ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا مێزگردێكی دەربارەی دەستورو ئاینی ئیسلام لەگەڵ فیمینستو شارەزا لەبواری جێندەر هۆزان مەحمود، سازدا.
لەگفتوگۆكەدا زیاتر هۆزان مەحمود دەربارەی ئاینی ئیسلامو دەستوری هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كردەوە:
یەكەم: گەر ئیسلام بكرێت بەسەرچاوەی سەرەكی بۆ دەستوری هەرێم، ئەوا ئەمە مانای پێشێلكردنی ئاینو مەزهەبەكانی دیكەیە لەكوردستاندا.
دووهەم: نابێت هیچ ئاینێك بكرێت بنەما بۆ دەستور، بەتایبەت ئێمە ئەزمونی چەند سەدەیەكی دەستوری گەلانمان لەبەردەستدایە.
سێهەم: نابێت ئیسلام بكرێتە ئاینی ڕەسمی خەڵكی كوردستان.
چوارەم: دەبێت پرسی ترانس جێندەرو هۆمۆسێكسوالەكان لەم دەستورەدا ڕەچاوبكرێت، ئەوانیش مافی ئازادی خۆیان هەبێت لەدەستوردا.
ئەمەو چەندەها خاڵی دیكە لەم گفتوگۆ كورتەدا خراوەتەڕوو.