د.حوسێن خه‌لیقی
دین، له زمانی ئینگلیسی‌دا”Religion” له ریشه‌ی لاتین “Religio” وه‌رگیراوه(بنه‌چه‌که‌ی کوردییه و به واتای خوداپه‌رستی و شێت و لێوه یه) و به واتای ترس، یان گه‌وره‌یی هاوڕێ له‌گه‌ڵ رێزلێنانێک که مرۆڤ له پیشگای تارمایی یان یه‌کێک له خوداکان، هه‌ستی پێده‌کا. به وته‌یه‌کی دن، دین بریتییه له بڕوا به بوونه‌وه‌ره مه‌عنه‌وییه‌کان. هه‌ندێک له فیلسوف و شوێندۆزهکان که خۆیان بڕوایان به‌دین هه‌یه، ده‌بێژن” دین دیارده‌یه‌کی ئاسمانییه که له لایه‌ن خوداوه، به‌گوێ مرۆڤدا چریکێندراوه”. ئه‌م پێناسه ناتوانێ، پربهپیست بێ، چونکه هه‌ندێک له دینهگهوره و جیهانییه‌کان وه‌ک بودا، هیندو، کونفسیوس، خۆیانیان به دینی زه‌وینی نه‌ک ئاسمانی پێناسه کرده‌وه و سه‌باره‌ت به بوونی خودا و وحی له لایه‌ن ئه‌وه وه، هیچیان نه‌درکاندووه.
به وته‌ی کۆمه‌ڵناس و خه‌ڵکناسان، کاتێک کۆمه‌ڵگاگه‌لی مرۆڤی گه‌یشته ئه‌و ڕاده، چه‌ندکه‌س له به‌رهه‌مهێنان وه‌لابنێ و خوارده مه‌نیا نی له کاری ئه‌وانی دیکه دابینکرد، جۆره کارگه‌لێک هاتنه ئاراوه که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کاری بهرههمهینانهوه نه‌بوو. جادووگه‌ره‌کان یه‌کێک له‌م دار‌و ده‌سته کۆمهڵایهتییانهبوون که له نێو کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه کاندا، خۆیان له‌خه‌ڵک بهرزترلهقهڵهم ئه‌دا و سه‌رقاڵی کارگه‌لێک بوون که مرۆڤی هه‌راسان و نگه‌رانی ئه‌وسه‌رده‌مه له باری ده‌روونییه‌وه، نیازی پێیان بوو. جیاوازی زه‌قی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئایینی‌دا ئه‌وه بوو، جادووگه‌ره‌کان ئه‌و لافهیان لێده‌دا که ده‌توانن هێزی ئه‌و په‌ڕی سرۆشت له ڕێگای شێوه‌گه‌لی جادووییه‌وه، بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بیان خهنهخزمهت ژیانی خه‌ڵکه‌وه. ئه‌م باره به گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵا یه‌تی، گوڕانی به‌سه‌ردا هات و سه‌ری کێشا لای سه‌رهه‌ڵدانی په‌یامبه‌ره کانه‌وه. په‌یامبه‌ره‌کان خۆیان به نوێنه‌ری هێزێکی به‌رزتر له مرۆڤ چ له سرۆشتدا و چ وه‌ک ئافڕێنه‌ری ئه‌و، ده‌نا ساند. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی جادووگه‌ران، نه‌یان ده‌توانی به‌سه‌ر هێزه کانی ئه‌وپه‌ڕی سرۆشتدا زاڵ بن یان بیانخه‌نه ژێرده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ، که‌وابوو ئه‌وان تێده‌کۆشان به ڕاگه‌یاندنی خواست و بڕیاره‌کانی هێز یان هێزه‌کانی ئه‌وپه‌ڕی سرۆشت به‌خه‌ڵک، رێگای راستیان پێ نیشان بده‌ن و ده‌یانه‌ویست خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌و لایه ڕێنوێنی بکه‌ن که ره‌زامه‌ندی ئه‌و هێزه بهرزترهی تێدا بێ. له‌م ڕێگایه‌وه خه‌ڵک ده‌یانتوانی هه‌م له تۆڵه و سزای ئه‌و هیزه رزگاربن و هه‌م به پشت به‌ستن به‌و له به‌رانبه‌ر هێزه سرۆشتی و ئه‌وپه‌ڕی سرۆشتییهکاندا، به هێزبن و له ململانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، سه‌رکه‌ون. ئه‌م ره‌وته له گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مرۆڤیی له ناوچه‌گه‌لی جۆراوجۆری جیهاندا، بوو به خاوه‌ن شێوازی جۆراوجۆر و به گه‌شه‌کردنی بیری ئایینی له به‌شێک له‌جیهان وه‌ک رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین، سه‌ری کێشالای سه‌ر هه‌ڵدانی دینگهلی یه‌که په‌رستییه‌وه.
