ڕاپۆڕتەکەی ڕۆژنامەی ئاوێنە دەڵێت:
چاپی دووەمی کتێبێک له‌باره‌ی شاعیری شەهید بەكر عەلی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی كتێبخانەی گشتی سلێمانی ژمارەی سپاردنی پێ‌نادرێت لە كاتێكدا ئەم كتێبە ٢٠١٠ ژمارەی سپاردنی پێدراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری کتێب‌فرۆشی غهزهلنوسیش ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سپاردنیشی پێ نه‌درێت هه‌ر بڵاویده‌که‌ینه‌وه”.
ئاوێنە: هەواڵی پێنەدانی ژمارەی سپاردن بە چاپی دووەمی كتێبی شیعری شەهید بەكر عەلی لە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەی گشتی سلێمانی نوسەرانو ڕۆشنبیرانی نیگەرانكردو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتێكی ناڕەزایەتی ئەنجامدراوهو زۆرێك ئەم كارە بەمەترسی بۆ سەر ئازادی لەقەڵەم دەدەن‌و لەو بڕوایەدان ئەوەندەی تر تامەزرۆ بون بۆ كتێبەكە دروست دەكەن.
محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی سەبارەت بەپێنەدانی ژمارەی سپاردن بە چاپی دووەمی ئەم كتێبە لەلێدوانێكی بە (ئاوێنە)ی ڕاگەیاند “هەر كتێبێك كە پێشتر ژمارەی سپاردنی بۆ وەرگیرابێت ئەوا بۆ چاپی دوەمی كتێبەكە پێویست بەوەناكات ژمارەی سپاردنی بۆ وەربگیرێتەوە چونكە ناكرێ دو ژمارەی سپاردنی جیاواز بدرێتە یەك كتێب”.
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەوزادی موهەندیس بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانە گشتییەكانی هەرێم، به‌ئاوێنه‌ی ڕایگەیاند:”نازانم هۆكاری ئەوە چییە كە ژمارەی سپاردن نەدراوە بە چاپی دووەمی ئەو كتێبە بەڵام ئەگەر كارێكی نایاسایی بوو ئەوا ئەوكات لێپێچینەوەی لێدەكەم”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ره‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری کتێب‌فرۆشی غه‌زه‌لنوس که ئه‌و کتێبه بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبه ژماره سپاردنیشی پێ نه‌درێت ئه‌وا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر بڵاویبکهنهنهوه، “وه‌ک ته‌حه‌دایه‌ک بۆ ئه‌و دۆخه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئازادی نوسین شتێکی زۆر سه‌ره‌تاییه بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌ئێمه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه پێشتر ژماره‌ی سپاردنی هه‌بوه، ره‌وه‌ز ده‌ڵێت “به‌پێی یاسای کتێبخانه‌کان هه‌ر کتێبێک سێ ساڵ به‌سه‌ر چاپکردنیدا بڕوات، ئه‌وا ده‌بێت له‌چاپی دوه‌میدا ژماره‌ی سپاردنی بۆ وه‌ربگیرێته‌وه”.
کتێبی “کاسکێته‌که‌م بسپێرن بهپایز” له‌باره‌ی ژیان‌و به‌رهه‌مه‌کانی شاعیر ئه‌بوبه‌کر عه‌لییه که له‌ساڵی 1994 لهخۆپیشاندانێکدا له‌شاری سلێمانی شه‌هیدکراو چه‌ند که‌سێک به‌کوشتنه‌که‌ی تۆمه‌تبار ده‌کرێن که تا ئێستا نه‌دراونه‌ته دادگا، کتێبه‌که‌ش باسی هه‌مو ئه‌و ڕووداوانه‌ی کردوه‌و ناوی تۆمه‌تباره‌کانی هێناوه.
تائێرە هەواڵی (ئاوێنە) یە لەبەروارت ٢٩ ئاگۆست ٢٠١٥
کولتورمەگەزین: بەکر عەلی شاعیر بەفەرمانی پاڕیزگاری پێشووی سلێمانی (سالار عەزیز) و لەنێو خۆپیشاندەراندا دەستنیشانکرابوو، تەقەی لێکرابوو، بەکر عەلی هەڵدێت،بەڵام بەپێی شاهیدانی ڕووداوەکە پیاوەکانی سەر پاڕێزگا دوایدەکەون و لەنێزیک باخچەی گشتی و لەنیزیک کۆڵانی ماڵی عەلی بۆسکانی دەیکوژن . پێویستە یەکێتی نوسەران ئەم دۆسیە بگرێتە ئەستۆی و داداگایکردنی ئەم ڕووداوە زیندووبکرێتەوە.