ئەوە “بیۆ-دەسەڵاتە کە کەم ناکرێتەوە، گەمارۆ نادرێت لە ناو پانتایی مافدا. هەرچی ئەوەیە کە ئاگامبین لە “هۆمۆ ساکەردا”کردوویەتی، تەفسیرکردن و تەفسیرکردنەوەی چەمکی فۆکۆیی بیۆ-دەسەڵات نییە، بەڵکو ئەوە نوسینێکی ڤالتەر بنیامینە لە “ڕەخنە لە توندوتیژی و زەبروزەنگدا کە میتافیزیکیای مافە. ئەم کارەی ئاگامبین، کارێکی نایابە سەبارەت بە “ڕەخنە لە زەبروزەنگی”بینیامین. ئەوەی ئاگامبین دەیەوێت ڕونی بکاتەوەو تەفسیری بکات، ژیانی ڕوتپینتی لەنگەرگرتنی سیستەمی زەبروزەنگی ئەفسانەییە.

لە پێشەکی “هۆمۆ ساکەر”دا، ئاگامبین ئەوەمان وە بیر دێنێتەوە کە “گریک تێرمێکی دەگمەنی ئامادەنەکردووە کە گوزارشت لەو شتە بکات کە ئێمە گوێببیستی دەبین بە ناوی “ژیان”. لە ڕاستیدا ئەوان دوو وشەیان بەکاردەهێنا، ئەم دوو وشەیەش لە ڕوی سیمانتیک و مۆرفۆلۆژییەوە جیاوازن.لە لایەکەوە “zoe” کە ئاماژەو گوژارشت بوو بۆ “کردەو کارێکی سادەی ژیان و ژیانکردن، ئەوەش وەک تەواویی بوونە زیندووەکانی تر: گیانداران، مرۆڤەکان،خوداوەندەکان”، لە لاکەی ترەوە وشەی “bios”، کە ئاماژەیە فۆرم و شێوازی ژیانکردێکی تایبەتی کەسێک یاخود گروپێک. ژیان لە تێگەیشتنە گریکییەکەیدا لە ڕێگەو بە پێی دوو دەلالەت و هێمای جیاوازەوە دەنگدانەوە و سەدای هەبوو،بەڵام لێکجیانەکراوە بوون: لە لایەکەوە ژیانی ڕوت،La vie nue،ژیان وەک کردە و کارو کردارێکی سادانەی ژیانکردنzoe،Simple fait de vivre”،ڕوتکراوەو ڕوتو قوت لە هەر دەسەڵاتێکی بوون و خۆ جوڵاندن، لە لایەکی ترەوە: ژیانی پۆشتە و داپۆشراو ،La vie vetu،bios، ئەمەش فۆرم و شێوازی ژیان و ژیانکردن بوو. تۆمارکردن و شکڵبەندکرنی ئەقڵ و یاسایەک. دیاریکردن و سنوردارکردن و تەعریفکردنی ژیانی ئەنترۆپۆلۆژیانە. ژیان وەک” zoe” دەلالەت و هێمابوو بۆ ئەو پێناسە بنەڕەتی و سەرەکییەی ئەرستۆ لە دانراوەکەیدا: ” بارەی ڕۆح و دەرونەوە” ئاماژەی پێکردبوو: لە ناو جەستە سروشتییەکاندا،هەندێکیان ژیانیان هەیەو هەندێکیان نیانە، ئێمە لێرەدا لە ژیان تێدەگەین وەک کاروبار و کرداری تێرکردن و خواردن، بڕواهێنان، خۆ ئاواکردن و کۆتایی بە خۆهێنان لە ڕێگەی خۆوە”.