ئه‌م ئایینانه به هۆی سرۆشتی خۆیان له‌سه‌ره‌تاوه به تێکۆشان و ڕاگه‌یاندنی خۆدی په‌یامبه‌ره‌کان و جێگره‌کانیان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خۆیان به کارناس و زانای گه‌وهه‌ری ئه‌و ئایینانه ده‌ناساند و له پێناوی په‌ره‌سه‌ندنیاندا تێده‌کۆشان و وته‌کانی په‌یامبه‌رانیان شرۆڤه ده‌کرد، رێک و پێک کران وجێگیربوون.
له‌م ره‌وته‌دا ده‌وری تۆێژی رۆحانی له‌وێیه‌وه ده‌س پێده‌کا که په‌یا مبهرهکان یان نوێنه‌رانی راسته‌وخۆی په‌روه‌ردگار، کۆچی دوایی ده‌که‌ن و شوێن و کاری خۆیان به‌و که‌سانه ده‌سپێرن که به کرده‌وه “نوێنه‌رگه‌لی نافه‌رمی و ناڕاسته‌وخۆی خودا”، له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
به‌م جۆره، ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا له گشت ناوچه‌کانی جیهان و جۆر و شیوازگه‌لی ئایینی‌دا، گشتییه، سه‌قامگیربوونی توێژی رێبهرگهلی رۆحانی دینییه. ئه‌م توێژه به شێوه‌ی سهمبولیکیش بووگه، خۆیان به نوێنه‌ری ئایین، په‌یامبه‌ر ومرۆڤهپیرۆزهکان وسه‌رچاوه پیرۆزه‌کانی و له دواپلهدا خۆیان به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر هه‌رد ده‌ناسێنن و به ناوی ئه‌وه‌وه بڕیارده‌ده‌ن و جێبه‌جێشی ده‌که‌ن.
