من و تۆ و سه‌گه‌که‌مان
به توله ڕێیه‌کدا
که به مه‌زه‌نده‌ی تۆ
دهیگهیاندینهوه ناو شار
به‌ڕێوه بووین.
سه‌رما که‌سیره‌ی کردبووین
تاریکی مه‌ڵاسی دابووین
ترس… هه‌رتۆی ده‌ناسییه‌وه
ناوبه‌ناو ده‌ستی نازت
به‌سه‌رو ملی… من و سه‌گه‌که‌دا ده‌هێنا
دڵنه‌وایت ده‌داینه‌وه.
سنوری شارمان بڕی
پێمان نایه سه‌ر سه‌کۆی یه‌که‌مین
گه‌ڕه‌کی چهپکهوتوی شار
دارگڵۆپهکان ڕوناکیان
له پێش چاوماندا داکه‌ند
هێزی بینینیان کز کردین
ده‌رگاو دیواری ماڵه‌کان
ڕووی خۆیان لێوهرگێڕاین
شه‌و گه‌ڕه‌کان قاویان داین
پشیله‌کان چاودێرییان ده‌کردین
پاشماوه‌ی کزه بایه‌کی ڕۆژ
سنگی پڕگردین له بۆنی خۆی
ترس ڕێگای پێگرتینو
شۆسته‌کانی له ژێر پێمان‌دا ده‌له‌رزاند
غه‌ریبیمان ڕووی نیازی
سه‌فه‌ری پێگۆڕین…
هه‌ر ئه‌و شه‌وه
من و تۆ و سه‌گه‌که‌ی هاوه‌ڵمان
کلکمان نایه ناوگه‌ڵی گڵاومان
ملمان له تاریکی شهونا
هه‌ر ئه‌و شه‌وه
خۆمان گه‌یانده‌وه ئه‌ودیو سنور.