agambeenn
جۆرجیۆ ئاگامبین

لای ئاگامبین ژیان وەک bios” ئەو شتیە کە ئێمە دەتوانین ناوی بنێن “ِشیمانەو ئەگەر و مومکیناتە سیاسییەکانی مرۆڤ ژیانی پۆشتە و داپۆشراو، پۆشتەکردن و فۆرم پێبەخشینە بە ژیانی ڕوت لە ناو سیاسەتدا، واتە ژیانی ڕوت دەخەینە ناو فۆرمیێکی سیاسیانەوە، ئەم فۆرم بەندییە،ئەم خستنە ناو فۆرمەوە جیانەکراوەو لێکدانەبڕاوە لە گەیشتن و دەستگەیشتنی بە فاکیوڵتێی قسە.پێویستە بە جەوهەریی ژیان ببیێت بە قسە و فرمان بۆ ئەوەی کە بتوانێت خۆی پۆشتە بکات و خۆی داپۆشێت لە ناو خۆ تۆمارکردن و شکڵبەندییەکی سیاسیانەدا. ئاگامبین بەم تێڕوانینەی پێشنیازی لێکچون و وەک یەکبوونێکی تێبینکراو سەرنج لێدراو دەکات، کە وای لێدەکات لە ڕێگەیەوە لە ناو سیاسەتی ئەرستۆ دا هەناسەی لێ هەڵمژێت: بە هەمان شێوەی کە مرۆڤ نیشتەجێ و دانیشتوی ناو پۆلیسە “شار”، واتە ژیانی داپۆشراو پۆشتە، ئەمەش لە میانەی دەستبەرداربوونی بە وەرگرتن و قەبوڵکردنی ژیانە ڕوتەکەی لێرەدا”بە هەمان شێوە،لۆگۆس بە دەستدێنێت و دەبێتە خاوەنی ،ئەمەش لە ناو یان لە میانەی سڕینەوە یاخود پاریزگاریکردن لە دەنگی تایبەتی خۆی،voix.گوتار لە دەنگەکەیدا دەبێت بەوەی کە ژیانی پۆشتە لە ژیانی ڕوتەوە وەریدەگرێت.هەر ئەمەشە ئەو بە یەکگەیشتنەی لێکۆڵینەوی ئەرستۆیی کە ئاگامبین ئەرگومێنتسازییەکەی خۆی لە سەر بینا دەکات.

ژیان وەک ژیانی پۆشتە و داپۆشراو، لە لۆگۆسەوە Logos” ” هەناسە وەردەگرێت. لێرەدا بەو شێوەیە پێناسە و تەعریفی خۆی دەکات وەک شیمانە و مومکیناتی بیرکردنەوەو مەعریفە. واتە دەتوانێت خۆی بکاتە بابەت و ئۆبژێی مەعریفە، خۆی بکاتە گوتارێک لە بارەی ژیانەوە، کاتێک ژیان لەم پارچەوە بۆ ئەو پارچەی ئەم گوتارە بیۆ-لۆژییە.هەروەها، تەنیا زیندوویەکی بە تواناو لێهاتووی گوتارە لە بارەی ژیانەوە، کە بڕوای هێناوە سەبارەت بە قسەکردن لە سەر ژیان بە گشتی، ئەمەش لە ناو قسەکردنیدا سەبارەت بە ژیانی خۆی. وەک هەناسەدان و هەناسەهەڵمژینێک، کە تێیدا خۆی تێدا نییە، بە توانا و لێهاتووە نەک تەنیا بۆ ژیان بەڵکو بۆ قسەکردنیش. بەمشێوەیە لە هەناسە هەڵمژین و هەناسەدانی ژیانی خۆیدایە کە مرۆڤ سەرچاوەکانی قسەی خۆی دەدۆزێتەوە. بەڵام ئەم قسە و قسەکردنە، لە نۆبەی خۆیدا، لە دەنگی خۆیدا، نیشانەی ڕۆحێکە لە ناو ئینفیعال و هەستە جەوهەرییەکانی خۆیدا، یان گوتاری لۆگۆس، توانایی و لێهاتوویی ڕێکسختنی ئیتیکی، مەدەنی، سیاسی بەڵام دەتوانین بەو شێوەیە لێی تێبگەین کە لۆگۆسی سیاسی شارەکانە کە بەر مەبنای داپۆشین و پەردەبەسەرداداندا بیناکراوە. نا ئاساییبوون و هەڵاوێردەیی “zoe”ێک،دەنگێکی پەتی و پوختی کاریگەری، بە هەمانشێوە، لۆگۆسی ژیان-بیۆلۆژی-چێ نابێت و دروست نابێت ئەو کاتە نەبێت کە ناچارە و دەبێت ژیان لە بیر بکات کە وەک ژیانێکی پوخت و پەتی و بێگەرد، بە وێرانکردنی بەردەوام و لێڵکردنی “zoe”.بیۆلۆژیا لە ناو توندوتیژیی و زەبروزەنگی سڕینەوەو لابردندا ڕیشەی خۆی دەدەکوتێت و خۆی دادەمەزرێنێت، لە پاش ئەوەی کە ئەو لە ناو ژیاندایە، ژیانێکی گەمژەیی و گێل و گەواری و ڕوتدا. بە تەواوی و بە لێبڕاویی فەزایەکی بیۆ-لۆژیانەی مەعریفە وەردەگرێت و ڕەزامەندە پێی. بە پێی تێرمەکانی ئەم بەشکردنە کەشفی و ئیوریستیکییە.کەواتە: لە لایەکەوە ژیانی بیۆسیانە،bios” وەک ئۆبژێ و بابەتی مەعریفەیەک “لۆگۆس”ژیانی بیۆلۆژی، بە دڵنیاییەوە ژیانێکی ئیتیکیش بە مانا مۆراڵییەکەی، بە مانا ئەنترۆپۆلۆژییەکەی،بە مانا تیپۆلۆژی فۆمەکانی ژیان.