به گشتی ده‌توانین بێژیین له ئایینه سامییه‌کاندا، قه‌واره‌ی هه‌ر دینێک له سێ گۆشه‌یه‌ک پێک هاتووه كه گۆشه‌یه‌کی خودا، دووه‌میان په‌یامبه‌ر و ئه‌ویتریان کتێوی ئاسمانییه. لای سامییه‌کان دین بریتییه له بڕوا به بوونێکی پله‌به‌رز که به مرۆڤ فه‌رمان ده‌دا له‌م جیهانهدابه شێوه‌ی ره‌وشتی ره‌فتار بکا و به‌ڵێنی گه‌یشتنی مرۆڤ به ژیانی دوای مردن ده‌دا. دیاره ئه‌مه تایبه‌ته به‌م کولتوره‌وه و له کولتوره‌کانی دیکه‌دا، بۆچوونه‌کان تا راده‌یه‌ک جیاوازن. به گشتی ئایینه‌کان خاوه‌ن کۆیه‌ک له چتگه‌لی ریشه‌یین، که خوازیاری هه‌ستیار بوون یان ترسن و له‌گه‌ڵ درۆشم و رێوڕهسمگهلێک که به هۆی کۆی خاوه‌ن بڕواکانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، پێوه‌ندییان هه‌یه. دیاره هه‌رکام له‌م دیارده و ره‌گه‌زانه، پێویستیان بــه شیکردنه‌وه هه‌یه. هه‌ر جۆرێک بێ له کۆمه‌ڵگا سوننه‌تییه‌کاندا، دین ده‌وری بنه‌ره‌تی یاری ده‌کا. ریشه و دیارده‌و درۆشمه ئایینییه‌کان به زۆر به، له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ماددی و هونه‌ری ـ موسیقی، وێنه‌گه‌ریی یان دارههڵکوڵیین، هه‌ڵپه‌ڕکێ، داستان بێژی و ئه‌ده‌بیاتدا، تێکه‌ڵبووه. ئایین، ئێدئولۆژی زاڵی ده‌وره‌گه‌لێکی دیاریکراو له مێژووی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تییه و له ئافڕاندنی شارستانییـهتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا، شوێن داده‌نێ. ده‌بێژن، چه‌مکی خودا به‌مجۆره سه‌ری هه‌ڵدا: تا ئه‌و شوێنه گه‌نجینه‌ی مێژوو توانای راگه‌یاندنی هه‌یه و گه‌شت له خۆوخهدهی قه‌ومه دڕنده‌کان، نیشان ده‌دا، هێزی گومان بۆ مرۆڤ “خودا”ی خولقاندووه. خوداگه‌لی جۆراوجۆر به تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی قه‌ومی و ره‌گه‌زی له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی خۆدی ئهوقهومانه .
تایبه‌تمه‌ندی زه‌قی ئایین، خۆسه‌پاندنی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا و جیهان وه‌به‌ر گرییهتی. ئایین له پله‌ی سه‌ره‌تا ییدا، دادهپڵۆسێنێ و له‌گه‌ڵ شوێنی جموجۆڵی خوی‌دا، تێکه‌ڵ ده‌بـێ و هه‌رچشتێک له‌سه‌ر رێگای بێ، قووتی ده‌دا و له‌م ئاوێتهبوونگهلانهدایه که پڕبارو مه‌زن ده‌بێ و به‌ره‌به‌ره له جۆش و خرۆش ده‌که‌وێ. هه‌رله‌و جاده‌دا که تێپه‌ڕبووه، جێی گۆڕکێ ده‌کا و به چه‌ند لق و پۆپی جیاواز، دابه‌ش ده‌بێ و له ئاکامدا وه‌ک گۆلگهلی پرژ و بڵاو له ده‌شتی کاکی به‌کاکیدا، خۆ ده‌نوێنێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌رکام له‌و گۆلانه له خه‌ونی جیهان وه‌به‌رگری بیری خۆیدا، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ. دین له لایه‌ک خوازیاری ملکه‌چکردنی مرۆڤه بۆ بوونه‌وه‌رێکی نه‌ناسراو که خاوه‌ن گشت بوونه‌وه‌رانه و زنجیره فه‌رمانگه‌لێک ده‌کاته به‌رنامه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی په‌یڕه‌وه‌کانی و به‌م جۆره کۆمه‌ڵگای خۆی به دوو شێوه، وه‌گه‌ڕ ده‌خا:
یه‌که‌م ـ فهرمانڕوهوایی زه‌وینی و دووه‌م ـ فه‌رمانڕه‌وایی ئاسمانی. ئینجا ئه‌و کات یاسایه‌کی نه‌گۆڕ به په‌یڕه‌وان ده‌ناسێنێ که له‌سه‌رووی هه‌ر یاسایکهوهیه و په‌یڕه‌وانی ناچارده‌کا، مل بۆ ئه‌م یاسا دانوێنن و به‌م جۆره به سه‌ر و ویژدان و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌که‌دا، (به زه‌قی) فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کا.
ههرئاینێک له کاتی سه‌ر هه‌ڵدانیدا، ئاوێته‌یه‌که له بیر و بڕوا و رێوڕهسمگهلی کۆنه و نوێ. ئه‌و جار ئایین، دیارده نوێیه‌کانی خۆی به‌سه‌ر گشت سیستمه کۆنه‌کاندا داده‌سه‌پێنێ و گه‌وهه‌رێکی پاڵوێراو له سیستمه‌کانی رابوردوو له قاپۆڕی خۆیدا بۆ داهاتوو راده‌گوێزێ و به‌م ئاوێتهگهله، مۆری خۆی له به‌شێک له شارستانییه‌ت ده‌دا.
له روانگه‌ی ماتریالیستهکانهوه، ئایین شێوازێکه له شێوازه‌کانی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئوستوره‌یی نادیاری هێـزه سرۆشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر مرۆڤدا، هێزی جیـهانی داڕشتنێکی به‌هێزی نادیاری تواناپڕوکێن، له‌ودا وه‌ده‌ست دێنێ. له‌م روانگه‌وه دین، کۆیه‌کی رێک و پێک کراو یان خۆد زنجیرهیهکــه، لــه وێنهههڵگرتنهکان، شته ئاوێته‌کان، کرده‌وه‌کان، که تا ئه‌و راده یان ڕاده‌ی دیکه، رێک خراوه. وێنهگرتنگهل و بیرگه‌لی ئایینی، “ره‌گه‌زی مێتولوژی” له ئاییندا پێک دێنێ: که بریتییه له کۆی چه‌ند ئوستوره‌ی تایبه‌ت به خواکان و جندۆکه‌کان و پێوه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان به جیهان و مرۆڤه‌وه. ئاوێتهئاینییهکان، پێوه‌ندییان به گوڕه‌پانی هه‌ستی ئاینییه‌وه هه‌یه، هه‌ستێک که به دووانه‌ییه‌وه، پێناسه ده‌کرێ: ئه‌وه له لایه‌ک، په‌رده لهسهربێتوانایی و لاوازی و زه‌بوونی مرۆڤ هه‌ڵده‌داته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ستکردنه به هیوا، به پشت به‌ستن، که جاری وایه به‌ره‌و جۆرێک مه‌ستی و ده‌مارگرژی ئایینی، گوڕانی به‌سه‌ردا دێ. هه‌ندێک پێان وایه، مرۆڤی سه‌ره‌تایی به پێ بڕیاری ژیان ناچار بووه دیارده‌کان بناسێ و رووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆ خۆی شی بکاته‌وه. مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌ن ئه‌زموونی ته‌سه‌ل نه‌بووه، که‌متر توانیویه شته‌کان بناسێ. هه‌ربۆیه بۆ دامرکاندنی دڵه‌خۆرپه‌ی خۆی، په‌نای بردووه‌ته بهرخهیاڵ و به بیری سه‌ره‌تایی خۆی، بوونه‌وه‌ره‌کانی شیکردوه‌ته‌وه. به‌م جۆره چه‌ند وه‌ڵامی بۆ هه‌ندێک له‌وانه په‌یدا کردووه. مه‌به‌ستیشی زاڵبوون به سه‌ر شته‌کاندا بووه. له‌م بواره‌دا، مرۆڤ وای زانیوه هێزێک له هه‌موو شتێک دا هه‌یه و گشت گوڕانکارییه‌کان به‌رهه‌می ئه‌و هێزه‌ن و هه‌ر هۆزه‌ش ناوێکی بۆ ئه‌و هێزه داناوه.. کرده‌وه دینییــهکان، پێوه‌ندییان به گوڕه‌پانی به‌نده‌گی ئاینییه‌وه هه‌یه، ئه‌و بهندهگییهی که چه‌ندین جۆر رێبازی جیاواز و درۆشمی دینی وه‌به‌رده‌گرێ. وه‌ک قوربانی کردن، نوێژخوێندن و چشتی له‌و چشنانه. بروا به نادیار، تهوهوهره و گه‌وهه‌ری هه‌ر ئایینێک پێک دێنێ. دین به‌ری بێتوانایی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر هێزه سرۆشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه داگیرکه‌ر و ستهمگهرهکانه، ئه‌وانه‌ی که به سه‌ریدا