لە لایەکی دیکەوە، ژیان، ژیانی ڕوت،La vie nue،zoe” وەک ئەوەی هەموو مەعریفەیەک تێدەپەڕێنێت، بەرمەبنای ئەمە، بیناکراو لە سەر ئەمە، هەموو گوتارێکی مەعریفە، هەموو گوتارێکی مەعریفی مەفهو م و ڕونکراوە و هەستاوەیە لە ناو (نا-گوترادا،Non-discours.توێژینەوە فینۆمینۆلۆژییەکانی میشێل هێنری بە وردی بۆ ئێمە ئەم مەبەستەی هەیە لە وەبیرهێنانەوەمان سەبارەت بە ژیانی “zoe”،ژیانێکی پەسەندکراو قەبوڵکراو،ژیانێکی ڕوت. بەڵام بەرزبوونەوە فەلسەفەییکانی ئەم ماناو دەلەلەتەی ژیان بۆ بانگهێشتن و میوانداریکردنی ئەم بڵاوبوونەوەو فراوانبوونەی مەعریفە نییە. ژیانی ڕوت زۆر بە وردی لە فەلسەفەی میشێل هینریدا وەک ئەوەی بڕیاردەرانە لە مەعریفەوە دزرا بێت، پێناسەکراوە وەک ڕونکراوە و دیاریکراو ڕێکخراو لە لۆگۆس. تایبەت و ناچار کراو نییە بە تۆمارکردنی لە ناو گوتاری مەعریفەیەکی پۆتێنسیالدا، لە ناو بیۆلۆژییەکی نوێدا، بەڵکو جەختکردنەوە پێداگیرییەکی لێبڕاوانە و یەکلابووەوەیە ئەو هەڵاوێردەو نا ئاساییەیە کە ژیان دەخولقێنیچتو بەرهەمی دێنێت، دروستی دەکات، لە سایەی بە هەند وەرگرتنی دەسەڵاتە ئاساییەکانی مەعریفە-بیۆلۆژیا و فەلسەفە..مێژووی فەلسەفە بەوشێوەیەی کە لای میشێل هێنری وەرگیراوە و بینراوە، بە هەمان ئەدنازەو بە هەمانشێوە مێژووی لە بیرکردنی ژیانە، ئەمەش وەک دەسەڵاتێکی زیاد و هەرە باڵای لێڵ و تەمومژاوی ورگیراو پەسەندکراو “ژیانی ڕوت”. وە سەرلەنوێ داپۆشین و هەڵبەستراوی لە ڕێگەی چەمکێکی لادەرو پەشێو بیمار و گومڕاکەر، واتە ئەو ژیانەی کە بە پارچەپارچەکراوی وای لێکراوە ببێتە ژیانێک وەک بابەتێکی مەعریفە” ژیانی داقۆشراو پۆشتە”. ژیان لە ناو حەقیقەتی ژیانی ڕوتیدا بە وردی و تەواوی دەستبەردارو نا ئامادەیە بۆ مەعریفە، تەنیا ڕێکخستن و پلەبەندییەکی “شهودە،REVELATIOM، کەشف و نیگا و دەرکەوتن و مانێڤستبوونە. ژیانی ڕوت وەک شهودو وەحی، پۆبژێ و بابەتێکی نا ئۆبژێیی و نا بابەتی بوونە لە فەلسەفەی میشێل هێنریدا. ئەم شهودەش لە ناولۆگۆسدا جێگەو ڕێگەیەکی نییە. ئەو خۆی بەرهەمناهێنێتەوە، وەک ئەوەی دەیبینین، تەنیا بە پێودانگ و پێوەری دەنگێکی ڕوتی کاریگەر نەبێت، خۆی دیاری و تایبەتکردووە لە وێنەی لێڵی و تەمومژاویی و شیعرییەت، وەک ئینفیعالات و هەڵچوون، وەک خەیاڵی و چیرۆکئامێز، ژیان لە گەڵ ئەمەشدا، لە ناو ئەم شهودو وەحییەدا چوارچێوەدار نەکراوە، بەو مانایەی کە هیچ گەشەکردنێک ناناسێت، هیچ هەڵاوێردەو نا ئاسایی بوونێک ناناسێت، هیچ هیچ دابەشکارییەک ناناسێت. بەڵکو بە شێوەی شعرییەت خۆی دەنوێتەوەو دێتە گۆ.