زاڵ ده‌بن و ملی پێ داده‌نوێنن. ئایین چه‌ند ریشه‌ی ناسینی و کۆمه‌ڵایه تیشی هه‌یه. به‌ڵام ریشهناسینییهکانی، ئه‌و توانایه‌ی تێدایه که خه‌یاڵ یان داڵغه‌ی مرۆڤ له راستی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین، دابڕێ یان جیای بکاته‌وه، ئهگــــــهری تێکه‌ڵکردنی پێوه‌ندییه‌کانی دیارده راستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین له ره‌وتی ناسینی خۆیدا هه‌یه. ریشهگهلی کۆمه‌ڵایه‌تی ئایین بریتین له ههلومهرجگهلی بابه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ی که سه‌ر ده‌کێشێته لای دیتنی گشت راستییه‌کان به شێوهدیتنێکی دوور له راستی و پوچ. له کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تاییدا، ریشه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی دینی، زۆر به خۆ نزیک کردنه‌وه به پله‌ی گه‌شه کردنی ئابوورییه‌وه پێوه‌ندییان هه‌بوو، به‌جۆرێک وای به مرۆڤ ده‌کرد هه‌میشه هه‌ست به‌وه بکا له گره‌وی ئه‌و سرۆشتهدایه که گه‌مارۆی داوه. به‌ڵام له ژینگه‌ی دژ به یه‌کی چینایه‌تیدا، ریشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی دینی له پله‌ی یه‌که‌مدا پێوه‌ندی به هه‌نگاوه‌کانی هێزی بێ ئامانجی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. داپڵۆسینی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا، بێ باوڕی به دوارۆژ و مایه‌پوچ بوونی له نه‌کاوی هه‌ندێک له خه‌ڵک و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به په‌له‌ی هه‌ندێکی دی، به‌رهێنه‌ری بڕوای پته‌و به هێزی ده‌ره‌وه‌ی(سرۆشت)ه که گومان ده‌کرێ به سه‌رخه‌ڵکدا زاڵه. له داهاتوودا، سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شیی سهرههڵدهداو له ئاکامدا، ریشه‌ی دینی کۆمه‌ڵایه‌تی له بن ده‌ردینێ. به‌ڵام مانه‌وه‌ی بیر‌و بڕوای ئایینی له هه‌لومه‌رجی ژیانی هاوبه‌شیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆ: ملپێچی و سه‌رکێشی هه‌ندێک له ره‌گه‌زه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هۆشیاری و هێزی ئایین له‌سه‌ر خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ راستییهبگوڕهکان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئێدئولوژی یان بیروبڕوای ئایینی بۆ (داپۆشینی) که‌موکوڕییه‌کان و سهختیگهلی هه‌بوو ( به‌رده‌وام بوونی هه‌ندێک په‌یره‌وی کردنی کۆمه‌لگا له هێزی داپڵۆ سینه‌ری سرۆشت…) و شوێنه‌واری جیهانی خاوه‌ن سه‌رمایه، ئه‌وه‌ی پروپاگه‌ندی ئایینی وه‌ڕێ ده‌خاو هه‌ر وه‌ها مه‌یداندان به تێکۆشانی پیاوانی ئایین و… له کۆمه‌ڵگای کۆمونیستیدا، له داهاتوودا، به جۆرێک هه‌مووان تێده‌گه‌ن چ پێوه‌ندییان به سرۆشتهوه بێ یان هه‌ندێکیان به‌وانی دیکه‌وه پێوه‌ندی هه‌بێ، شێوازی ئایینی له شعوری کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وندا ده‌بێ.
دێئی یان deismرێبازی خوداپرستانی هۆکارییه. ئه‌م وشه له وشه‌ی لاتینی deus وه‌رگیراوه به واتای “خودا” یه. رێبازێکی فه‌لسه‌فییه که ده‌بێژێ: “خودا راسته‌وخۆ له ره‌وتی هه‌ڵسوکه‌وتی سرۆشتی و کۆمه‌ڵایه تیدا، خۆ تێههڵناقۆرتێنێ. خودا له‌م رێبازه‌دا، پاشای جیهان نیه، هه‌رجۆر بیه‌وێ ده‌ستی تێوه‌ردا، به‌ڵکوو ئه‌و، هۆی یه‌که‌می جیهانه نه که‌سایه‌تییه‌ک. ئه‌و جیهانی ئافڕاندووه و دوای ئه‌وه لێگه‌ڕاوه به پێ یاساگه‌لی سرۆشت، خۆی گوڕانی به‌سه‌ردابێ”. ئه‌م رێبازه له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی حه ڤدهیهمی زایینییه‌وه، سه‌ری هه‌ڵداوه و به کێشه‌ی نێوان فه‌لسه‌فه و زانسته‌وه پێوه‌ندی هه‌یه که دژی مه‌زنایه‌تی لایه‌نگرانی جیهانی نامادی”لاهوت” راوه‌ستا، ئه‌وه‌ی جۆرێک له پیرۆزبوونی به سهرقهوارهی کۆمه‌ڵگای ده‌ربه‌گایه‌تیدا سه‌پاند و په‌ره‌ی پێدا. لاینگرانی ئه‌م رێبازه، ئازاد کردنی زانست له یه‌خسیری لاهوت و ئازادی ویژدانیان وه‌ک درۆشم به‌رزکرده‌وه و هۆشیان له به‌رامبه‌ر بڕواوه دانا‌و رخنه‌یان له زۆر بیروبڕوا و رێوڕه‌سمی ئایینی گرت. به‌ڵام دێئی، رێبازێکی فه‌لسه‌فی سازگار نه‌بوو، به‌ڵکوو ماتریالیست و ئیدهئالیستهکانی وه‌ک یه‌ک وهبهردهگرت. له نێوان کۆی لاینگرانیدا، که‌سانێک وه‌ک نیوتن و لاک له بریتانیا، فرانکلین و جفرسون له ئه‌مریکا، روس‌و و ڤولتێر له فه‌رانسه، لومون و سوفورادیشێف له روسیه، و لیسنینگ له ئاڵمانیای، وهبهردهگرت. به پێشکه‌وتنی زانست، پێشکه‌وتنی مێژوویی رێبازی دێئی کۆتایی پێهات، و وای لێهات به هۆی پیاوانی ئایینییه وه به مه‌به‌ستی پارێزگاری له ئاییین، که‌ڵکی لێوه‌رگیرا. (1). ئه‌م بۆچوونه و ململانێ چاکسازخوازه ئاینییه‌کان له چه‌رخه‌کانی شازده و حه‌ڤده به‌ولاوه و هه‌وڵی فیلسوف و کۆمه‌ڵناس و زانا سروشت ناسه‌کان له‌و بواره‌دا، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که مرۆڤ بۆ سازگار کردنی بیروبڕوای ئایینی که له‌ودا ته‌نیا خودا مافی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و یاسادانانی هه‌یه و مرۆڤ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ئهوتۆنییه بتوانێ چاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆی دیاری بکا، له‌گه‌ڵ توانایی هۆشیی مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێـگاگهلی گونجاو بۆ ژیان و دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆی، له ڕابوردوودا چ هه‌وڵێکی داوه و چلۆن ویستوویه‌تی، ملی خۆی له نیری چاره‌نووسی دیاریکراوی بێئهملاو ئه‌ولا له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رێکی نه‌دیار و مه‌زن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، رزگار بکا و هۆش و تێڕامان بکاته مامۆستای