ژیان لە خۆی جیانابێتەوە. لە ئەدەبدا، ئەم فۆنە،Phone” دەبێتە دەنگی ژیان، بێ ئەوەی لۆگۆسێک تێیدا دەرکوێت. بە هەمانشێوە جیگەو ڕێگەی شهودو نیگاکەیەتی. ژیان “بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو جێگەیەکی کۆتاهاتووی ڕوناکەوە: ژیان بە تەواوی پارێزگاری لە خۆی دەکات بەرانبەر دەرەوەی خۆی. لە ناو ڕاستەوخۆیی و ئێستایی و کتوپڕی “تەواوی بوون و بوونی تەواویدا،Omni-presence، لە ناو کوللیەتی خۆیدا لە هەمبەر خۆی”. ئەدەب ئەو شهودو وەحییە جیانەبووەوە لەژیانی ڕوت دەخولقێنێت، دروستی دەکات، دایدەهێنێت: شهودوێک بەبێ -ڕونکراوەیی، بەبێ تەفسیرکراویی، بەبێ بڵاوبوونەوەی، بە هەمانشێوە بۆ میشێل هێنری هونەریش خۆی نەزرو خۆی تەرخان دەکات بۆ ژیانی ڕوت. ژیانێکی جیاکراوە، ژیانێکی پۆشراو، ژیانێکی ئەزموونی، ژیانی کاروبار و ئیش،ژیانی مەعریفە و یاسا مەدەنییەکان.. ئەمانە لە دەرەوەی ژیانی ڕوت و ژیانی ژیانن.

وتاروی ژیان فەزایەکی نهێنی دەوێت، هەر لەو شوێنەدا شهودێکی نا دەرکەوتوو دێت و دەبێت، لە ناو ڕوت و قوتبوونی خۆیدا، ژیان، ئێمە ئەوە دەبینین، لە ناو خۆیدا وەک دسەڵاتێک ڕادەمێنێت، لە خۆی ورد دەبێتەوە، بێگومان وەک زەبروزەنگ و توندوتیژییەک. ئەوەی دەنوسێت بەڵگە بۆ ئەم تواناو دەسەڵاتە دێنێتەوە، واتە ئەوەی کە جیای دەکاتەوە لە جیهان، لە دونیا، لە ژیانی پۆشتە و داپۆشراو، وەک هێزێک،وەک نامۆبوونێک.ئەوەی دەنوسێت بەڵی دەکات،ئارەزوو بۆ ژیان دەکات لە ناو “تەندروستی و ساغییەکی کەم وبچوکدا: وەک ئەوەی دولوز لە “ئەدەب و ژیاندا” باسی دەکات. تەندروستییەکی بچوک و کەم کە “لەوێوە دێت کە بینیویەتی و گوێی لێبوە سەبارەت بە کۆمەڵێک شتی زۆر گەورە بۆ ئەو، زۆر بەهێز و پتەو بۆ ئەو، تەنگەنەفەس و تەنگبەر بۆ ئەو، بەمشێوەیە پەڕینەوەوەکە توشی هەلاکەت و تیاچوون و تیانەمانی دەکات”Deleuze،CRITIQUEB ET CLINIQUE P،14. بە هەمانشێوە شانۆ، کارێکی توندو حەیوانی هەڵاوێردەیی و نا ئاسایی ژیانی ڕوتە. بە هەمان شێوە نوسەر کوڕی زۆر توڕە و زۆر دێوانەی ژیانە لەناویدا، هەڵنەسانەوە و بە خەبەرنەهاتنی بە ئاگاهاتوو خۆی پڕ دەکات و دەگاتە کەماڵ “لەوەی بینراوە و بیستراوە، نوسەر چاوەکانی سور هەڵدەگەڕێن، تەبڵەی سەری کونی تێبووە”. لەو شوێنەی تەعریف و پێناسەی میشێل هێنری سەبارەت بە ژیان وەک، سەر و دەسەڵاتێک، کۆی شتەکان، سەرجەمیان لە هەمان کاتدا ناچارییەک پێکدێنن.

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی - مافی بڵاوكردنه‌وه‌ بۆ نوسه‌ر و كولتور مه‌گه‌زین پارێزراوه‌
تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی – مافی بڵاوكردنه‌وه‌ بۆ نوسه‌ر و كولتور مه‌گه‌زین پارێزراوه‌