خۆی و له‌ژێر تیشک و رووناکایی ئاوزی به‌ره‌و گه‌شه‌کردنی خۆیدا، خۆی ببینێته‌وه و “مرۆڤ ناوه‌ندی” له جێگای “خوداناوهندی”دابنێ یان لانیکه‌م له به‌شێک له‌و زه‌لکاوه‌ی داموده‌زگای ئایینی به هـهڵاوه سینی پڵپڵـهو سڵسلهی دهسـکردی زه‌ینی پیاوانی ئایینی به‌رژه‌وه‌ندیخواز بۆ مرۆڤ ئافڕاندوویه‌تی، خۆی رزگار بکا. ئه‌گه‌ر له گشت یان به‌شێک له‌م بیروبۆچوونه جیاوازانه، بتوانین بۆ راڤه‌کردنی ئه‌رێ و نه‌رێیه‌کانی ئایین، که‌ڵک وه‌ربگرین یان بتوانین پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ته‌سه‌ل له گشت بیروڕوا بــهســهردا سه‌پێندراوه‌کانی میراتی کۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین و به چه‌قین و ده‌مارگرژی پێیان لهسهردانهگریـن، له‌وانه‌یه مرۆڤی پێ به‌سراوه به رایڵهی بیری سوننه‌تی، بتوانێ خۆی به ده‌ست کێشه‌ی ئایین و نوێخوازی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ لای نوێخوازان و بێده‌سه‌ڵاتی و ملکه‌چی ئه‌و له ئایینه‌کاندا، رزگار بکا. به وته‌یه‌کی دیکه بگات به‌و ئاکامه ئیتر ئه‌وکێشه پڕئێشه نه‌مێنێ که ئه‌گه‌ر مرۆڤ بێده‌سه‌ڵاته، فه‌رماندان بۆ به‌نده‌گی کردن واتای چییه و سزادان له ملپێچی مرۆڤدا، چلۆن لێک ده‌درێته‌وه؟ و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره و خۆی ده‌توانێ رێگای ژیان بدۆزێته‌وه و چاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆی دیاری بکا، بۆ دوور له بڕیاری ئایین و ملکه‌چی بۆ خودای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا، سه‌ربه‌خۆ ناتوانێ، رچه‌ی ژیان ده‌س نیشان بکا!؟
به کورتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای ژیان ته‌نیا به هه‌ست و تێگه‌یشتن و هۆشیاری و شوێندۆزی و ته‌وق و بێژنگ کردن و
لێکدانه‌وه و ئاکام وه‌رگرتنی مرۆڤ، پشت ببه‌ستین و بوونه‌وه‌رێکی دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌که‌ینه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئه‌و کاته رێگای خۆمان له رێگای گشت ئایینه‌کان جیا کرده‌وه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بێتوو به پێچه‌وانه‌که‌ی بیربکه‌ینه‌وه واتا مرۆڤ به ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ری بێده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م بده‌ین، ئه‌وا ئه‌و کێشه بیرمه‌ندییه به ئاکام نه‌گه‌یشتووه! بۆ هه‌تاهه‌تایه، ده‌ست له یه‌خه‌ی مرۆڤ ناکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ وتن ده‌بێ، ئه‌وه‌یه که، ره‌وتی به‌ربه‌ره‌کانێ و ململانێ ئه‌وکێشه‌یه له بڕیاردان و دیاریکردنی ریگای ژیان به هۆی هۆشیاری و تێڕامانه‌وه، به‌ره‌ولای ئازادی مرۆڤ هه‌ڵکشاوه. ئه‌وه‌ش به‌و واتا نیه، لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه که‌من، به‌ڵام ده‌توانین بێژین هه‌ر چه‌نــده کات تێپه‌ڕده‌بێ و ره‌وڕه‌وه‌ی زانست به‌روپێش ده‌چێ، تای ترازوو زیاتر به لای هۆشگرائیدا، سه‌نگین ده‌بێ. ئه‌وڕۆ، هۆش و به‌رهه‌مه‌کانی، کاروباری ژیانیان ساناکردووه و به‌راستی سه‌لماندوویانه که مرۆڤی ئافڕێندراو، خاوه‌ن ئه‌و وزه و هێزه‌یه که به بیر و تێڕامانی خۆی، پلانی ژیان بکێشێ و ژیرانه به دوای به‌خته‌وه‌ریدا بگه‌ڕێ.
خاڵی جیاوازی نێوان مرۆڤ و گیانله‌به‌رانی دیکه، بوونی توانایی بیر کردنه‌وه و تێڕامان و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاکام وه‌رگرتن له مرۆڤدایه، جا ئه‌گه‌ر بێت‌و مرۆڤ له‌و گه‌وهه‌ره بێهاوتایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای ژیان و چلۆنایه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سرۆشت و هاوجۆره‌کانی، که‌ڵک وه‌رنه‌گرێ، ئه‌و کات به ڕاشکاوی، ناتوانێ لافی ئه‌وه لێ بدا مرۆڤه و ناشتوانێ، له گوڕانکارییه‌کانی سرۆشت و کۆمه‌ڵدا، ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بێ. به‌ڵام ره‌وتی مێژوو نیشانی داوه که هۆش و هۆشیاری و تێڕامان و ئافڕاندن و تاقیکاری به‌رفراوان، مرۆڤی کردووه‌ته سه‌رته‌ڵی گیانله‌به‌ران و به‌رهه‌می وه‌های به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێشکه‌ش کردووه که بێجگه له “هۆش”، به یارمه‌تی هه‌سته‌كان، دیارده‌یه‌کی دیکه ناتوانێ، به‌ری له‌و چه‌شنه بدا و به‌و جۆره که ده‌بینین، باری ژیان له‌بار بکا. ئه‌مه‌ش جیهانی تێکنیک و ئافڕاندنی که‌ره‌سته‌ی نۆی و ئامرازی سه‌رسووڕهێنه‌ری گوڕه‌پانی ژیانی دنیای پێشکه‌وتوو، به وردی سه‌لماندوویانه. به وته‌یه‌کی دن، به‌ری هۆش و تێڕامان له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی یان له کۆمه‌ڵگا هزرییه‌کاندا، باری ژیانی وه‌ها له بارکردووه که له پانتایی و درێژایی مێژوودا، دیارده‌ی وه‌ها نه‌بیندراوه و تا راده‌یه‌کی زۆر، مرۆڤی به سه‌ر سرۆشتدا زاڵ کردووه و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و مرۆڤییهکانیشی به‌ره‌و باری له‌بارتر و چاکتر، لێک گرێداوه و بناخهیهیهکی وه‌های دامه‌زراندووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له داهاتوودا، ده‌ردی هه‌ربه‌شه له‌خه‌ڵکی جیهان، ببێتهدهردی هه‌موان.
هه‌رچه‌ند، هه‌ندێک له ده‌روونناس و کۆمه‌ڵناس و فیلسوفان، به تایبه‌ت پهسامودرنیستهکان، به به‌دبینییه‌وه سه‌یری شوێنه‌واری ده‌سکه‌وته کانی جیهانی مودێرنیته یان تازهگرایی له سه رئاسایش و گه‌وره‌یی و ژیانی مرۆڤ ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێشکه‌وتن و له‌بارکردنی ژیان دوای هۆرێزان یان رنسانس له ئورووپا، بۆ حاشا لێکردن نابێ. به‌تایبه‌ت عه‌قڵانیکردنی کۆمه‌ڵگا، ده‌وری کاریگه‌ری له پێشکه‌وتنه‌کاندا هه‌بوو که ده‌ڤه‌ره‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه زۆری ماوه خۆی بگه‌ینێته ئه‌و هه‌وارگه.